بۆ ئه‌وه‌ی کرده‌ی ئه‌نفال به جینۆساید بناسرێت
بۆ ئه‌وه‌ی کرده‌ی ئه‌نفال به جینۆساید بناسرێت پێش وه‌خت چ ئه‌رکێک له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن……
من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی ساڵی ڕابردووم بکه‌مه‌وه که بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی بێتاوانی کوردستان نوسیبووم، له لایه‌ن ڕژێمی شۆڤێنستی پان ناسیۆنالیزمی به‌عسیزم و ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئاماده‌ی خۆ گێل کردنیان هه‌بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته جه‌ماعیه‌دا. تاوانێک که سه‌رجه‌م زلهێزه‌کانی وه‌ک ئه‌مریکای هاوپشتی ئه‌وکاتی ڕژێم و ئه‌و زلهێزانه‌ی که له‌به‌ر خاتری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، چاوی خۆیان کوێرکردبوو ، گوێی خۆیان توند ئاخنی بوو له‌به‌رخاتری په‌یداکردنی قازانجی زیاتر چ به‌چه‌ک فرۆشتن بێت به‌ڕژێمی ئه‌وکاتی عێراق و چ له‌به‌ر مامه‌ڵه‌ی کڕینی نه‌وت بووبێت، هیچ ئاماده‌ییه‌کیان له خۆ نه‌نواند ته‌نها بۆ چرکه‌یه‌کیش بڵێن به‌و ڕژێمه دژه ئینسانیه که ئه‌وه کارێکی زۆر نائینسانیانه‌یه تێی که‌وتوویت. ئه‌و‌کاره‌ت دژی سه‌رجه‌م پرنسیپێکه له‌لایه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراوی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه.هه‌روه‌ک ئه‌وه وابوو، که‌سه‌رده‌م سه‌رده‌می دڕندایه‌تی و به‌ربه‌ریزم بووبێت .
به‌ڵام مه‌خابن خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌ت کێشی بێ‌دیفاع، مێژووی دڕندایه‌تی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و چه‌وسێنه‌ره‌کان هه‌میشه ئه‌زموون له ڕابردوو وه‌رده‌گرن. بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی دڕنده‌ی ئه‌وپه‌ڕی شوۆڤێنیستی وه‌ک به‌عسیزم باشترین وانه‌ی له هاوپه‌یمانه‌که‌ی خۆی وه‌رگرت،واته سیستمی سیاسی ئه‌مریکا. ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی هه‌موو مێژووی خۆی ده‌خوێنێته‌وه به مێژووی ئازادی خوازی، یه‌که‌م وڵات بوو بۆمبی کۆکوژی به‌کارهێنا دژی شاری هێرۆشیما و ناکازاکی وڵاتی یابان. ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی که ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌ی سیستمێکی ئیمپریالیزمانه و به زلهێزترین وڵات ناو ده‌برێت، ئه‌و کات، واته له کاتی ڕودانی پڕ له شه‌رمنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری عێراق، خۆی هاودۆست و نزیکترینێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه بوو که یارمه‌تی به هه‌موو شێوازه‌کان ده‌گه‌یاند به ڕژێمی به‌عس. ئه‌مه تا ده‌گات به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و کاتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانێک که به‌رژه‌وه‌ندی ئابورییان له‌گه‌ڵ ملهوڕه‌کانی به‌عسدا جۆر بوو.
مێژوو هه‌رده‌م ناتوانێت ڕاستگۆ بێت له نوسینه‌وه‌ی خۆیدا، تاکاتێت نه توانێت سه‌رجه‌م نا ڕه‌وایه‌تیه‌کان وه‌ک خۆی نیشان بدات.
ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا خۆی ده‌کات به ڕزگارکه‌ری خه‌ڵکی عێراق و کوردستان هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌یه که چاوپۆشی کرد له کوشتن و زینده به‌چاڵ کردنی هه‌زاران خه‌ڵکی بێدیفاعی کوردستان چ له کاره‌ساتی ئه‌نفال و کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، تا ده‌گات به کاره‌ساتی دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی باشوری عێراق و کوردستان له ساڵی 1991. ئاخۆ ده‌کرێت ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی ئه‌مریکا وه‌ک ڕزگار که‌رێک سه‌یربکه‌ین و ئاینده‌ی خۆمانی پێوه گرێبده‌ین؟ یان ئه‌وه ته‌نها ئه‌حزاب و گروپ گه‌لێکن ئه‌مڕۆ له کوردستان و عێراقدا ئه‌مریکا وه‌ک سیمبوڵی ڕزگاری هێنه‌ر و ئازادی خوازی چاولێده‌که‌ن!.
ژیانی ساده و بارودۆخی خه‌ڵکی بێدیفاعی ڕزگاربوانی دوای کاره‌ساتی ئه‌نفال، نه‌مان دی له کاتێکدا پێده‌نێینه بیست هه‌مین ساڵی دوای ئه‌و ڕوداوه ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد توانیبێتی لانی که‌می ڕووه مه‌عنه‌وی و مادییه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته چاره‌سه‌ر بکات؟ نه‌مان دینی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و که‌سایه‌تیانه‌ی به‌شدار بوون له‌و کاره‌ساته‌دا بدرێنه دادگا، ته‌نها ئه‌وه‌ی دیاره جه‌ند خوێن مژێکن و هێشتاش شه‌ڕی سیاسی له نێو ێتاونکردن و تاوانکردنی ئه‌و نانه‌جیبانه‌شدا یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی کرا ته‌نها کوشتنی سه‌ری ماره‌که بوو، ئه‌ویش نه باخاتری ئه‌و ڕوداوه مێژووییه به‌ڵکو ڕێک بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که بوو. واته له سێداره‌دانی صه‌دام.
ئاخۆ ده‌کرێت دوای ئه‌و ته‌مه‌نه له خۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ی جیهان بینی چاوه‌نواڕی و بێژیانی، ئومێدی ئه‌وه بکرێت که ده‌توانرێت کاره‌ساتی ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنرێت؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌گه‌ر خۆی ده‌خوازێت وه‌ک دادوه‌رێکی عادیلانه بێت له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، هۆکار چیه وا به جیدی کار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ناکات و تا دێت ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته‌ی ڕزگاریان بووه ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له خراپتر بوون ده‌که‌ن؟ ئاخۆ ده‌کرێت ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رجه‌م میلله‌تێک بناسرێت، یان ده‌کرێت ته‌نها وه‌ک پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی باڵاده‌ست و خزمه‌ت کارانی زلهێزانی جیهان بناسرێن؟
من لێره‌دا له یادی 20 هه‌مین ساڵی ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی بێدیفاعی گوند نشینانی کوردستان ئه‌م بابه‌ته‌ی ساڵی ڕابردووم ده‌خه‌مه‌وه نێو دیدی خوێنه‌رانی به‌ڕێز و سه‌رجه‌م ئازادی خوازانێک که خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی بێچه‌وساندنه‌وه و ئازادن.
05/04/2008