له یادی 40 ساڵه‌ی غافڵکوژ کردنی دکتۆر مارتین لوسه‌ر کینگ
15 ی جانیوه‌ری 1929 – 04 ی ئهیپرلی 1968
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه :عه‌بدوڵا سڵێمان ( مه‌شخه‌ڵ ) …..
مایکڵ لوسه‌ر کینگ له 15ی جانیوه‌ری 1929 له دایک بووه و دوواتر ناوی ده‌گۆڕێ بۆ مارتین.باپیری مارتین ده‌ستی کرد به مافی یاسایی ژیان وه‌کو ڕاپه‌ڕێنه‌ری کاروباری که‌سی و تایبه‌تی کڵێسا‌ی"ئێبێنێزهر" له ئه‌تڵه‌نتا له 1914 وه تا 1931 خزمه‌تی کرد.باوکیشی هه‌ر هه‌مان خزمه‌تی کرد له 1931 وه تا ئه‌و کاته‌ی که‌ئه‌م وتاره‌ی تێدا ده‌نووسرێ .له 1960 وه تا مردنی مارتین لوسه‌ر وه‌کو هاوکارێکی کاروباری که‌سی هه‌ڵده‌سوڕا.مارتین ده‌چێته قوتابخانه‌ی "سێگرێگهیتدی گشتی له جۆرجیا.ئاماده‌یی له 15 ساڵیی ته‌واو ده‌کات و له ساڵی 1948 بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس له کۆلێژی مۆرهاوس وه‌رده‌گرێت، که دامودازگای نیگرۆکان بوو له ئه‌تڵه‌نتا که باوک و باپیری هه‌ر له‌و شوێنه خوێندنیان ته‌واو کردبوو.پاش سێ ساڵ له خوێندنی ته‌کنه‌لۆژیا له " کرۆزه‌ر ته‌کنه‌لۆژی سیمیناری"له پێنسیلڤانیا ئه‌و شوێنه‌ی که تیایدا وه‌ک سه‌رۆکی پله یه‌کی توێژی به‌ساڵاچوانی سپی پێسته‌کان هه‌ڵبژێردرا.له ساڵی 1951 دا خه‌ڵاتی B.D. کراو له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی پۆستی زانکۆیی له "کروزه‌ر" ئه‌وسا له زانکۆی بۆستن ده‌ستی کرد به خویندن بۆ ته‌واو کردنی دکتۆراکه‌ی له 1953 و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌که‌ی له 1955 .
له بۆستن چاوی ده‌که‌وێت به "کۆرێتا سکات" ، ئه‌و ژنه ڕۆشنبیر و هونه‌رمه‌نده کارامه وکه‌م وێنه‌یه و ده‌یگوازێته‌وه. دوو کچ و دوو کوڕیان ده‌بێت.
له ساڵی 1954 مارتین لوسه‌ر کینگ کاروباری که‌سێتی و تایبه‌تی کڵێسا‌ی "دێکسته‌ر ئه‌ڤنیو باپتیست"له "مۆنتگۆمۆری "ئه‌له‌باما قه‌بوڵ ده‌کا.هه‌میشه هه‌ڵسوڕاوی به‌هێز بۆ مافه مه‌ده‌نییه‌کان بۆ ئه‌ندامێتی له پێشبڕکێکانیدا بوون.مارتین ئه‌و کات ئه‌ندامی کۆمیته‌ی تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پێشکه‌وتنی ڕه‌نگ پێستی مرۆڤ و هه‌روه‌ها له‌ناو گه‌لیشدا ڕابه‌رایه‌تی ڕێکخراوی تری له‌و چه‌شنه‌ی ده‌کرد.ئه‌و ئاماده بوو و دوواتریش له‌سه‌ره‌تای دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1955 دا ڕابه‌رایه‌تی یه‌که‌مین و گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی سهردامیانهی نیگرۆکانی کرد له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکادا.بایکۆتی پاسه‌کان که له‌لایه‌ن "گونه‌ر جان"ه‌وه له میانی پێشکه‌شکردنی وتاره‌که‌ی بۆ ڕێزلێنان له شاعیروه وه‌سفکراوه.ئه‌و بایکۆته 382 ڕۆژی خایاند. له 21 ی دیسه‌مبه‌ری 1956 پاش ئه‌وه‌ی دادگای باڵا له ئه‌مریکا بڕیاری نا ده‌ستوور بوونی یاساکانی دا که داوای ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی سواربوونی پاس که نیگرۆ و سپی پێست به‌یه‌کسانی سواری پاس ببن.له ماوه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بایکۆتدا مارتین ده‌ستگیر ده‌کرێ ،ماڵه‌که‌ی ته‌قێنرایه‌وه و تووشی ئیهانه‌ی شه‌خسی بوو،به‌ڵام له هه‌مان کاتدا وه‌کو ڕابه‌ری نیگرۆکان داده‌نرێ و ده‌رده‌که‌وێ.
له ساڵی 1957 مارتین وه‌کو سه‌رۆکی کۆنفرانسی ڕابه‌رانی کرستیانه‌تی هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و شێوه ڕێکخراوه‌یه‌ی که ڕابه‌ری نوێ ده‌به‌خشێته گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نییه‌کان. ئایدیالی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه له کرستیانهتیهوه وه‌رگیراوه که کردارێکی ته‌کنیکیه و له "گاندی"یه‌وه هاتووه.له ماوه‌ی 11 ساڵی ته‌واو 1957 تا 1968 مارتین زیاتر به 6 ملیۆن میل گه‌شت ده‌کا و زیاتر له 2500 وتار له‌هه‌ر شوێنێک نا عه‌داله‌تی، ناڕه‌زایی و جووڵه ههبوبێ ده‌خوێنێته‌وه و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش5 کتێب و ژماره‌یه‌ک وتاری نووسی . له‌و ساڵانه‌دا مارتین ڕابه‌رایه‌تی توندترین خۆپیشاندانی له "بریمینگهام-ئه‌تله‌نتا"کرد که سه‌رنجی ته‌واوی جیهانی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشا و ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێ "هاوپه‌یمانی ویژدان"ی هێنایه کایه‌وه.هه‌روه‌ها هانده‌ری "نامه‌یه‌ک له زیندانی بیرمینگهام"ه‌وه که مانیڤێستی شۆڕشی نیگرۆکان بوو ، پیلانی ڕۆیشتن بۆ ئه‌له‌باما بۆ ناونووسکردنی نیگرۆکان بۆ ده‌نگدان داڕشت و ڕابه‌رایه‌تی ڕێپێوانێکی ئاشتیانه‌ی له "واشنتۆن-د.س."کرد که به به‌شدار بوونی 250000 که‌س که وتاری { خه‌ونێکم هه‌یه } ی تیایدا پێشکه‌ش کرد، مارتین متمانه ده‌به‌خشێته سه‌رۆک جۆن ف.که‌نه‌دی و دژ به سه‌رۆک لیندۆن ب.جۆنسۆن ده‌وه‌ستێته‌وه و زیاتر له 20 جار گیراوه و لانی که‌م 4 جار ئیهانه‌ی پێکراوه.مارتین 5 بڕوانامه‌ی ته‌قدیری پێده‌به‌خشن و له ساڵی 1963 وه‌ک پیاوی ساڵ له‌لایه‌ن گۆڤاری تایم هه‌ڵبژێردرا: هه‌روه‌ها نه‌ک هه‌ر بووه ڕابه‌رێکی سیمبۆڵی ڕه‌ش پێسته‌کانی ئه‌مریکا ، به‌ڵکو بوو به فیگه‌رێکی جیهانی.
له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا مارتین لوسه‌ر کینگ گه‌نجترین پیاو بوو که خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی وه‌رگرتبێ. کاتێک پێیان ڕاگه‌یاند که ده‌ستنیشان کراوه بۆ ئه‌و خه‌ڵاته،ڕایگه‌یاند پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵاته که 54123 دۆلار بوو بۆ به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی مافی مه‌ده‌نیه‌کان ته‌رخان ده‌کات.
له ئێواره‌ی ڕۆژی 4 ی مانگی ئهیپرلی ساڵی 1968 کاتێک له باڵکۆنی ژووری ئوتێله‌که‌ی له "مهمفیش _ تێنسی" ڕاوه‌ستابوو ،ئه‌و شوێنه‌ی که ڕابه‌رایه‌تی مانگرتنێکی ده‌کرد بۆ پشتیوانی کرێکارانی خاوێن کردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره،غافڵکوژ ده‌کرێ.
خه‌ونێکم هه‌یه
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ بهبهبشدار بوونم له‌گه‌ڵتان له مه‌زنترین خۆپیشاندان له پێناو ئازادی‌دا له مێژووی میلله‌ته‌که‌مان که به قوڵایی مێژوودا ڕۆده‌چێته خوارێ.
پێنچ ساڵی ڕه‌به‌ق به‌ر له ئێستا، ئه‌مریکییه‌کی مه‌زن که ئه‌مڕۆ ئێمه له ژێر تارمایی ڕهمزهکهیدا وه‌ستاوین واژووی بانگه‌شه‌کردنی ڕزگاری کرد.بڕیارێکی گرنگ وه‌کو گڵۆپی هیوایه‌کی مه‌زن هات بۆ نێو ژیانی ملیۆنان له نیگرۆی کۆیله ئه‌وانه‌ی له گڕی نایه‌کسانی ده‌ترسان. وه‌کو خۆشی کۆتایی هاتنی شه‌وی درێژی دیلیه‌تی.
به‌ڵام سه‌د ساڵی تری لهمهوپاشیش نیگرۆ هێشتا ئازاد نیه،سه‌د ساڵی تری له‌مه‌و پاشیش ژیانی نیگرۆ هێشتا خه‌مبارانه په‌کیکه‌وتووه به هۆی کۆت و به‌ندی ره‌گه‌زپه‌رستی و زنجیری ڕه‌گه‌زخوازی. سه‌د ساڵی تری له‌مه‌و پاشیش نیگرۆ به‌ته‌نها له سه‌ر دوورگه‌ی برسێتی له چه‌قی ئۆقیانووسی فراوانی گه‌شه‌کردنی مادیدا ده‌ژێ .سه‌د ساڵی تری له‌مه‌و پاشیش نیگرۆ هێشتا له گۆشه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکیدا ،خۆیان ده‌بینن له‌سه‌ر خاکی خۆیاندا مه‌نفان.ئێمه ئه‌مڕۆ هاتوینه‌ته ئێره بۆ به دراما کردنی ئه‌م ههلولهرجه شهرمئانێزه.
ئامانج له هاتنی ئێمه بۆ پایته‌ختی میلله‌ته‌که‌مان بۆ سه‌رفکردنی چه‌کێکه. وه‌ختێک که ئه‌ندازیارانی کۆماره‌که‌مان قهشهنگتریین وشه‌ی ده‌ستوور ، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییان نووسی، تێبینی په‌یمانێکیان واژوو کرد که هه‌موو ئه‌مریکییه‌ک ببێته میراتگری.
ئه‌م تێبینیه په‌یمانێک بوو که گشت پیاوێک به‌ڵێ پیاوی ڕه‌ش پێست و هه‌روه‌ها پیاوی سپی پێست مافه‌کانی ژیانیان وڕزگاری و بایه‌خدان به به‌خته‌وه‌ریان مسۆگه‌ر بکات.
ئاشکرایه که ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا له‌م په‌یمانه‌ی خۆی که‌مته‌رخه‌می نواندووه چونکه حیساب بۆ ڕه‌نگی پێستی هاوڵاتیانی ده‌کرێت.له بری شانازی کردن به‌م پابه‌نده پیرۆزه، ئه‌مریکا چه‌کێکی خراپی داوه‌ته خه‌ڵکی نیگرۆ که له‌پاڵ ڕهتکرندهوهکهیدا نووسراوه" پاره به‌ش ناکات"
به‌ڵام ئێمه ئه‌وه ڕه‌ت ئه‌که‌ینه‌وه که بڕوا به‌وه بهێنین که بانکی دادپه‌روه‌ری ئیفلاسی کردبێت. ئه‌وه ڕه‌ت ئه‌که‌ینه‌وه که بڕوا به‌وه بهێنین که له گومبه‌زه مه‌زنه‌کانی ده‌رفه‌تی ئه‌م میلله‌ته پاره که‌مه.که‌واته ئێمه هاتووین ئه‌و چه‌که کاش بکه‌ین، چه‌کێک که پڕ به ویستی خۆمان ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئازادی و پاراستنی دادپه‌روه‌ریمان پێده‌به‌خشێ.
هه‌روه‌ها ئێمه هاتووین بۆ ئه‌م جێگا پیرۆزه تا ئه‌وه وه‌بیر ئه‌مریکا بهێنینه‌وه له‌و پێویستگهله زیانبه‌خشانه‌ی ئێستاکه.ئه‌مه کاتی پێگیری کردنی ساردبوونه‌وه‌ی جوانی یان وه‌رگرتنی ده‌رمانی هێمنکه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌رخۆ نیه
ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که په‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ی دیموکراسی بدرێت.ئێستا کاتی ڕاپه‌ڕینه له دۆڵی تاریکستانی و فه‌رامۆشکراوی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بۆ هه‌ڵهاتنی خۆری ڕه‌گه‌زپه‌سندی دادپه‌روه‌ری. ئێستا کاتی به‌رزکردنه‌وه‌ی میلله‌ته‌که‌مانه له نه‌رمه لمی ڕه‌گه‌زپه‌رستی نادادپه‌روه‌رانه‌وه به‌ره‌و به‌ردی ڕه‌قی برایه‌تی .ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه دادپه‌روه‌ری بکه‌ینه واقیع بۆ هه‌موو خودانی منداڵان.
ئه‌مه شوومه بۆ میلله‌تێک له فه‌رامۆشکردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م ساته وه‌خته.ئه‌م هاوینه گه‌رما پروکێنه‌ی بێزاری ده‌ربڕینه یاساییه‌ی نیگرۆ تێناپه‌ڕێ تا سروه‌ی فێنکی پایزی ئازادی و یه‌کسانی هه‌ڵنه‌کات. ساڵی 1963 کۆتایی نیه،به‌ڵکو سه‌ره‌تایه.ئه‌وانه‌ی ئاواته‌خوازن که نیگرۆ پێویستی به لێدانێکی هه‌ڵمییه و ئه‌مێستاکه‌ش له ناوه‌رۆکێکی بێتام وه‌ئاگا هاتوون که ئه‌گه‌ر میلله‌ت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێچکه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی.نه پشوو و نه پێویستی له ئه‌مریکادا به‌رقه‌رار نابێت هه‌تا نیگرۆ نه‌گات به مافی هاوڵاتی بوون.گه‌رده‌لوولی شۆڕش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ له‌رزاندنی بناغه‌ی میلله‌ته‌که‌مان تا هه‌ڵهاتنی ڕۆژێکی نوێی دادپه‌روه‌ری.
به‌ڵام شتێک هه‌یه که پێویسته به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆم بڵێـم که ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی گه‌رمی ڕابه‌رایه‌تی کردن وه‌ستاون به‌ره‌و شوێنی دادپه‌روه‌ری.له‌م پرۆسه‌یه‌دا که شوێنی یاساییمان گه‌وره‌تر ده‌بێ، ئێمه پێویسته تاوانبار ده‌رنه‌چین به نایاسایی کاره‌کانمان.با نه‌گه‌ڕێین بۆ تێرکردنی تینوویه‌تی ئازادیمان به خواردنه‌وه له په‌رداخی دژواری و قین.پێویسته له‌سه‌رمان هه‌میشه ڕابه‌رایه‌تی خه‌باتمان بکه‌ین به فڕۆکه‌ی به‌رزی دیسیپلین و شکۆ.پێوه‌سته له‌سه‌رمان نه‌هێڵین که ناڕه‌زایی داهێنه‌رانه‌مان به شه‌ڕ و پێکدادان نوشوست بهێنی.دیسان و دیسانه‌وه ئێمه‌له پێناو پێگه‌یشتنی مه‌زنی هێزی بازوو و هێزی ڕۆح ڕاپه‌ڕیوین.
تێکۆشانی سه‌رنجڕاکێشی نوێ که کۆمه‌ڵگای نیگرۆ قووت ده‌دا نابێت بمانکێشێته پای بێ متمانه‌یی به هه‌موو که‌سێکی سپی پێست.بۆ زۆرێک له برا سپی پێستهکانمان وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک به هۆی ئاماده‌بوونیانه‌وه ئه‌مڕۆ لێره‌دا ده‌بێته ناسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که چاره‌نوسیان به چاره‌نوسی ئێمه‌وه گرێ دراوه.هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ریان ده‌رک به‌وه بکه‌ن که ئازادیان ڕوه‌و ئازادی ئێمه ڕوونتر ده‌بێ.ئه‌وان ناتوانن به ته‌نها ڕێگا ببڕن.
هه‌روه‌ها وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه ڕێ ئه‌که‌ین پێویسته به‌ڵێن بده‌ین که به‌ره‌و پێشه‌وه ڕێپێوان ئه‌که‌ین.ئێمه ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه.زۆرێک هه‌ن پرسیاری ئه‌وه ده‌که‌ن "تۆ که‌ی قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ی؟"
ئێمه هه‌رگیز قه‌ناعت ناکه‌ین ئه‌گه‌ر نیگرۆ ببێته قوربانی بێده‌نگی تۆقێنه‌ری دڕنده‌یی پۆلیس.
ئێمه هه‌رگیز قه‌ناعه‌ت ناکه‌ین ئه‌گه‌ر جه‌سته‌مان قورس و شه‌که‌ت بێت به سه‌فه‌رێک که نه‌توانین زیاتر له خۆمان بار بکه‌ین له مێوانخانه‌ی سه‌ر ڕێگا ده‌ره‌کییه‌کان و ئوتێلی ناو شاره‌کان.
ئێمه ناتوانین قه‌ناعه‌ت بکه‌ین ئه‌گه‌ر نیگرۆی ماڵ له‌سه‌ر پشت له گه‌ڕه‌کێکه‌وه بۆ گه‌ڕه‌کێکی حاشیه‌نشینی تر بگوێزێته‌وه
ئێمه هه‌رگیز قه‌ناعه‌ت ناکه‌ین ئه‌گه‌ر منداڵه‌کانمان له خودی خۆیاندا گوشرابن و شکۆیان دزرابێت به‌و هێمایانه‌ی که"ته‌نها بۆ سپی پێسته‌کان"به‌یان ده‌کات.
ئێمه هه‌رگیز قه‌ناعه‌ت ناکه‌ین ئه‌گه‌ر نیگرۆ له میسیسیپی نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن ، نیگرۆ له نیویۆرک هیچی نیه ده‌نگی بۆ بدات.
نا..نا..ئێمه هه‌رگیز قه‌ناعه‌ت ناکه‌ین و هه‌رگیزیش قه‌ناعه‌ت ناکه‌ین تا دژواری وه‌کو جۆگه‌له‌یه‌کی به‌هێز و دادپه‌روه‌ری وه‌کو ئاو دانهچۆڕێته خوارێ.
من غافڵ نیم که هه‌ندێک له ئێوه به‌سه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی نه‌گبه‌تی هاتوون بۆ ئێره،هه‌ندێک له ئێوه که تازه له زیندانه نزمه‌کانه‌وه هاتوون ،هه‌ندێک له ئێوه له‌و ناوچانه‌وه هاتوون که به‌سۆراخی ئازادییه‌وه‌ن. ئێوه به هۆی باهۆزی دڕنده‌یی پۆلیسه‌وه دووچاری چه‌وسانه‌وه و به‌لادا هاتن و شه‌که‌تی بوون .ئێوه بلیمه‌ت و به‌ئه‌زموون بوون له داهێنانی ئازار وبه‌رده‌وام بوون له کارکردن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕێک بۆ پاکژبوونه‌وه له ئازار چه‌شتنێکی قه‌ره‌بوونه‌کراوه.
بگه‌ڕێوه بۆ مسیسیپی،بگه‌ڕێوه بۆ ئه‌له‌باما،بگه‌ڕێوه بۆ باشووری کارۆلینا،بگه‌ڕێوه بۆ جۆرجیا، بگه‌ڕێوه بۆ لیوزیانا،بگه‌ڕێوه بۆ گه‌ڕه‌که حاشیهنشینهکانمان له شاره‌کانی باکوور.ئه‌م بارودۆخه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌زانرێت و ده‌گۆڕدرێت.با ئێمه له نێو دۆڵی نائومێدی ڕانهکشێین.
هاوڕێیانم ئه‌مڕۆ پێتان ده‌ڵێم که هه‌رچه‌نده ڕووبه‌ڕووی زه‌حمه‌تی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ده‌بینه‌وه هێشتا خه‌ونێکم هه‌یه.خه‌ونێکی قووڵه که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی به نێو خه‌ونی ئه‌مریکادا چۆته خوارێ.
خه‌ونێکم هه‌یه که‌ڕۆژێک دێت ئه‌م میلله‌ته ڕاده‌په‌ڕێ و له نێو مانای ڕاسته‌قینه‌ی باوه‌ڕدا ده‌ژێت"ئێمه ئه‌م ڕاستییانه‌مان له ئامێز ناوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خود-به‌ڵگه که هه‌موو مرۆڤێک به یه‌کسانی خوڵقاوه"
خه‌ونێکم هه‌یه که ڕۆژێک دێت له‌سه‌ر گرده سووره‌کانی جۆرجیاوه منداڵانی کۆنه کۆیله‌کان و منداڵانی کۆنه خاوه‌ن کۆیله‌کان له‌سه‌ر مێزی برایه‌تی ده‌توانن به‌یه‌که‌وه دابنیشن.
خه‌ونێکم هه‌یه که ڕۆژێک دێت ته‌نانه‌ت ویلایه‌تی میسیسیپی ،ئه‌و ویلایه‌ته‌ی له نێو هاڵاوی گه‌رمی نادادپه‌روه‌ری ،له نێو هاڵاوی گه‌رمی چه‌وسانه‌وه ده‌گۆڕدرێت به مێرگی بیابانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری.
خه‌ونێکم هه‌یه که ڕۆژێک هه‌ر چوار منداڵه‌کانم له نێو گه‌لێکدا بژین که نه‌ک به هۆی ڕه‌نگی پێستیانه‌وه به‌ڵکو به‌هۆی ناواخنی کاراکتهریانهوه مامڵه‌یان له ته‌کدا بکرێ.
ئه‌مڕۆ خه‌ونێکم هه‌یه
خه‌ونێکم هه‌یه که ڕۆژێک دێت هه‌موو دۆڵێک پیرۆز وهه‌موو چیاێک ملکه‌چ بێت،هه‌موو شوێنێکی زبریش لووس ببێت،جێکا ناڕێک و خواره‌کانیش ڕاست بکرێنه‌وه و شکۆی یه‌زدانیش چێژ به‌خش بێت و جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کانیش پێکه‌وه ببینرێن.
ئه‌مه هیوای ئێمه‌یه.ئه‌مه ئه‌و ئیمانه‌یه له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆمه‌وه به‌ره‌و باشوور.به‌و ئیمانه‌وه ده‌توانین شاخی نائومێدی و به‌ردی هیوا ببڕینه‌وه.به‌و ئیمانه‌وه ده‌توانین ده‌نگی ناڕێک و ناشازی میلله‌ته‌که‌مان بگۆڕین به جوانترین سه‌مفۆنیای برایه‌تی.
به‌م ئیمانه‌وه ده‌توانین پێکه‌وه کار بکه‌ین،پێکه‌وه نوێژ بکه‌ین،پێکه‌وه خه‌بات بکه‌ین،پێکه‌وه زیندانی بکرێین و پێکه‌وه‌ش بۆ ئازادی ڕابێین.ده‌زانین ڕۆژێک ئازاد ده‌بین.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕۆژه ده‌بێت کاتێک هه‌موو خودانی منداڵان بتوانن مانای تازه به گۆرانی بڵێنه‌وه"نیشتمانه‌که‌م ئه‌مه له تۆوه یه خاکی شیرینی ڕزگارییت،بۆ تۆ گۆرانی ئه‌ڵێم ،خاکێک باوکم تیایدا مرد،خاکی پیرۆز و شانازی،له‌هه‌موو چیاکانه‌وه با ئازادی زه‌نگ لێبدات"
جا ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ببێت به میلله‌تێکی مه‌زن ، پێوییسته ئه‌مه ببێ به واقیع .جا ئازادی زه‌نگ لێبده له ته‌پۆلکه مه‌زنه‌کانی نیو هامشایر،زه‌نگ لێبده له چیا سه‌خته‌کانی نیویۆرکه‌وه،با ئازادی زه‌نگ لێبدات له به‌رزاییه‌کانی ئهلێگنیسی پێنسیلڤانیا.
با ئازادی له لووتکه بهڤراوییهکانی چیاکانی کۆلۆرادۆوه زه‌نگ لێبدات ، با ئازادی له لێژاییه چه‌ماوه‌کانی کالیفۆرنیاوه.زه‌نگ لێبدات.نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو ئازادی با له شاخه بهردیبهکانی جۆرجیاوه زه‌نگ لێبدات ، با له چیا چاودێره‌کانی تێنسسییهوه زه‌نگ لێبدات.
با ئازادی له هه‌موو گرد و کردۆڵکهیهکی مسسپی زنگ لێبدات ، با له هه‌موو چیاێکهوه ئازادی زه‌نگ لێبدات.
ئه‌و کاته‌ی ئه‌مه ڕوو ده‌دات و ئه‌و کاته‌ی لێده‌گه‌ڕێین ئازادی زه‌نگ لێبدات ، ئه‌و کاته‌ی لێده‌گه‌ڕێین ئازادی له سه‌رجه‌م دۆڵ و سه‌رجه‌م لووتکه‌کان، سه‌رجه‌م ویلایه‌ت و شاره‌کان زه‌نگ لێبدات ئه‌و ڕۆژه ده‌توانین خێراتر بین ئه‌وکات سه‌رجه‌م منداڵ ، پیاوی ڕه‌ش پێست و سپی پێست ،پیاوماقوڵ و گه‌دا ، پرۆتستانت و کاسۆلیک ده‌توانین ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌کتره‌وه و به ناوی ڕۆحی نیگرۆوه گۆرانی بڵێین "دووا جار ئازادی ، دووا جار ئازادی ،سوپاس خوای میهره‌بان ، ئێمه دووا جار ئازاد بووین"
سه‌رچاوه‌کان :
http://en.wikipedia.org/wiki/Martin_Luther_King,_Jr.
http://nobelprize.org/nobel_prizes/peace/laureates/1964/king-bio.html
http://www.americanrhetoric.com/speeches/mlkihaveadream.htm