
دیدار لەگەڵ بورهان ئەحمەد
سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی نوسه‌رانی كورد:
ناوه‌ندیی رۆشنبیریی میزاجێكی بهتاڵو سه‌نته‌رێك خاڵی له هه‌مو كایه‌یه‌كی مه‌عریفی
دیدار/هێمن ده‌لۆ
بورهان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد، له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م دیداره‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ناوه‌ندی رۆشنبیریی له كه‌ركوك له به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزدایه، ئه‌و ده‌ڵێت: كێشه‌ی ئێمه، كێشه‌ی گۆڕینی فه‌زایه به فه‌زایه‌كی تر، كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی قۆناغێكه بۆ قۆناغێكی تر، ته‌نانه‌ت ئێمه كێشه‌مان له‌جۆرو چۆنایه‌تی له‌چێژو له‌زه‌ت وه‌رگرتندا هه‌یه.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕو كه، ناوه‌ندی رۆشنبیریی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی حزوری خۆی بسه‌لمێنێ، نابێت خۆی له‌پرسه ههستیارو گرنگه‌كان بپارێزێ، نابێت له پرسیاره‌كان سڵ بكاته‌وه‌و بترسێت، نابێت له ئاكامی هیچ وه‌ڵامێك خۆی بدزێته‌وه.
1- ـ2
(هه‌ندێك باس له سستی‌و دواكه‌وتویی ره‌وشی رۆشنبیریی له كه‌ركوك دهكهنو پێیانوایه روناكبیران‌و رۆشنبیرانی كه‌ركوك له ئاست پێداویستییه فكری‌و زانستییه‌كانی قۆناغه مێژوییهكهدا نین، جه‌نابتان چۆن ره‌وشی رۆشنبیریی‌و رۆشنبیران له كه‌ركوك ههڵدهسهنێگێنیت؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: ناوه‌ندی رۆشنبیریی ئێمه له‌به‌رده‌م كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزدایه كهسهرهكیترینی ئه‌وه‌یه نه پرسیار دروستدهكاو نه كاریگه‌ریی مه‌عریفیشی پێوه دیاره، ئیدی لێره‌وه به‌لێشاو كێشه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌م كێشه‌یه كێشه‌ی عه‌قڵێكه كه په‌یوه‌ندی رۆشنبیرییانهو ئهبستمۆلۆژییانه نایبات به‌ڕێوه، به‌ڵكو میزاجێكی بهتاڵو سه‌نته‌رێك خاڵی له هه‌موو كایه‌یه‌كی مهعریفیو هاوڕێیه‌تی رووكهشو به‌رژه‌وه‌ند ئامێزی كاتیی كۆنترۆڵی كردووه، غیاب لێره‌دا، غیابی عه‌قڵه‌و فه‌وتانی بیركردنه‌وه‌یه، واته هه‌موو ئه‌و قسه‌و گفتووگۆیانه‌ی ده‌كرێن وه‌ك بڵقی ئاوێكی سه‌ر ئاگرن له‌كاتی كوڵاندا، كاتێكیش له‌سه‌ر ئاگره‌كه دادهگیرێو سارد ده‌بێته‌وه، ئیدی له‌گه‌ڵیدا بڵقه‌كان نامێنن‌و قسه‌كان سارد‌و سڕدهبنهوهو كاریگه‌رییان نامینێت به‌سه‌ر زهینو ته‌ماشا كردنمانهوه. زۆر به‌داخه‌وه لێره‌دا عه‌قڵ له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بیركردنه‌وه‌یه‌كی تر رێنمایی‌و ئاراسته‌ی ده‌كات، واته زمان له‌ژێر فشار‌و پاڵه‌په‌ستۆی عه‌قڵێكی دی‌دا دهپهیڤێو ده‌ربڕین خودێتیو ناوه‌كی نییه، ته‌نانه‌ت خیانهتو ناپاكیش له گواستنه‌وه‌ی چیرۆك‌و حیكایهتهكانیشدا هه‌یه، گفتوگۆ و وتاره‌كان لێره‌دا رووكهشو سه‌رپێیین، پرشوبڵاونو قوڵایی نادۆینن، لێكترازاو په‌یوه‌ندییه‌كی روحی مه‌حكه‌م پێكه‌وه‌یان گرێنادا تاوه‌كو زنجیره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتردا تێكههڵكێشرێنو بچنه ناو یه‌كتره‌وه‌و یه‌كتری ته‌واو بكه‌ن.
كێشه‌ی ئێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئایا مانگی چه‌ند كۆڕی شیعری‌و سیسمینیار ساز ده‌كرێ، گرفتی ئێمه گرفتی ته‌ماشا كردن‌و بینینه، كێشه‌ی گۆڕینی فه‌زایه به فه‌زایه‌كی تر، كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی قۆناغێكه بۆ قۆناغێكی تر، ته‌نانه‌ت ئێمه كێشه‌مان له‌جۆرو چۆنایه‌تی له‌چێژو له‌زه‌ت وه‌رگرتندا هه‌یه. كه‌ی ئێمه توانیمان ئه‌و چێژه روحییه لای تاكی خۆمان دروستبكه‌ین كه زهوقو چه‌شه‌ی ئه‌و باڵاتر بكات له‌ناو فه‌زای ئهدهبیو رۆشنبیرید،ا كه فه‌زایه‌كه ده‌بێت پشكێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وێت له‌ناو دنیای ئه‌و سهرقاڵیو جه‌نجاڵییه‌ی كه هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی ئێمه‌ی گرتۆته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌گوزه‌رێ جگه‌له هه‌ڵچونێكی كاتییو سه‌رپێییانه كه هه‌ندێ جار تاراده‌ی هێستریا خۆی درێژ ده‌كاته‌وه شتێكی تر نییه.
(هۆكاره‌كانی پاشكهوتنو سستی ره‌وشی رۆشنبیریی به رای ئێوه چین‌و چ ریگا چاره‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێریت؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: ئێمه له‌پرسیاری پێشووتردا ئێشارتمان به‌نه‌بوونی په‌یوه‌ندی رۆشنبیریانه كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان به‌و هه‌ڵچوونه كرد كه‌هه‌ندێ جار تاراده‌ی هێستریا خۆی وه‌ك نوێنه‌رو پێشه‌نگ ده‌ناسێنی، ماوه‌ته‌وه ده‌ستبخه‌ینه سه‌ر ئه‌و برینه قووڵه‌ی بێده‌نگی تیماری ناكات، هه‌ربۆیه له‌ژێر روناكی ئه‌م دۆخه‌ی لێره‌دا له‌ئارادایه‌و بێده‌نگ بوون له ئاستیانا ده‌شێ نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌گوناهباری گه‌وره‌مان بزانن، ئه‌مه دیاره بۆ كه‌سانێكه ویژدانیان له‌رووداوو مێژوو بترسێت، چونكه ونكردنی گیانی بهپرسیارێتیو د‌رك پێكردن، ئه‌و مافه ره‌وایه به‌ئه‌وان ده‌به‌خشێ، رۆژێك دێ ده‌مامكه‌كان لاده‌درێن، ئیدی پرۆسه‌ی ئاشكراكردن ده‌ستپێده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان بهبێگهردو خاوێن نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌هۆشمه‌ندییه‌وه نه‌ماوه، ئه‌وانه‌ی سهرچڵانهو بێده‌ربه‌ستانه هه‌موو په‌یمانێكیان له‌گه‌ڵ ماناكانی ئینسان بوونی خۆیان پچراند، ئه‌وانه‌ی هه‌موو رایهڵێكیان له‌گه‌ڵ راستگۆییدا پساند، ئه‌مانه به‌شێكن له‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر رۆشنبیریی ده‌كه‌ن كه ئه‌سڵه‌ن خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كایه‌كانی مه‌عریفه‌وه به هۆی هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ته‌وه خزاونه‌ته نێو ئه‌م ناوه‌نده‌وه‌و تای ته‌رازووی ناوه‌ندی رۆشنبیریی ئه‌م شاره‌ی به‌لای نامه‌عریفی لاره‌سه‌نگ كردووه. له‌هه‌موو سهردهمو قۆناغه‌كان، هه‌میشه ململانێیه‌ك هه‌بووه له‌نێوان داهێنهرانو رۆشنبیره راسته‌قینه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له رێی ناشرینكردنی به‌ری ره‌نجی ئه‌وانی تردا وه‌ك تارمایی له‌هه‌موو پێگه‌و شوێنێكدا ده‌رده‌كه‌ون، جوانییه‌ك نیه به ته‌نها موڵكی تۆ بێت‌و ناشرینییه‌ك نیه به‌ته‌نیا هی من بێت، هه‌موومان به‌رپرسیارین له‌گوناهو خه‌تاو هه‌ڵه‌و جوانی‌و ناشرییهكاندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه جورئه‌ته له هه‌ڵڕشتنیان، ئێمه پێویستمان به‌ده‌رچوون هه‌یه له‌و زه‌وییه بچووك‌و روبه‌ره دیاریكراوه كه هه‌موو خه‌تاو گوناههكانمانی تێكه‌ڵ بهیهكتركردووه، با هه‌ر كه‌سه‌و ده‌رحه‌ق به‌خۆی، ئه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆی، بێته زمان‌و ده‌رباره‌ی خۆی بدوێ، ئێمه پێویستمان به شكان‌و لادانی هه‌موو شوره‌و پهرژرینهكان هه‌یه، شوره‌ی ترس‌و پهرژینهكانی شه‌رم، هه‌میشه پێویسته خۆمان بهشێوازیكهوه گرێبده‌ین كهكێشهو قه‌یرانه‌كانی پێ ده‌سته‌مۆ ده‌كرێ، واته ده‌بێ به‌دوای هۆشمهندییهكا بگه‌ڕێین كه له هه‌موو بهشو پێداویستیه‌كانی تری ژیان پێویسترو گرنگتره ، كه سه‌رئه‌نجام ده‌بێت ئه‌مه بكرێته موڵكی هه‌مووان له‌به‌شداری پێكردندا. خاڵێك كه له هه‌مووی گرنگتره ئه‌ویش ئاشتكردنه‌وه‌ی ئینسانه‌كه‌ی ناو خۆمانه، یانی به‌راستی پراكتیزه‌ی ئینسانیبوونی خۆمان بكه‌ین‌و بگڕێینه‌وه ئامێزی جوانییه‌كانی ئینسان، له‌گه‌ڵ رێزمدا بۆ هه‌موو قه‌ڵه‌مه جوانه‌كان له‌ناو ئه‌م دۆخه‌دا كه‌سانێك هه‌ن تاكو ئێستا نه‌یانتوانیوه عهقڵو ویژدانی خۆیان ئازاد بكه‌ن، ئینسانه‌كه‌ی ناو خۆیان بدۆزنه‌وه، كه‌ی توانیمان وه‌ك ئینسانێك پارێزگاری له ئازادی بكه‌ین، ئه‌وسا ده‌توانین قسه بكه‌ین‌و بنووسین، هه‌ڵبژاردن له‌نێوان به رۆشنبیر‌و نووسه‌ر بوون له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كی روحی، هه‌ڵبژاردنێكی قورسه‌و پڕه له‌قوربانی دان، ده‌با پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م به‌رین ئینسانه‌كه‌ی ناوه‌وه‌مان بناسین‌و ئازادییه ناوه‌كییه‌كه بدۆزینه‌وه، چونكه ئه‌سته‌مه مرۆڤ به‌ر له‌وه‌ی ئازاد بێت نووسه‌ر بێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌گوزه‌رێ ئه‌وپه‌ری نیگهرانیو نائومێدی به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌م ناوه‌نده ئه‌وه‌نده بیماره كه خه‌ریكه له‌شێرپه‌نجه ده‌چێ، له‌ناو ئه‌م فه‌زا ژه‌هراوییه رووبه‌رێكی زۆر بچووك ماوه‌ته‌وه بۆ هه‌وایه‌كی ساف‌و بێگه‌رد، سییه‌كانی زۆربه‌مان، ئه‌وانی د‌رك به‌قه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن، خه‌ریكه ته‌واو ماندوو ده‌بن، لێره‌دا نمونه‌ی له‌و جۆرمان هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن له هه‌موو ماناكانی مرۆڤبوون خاڵی بوونه‌ته‌وه، خراپتر كه‌سانی تر له دڵسافی یان نائاگایی ورد ورد خه‌ریكن ده‌خزێنه ئه‌و گۆشه تاریكانهوه. به راستی ئه‌وه له‌ناخه‌وه خه‌مبارم ده‌كات، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م پێگه‌ی ئه‌وان ئه‌و شوێنه تاریكانه نییه، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م نائومێدییه‌دا تروسكاییه‌ك ده‌بینم له‌چاوی هه‌ندێ ئه‌ستێره‌وه به‌وپه‌ری سهغاوتهوه دڕژێته سه‌ر رێگاكانی ئایندهوهو رۆشنایی ده‌به‌خشنه به‌ر پێی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌راستی پراكتیزه‌ی ئینسانیبوونی خۆیان بكهنو ببنه‌وه به ئینسانه‌كه‌ی خۆیان. ده‌بێ ته‌واو دان به‌وه‌دا بنێین‌و بڕوایه‌كی ته‌واو جێگیرمان له‌لادا دروست بێت كه كه‌سانێكی تر دێن‌و به شێوه‌یه‌كی تر مانگ دهبیننو به‌شێوازێكی دی ته‌ماشای جوانییه‌كانی ژن ده‌كه‌ن، له رۆشنبیریی‌و ئه‌ده‌بدا كوڕ‌و باوكایه‌تی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه داهێنانه گهورهییو مه‌زنیی ده‌شێ به‌كوڕ یان به باوك ببه‌خشێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م دیدو ئاراسته‌یه‌ی هه‌یه نه‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌كی كانگایی جوان نه‌یه‌ته ئاراوه، خۆ فرێدانه ئامێزی ئه‌م گفتوگۆیه ماندوبوون‌و قوربانی جهستهییو ده‌روونی ده‌وێ، بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م ئاراسته‌و كێشانه، بۆ رۆچوونه نێو قوڵایی ئه‌م ئیشكالییهتهی هه‌یه، ده‌بێ پشت به وتاری عهقڵانیو پرۆژه‌ی زانستیی ببه‌سترێ، نه‌ك وه‌عزو رێنمایی‌و ئیرشادات بكرێته رێبازێك بۆ كاركردن له‌ناویا، دیالۆگ له‌گه‌ڵ گرفته‌كانیدا تاكو ئێستا كه دیالۆگێكی مهنتیقیو مه‌عریفی نییه، كه‌ی ئێمه توانیمان وزه‌ی عهقڵو توانای زمان‌و جورئه‌تی وتن له‌یه‌ككاتدا به‌كاربهێنین، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه ئیدی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه له به‌كارهێنانی میتۆد‌و مه‌عریفه چووه‌ته چوارچێوه‌ی ئه‌زموونكردنه‌وه. ناوه‌ندی رۆشنبیریی كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی حزوری خۆی بسه‌لمێنێ، نابێت خۆی له‌پرسه ههستیارو گرنگه‌كان بپارێزێ، نابێت له پرسیاره‌كان سڵ بكاته‌وه‌و بترسێت، نابێت له ئاكامی هیچ وه‌ڵامێك خۆی بدزێته‌وه. ده‌بێت ئاماده‌گییه‌كی ته‌واوی تێدا بێت بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه. پرسیار ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌یه ده‌یان دره‌ختی جۆراو جۆری له‌یه‌ك نه‌چو ده‌خاته به‌ر دیده‌مان، وه‌ڵام ئه‌و دره‌خته‌یه ده‌یان لق‌و هه‌زاره‌ها گه‌ڵامان به‌رچاو ده‌خا، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و ده‌ڵێم: كێشه‌ی ئێمه ته‌ماشاكردنه، به‌ڵام به‌بێ بینین.
(باسی زۆر گه‌رم له گه‌نده‌ڵیی ناوه‌ندی رۆشنبیریی له‌كه‌ركوك ده‌كرێت، تۆ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێیت؟)
بورهان ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ زاراوه‌ی (گه‌نده‌ڵیی) به شێوه‌یه‌كی واقیعیانه شتێك بهێنمه به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌م وشه‌یه خۆی له‌سه‌ره‌تادا له‌هه‌ناوی سیستمه‌كه‌وه هه‌ناسه‌ی دا‌و ئیدی هه‌موو كایه‌و جومگه‌كانی ئیداری‌و به‌ڕێوه‌بردنی گرته‌وه‌و له‌وێوه بۆ ناو كۆی دام‌و ده‌زگاكان شۆڕبوهوهو بووه وشه‌یه‌كی به‌كارهێنراوی رۆژانه، بووه سووكترینو ئاسانترین وشه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌چوونی ململانێی ناو گوتاره‌كان. ئه‌م وشه‌یه له‌ئاكامی زۆر به‌كارهێنانییه‌وه له‌لایه‌ن كۆمهڵگاو هه‌موو چین‌و توێژه‌كانییه‌وه به‌رده‌وام ته‌ماسمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌و رۆژانه له‌سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان به‌كاریده‌هێنین، هه‌ر بۆیه بوه‌ته مایه‌ی ئاسانترین رێگایه‌ك له‌به‌كارهێنانیدا بۆ ناشرینكردنی لایه‌نێكی تر، رۆژانه ده‌بینین ئه‌وانه‌ی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ململانێكانیان به شێوه‌یه‌كی مهعریفیو مهنتیقیو شه‌ریفانه نییه، یه‌كسه‌رو راسته‌وخۆ ئه‌م وشه‌یه به‌كارده‌هێنن‌و به‌ئاسانیش كاریگه‌ری خۆی له‌لای خه‌ڵكانی ناهۆشمه‌ند به‌جێده‌هێڵێ. ئه‌وه‌ی له رووی ژیریی‌و مه‌عریفییه‌وه ده‌سته‌پاچه‌و هه‌ژار بێ، ئه‌وه‌ی له‌ئاستی راڤه‌كردن‌و لێكدانه‌وه‌ی ناوه‌كی ئه‌م چه‌مكه‌دا نه‌بێ، كه مه‌به‌ستم چه‌مكی گه‌نده‌ڵییه، ئه‌وا له چوارچێوه‌ی گوتارێكی بیكهڵكی نازانستیی ره‌نگه به ده‌یان جار‌و رۆژانه ئه‌م وشه‌یه‌ت به‌رچاو بكه‌وێ. من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه بڵێم گه‌نده‌ڵیی له‌ناو سروشتی به‌ڕێوه‌بردندا جێگای نه‌بوه‌ته‌وه، به‌ڵكو پێموایه گه‌وره‌ترین روبهریشی داگیركردووه، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ دیاریكردنی چۆنێتی به‌كارهێنانێتی له ئامانج‌و مه‌به‌ستدا. ئه‌وانه‌ی خه‌مخۆری سیستمهكهن، ئه‌وانه‌ی خۆیان به دڵسۆزی ناوه‌ندی رۆشنبیریی له كه‌ركوك ده‌زانن، ئه‌وانه‌ی به ته‌نگی چاكسازییه‌وه دێن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ داموده‌زگاكان به راستی به‌ده‌زگایی بكرێن‌و ده‌یانه‌وێ كوردستانێكی سه‌رفرازو عه‌داله‌تخواز له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیدا ببینن، بۆچی نایه‌ن به‌ئاشكراو به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ته‌وه قسه له‌سه‌ر كرۆكی ئه‌م دیارده‌یه بكه‌ن، بۆچی نایه‌ن به‌به‌ڵگه‌وه له‌سه‌ر روپه‌ری رۆژنامه‌كان ئه‌م دیارده‌یه بخه‌نه به‌ر باس‌و لێكۆلینه‌وه، ئیدی لێره‌وه مهبهستو ئامانجه‌كانی به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه‌مان له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی وه‌همییه‌وه به‌رچاو ده‌كه‌وێ، له‌ناو فه‌زایه‌كی نه‌بینراودا ململانێی مه‌عریفی به‌ڕێوه ناچێ. توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌وێدا بزره . ئه‌م جۆره ره‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وته، جگه‌له به‌رهه‌مێنانی رق‌و كینه‌و بوغز هیچ جوانی‌و خۆشه‌ویستییه‌كی نه‌هێناوه‌ته ئاراوه. جگه‌له چاندنی گیانی تۆڵه، هیچ دیالۆگێكی جدی‌و خه‌مخۆرانه‌ی راسته‌قینه‌ی شین نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر جوانییه‌ك له‌ئارادا هه‌یه، ده‌بێ بكرێ به موڵكی هه‌مووان، ئه‌گه‌ر ناشرینییش هه‌یه، ئه‌وا هه‌مووان به‌رپرسیارین لێی، ئه‌م جۆره قیژه‌و هاواره بێ ئهدهبییو ناشرینكردنی به‌رانبه‌ره به‌بێ به‌ڵگه‌و هیچ ده‌ڵاڵێك ئه‌وه‌نده ناوه‌ندی رۆشنبیریی له‌م شاره‌دا ناشرین نه‌كردووه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر ره‌خنه‌ی جدی‌و مه‌عریفی بێ كه‌ڵكتر ده‌كات، جگه‌له مهبهستو ئامانجێكی ناشه‌رعی دیاریكراو، شتێكی دیكه‌ی له‌پشته‌وه نییه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا به ئه‌نقه‌ست بهرپاكراوهو به‌ڕێوه ده‌چێ شه‌ڕێكی ناماقوڵه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆست‌و جێگرتنه‌وه‌ی، نه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی ناوه‌ندی ئهدهبیو رۆشنبیریی‌و كه‌لتووری‌و به‌رهه‌مێنانی مه‌عریفه. ئه‌مه گوناهباركردنو نه‌فیكردنی به‌رانبه‌ره به‌بێ وردبوونه‌وه‌و ده‌ستنیشانكردن. من بۆ خۆم وه‌ك كه‌سێك كه به‌شێك له‌و ئهركو بهرپرسیاریتیهم به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌وپه‌ڕی راستگۆیی‌و شهفافیتهوه ئاماده‌یی هه‌موو لێپیچینهوهیهكم له‌و ده‌زگایه‌ی كه من كاری تێدا ده‌كه‌م، من هیچ كێشه‌یه‌كی ماددیم نه‌بووه پێش كاركردن، خۆم له‌لایه‌ن هه‌ندێ هاوڕێی دڵسۆزه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ست نیشانكرام، دیاره ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویستم له هه‌ڵبژارندندا به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ببمه ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی له یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد/لقی كه‌ركوك، ئه‌و پۆستهشم بهشانازیو شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌وه وه‌رگرت، پاڵنه‌ر له‌لای من پاڵنه‌رێكی مهعنهویو روحی بووه، مه‌به‌ستم خزمه‌تكردن بووه، نه‌ك چنینه‌وه‌ی مادی، چونكه من پێشتر هیچ پێویستم به‌وه نه‌بووه، به ئاشكرا ده‌یڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌مه له رووی ده‌روونییه‌وه پشوو دهدهنو پێی دڵخۆش ده‌بن، به‌ڵێ من پێشتر زه‌ڕه‌نگه‌ر بوومه‌و خاوه‌ن دوكانی تایبه‌تی زه‌ڕه‌نگه‌ری خۆم بومه، قازانجی مانگانه‌م له‌وێدا به‌رانبه‌ر به شه‌ش موچه‌ی ئێستای ئه‌م شۆینه، بگره زیاتریش بووه، كه هه‌ندێكیشیان ژماره‌ی نا راست‌و وه‌همین. خۆ ناكرێ من لێره‌دا به ورد‌و درشتی باس له‌ژیانی تایبه‌تی خۆم بكه‌م، ده‌ی با ئه‌و مافه‌ش به‌وان ببه‌خشم مادام له رووی ده‌روونییه‌وه ئازاریان ده‌دا، چونكه من نامه‌وێ ئه‌زیه‌تی كه‌سێك بده‌م. به راستی لێره‌دا عه‌قڵێك له ئارادایه له‌وپه‌ڕی خۆ بچوكردنهوهدایه له‌مه‌ڕ بینینی روداوه‌كان‌و مێژووی شاره‌كه، من نامه‌وێ دابه‌زمه ئه‌و ئاسته نزمه، من رووداو و میژوو ده‌مترسێنێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له ژماره(103)ی رۆژی 5/3/2012ی (كه‌ركوكی نوێ) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.