له غوربه‌تی شوێنه‌وه‌بۆ غوربه‌تی ڕوح
(له غوربه‌تی شوێنه‌وه‌بۆ غوربه‌تی ڕوح, له شیعری _من گهریدهیهكم به شارانه‌وه)
ئه‌گه‌رچی مێژووی(نامۆیی) وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمهڵایهتیودهروونی,له رووی سهرههڵدانودهركهوتنیهوه, ده‌به سترێتهوه به شۆرشی پیشهسازیوئهو ده‌ركه‌وته ته‌كنه‌لۆژیانه‌ی له‌و شۆرشه كه‌وتنه‌وه.به‌وپێیه‌ی له رووی ژیانه‌وه, دۆخێكی كۆمه‌لایه‌تی تازه‌ی بۆ مرۆڤه‌كان خولقاند, كه تیایدا هه‌ست به ئامێربوونوداماڵینی خۆیان بكه‌ن, له هه‌موو خه‌سڵه‌تێكی روحیودهروونی, له ده‌ره‌نجامی كاركردن‌و سه‌رقاڵبوون, به‌لایه‌نی ماددی ژیانه‌وه.ئیدی مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز‌و گۆشه‌گیرو بێ ئیراده, ده‌رده‌كه‌وێت, كه هه‌ست ده‌كات,ته‌نیا وه‌ك ئامێرێك له ژیاندا بوونی هه‌یه.وه‌لێ به بۆچوونی من مێژووی غه‌ریب بوونی مرۆڤ له ژیانیدا,به مانا كۆمهڵایهتیودهروونیهكهی,مێژووێكی كۆنه‌و ده‌كرێ بیبه‌ستینه‌وه, به‌و چركه ساتانه‌ی تیایدا مرۆڤ,باوه‌شی به ژیانی زه‌میندا كردوه.واته دۆخێكی ده‌روونی دیاریكراوه, په‌یوه‌ست به ژیانی مرۆڤه‌كان, له چه‌ندین هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودا.بۆیه‌شه ده‌بینین, هیچ مرۆڤێك نییه, له كاتێك له كاتهكانوبه جۆرێك له جۆره‌كان, ئه‌گه‌ر بۆماوه‌ی چه‌ند چركه یه‌كیش بێت, هه‌ست به نامۆیی نه‌كات له ژیانیدا.له زۆركاتدا مرۆڤه‌كان,به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێكی دیاروگرفتێكیش هه‌بێت,هه‌ست به غهریبیودابران له ژیانیان دهكهنودهچنهوه نێوناخی شاراوه‌ی خۆیان.كه‌واته نامۆبوونی مرۆڤ هێنده‌ی دۆخێكی خودیوسایكۆلۆژیه, هێنده په‌یوه‌ست نییه به دۆخێكی بابه‌تیه‌وه. به‌لام بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه, كه ژینگه‌ی كۆمهلایهتیورووداودیاردهكانی ده‌وروبه‌ر, كار له مرۆڤ نه‌كه‌ن‌و تووشی نامۆیی نه‌كه‌ن.چونكه له زۆر كاتدا مرۆڤ له ده‌ره‌نجامی به‌ركه‌وتنی ئه‌و واقیعه‌ی, له ئاستی كۆمهڵایهتیوژیاری تیایدا ده‌ژیت, رووبه‌رووی نامۆبوون ده‌بێته‌وه, تادواجار به‌و هۆیه‌شه‌وه داده‌برێت له كۆمهلگهومرۆڤهكانو تووشی گۆشهگیریوپهراوێزبوون ده‌بێت.
نامۆیی یه كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی, هه‌میشه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوه له شیعری كوردیدا. ده‌كرێ ئه‌زموونی وێناكردنی نامۆیی, به مانا كۆمهڵایهتیودهروونیهكهی له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا, له رووی ده‌ركه‌وتنیه‌وه, ببه ستینهوهبه (ناڵی) شاعیره‌وه, له رێی ئه‌و قه سیدهیهی له مه‌نفاوه بۆ سالمی شاعیری نووسیوه. له‌و قه سیدهیهدا, ناڵی تاسه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌ی دهكاتوغهریبی خۆشه‌ویستانی ده‌كات. ئیدی له رێی نامه‌كه‌وه, گوزارشت له‌دۆخی ده‌روونی خۆی وه‌ك مرۆڤێك ده‌كات, له ژیانی تاراوگه‌دا.وێنه‌ی شاعیر له‌و قه سیدهیهیدا, وێنه‌ی مرۆڤێًكی غه‌ریبه كه به هۆی دووركه‌وتنه‌وه له نیشتماندا, هه‌ست به نامۆیهكی گه‌وره ده‌كات.ئیدی له ده‌ره‌نجامی ئه‌و نامۆبوونه‌وه,خۆزگه‌ی گه‌رانه‌وه بۆ نیشتمان ده‌خوازێت‌و به خه‌یاڵ ده چێته‌وه نێو یاده‌وه‌ریه‌كانی رابردووی.كه‌واته نامۆیی شاعیر, له‌و ده‌قه‌دا په‌یوه‌سته به شوێن.به‌و مانایه‌ی دووركه‌وتنه‌وه, له زێدی رهسهنونیشتمانی راسته قینه‌ی شاعیر, ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست كردوه, كه‌وه‌ك گه‌ریده‌و غه‌ریبه‌یه‌ك,وێنای ژیانی خۆی بكات, له تاراوگه‌دا. بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی سایكۆلۆژیوخۆرسكانهی هه‌موو مرۆڤێكه, له كاتی دووركه‌وتنه‌وه‌و ئاواره‌بوون له نیشتماندا,بۆی دروست ده‌بێت.واته غه‌ریبی لێره‌دا, په‌یوه‌سته به شوێنودهشێ به گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه,ئه‌و غه‌ریبیه كاڵ بێته‌وه. وه‌لێ له ئێستادا, ئێمه له به‌رده‌م جۆرێكی دیكه‌ی غه‌ریبی داینه, كه هیچ په‌یوه‌ست نییه به شوێن. بگره غه‌ریبیه‌كه, له ناخوروحی مرۆڤه‌كانه‌وه دروست دهبێتودایده پۆشێت. له ئێستادا مرۆڤی كورد, له نێو خاك‌و نیشتمان‌و ژینگه‌ی خۆیدا, هه‌میشه هه‌ست به غه‌ریبی دهكاتوجۆرێ له گۆشه گیریو په‌رته‌وازه‌یی ژیان رووی تێكردوه‌و, له‌روانگه‌یه‌كی نهلیستیهوه, ده‌روانێته بوون‌و ژیان به مانا فه لسهفیو عهدهمیهكهی.غه ریبی ئێستای شاعیرانی ئێمه, له چوارچێوه‌ی ره‌هه‌ندێكی روحی دایه, نه‌ك جوگرافی. بۆیه ئه‌گه‌ر ناڵی به هۆی دووركه‌وتنه‌وه له نیشتمان, هه‌ستی به غه‌ریبی كردبێت وه‌ك مرۆڤێك, ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه, شاعیرانی ئێمه به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له نێو نیشتمان‌و زێدی ره‌سه‌نی خۆیان, هه‌ست به نامۆیی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له گوتار‌و ناوه‌رۆكی شیعری كوردیش بده‌ین, له‌و سه‌رده‌مه‌ماندا, باشتر ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. به راده‌یه‌ك كه‌كه‌م شاعیری كورد هه‌یه, به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ست به غه‌ریبی نه‌كات. غه‌ریبیه‌ك كه خۆشی نازانێت, سه‌رچاوه‌كه‌ی له چییه‌وه هاتوه. غه‌ریبیه‌ك كه هه‌میشه ئه‌و هه‌سته لای مرۆڤ دروست ده‌كات, بگه‌رێ به دوای شتێكی ونبوو كه بۆی نادۆزرێته‌وه.غه‌ریبیه‌ك, كه به قوڵای ناخیدا شۆربۆتهوهو هێدی هێدی روحی ده‌خوات. بۆیه كاتێ پرسیاری ئه‌وه‌ش له مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ین,كه ئاخۆ بۆچی هه‌ست به غه‌ریبی ده‌كه‌ن,سه‌ره‌نجام خۆشیان نازانن. چونكه غه‌ریبیه‌كه له روحیانهوهیه, نه‌ك شوێن.
تێكستی شیعری(من گهریدهیهكم به‌و شاره ساردانه‌وه)*هه‌ڵگری ئه‌و گوتاره‌یه كه باسمان كرد, كه ئه‌ویش مێژووی غه‌ریبوونی مرۆڤه, له ژیان‌و شوێندا.ئه‌و ده‌قه وێنه‌ی مرۆڤێكمان پیشان ده‌دات, كه له هیچ شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا, ئارام ناگرێتوهیچ شتێك سووكنایی بهدڵو ده‌روونی نادات. پێاوێك كه‌ژیان, وه‌ك دیمه‌نێكی دووباره دهبینێتوبۆ ئه‌و ره‌هه‌ندی جوگرافی شوێن, هیچ مانایه‌كی نییه.پیاوێك له م سه‌ر یاخود له‌و سه‌ری دنیابێت,سه‌ره‌نجام هه‌ر غه‌ریب دێته به‌ر چاو. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ناونیشانی شیعره‌كه بده‌ین ده‌بینین, گه‌ریده‌یی هێمایه بۆ نهسرهوتنوئارام نه‌گرتنی مرۆڤ له هیچ شوێنێكدا,ده‌لاله‌تی دووه‌می ناونیشانهكهش كه سیفه‌تی ساردییه, بێگومان هێمایه, بۆ جۆرێك له بێدهنگیو مردوویی.كه‌واته ناونیشانی شیعره‌كه, شوناسێكه بۆ مرۆڤێكی غه‌ریب, كه‌وه‌ك گه‌ریده‌یه‌ك شاره‌كان تهی دهكاتودواجاریش, له هه‌موو یاندا, یه‌ك وێنهودیمهنی دیاریكراو ده‌بینێته‌وه. لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر كرداری غه‌ریب بوونی مرۆڤ, وه‌ك هه‌ستێكی سایكۆلۆژی,له هه‌ندێ كاتدا, په‌یوه‌ست بێت به دابران له شوێن, وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا,ئه‌وا له‌م ده‌قه‌دا, كرداری غه‌ریبی له شوێنه‌وه ده‌گۆردرێت بۆ روحودرێژدهبێتهوهو له گه‌ڵ ته‌مه‌نی مرۆڤ. له ئاستی نووسیندا, ئه‌و ده‌قه‌ی شاعیر, له مه‌نفادا نووسراوه, واته شوێنێك له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان‌و زێدی راسته قینه‌ی شاعیر.كاتێ شاعیریش بوونی خۆی وه‌ك مرۆڤێك,له شوێنێك ده‌بینێته‌وه, كه نامۆیه به ژیانوبوونی ئهووتهواو جیاوازه, له‌گه‌ڵ زێدی راسته قینه‌ی شاعیر, ئیدی سه‌ره‌نجام داده‌برێت له شوێن. ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌سته‌ی لادروست ده‌كات,كه به جۆرێكی دیكهشوێنو شاره‌كان ببینێت, له ده‌ره‌وه‌ی مانای راسته قینه‌ی شوێنه‌كان. به ده‌ربرینێكی تر, له به‌رامبه‌ر شوێنی یه‌كه‌مدا كه مه‌نفایه, شاعیر په نا ده‌باته به‌ر شوێنێكی تر كه ئه‌ویش نیشتمانی ناو ناخی شاعیره.ئیدی شاعیرههموو ئه‌و دیارده‌و رووداوانه نابینێت, كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وه‌ك مرۆڤ رووده‌ده‌ن. بێگومان ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه شاعیر هه‌ستیان پێ نهكاتو نه یانبینێت, به پێچه‌وانه‌وه, به لكو به‌و مانایه‌یه خودی ئه‌و رووداوانه, چونكه كار له ههستودهروونی شاعیر ناكه‌ن, ئیدی به‌لای ئه‌وه‌وه رووناده‌ن.وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ له شوێنێك بژیت, به‌لام هیچ شتێك له‌و شوێنه‌دا, سه‌رنجی رانه كێشێت.بۆیه شاعیر ده‌لێت:_
هیچ شتێك له‌م شاره ساردانه‌دا روونادا…
هیچ شتێك دڵمان له‌م شاره ساردانه‌دا..
خۆش ناكا…
له بنه‌ره‌تدا, له‌و شاره ساردانه‌دا زۆر شت هه‌یه, باڵاخانه‌و فابریكا,مرۆڤ‌و دیارده‌كانی دیكه‌ی ژیان, دیمه‌نی سروشتی جوان, پاركی ناوازه و چه‌ندان شتی تر.هاوكات له‌و شارانه‌دا, هه‌زاران رووداو رووده‌ده‌ن, به‌ڵام هه‌موو ئه‌و دیمهنو رووداوانه, نابنه جێگه‌ی تێرامانی شاعیر.چونكه له‌لایه‌كه‌وه خودی شاعیر وه‌ك مرۆڤێك, بوونێك ده‌ژیت له ده‌ره‌وه‌ی بوونی راسته قینه‌ی مرۆڤه‌كان له‌و شوێنه‌دا,واته شاعیر چۆته‌وه نێودنیای شاراوه‌ی ناخی خۆیودابراوه, له‌و واقیعه‌ی ژیان‌و كه ئه‌و به سارد وه‌سفی ده‌كات, ئیدی واده‌زانێت له‌و شارانه‌دا هیچ روونادات, ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه, چونكه ئه‌و رووداوانه‌ی رووده‌ده‌ن, نابنه جێگه‌ی تێرامانولهگهڵ ههستو دنیابینی شاعیر یه‌ك ناگرنه‌وه, ئیدی به‌لای ئه‌وه‌و هیچ شتێك روونادات. ده‌نا وه‌ك باسمان كرد,مه حاله له‌و شارانه‌دا هیچ روونهداتو به‌لام ئه‌وه‌ی كه روودهداتو ئه‌وه‌شی كه شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی رووبدات, به‌ڵام روونادات, ئیدی به‌لای شاعیره‌وه گرنگ نییه چی رووده‌دات یاخود نا.وه‌ك ئه‌وه‌ی كه زۆر جار كارێك په‌یوه‌ست نه‌بێت به خودی مرۆڤ خۆیه‌وه گوێی پێ نه‌دات. به‌لام له‌روانگه‌ی شاعیره‌وه, نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و به لكو بۆ كۆی مرۆڤه‌كانی تریش هیچ روونادات. به‌لای شاعیره‌وه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان, ئه‌و شارانه هیچ نین, جگه له شوێنێك بۆ كوشتنی جوانیهكانوروحی مرۆڤ. هه‌روه‌ك خۆشی ئاماژه‌ی پێدهكاتودهلێ, له‌و شاره ساردانه‌دا هیچ شتێك دڵمان خۆش ناكات.واته شاره‌كان دڵی مرۆڤه‌كانی تریش خۆش ناكه‌ن.بێگومان لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه, دیارده‌ی كۆچكردنی شاعیر‌و جێهێشتنی نیشتمانی راسته قینه‌ی خۆی وه‌ك رووداوێك, ببینین‌و له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه, بروامان وابێت كه شاعیر بۆیه كوردستانی جێهێشتوه, تاكو بگاته شارێكی جوانتر, ئه‌وا دواجار خودی ئه‌و شارانه‌ی له خه‌یاڵی شاعیریش دابووینه, نابنه ئه‌و به هه‌شته‌ی ئه‌و, خه‌ونی پێوه بینیوه. به ده‌ربرینێكی تر, ئه‌گه‌ر هه‌ڵومه‌رجێكی ناخۆش‌و تراژیدیا‌و كاره‌ساته‌كانی ژیان له كوردستاندا, شاعیریان ناچار به كۆچكردن كردبێت‌و له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌شه‌وه,مه‌نفای وه‌ك شوێنێكی دیكه‌ی ژیان هه‌ڵبژاردبێت, به‌و خه‌یاڵه‌ی بگاته شوێنێكی جوانتروئاسوودهتر,ئهوادهبینین دواجار شوێنه‌كان‌و شاره‌كان هه‌موویان وه‌ك یهكترینو جیاوازیان نییه,لێره‌وه‌ش غوربه‌تی شاعیر له شوێنه‌وه,ده‌بێته غوربه تێكی رۆحی. به‌و مانایه‌ی شوێنوشارهكان, هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌و تۆیان له نێواندا نییه‌و هیچ رۆَلێك نابینین, له ئاراسته‌كردنی ژیانی شاعیردا,به دیوێكی جوانتر‌و ئاسووده‌تر. هه‌روه‌ك شاعیر خۆشی ده‌ڵێت:_
قه‌ده‌ری من تێكشكانێكی گه‌وره‌یه..
له‌م شاره ساردانه‌دا…
لێره‌وه ده‌بینین كه شاعیر,قه‌ده‌ری ژیانی خۆی وه‌ك مرۆڤێك, به چاره‌نووسێكی نووسراوو جێگیر ده‌بینێت,كه له‌ده‌ره‌وه‌ی بوونودهسهڵاتی ئه‌و دایه. به‌و مانایه‌ی قه‌ده‌ری ژیانی شاعیر وه‌ك مرۆڤێك, چاره‌نووسێكی عهدهمییهو, له‌وه‌ته‌ی وه‌ك مرۆڤ هاتۆته بوون, وئیدی نههامهتیوكوێرهوهریهكانی ژیان, ده‌ستیان پێكردوه. كه‌واته له هه‌ر شوێنێك بێت,بۆ ئه‌و وه‌ك یه‌ك وایه. لێره‌وه‌ش ده‌بینین كه شاعیر, شار وه‌ك شوێنێك به كۆ نیشان ده‌دات, به‌و مانایه‌ی هه‌موو ئه‌و شوێن‌و شارانه‌ی شاعیر تیایدا ژیاوه, دواجار ساردنوهیچ له قه‌ده‌ری ژیانی ئه‌و ناگۆرن.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
من گهریدهیهكم به ناو ئه‌م شاره ساردانه‌دا….
كه‌واته مرۆڤێك كه بۆ هه‌میشه, له گهراندایه,له‌نێوان شاره‌كاندا هیچ جیاكاریه‌ك نابینێت‌و بگره پێی وایه, هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه چاره‌نووسی ئه‌و به ستراوه‌ته‌وه به‌و شاره ساردانه‌وه. شاعیر چونكه, سیفه‌تی كۆ ده‌داته پاڵ شاره‌كان, كه‌واته ده‌توانین بڵێین, له‌روانگه‌ی ئه‌ودا هه‌موویان وه‌ك یه‌كترین.ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا له شارێكدا شاعیر هه‌ستی به غه‌ریبی كردبا,ئه‌و سا ده‌مانوت كه غه‌ریبی ژیانی شاعیر ره‌هه‌ندێكی جوگرافی هه‌یه‌و ته‌نیا له كوردستاندا, شاعیر هه‌ست به غه‌ریبی ده‌كات. وه‌لێ ئێمه ده‌بینین,شاعیر دوای جێهێشتنی نیشتمانوگیرسانهوهشی له‌مه‌نفادا,جارێكی تر باوه‌ش به‌و شاره ساردانه‌دا ده‌كاته‌وه,كه خۆی وته‌نی بوونه‌ته قه‌ده‌ری ژیانی ئه‌و. لێره‌وه‌ش غه‌ریبی شاعیر وه‌ك مرۆڤێك له غوربه‌تی شوێنه‌وه, ده‌بێته غوربه‌تی رۆح. به‌و مانایه‌ی له هه‌ر شوێن‌و شارێك بیت, بۆئه‌و هیچ جیاوازیه كیان نییه, مادام غه ریبیهكه له روحوناخی دایه, وه‌ك مرۆڤ. بێگومان ئه‌گه‌ر چی له شاره كاندا هه‌موو شتێك هه‌یه, وه‌لێ هیچیان نابنه جێگه‌ی تێرامانوئاسوودهیی شاعیر.لێره‌وه‌ش كاتێ شاعیر هه‌ست ده‌كات كه شاره‌كان له ئاستی بووندا هیچ جیاوازیه كیان نییهوههموویان وه‌ك یه‌كترین,ده‌گاته ئه‌و بروایه‌ی كه قه‌ده‌ری ئه‌و وه‌ك مرۆڤێك له هه‌موو شوێنه‌كان وه‌كو یه‌كتریه. كه‌واته جێهێشتنی نیشتمان‌و گیرسانه‌وه, له مه‌نفاو شاره‌كانی ئه‌وێدا, هیچ له مه‌سه‌له‌كان ناگۆرێت. ته‌نانه‌ت بروای وایه, مرۆڤه‌كان له ئه‌زه‌له‌وه هه‌ستی غه‌ریبی له روحیان دایه. ئیدی له روانگه‌ی ئه‌و شاره‌كان هه‌موو یان وه‌ك یه‌ك ساردنو هیچیان تیادا, روونادات.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت: كه قه ده‌ری ئه‌و تێكشكانێكی گه‌وره‌یه, له‌و شاره ساردانه‌دا.بێگومان شاعیر بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شاره ساردانه‌دا,هه‌ست به ونبوون نه‌كات, په‌نا ده‌باته به ركردهی نووسین. لێره‌دا نووسین هه‌وڵێكه بۆ چێكردنی دنیایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی دنیای ئه‌و شاره ساردانه.نووسین له روانگه‌ی شاعیر هه‌وڵێكه, بۆ پارێزگاریكردنی ناسنامه له بزربوون. شاعیر دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا ده‌بێت, له‌وه‌ی كه له‌و شاره ساردانه‌دا,هیچ شتێك دڵی خۆش ناكات, ئیدی په نا وه‌به‌ر جیهانێكی دیكه,ده‌بات كه ئه‌ویش دنیا وههمییهكهی نێو ڵاپهرهكانه,لێره‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شاره ساردانه‌دا, ره‌ق نه‌بێته‌وه ده‌نووسێت.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
رۆژێك له رۆژان به فر ده‌بارێ‌و
من بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شاره ساردانه‌دا
ره‌ق نهمبهوه
په‌ره‌یه‌كی نووسین دهردێنمودهكهومه نووسین…
كه‌واته نووسین لێره‌دا, له روانگه‌ی شاعیره‌وه هه‌وڵێكه, بۆبونیادنانی شوێنێكی تر, له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه واقیعیه‌ی, كه شاعیرتیایدا ده‌ژیت, كه ئه‌ویش شاره سارده‌كانه.كرده‌ی نووسین لێره‌دا, هه‌وڵێكه بۆ به زیندووهێشتنه‌وه‌ی ژیان, له دووتوێی ئه‌و شاره ساردانه‌دا. به‌و مانایه‌ی له رێی نووسینه‌وه, شاعیر به دوای شوێن‌و جێگه‌یه‌كی دیكه ده‌گه‌رێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر جار مرۆڤ به خهونوخهیاڵ, جیهانێكی دیكه بۆ خۆی چێده‌كات. به ڵام ئایا دواجار نووسینیش ده‌بێته ئه‌و فریادرهسهی كه شاعیر مه‌به ستیه‌تی؟ بێگومان نه خێر, چونكه له كۆتاییدا شاعیر خۆشی بروا به‌وه دێنێت, كه نووسینیش كرده‌یه‌كی بێهوده‌یه‌و رزگاری ناكات له‌و شاره ساردانه‌دا. هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێت:_
بێ ئه‌وه‌ی بزانم..
نووسین له‌م شاره ساردانه‌دا…
ته‌نیاترو…
سهرمابردهڵهترو
نائومێدترم ده‌كات…
لێره‌وه دهگهیهینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه نووسینیش, نابێته هۆی سوكنایی دڵی شاعیر,وه‌ك ئه‌وه‌ی وێنای ده‌كرد, كه دواجار رزگاری بكات, له‌و شاره ساردانه‌دا.بۆیه‌شه كاتێ شاعیر ده‌زانێت, نه شاره‌كانی نێو دنیای نووسین‌و نه شاره‌كانی نێو ژیانی واقیعی مرۆڤه‌كانیش, رزگاری ناكه‌ن له‌و ساردییه,ئیدی دواجار به ناچاری خۆی له‌گه‌ڵ, ئه‌و شاره مردوانه رادێنێتوبروا به‌و قه‌ده‌ره دێنێت, كه غه‌ریبی مرۆڤه‌كان, په‌یوه‌ندی به شوێن‌و جێگاكانهوه نییه, به ڵكو له ناخ‌و رۆحی مرۆڤه‌كان خۆیان دایه,بۆیه‌شه له هه‌ر شوێنێكی ئه‌و دنیایه بن, دواجار ئه‌وان هه‌ر گه‌ریده‌و غهریبنو شاره‌كانیش سارد‌و ته‌نیاو بێ روح.بۆیه دواجار شاعیر ده‌ڵێت:_
من گهریدهیهكم
به ناو ئه‌م شاره ساردانه‌دا..
به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێی له ئه‌زه‌له‌وه…
كوری گهرهكهكانیانم…
به‌م جۆره شاعیر,ده‌گاته ئه‌و بروایه‌ی كه شاره كان, له ئه‌زه‌له‌وه ساردنو مرۆڤه‌كانیش هه‌میشه غه‌ریب….
سه‌دیق سه‌عید رواندزی
تێبین/ من گهریدهیهكم به‌ناو ئه‌م شاره ساردانه‌دا, شیعرێكی شاعیر(دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی) یه‌و له پاشكۆی ئه‌ده‌بی كوردستانی نوێ, ژماره(5085)له 28/1/2010بڵاوكراوه‌ته‌وه…..
*ئه‌م بابه‌ته له ژماره(461) رۆنامه‌ی هه‌واڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه…….