8ی مارس له کوردستان
هێنده‌ی له بیرمه و بینیوومه هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا له کوردستاندا یادی 8ی مارس ده‌کرێته‌وه یه‌که‌م جار چۆن بینیوومه هه‌تا ئێستاش بگره داهاتووش هه‌مووی وه‌کو یه‌که به‌ڵام دیکۆر و جلوبه‌رگه‌کان ده‌گۆڕێت له‌م سه‌ری چه‌په‌وه بیگره تا ئه‌و سه‌ری ڕاست له نێوان هه‌موو ڕێکخراوه فێمینیسته‌کانی لای خۆمان له کوردستان و له هه‌نده‌رانیش جۆری یادکردنه‌وه‌که هه‌مان شێوه‌یه به‌ڵام دروشم و لافیته و ووتاره‌کان جیایان ده‌کاته‌وه هیچ جۆره جیاوازیه‌ک نا‌بینیت له‌و یادانه‌دا ئه‌گه‌ر که‌سێکی بیانی بێ ئاگا له کێشه‌ی ژنانی وڵاتی ئێمه بچێته ئه‌و یادانه‌وه دڵنیام وا تێ ده‌گات که ژنان هیچ کێشه‌یه‌کیان نیه بۆیه یاده‌کانیان هێنده وا جوان و خۆشی ئامێزه.
له میدیاکانه‌وه وێنه‌کانی ئه‌و یاد و مه‌راسیمانه ده‌بینین ژماره‌ی پیاوان له ژنان زیاترن هه‌موومان ده‌زانین که ڕێژی ژنان له وڵاتی ئێمه‌دا به‌راورد به پیاوان زیاتره، ده‌بێ ژنان له‌م ڕۆژه‌دا له کوێ بن؟؟ هه‌موو چالاکیه هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و سیاسیه‌کان له ناو هۆڵه‌کاندایه به تایبه‌تیش له سه‌نته‌ری شاره‌کان و چه‌ند شارۆچکه‌یه‌که زۆربه‌ی ناوچه‌ی دووره‌کان بێبه‌شن له‌م جۆره یاده ڕه‌نگه هه‌ر نه‌زانن که ئه‌و یاده چیه! که زۆربه‌ی کێشه‌کانی خانمان له‌و ده‌ڤه‌رانه‌یه، ئه‌وه‌ی له یاده‌کاشدا باس ده‌کرێت چه‌ند ووتارێک و چه‌ند پڕۆژه و ڕاسپارده بۆ چه‌ره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ڕتووش کراو به به‌ڵێن و په‌یمانی جێبه‌جێ کردنی که‌س نازانێت دوای یاده‌که له کام مێزی بیرچوونه‌وه‌دا داده‌نرێت، له به‌شی کۆتایی ئه‌و یاده‌شدا خانمان به جلوبه‌رگی جوان و ڕازاوه‌وه هه‌ڵپه‌ركێ و چۆپی خۆشیه‌کان ده‌گرن. به‌ڵام ده‌بێ خۆشیه‌کانی ژنان چی بێت و چۆن بێت یان شتێک هه‌یه که‌ناوی خۆشی بێت له ژیانی ئافره‌تاندا، که ڕۆژانه تاوان له‌سه‌ر تاوان ده‌بیستین ده‌بینین، چه‌نده‌ها وێنه‌ی دڵته‌زێن و ڕوح سووتێن له میدیاکانه‌وه ده‌بینی که شه‌رم له بوون و مرۆڤایه‌تی خۆت ده‌که‌یت ده‌بێ هه‌زاره‌ها جار سه‌ری بێ ده‌سه‌ڵاتیت بۆ ئامێزت شۆڕ بکه‌یته‌وه، یه‌کێک خۆی سوتاند و بووه سووتماک و خۆڵه‌مێش، ژنێک به‌کێرد و قه‌مه‌ی مێرده‌که‌ی پارچه پارچه کرا، ئازیزێک به‌به‌رچاوی گه‌ڕه‌که‌وه لووتی بڕا، خانمێک له ده‌یجووری ڕه‌شی شه‌ودا خنکاندیان، کاڵێیه‌ک له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌که‌ی له مۆبایلدا سێ ته‌شت ئاوی گه‌رم و کوڵاویان پیدا کرد له به‌رچاوی خوشک و براکانی توایه‌وه بوو به‌مۆم، نازدارێکی گه‌لێک به‌نازی وڵات له‌سه‌ر ئه‌پا‌رتمانێکی زۆر به‌رزی شاره‌وه خۆی فڕێدایه خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به زۆر کچێنی و پاکیزه‌ییان لێ سه‌ند، خاتووزین ێکی وڵات عاشقی خۆشه‌ویستی بوو وانه‌ی ئه‌ڤینداری به‌شاردا بڵاوده‌کرده‌وه عه‌شیره‌ت گرتی و سه‌ری تاشی له گۆرستانی نه‌ریتدا هه‌ر به‌بێ ده‌نگی ناشتی، هه‌موویان هه‌ر به‌بێ ده‌نگی ده‌نێژرێن نه فرمێسکێک ده‌بینی له چاوان بۆیان نه‌گه‌رمه‌شێنێ، نه هاوارێکی به‌سوێی دوای مه‌رگیان نه کۆڕی ماته‌مینێ، نه پرسه‌یه‌کی پڕ حه‌سره‌ت و نه‌گۆڕێکی هه‌ڵبه‌ستراو نه ناوێکی به‌جێماو که‌سێک نا‌بینیت ڕۆژانی هه‌ینی به به‌رگی ڕه‌ش و چه‌پکێک گوڵه‌وه بچێته سه‌ر ئه‌و گۆڕانه‌و به ئاهو حه‌سره‌تی گه‌نجی و جوانیانه‌وه بیانلاوێنێ، تا ئێستا نه‌م دیوه ڕۆژێک له سه‌ر مه‌زار و گڵکۆی ئه‌م بێ به‌خت و سیاچارانه مۆمێک داگیرسێت 8ی مارس به‌ڕێکه‌وتیش به‌و جێگایه‌نه‌دا گوزه‌ری نه‌کردووه نه‌یتوانیوه یادێکی ساڵانه‌ی بباته ئه‌م جێگایانه‌ی که تا ئێستاش دوکه‌ڵ له گۆڕه‌کانیان هه‌ڵده‌سێ بۆکروزی جه‌سته‌یان دنیای پڕ کردووه هه‌میشه مه‌شخه‌ڵانی زایه‌ڵه و هاواریان ڕووه‌و ئاسمان به‌رز ده‌بێته‌وه… ئه‌م مه‌رگه‌ساتانه زۆرن به‌ژماره‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانی وڵاته‌که‌م من ناتوانم ئۆقیانووسی ئه‌م غه‌در و کوشتن و تاوانه ڕیزبه‌ند بکه‌م ئیدی 8ی مارس چ مانایه‌کی هه‌یه ئه‌گه‌ر ساڵ هه‌ر 366 ڕۆژه‌که‌شی 8ی مارس بێت ئه‌م تاوانانه زیاد ده‌کات هه‌ڵده‌کشێ به‌ره‌و ژوور باڵای له به‌رته‌قای دووری ئاسمان به‌رزتره، توێژێکی کۆمه‌ڵگاکه‌م که ئه‌مه ژیان و مه‌رگه‌ساته‌کانی بێت نازانم ده‌بێ چۆن له‌سه‌ر مه‌رگ و ژیان و کێشه‌کانی هه‌ڵپه‌ڕێت و سه‌ما بکات و سه‌رچۆپی بگرێت.
گه‌لێک باشتر بوو که سه‌رجه‌م ڕێکخراوه فێمینستیه‌کان هه‌موویان به‌یه‌که‌وه له ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه یه‌ک به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زاییان ده‌ر بکردایه له‌به‌رامبه‌ر پێشێل کردنی داواکانیان ڕێپێوانێکیان له سه‌ر ڕاسته شه‌قامه‌کان بکردایه بۆ سه‌رجه‌م داواکاریه‌کانیان و ئه‌م ڕۆژه‌یان یاد نه‌کردایه‌ته‌وه ده‌نگ و سه‌دایه‌کی زۆر باشتری ده‌بوو، ڕۆڵێکی کاریگه‌رتری ده‌بوو له‌و مه‌راسیمانه‌ی و یادانه‌ی که له کوردستان و له هه‌نده‌رانیش سازکران ، هه‌ر ئێوه خۆتان هه‌ڵی سه‌نگێن کامیان باشتره ده‌بوو له ڕۆژی 8ی مارسدا سه‌رجه‌م ڕێکخراوه فێمێنیستیه‌کان بڕیاریان بدایه تا مافه‌کانینان جێ به‌جێ نه‌کرێت و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ی یاسایی بۆ کێشه‌کانیان نه‌دۆزرێته‌وه‌و نه‌کرێته یاسا له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ک یادی 8ی مارس ناکه‌نه‌وه ڕێگاش ناده‌ن که هیچ ڕێکخراوێکی فێمێنیستی ساڵانه ئه‌و یاده بکاته‌وه هه‌تاکو سه‌رجه‌م داواکاریه‌کانی ژنان جێبه‌جێ ده‌کرێت.
نوسینی: قادر عبدالصمد