
سایكس-بیكۆی كوردی
وه‌بزانم كه‌سێك نییه شاره‌زای یان گوێ ی له مێژووی یان له ماهیه‌تی سایكس-بیكۆی سیاسی نه‌بێت! من له‌م بابه‌ته‌دا قسه له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ناكه‌م , هه‌رچه‌نده له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ڕای خۆم هه‌یه!
ده‌سه‌ڵاتی كوردی له هه‌رێمی كوردساندا به جۆرێكه هێنده له راژه‌ی كورد دا نییه وه‌ك پێویست و چاوه‌ڕێكراو !ئه‌وه نییه ئاخاوتنی من له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی جیاوهزهو دژه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه گرتووه , به‌ڵكو له عه‌قڵێكی جیاوه‌زه‌وه دروست بووه! به حوكمی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به موتله‌قی ده‌سه‌ڵاتێكی حزبیه !! حیزب ئه‌وه‌نده هه‌ژموونی سیاسی له سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت هه‌یه , به جۆرێك ده‌توانین بڵێین حزب یه‌كسانه به حكومه‌ت , حكومه‌تیش یه‌كسان بێت به حزب!!
هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وای كوردستان له ساڵی 1996 ه‌وه هه‌رێمی كوردستانیان جارێكی تر دابه‌ش كردۆته‌وه : ناویان ناوه ناوچه‌ی كه‌سك ( سه‌وز ) و ناوچه‌ی زه‌رد !! ئه‌و دابه‌شكردنه به جۆرێك بووه هه‌تا خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتیان له ساڵی 2011 مۆركێكی تا ڕاده‌یه‌ك ناوچه‌گه‌ری و حیزبهگهری ئه‌و دابه‌شكردنه‌ی پێوه دیار بووه !! ئه‌وه شازده ساڵه هه‌موو كابینه‌كانی كوردستان نه‌یتوانیوه ناوچه‌ی سه‌وز و زه‌ردی به‌شێكی باشووری كوردستان بكه‌نه‌وه یه‌ك!!ئێستاشی له گه‌ڵ دابێت بڕیارهكی سه‌وز له ناوچه‌ی زه‌رد جێ به جێ ناكرێ , ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی سه‌وز سه‌رۆكی عیراقیش بێت !! به پێچه‌وانه‌ش بڕیارێكی زه‌رد له ناوچه‌ی سه‌وز په‌یڕه‌و ناكرێ , ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی زه‌رد سه‌رۆكی هه‌موو باشووری كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێت!!
هه‌رچه‌نده ئه‌م نووسینه زۆر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نا دوێت –چونكه به حیزبی و نا حیزبی زۆری له سه‌ر وتراوه و نووسراوه-, به لكو له سه‌ر دابه‌شكردنێكی زۆر خه‌ته‌رناك قسه‌ی خۆی ده‌كات !! كه به ڕای نووسه‌ر , ئه‌گه‌ر وا لێی بگه‌ڕێین , زۆر ترسناكتره له سایكس-بیكۆی ڕۆژئاوا و سایكس –بیكۆی سه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات!!
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له سه‌ر تاكه‌كانی نه‌ته‌وه ڕاده‌وه‌ستێ , به واتای هه‌ژموونی سیاسی و سایكۆلۆژی له سه‌ر زۆربه‌ی تاكی كورد ده‌بێت . ئه‌و جۆره دابه‌شكردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ر به ده‌ستی كورد بووه , كورد له باشووری كوردستان ده‌كاته دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز!! كه‌چی له پاش چالدێران و زه‌هاب , ئه‌مه چه‌ندین سه‌ده‌یه , به فێلی مه‌زهه‌بی جیاواز هه‌تا ئایینی جودا ,, داگیركه‌رانی كوردستانی گه‌وره نه‌یانتوانیوه تاكه‌كانی نه‌ته‌وه بكه‌نه دوو یان سێ نه‌ته‌وه‌ی جیاواز!!!هه‌رچه‌نده باشووری كوردستان , ئه‌وه‌نده‌ی ڕزگاركراوه!!, ته‌نیا سێ شاره , كه‌چی له په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سێ پارێزگایه سێ (زمانی ) جیاواز ده‌خوێندرێت! له په‌روه‌رده‌ی ئه‌و سێ پارێزگایه , له جیاتی یه‌ك زمانی ستانده‌ر وه‌ك ئینگلیز و عه‌ره‌ب , سێ زار و بنزاری جیاوازی كوردی ده‌خوێندرێت , به مه‌ش له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سێ نه‌وه‌ی له یه‌كدی جیاواز له نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروست ده‌بێت!!
مه‌سه‌له‌كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به زمانی دایكه‌وه نییه , چونكه كورد هیچ كێشه‌یه‌كی له گه‌ڵ زمانی توركمانی و سریانی نییه!! له ناوخۆی خۆیدا كۆمه‌ڵگایه‌كی تاكزمانییه , زمانی دایك له‌و كۆمه‌ڵگایه ته‌نیا زاری دایكه!!!!له هیچ وڵاتێكی تاكزمانیدا , به هیچ جۆرێك زاری دایك له په‌روه‌رده ناخوێندرێت . گرینگ نییه زاری دایك له هه‌ر شوێنێك به‌كار دێ !! هه‌روه‌ها له ڕوانگه‌ی زمانناسیه‌وه هیچ زارێ یان بنزارێ په‌سند ناكرێ ؟؟ چونكه هه‌موو ڕۆڵه‌ی یه‌ك دایك و باوكێكن !
بۆیه ده‌پرسین ئه‌گه‌ر وا بڕوا ئایا ئه‌مه له سایكس-بیكۆی رۆژئاوا ترسناكتر نییه؟؟؟!!!!
سه‌لام ناوخۆش
سه‌رۆكی زمان‌ناسی كوردستان