چه‌مكه‌كانی فه‌لسه‌فه و فیزیا
ژیان وه‌ك پایسكیل سواری وایه ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كه‌ی بپارێزی پێویسته به‌رده‌وام له جووله‌دا بیت
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین له وته‌یه‌كی بۆ ئه‌دوارد ی كوڕی 1930/2/5
لای ئێمه‌ی كورد تا ئێستا لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیی نێوان فیزیا و فه‌لسه‌فه یان فه‌لسه‌فه و فیزیا یان فه‌لسه‌فه و زانست به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕوون و ئاشكرا نین، به تایبه‌ت فیزیای نوێ كه پێوه‌ندیی ته‌واوی به یاسا ژمێركارییهكانهوه هه‌یه، هه‌روه‌ها كێشه‌ی بێكۆتابوون له فیزیا و كۆسمۆلۆجیا و ماتماتیك و فه‌لسه‌فه كه گفتوگۆ و وتوێژ و شیكاری له‌باره‌یانه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌نجامێكی زانستی، فه‌لسه‌فه له سه‌رده‌مانی دێرین و ناوه‌ڕاست له تێكڕای زانسته سروشتییه‌كان و ماتماتیك و نوژداری و مێژوو و كیمیاش به بایه‌ختر بووه، به شێوه‌یه‌ك فه‌یله‌سوف له‌و كاتانه‌دا ئینسكلۆپیدیای سه‌رده‌مانی خۆی بووه، نموونه‌ی چه‌ندین فه‌یله‌سوفی ناودارمان له چه‌شنی ئه‌ره‌ستۆ و ئه‌فلاتوون و سوقرات و… تاد له‌به‌ر چاوه، فه‌لسه‌فه‌ی سروشت كه زۆر كۆنه و له ئه‌نجامی كار و كرده‌كانی فه‌یله‌سوفانی ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌ندین پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی له بواره‌كانی تیۆری ئه‌تۆمی و پره‌نسیپی پاراستنی مادده و بێكۆتایی گه‌ردوون،… تاد لێكهوتهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنی به‌رهه‌مهێنان له سه‌رده‌می ڕێنیسانسدا و پێویستی بوونی به زانست و ته‌كنۆلۆجیا وایكرد كه زانسته پسپۆرییه‌كان په‌ره بستێنن و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێناندا كارلێك بكه‌ن و له ئه‌نجامدا له فه‌لسه‌فه‌یش جیاببنه‌وه و هه‌ریه‌كه‌ی لای خۆیه‌وه ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆی بگرێت.
ئه‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی زانسته‌كاندا هاتنه ئاراوه وایانكرد كه هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی زانسته‌كان زیاتر لق و پۆپ بهاوێن و ئه‌وانیش بۆ چه‌ندین به‌ش و په‌لی دیكه دابه‌ش ببن به تایبه‌ت بواره‌كانی زانستی گه‌ردوونی و ئه‌سترۆنۆمی و فه‌لسه‌فه‌ی زانست و… تاد.
بۆ هه‌ر بوارێكی زانستی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه و ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ش له‌م لایه‌نانه دابڕ بكرێت ئه‌وا زانسته‌كان له لایه‌نی چاره‌سه‌ریی كێشه و بیروڕاكانی مرۆڤ و ڕه‌هه‌نده‌كانی بیری پێشكه‌وتن ده‌سته‌پاچه ده‌بن و ڕێگه‌كانی به‌ره‌و پێش چوون به ئاسانی نابڕن. بۆیه ئه‌ركه‌كانی فه‌لسه‌فه له‌م لایه‌نه‌وه بریتی ده‌بێت له ده‌سته‌به‌ر كردنی بۆچوونی زانستانه به شێوه‌یه‌كی گشتی و پێشكه‌وتوو بۆ جیهان و ئاراسته‌یه‌كی زانستیانه ده‌داته وه‌رچه‌رخانه سۆسێولۆجی و ته‌كنیكی و ڕه‌هه‌نده‌كانی بیری مرۆڤایه‌تی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌ڵگه و ڕێنیشانده‌ر بۆ چالاكییه زانستی و كردهییهكانمان و ئه‌مانه‌ش واده‌كه‌ن كه نه‌توانین فه‌لسه‌فه له شوێنی هیچ پسپۆرییه‌كی دیكه دابنێین، هه‌ر زانستێك بگرێت ئه‌وا به شێوه‌یه‌كی فراوان ڕێژه‌یه‌ك له بواره پسپۆرییه‌كه‌ی خۆی نیشان ده‌دات كه ئه‌مه‌ش ڕوانینێكی گشتی و یه‌كلایه‌نه نادات ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه له‌و ناوه‌دا نه‌بێت.
فه‌لسه‌فه‌ی زانستی بریتییه له زانستێكی تایبه‌ت له ته‌ك زانسته پسپۆرییه‌كانی دیكه كه ئامانجێكی هاوبه‌شیان هه‌یه، ئه‌ویش ناساندن و ئاگایییه له جیهانی مه‌تریالی به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌شی له بیر (الفكر) Thoughtو فه‌لسه‌فه‌ش له زانسته پسپۆریهكانهوه ئه‌نجامه‌كانی به‌ده‌ست دێنێ كه دواتر ده‌گه‌یه‌نرێت و له شێوازی یاسا گشتییه‌كانی جیهان داده‌ڕێژرێت كه هیچ زانستێكی دیكه به ته‌نیا ئه‌مه‌ی بۆ ناكرێت، بۆیه فه‌لسه‌فه بناغه‌یه‌كی فیكری ده‌داته زانسته پسپۆرییه‌كان كه پابه‌ندێتی و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ڕوانینێكی ڕاست و ڕه‌وانمان بۆ جیهان هه‌بێت.
ئه‌گه‌ر گهیشیتنه ئه‌و بیروڕایه‌ی كه‌وا ئه‌ركی زانستیی فه‌لسه‌فه بریتییه له دۆزێنه‌وه‌ی ئه‌و یاسا گشتییانه‌ی سروشت و كۆمه‌ڵگه و ئایدیا له‌سه‌ری ده‌ڕوات و به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وا پێویسته زانسته پسپۆرییه‌كان بێنینه گۆڕێ و باسیان لێوه بكه‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه به ته‌نیا ڕامان له سروشت و كۆمه‌ڵگه و پشت به‌ستن به شاره‌زایی ڕۆژانه‌ی تاكه‌كه‌س نامانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه فه‌لسه‌فییانه‌ی كه ده‌توانین پابه‌ندی بین، چونكه زانیاری و شاره‌زایی تاكه‌كه‌س له زۆربه‌ی كاتدا ته‌نگه‌به‌ر و ناته‌واوه به هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك لایه‌نه‌یه. فه‌لسه‌فه به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته پشت به زانست و ئه‌نجامه‌كانی زانسته پسپۆرییه‌كان ببه‌ستێت.
ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی زانستیش بایه‌خ به یاسا گشتییه‌كان بدات و له توێژینه‌وه‌كانیدا بایه‌خ به زانسته پسپۆرییه‌كان بدات، ئه‌وا ناتوانێت شوێنی ئه‌م زانستانه بگرێته‌وه و ئه‌رك و پسپۆریی فه‌لسه‌فه‌ش نییه یاسا فیزیاییه‌كان یان یاسا كیمیاییه‌كان بدۆزێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌ركی فیزیا و كیمیا خۆیانه.. شیكردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی پرسه فیزیاییه نوێیه‌كان بایه‌خێكی زۆری بۆ فه‌لسه‌فه و فیزیاش هه‌یه و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی به‌شداره له ڕوونكردنه‌وه و به قوڵایی داچوون به چه‌مكه فیزیاییه‌كان، له لایه‌كی دیكه‌وه فیزیا و زانسته‌كانی سروشتیش له كاتی بایه‌خیان به زانست و دۆزینه‌وه‌ی شتی تازه سوودیان بۆ فه‌لسه‌فه ده‌بێت. له‌مه‌وه ده‌توانین بڵێین كه ئه‌ركێكی دیكه‌ی فه‌لسه‌فه بریتییه له وردبینی و چوونه قوڵایی هه‌ندێك له‌و بابه‌ته كۆنانه‌ی كه له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به هه‌ڵه‌دا چووین و پێویست به‌وه ده‌كات دووباره و سه‌ر له‌نوێ دابڕێژرێته‌وه. بۆیه‌ش پێویسته ئاگامان له‌و پێوه‌ندییه بێت كه له نێوان فه‌لسه‌فه و فیزیادا هه‌یه و ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ش پشت به ئه‌نجامه‌كانی باس و لێكۆڵینه‌وه زانستییه پسپۆرییه‌كان نه‌به‌ستێت، ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كان نابنه سه‌رچاوه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندیی نێوان فه‌لسه‌فه و فیزیاشهوه ناتوانین هیچیان به پێش ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بخه‌ین، به‌ڵكو پێویسته توێژینه‌وه له ئاستی كارلێكی نێوانیان بكه‌ین.. ئێمه به ته‌نیا به ڕێگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیانه، ناتوانین تیۆرێكی فیزیایی دابنێین، چونكه به‌ر له هه‌ر شتێك تیۆره فیزیاییه‌كان پێویستیان به ڕاستییه پڕاكتیكییه‌كان هه‌یه و ئه‌ركی فه‌لسه‌فه‌ش نییه ده‌سته‌ڵات به‌سه‌ر ئاراسته نوێیه‌كانی پێشكه‌وتنه‌كانی فیزیادا بسه‌پێنێت یان ئه‌ركی فه‌لسه‌فه نییه تیۆر و ئاراسته نوێیه‌كانی فیزیا قبوڵ بكات یاخود ڕه‌تیان بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌ركی فه‌لسه‌فه له‌وه‌دایه كه ئه‌و هه‌واڵ و گۆڕانكاری و دۆزینه‌وه تازانه كه له فیزیا و زانسته‌كانیش به شێوه‌یه‌كی گشتی ڕابگه‌یه‌نێت و وا بكات چه‌مكه‌كان به شێوه‌یه‌كی ساده له لایه‌ن وه‌رگره‌وه قه‌بوڵ بكرێت، كاتی خۆی چه‌ندین فه‌یله‌سوف كه‌وتنه تانه و ته‌شه‌ر لێدان و ڕه‌خنه‌ی ناجۆر له تیۆره ڕێژهییهكهی ئه‌نیشتاین، چونكه به ته‌واوی له ناوه‌ڕۆكه بابه‌تییه‌كانی نه‌گه‌یشتبوون و جیاوازییان له نێوان ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی و ئه‌و لێكدانه‌وه فه‌لسه‌فییانه نه‌ده‌كرد كه به هه‌ڵه بۆی كرابوون. هه‌ر كاتێك پارادۆكس كه‌وته نێوان شته تازه سه‌ر ههڵداوهكانی سروشتناسی و فیزیا له‌گه‌ڵ گوتاره فه‌لسه‌فییه كۆنه‌كان، یاخود ئه‌گه‌ر دۆزینه‌وه تازه‌كانی سروشت و فیزیا له‌گه‌ڵ گوتاری فه‌لسه‌فی یه‌كانگیر نه‌بۆوه، ئه‌وا پێویسته گوتاره فهلسهفییهكه خۆی ڕاست بكاته‌وه تا یه‌كانگیری دێته‌دی، چونكه ناكارێ گۆڕان به‌سه‌ر ڕاستییه زانستییه‌كانی سروشتدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كانگیری له نێوان فه‌لسه‌فه‌ی كۆن و ڕه‌هه‌نده‌كانی دیكه‌ی سروشتدا بێته دی، پێویسته ئه‌وه بێنینه به‌رچاو كه دنیا له زۆر ڕووه‌وه ئاڵۆزه، بۆیه پێویسته یه‌كانگیری له نێوان لێكدانه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان و تیۆره فیزیاییهكاندا هه‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه تیۆره‌كان به بنه‌ما مادییهكانهوه پابه‌ندن. پێشكه‌وتنه‌كانی توێژینه‌وه زانستییه‌كانیش ده‌ریده‌خه‌ن كه كامه له‌م تیۆرانه ته‌واو و دروستن، توێژینه‌وه‌ی فیزیایی بڕیار ده‌دات كه تیۆری ڕێژه‌یی و تیۆری كوانتی و تیۆری گه‌ردوونیی به‌رفراوان و هه‌موو ئه‌و تیۆرانه‌ی كه له دوا ڕۆژیشدا دێنه ئاراوه تا چه‌ند ڕاست و دروستن.. له چاخه‌كانی كۆن و ناوه‌ڕاستیش فه‌لسه‌فه‌ی سروشت ئه‌وه‌نده بڕی نه‌ده‌كرد و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی سروشتزانیدا نه‌بوو، له سه‌رده‌می ڕێنیسانسه‌وه زۆر له فیزیازانه‌كان و زانایانی سروشت هه‌ستێكی وایان لا دروست بوو كه فه‌لسه‌فه پێویست نییه و هه‌ندێكیان داوایان ده‌كرد كه لا له فه‌لسه‌فه نه‌كرێته‌وه و وازی لێ بهێنرێت، فه‌یله‌سوفه‌كان زانایانی سروشتیان به بیر ته‌سك وه‌سف ده‌كرد و ئه‌وانیش فه‌یله‌سوفه‌كانیان به هیچ داده‌نا، هه‌روه‌ها زۆرێك له زانایانی فیزیا و سروشت فه‌لسه‌فه‌یان به خه‌ون و وه‌همی زیانبه‌خش داده‌نا. دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌ڵه‌ی كوشنده بوون، چونكه هه‌ر مرۆڤێك له هه‌ر كارێكی دا به شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستی به لایه‌نێكی فه‌لسه‌فه و بیركردنه‌وه هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر هه‌ست پێ بكات یاخود نا، ئه‌گه‌ر زانایان وا تێبگه‌ن كه بێ فه‌لسه‌فه ئازادی به ده‌ست دێنن، ئه‌وا پێویسته ئه‌وه بزانن كه ناتوانن بێ بیركردنه‌وه و به قووڵداچوون له‌كار و كردارهكانیاندا پێشكه‌وتن به‌دی بێنن، بۆ بیركردنه‌وه‌ش چه‌ندین بنه‌ما پێویسته. ئه‌م بیرۆكه و باوه‌ڕانه تا سه‌ده‌ی بیسته‌م درێژه‌یان كێشا و ئه‌نیشتاین له‌م باره‌یه‌وه ده‌بێژێ: (له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م چه‌ند فیزیاناسێكی كه‌م په‌نایان بۆ بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیانه برد، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه هه‌موو فیزیاناسان ده‌بنه فه‌یله‌سووف، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكیان به فه‌لسه‌فه‌ی خراپ سه‌رسام بوون(*).
دیارترین ئه‌و فیزیاناسه هاوچه‌رخانه‌ی كه دووپاتی بایه‌خی ڕوانینه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی كرده‌وه بۆ پێشكێش كردن و گه‌یاندنی توێژینه‌وه‌ی زانستی ماكس پلانك بوو كه ده‌ڵێت ڕوانینی توێژه‌ر بۆ جیهان جۆر و ئاراسته‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی دیاری ده‌كات، هه‌روه‌ها لویس دیبرۆلی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌لێنه‌ی كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌م له نێوان زانست و فه‌لسه‌فه‌دا هه‌بوو زیانێكی زۆری به زانست و فه‌لسه‌فه به‌یه‌كه‌وه گه‌یاند، به‌ڵام ماكس بۆر وای بۆ ده‌چێ كه فیزیا زینده‌گیی نامێنێ ته‌نیا ئه‌گه‌ر د‌رك به واتای فه‌لسه‌فیی ئه‌نجام و هۆكاره‌كانی نه‌كات.
فیزیای نوێ زۆرجار به (فیزیای شۆڕشگێڕ) وه‌سف كراوه كه ئه‌م وه‌سفه‌ش به ته‌واوی تووشی پێكان هاتووه، چونكه فیزیای نوێ بۆته هۆی بازدانی گه‌وره و فراوان له بۆچوونه‌كانمان له باره‌ی مادده و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وێنه‌ی سروشت كه فیزیای نوێ و چه‌مكه‌كانی و یاساكانی دایهێنا، ئه‌مه پێویستیی به لێكدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی نوێ و قووڵ بوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فیی تازه هه‌یه و زۆرجاران فیزیای نوێ پرسیار و پرسی فه‌لسه‌فی ده‌وروژێنێ، به شێوه‌یه‌ك سنووری ڕه‌هه‌نده‌كانی فیزیا ده‌به‌زێنێ، وه‌ك تیۆری كوانته‌م Quantum Theoryو پرسی فه‌زا و زه‌مه‌ن و بێكۆتا له تیۆری ڕێژه‌یی.. هایزنبێرگ ئاماژه‌ی به‌و قورساییه كردوه كه ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵه‌كانی گونجاندنی نێوان چه‌مكه نوێیه‌كانی فیزیا و فه‌لسه‌فه و هه‌وڵه‌كانیان بۆته‌وه كه بۆ ده‌ره‌نجامه فه‌لسه‌فییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه و داهاتنه فیزیاییه‌كان، كارێكی زۆر سوودمه‌ند و پێویست بوون.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه ئه‌و بیرۆكه‌ی لێكدانه‌وه فه‌لسه‌فییانه‌ی فیزیاناسهكان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن مه‌رج نییه به‌رده‌وام له توێژینه‌وه و داهێنانه فیزیاییه‌كانیان به‌ره‌نجام هاتبێت، به‌ڵكو لێره‌دا فیزیاناسان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی تێكڕای فه‌لسه‌فه‌كان و ته‌وژمه فیكرییه باوه‌كانی سه‌رده‌مانی خۆیان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان ، بۆیه‌ش ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا زۆر له فیزیاناسهكان بیروڕای فه‌لسه‌فیی دژ به یه‌كیان هه‌بێت بۆ لێكدانه‌وه‌ی هه‌مان تیۆری فیزیایی. له فیزیاناساندا هه‌ن بۆ لێكدانه‌وه‌ی میكانیكی كوانته‌م باوه‌ڕی به هۆكارێتیی جیهانی بچوك نییه، گوایه ڕووداوه‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕه‌مه‌كی به‌رپا ده‌بن، هه‌روه‌ها هه‌شیانه باوه‌ڕی به هۆكارێتی هه‌یه و پێی وایه باوه‌ڕ نه‌بوون پێی كه‌موكورتی له زانست‌دا و ڕووانینی نازانستانه بۆ جیهان دێنێته كایه‌وه. ئه‌مانه هیچ له بایه‌خی زانستیی هیچێك له زاناكان كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو تێكڕای زاناكان له دێرزه‌مانه‌وه تا ئێستا خزمه‌تی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تییان كردوه و به هه‌موویانه‌وه توانیویانه كاربكه‌ن تا زانست بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئێستا تێیدایه و به بێ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان ناتوانرێت ئێستا له‌باره‌ی ڕوانینی زانستانه بۆ جیهان قسه بكه‌ین. جیهانی سروشت له نێو توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی سروشتدا پێویستی به هزر و ئاوه‌زێكی ماددی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه جیهان له هه‌موو پرس و لێكدانهوهیهكدا، هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وه و بیروڕایانه‌ی دێنه ئاراوه، فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ماددی هه‌یه، زۆر له زاناكانی وه‌ك ئه‌نیشتاین و ماكس بۆرن پشتگیری‌یان له ماددیه‌تی فه‌لسه‌فی كردوه بێ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یامه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها له مێژووی ژیانی هه‌ندێكیاندا هه‌ندێك جار گۆڕینی بیروڕا هه‌بووه له نێوان فه‌لسه‌فه‌ی میسالی و فه‌لسه‌فه‌ی ماددی، له‌وانه هایزنبێرگ ئه‌و بیرۆكه نوێیانه‌ی كه فیزیای هاوچه‌رخ هێنانیه ئاراوه بوونه پێگه‌یه‌ك بۆ زۆر له فه‌یله‌سوفانی بواره‌كانی زانسته‌كان به مه‌به‌ستی پاساو هێنانه‌وه بۆ بیرۆكه و داهێنانه‌كانیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندییان به غه‌یبه‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر په‌نا بردرایه به‌ر یاساكانی میكانیكی كوانته‌م له باره‌ی سهرژمێركارییهكان، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی هایزنبێرگ وتوێژی له‌باره‌وه كراوه و قسه و باس له باره‌یه‌وه هاته گۆڕێ، بۆ ئه‌مه‌ش زانا ماكس بۆرن له‌مباره‌وه باس له ئه‌زموونی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌س خۆشحاڵ بوونه به‌وه‌ی كه فیزیا په‌نای بۆ میكانیك بردووه، ئه‌وكاته‌ی باسه‌كانم بڵاوكردنه‌وه له‌باره‌ی لێكدانهوهكانم بۆ سهرژمێركاریی میكانیكی كوانتی، ڕۆژێكیان پیاوێك هاته لام و یه‌ك له كتێبه پیرۆزه‌كانی به‌ده‌سته‌وه بوو و وایده‌زانی كه من بۆ كار و بۆچوونه‌كانم په‌نا بۆ رێنمایی و ڕێوشوێنه رۆحییه‌كان ده‌به‌م.
M. Boran, physik Wandel meiner zeit, 1959 دیاره ئه‌م بیرۆكانه‌ش دژكارییان به‌رانبه‌ر به یه‌ك هه‌بووه. كار و بۆچوونی فیزیاناسان و زانایانی ئه‌م بواره زیاتر پێوه‌ندییان به مادده‌وه بووه و زۆر له زانا و بیرمه‌ندانی ئه‌وكات دژایه‌تییان به‌رانبه‌ر به ڕه‌وته غه‌یبییه تاریكه‌كانه‌وه نیشاندا و توانییان ئه‌م بیر و بۆچوونانه به‌لاوه بنێن. ئه‌مه‌ش له هه‌مان كاتدا و خۆی له خوێدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه مه‌حاڵه هاوگونجانێك له نێوان سروشتزانی و ڕێباز و باوه‌ڕه غه‌یبییه‌كان و ماجیك و بۆچوونه پڕ‌و پووچهكاندا هه‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین زانا و بیرمه‌ند قوربانییان داوه و ماكس بۆرن به‌ر ههڵستیی خراپ به‌كاربردنی یاسا ژمێركارییهكانی بواری میكانیكی كوانتیی كرد له پاساوی ئه‌وه‌ی غه‌یب و بیروباوه‌ڕه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان هێزێكن له سه‌رووی سروشته‌وه.
مادده له فیزیا‌و فه‌لسه‌فه‌دا
تا ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر وا ده‌زاندرا كه مادده هه‌ر شتێكه كه شوێنێك له بۆشایی داگیر ده‌كات و كێشی هه‌یه یان بارستایی هه‌یه. ته‌نانه‌ت نیوتن له كتێبێكی ده‌رباره‌ی (بیناییزانی) له ساڵی 1704 نووسیویه‌تی (واده‌رده‌كه‌وێت كه خودا مادده‌ی دروست كرد، له شێوه‌ی وردیله‌ی ڕه‌ق و چه‌سپاو به یه‌كتر و قورس و جوولاو و به جۆره‌ها شێواز و قه‌باره و سیفه‌ت دروستی كردن، ئه‌م وردیله ڕه‌قانه زۆر به هێز بوون و ورد و خاشیش نه‌ده‌بوون و ته‌نانه‌ت هیچ هێزێكی ئاسایی نه‌یتوانیوه پارچه پارچه‌یان بكات).
Newton, optics, London, 1704
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده ڕێبازه یۆنانییه‌كان ده‌رباره‌ی گه‌رد هاتنه‌كایه‌وه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی زانستی كاره‌با ئه‌و بۆچوونه میكانیكییه به‌رته‌سكانه كه‌وتنه لاوه، چونكه له‌گه‌ڵ زانستی كاره‌بادا (بوار- Field) له ته‌ك مادده بۆ لێكدانه‌وه‌ی دیارده سروشتییه‌كان هاته كایه‌وه، سه‌رباری ئه‌و پێشكه‌وتنه و هه‌موو ئه‌و به‌ره‌و پێش چوونانه‌ی له سه‌ده‌ی بیسته‌م له بواره‌كانی فیزیای نوێ‌دا هاتنه ئاراوه، چه‌مكی (مادده) تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌مان چه‌مكه میكانیكییهكهیه كه پێشتر باسمان لێوه‌كرد. واته مادده هه‌ر شتێكه له گه‌ردووندا كه بارسته‌ی هه‌بێت و بۆشاییه‌كیش داگیر بكات، مادده‌ش وه‌ك پێشتر باسمان لێوه كرد چه‌ندین جۆر و شێوه و خاسیه‌تی تایبه‌تی هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته و كارلێكه لێك جیاكانی مادده له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌چنه خانه‌ی زانستی كیمیاوه، ئه‌مه‌یان له شێوه و خاسیه‌ت، هه‌روه‌ها دۆخه‌كانی مادده‌ش چوار جۆرن كه به‌رده‌وام ئه‌م دۆخانه له گۆرانكاریی به‌رده‌وامدان به‌هۆی كارلێكه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه ئه‌م گۆڕانانه دێنه‌كایه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر مادده له دۆخێك‌دا بێت ئه‌وا به پێی یاسایی یه‌كه‌می نیوتن هه‌ر له‌و دۆخه‌دا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام گۆرَانكاری و كارلێكه ده‌ره‌كییه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆكان وا ده‌كه‌ن ئه‌م دۆخانه بگۆڕێن. دۆخه‌كانی مادده‌ش بریتین له ڕه‌قی و شلی و گازی و پلازما.
مادده له دۆخی ڕه‌قیدا هێزی نێوان گه‌رده‌كانی هێزێكی یه‌كجار زۆره، هه‌روه‌ها جووله‌ی له‌رینه‌وه‌ی گه‌رده‌كانی و توانای په‌ستاوتنی یه‌كجار كه‌مه و ته‌نانه‌ت شێوه و قه‌باره‌یان له دۆخه ئاساییه‌كه‌ی خۆیدا جێگیره و ناگۆڕێت، به‌ڵام مادده له دۆخی شلیدا هێزی نێوان گه‌رده‌كانی كه‌متره وه‌ك له دۆخی ڕه‌قیدا ده‌یبێت و جووله‌ی گهردهكانیشی ئازادتره و ته‌نانه‌ت توانای په‌ستاوتنی یه‌كجار كه‌مه به شێوه‌یه‌ك ئه‌و توانایه وه‌ك ئه‌وه‌یه نه‌یبێت، بۆیه فه‌رامۆش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها مادده له دۆخی شلیدا شێوه‌ی ده‌گۆڕێت و شێوه‌یه‌كه‌ی هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و ده‌فره یان ئه‌و شته وه‌رده‌گرێت كه تێی ده‌كرێت و قه‌باره‌ی مادده‌ش له‌م دۆخه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕێت مادده شله‌كان هه‌ندێك سیفه‌تی دیكه‌شیان هه‌یه وه‌ك ڕووكشان و لینجی و یه‌كگرتوویی..
مادده له دۆخی گازیدا هێز له نێوان گهردهكانیدا نزیكه له نه‌مان و جووله‌ی گهردهكانیشی یه‌كجار زۆره و توانای په‌ستاوتنی یه‌كجار زۆره و شێوه و قه‌باره‌شیان ده‌گۆڕێت، پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه به شله و گاز ده‌گوترێت شلگاز (الموائع)، چونكه له‌م دۆخه‌دا گه‌رده‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌خزن و شلگازهكان سیفه‌تی ڕۆیشتنی خشۆكانهشیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمیی ئاو به‌رزكرایه‌وه بۆ زیاتر له 374 پله‌ی سه‌دی ئه‌وا ده‌بێته گاز، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی له‌و پله‌یه نزمتر بوو ئه‌وا ده‌بێته هه‌ڵم.
سه‌باره‌ت به دۆخی چواره‌می مادده‌ش كه نزیكه‌ی 99%ی مادده‌كانی گه‌ردوون له‌م دۆخه‌دان و بریتییه له دۆخی به ئایۆن بوو و به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌رمه و ژماره‌یه‌كی یه‌كسان له بارگه‌ی سالب و موجه‌بی تێدایه و به زۆری له چینه به‌رزه‌كاندا هه‌یه و ئهوتیشكانهی له خۆره‌وه ده‌گه‌ن وه‌ك تیشكی ئێكس و تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وه‌شه‌یی به‌ر گه‌رده‌كانی هه‌وا ده‌كه‌ون و ده‌یانكه‌ن ئایۆن. له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی دۆخه‌كانی پلازما بریتییه له گڕی ئاگر و ئاگری پاشكۆی مووشه‌كه‌كان و ته‌قینه‌وه ناوكییه‌كان. ئه‌م دۆخه بواری كاره‌با ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هه‌ردوو بواری كاره‌با و موگناتیسیش كاری لێ ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه مادده‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ندین سیفه‌تی گشتییان هه‌یه، له‌وانه: جیڕی، سترێس، به‌رگری، مانه‌وه له دۆخی خۆی بێ كارلێكه ده‌ره‌كییه‌كان، كۆنۆچكهداری porosity.. چه‌مك و تێگه‌یشتن له مادده به شێوه‌یه‌كی واقیعیانه لێكدانه‌وه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییانه‌ی پێویسته و به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو پابه‌ندی مادده‌یه‌ك یان بنیادی مادده‌یه‌ك نابێت، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه و به قووڵداچوون له بنیاد و په‌یكه‌ر و پێكهاته‌كانی مادده و تایبه‌تمه‌ندییه فیزیایی و كیمیاییه‌كانی بریتییه له ئه‌ركه‌كانی زانسته پسپۆرییه‌كان و چه‌مكه‌كانی مادده‌ش به شێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییانه له زانیارییه زانستییه‌كانی سروشت به‌رانبه‌ر پێكهاته و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مادده جیانابێته‌وه، به‌ڵكو پابه‌ندی یه‌كترن و لێك جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌مكانه‌ش ده‌بێته هۆی لێك جیاكردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی زانستی له زانسته پسپۆرییه‌كان.
هه‌ر له سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه تا ئێستاش پێشكه‌وتنی چه‌مكی مادده پابه‌نده به پێشكه‌وتنه‌كانی بیر و زانیاریی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی تێیدا ژیاوه. چه‌مك و تێگه‌یشتن له مادده لای فه‌یله‌سووفه‌كانی هیندی كۆن و چین به شێوه‌یه‌كی سروشتی پێنه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵكو ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه بوونی شته‌كان و دیارده سروشتییه‌كان بوونێكی بابه‌تیانه‌یه و جیایه له مرۆڤ ، به‌ڵام فه‌یله‌سووفه‌كانی گریكی كۆن (سه‌ده‌ی شه‌شه‌می به‌ر له زایین) بوونی جۆراوجۆری تهنهكانیان بۆ تاكه توخمێكی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕانده‌وه.
بۆچوون و ڕێبازی (گه‌ردی)ی كه بیرۆكه‌كه‌ی له سه‌ره‌تاوه لای دیمۆكریت دامه‌زرا و له لایه‌ن ئه‌بیقۆر و لۆكریتس په‌ره‌ی پێ درا و به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتن كه توخمه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی مادده بریتییه له ته‌نۆلكه‌ی یه‌كجار بچوك و توانای وردكردن و لێك جیاكردنه‌وه‌یان نییه (گه‌رده‌كان) كه له پێكهاته و شێوه و شوێنیان‌دا جیاوازن و له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و له ژماره نه‌هاتوو له ته‌نۆلكه‌ی یه‌كجار بچووك پێك دێن و به جۆره‌ها شێوه‌ش وابه‌سته‌ی یه‌كترن.. مادده لای ئه‌رستۆ بریتی بوو له بوونی مادده له بنه‌ڕه‌ته‌وه، واته مادده‌ی بۆ بنه‌ڕه‌تی بوونی ده‌گه‌ڕانده‌وه و له‌و باوه‌ڕه‌شدا بوو كه هه‌موو شتێكی لێ پێكدێ و یه‌ك سیفه‌تیش كۆیان ناكاته‌وه، به‌ڵكو توانای یه‌كگرتووییان هه‌یه و شێوه‌یه‌كیان لێ پێكدێ فه‌یله‌سووفانی ئه‌وروپا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست سوودیان له بیرۆكه‌كه‌ی ئه‌رستۆ له‌باره‌ی مادده‌وه بینی به‌و پێیه‌ی ته‌نیا بریتییه له توانای بوونی مادده و بۆچوونه‌كانیان بۆ مه‌به‌سته‌كانی كڵێساش به‌كار دێنا، به‌ڵام دواتر چه‌ندین زانای له چه‌شنی برۆنۆ و گالیلۆ ڕووبه‌ڕووی فه‌یله‌سووفه‌كانی ئه‌وروپا بوونه‌وه و پشتگیریی ته‌واویان له چه‌مك و بۆچوون و ڕێبازی (گه‌رد)ی كرد و برۆنۆ ڕایگه‌یاند كه مادده بریتییه له نه‌ژادی حه‌قیقه‌ت و پێویستیشه جیاوازی له نێوان چه‌مكی مادده و جۆره هه‌ستیاره‌كانی بكرێت، هه‌روه‌ها بیكۆن ڕووبه‌ڕووی بۆچوونه‌كانی ئه‌رستۆ بۆوه و ئه‌ویش پشتگیریی له (تیۆری گه‌ردی) كرد و وای بۆچوو كه مادده و شێوه و جووله پێكهاته‌یه‌كی یه‌كانه‌یان هه‌یه و جووله‌ش بریتییه له گرنگترین سیفه‌ته‌كانی مادده، هه‌رچه‌نده مادده گه‌لێك سیفاتی دیكه‌شی هه‌یه.
عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد / لقی هه‌ولێر
ferhadi1963@yahoo.com