
گۆرانييه‌کی کوشنده..
Closed
به نيازم جگه‌ره تهرککهم
له بری دووکه‌ڵ
رۆژه‌کانم
پڕکه‌م له زيکه زيکی جووتێک که‌روێشک
***
بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه
رۆژێک ته‌نهاييم بده‌مه به‌ر ده‌سڕێژی
چه‌قۆ و
خۆم ته‌سليمی نزيکترين بنکه‌ی رۆشنایی بکه‌م
***
له هه‌موو شتێک ده‌ترسم
ته‌نانه‌ت تۆش
تۆش که ساڵانیکی زۆره
وه‌ک کڵاوی با بردوو دواتکهوتووم.
***
ره‌سمی گولله‌یه‌ک ده‌کێشم و
ده‌ینێم به دڵی خۆمه‌وه
با ترسم له ژيان بشکێ
***
بير له کوشتنی دنيا ده‌که‌مه‌وه
به کهروێشکهکانيشمهوه
***
با با نه‌مبا
توند ، توند پهيوهستمکه به چڵی ئومێدێکه‌وه
***
مێرووله‌یه‌ک ده‌ناسم
زراوی له پێڵاو چووه
***
هه‌ميشه دۆڕاوه ژيان
مردن هه‌ميشه له دوا چرکه‌دا
گۆل تۆمار ده‌کات
***
چه‌ند گۆرانييه‌کی کوشندهیت به‌سه‌ر لێوی ته‌مه‌نمه‌وه
ئه‌ی ته‌نهايی!!
***
سمکۆ ئه‌حمه‌د ره‌شيد