زانیاری مناڵان سه‌باره‌ت به سێكس ده‌بێ تا چ ئاستێك بێت؟
سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زی مناڵ، سێكس و تێكه‌ڵاوی چ زانیاریه‌ك و چ كاتێك گونجاوه بدرێت به مناڵان؟ په‌روه‌رده‌یی سێكسی له قوتابخانه و خوێندنگاكاندا ده‌بێ چۆن بێت؟
ن: فرزاد ادیبی
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێ بڵێم كه به‌داخه‌وه قسه كردن سه‌باره‌ت سێكس له‌لای مناڵان و یان قوتابخانه و ناوماڵدا، ڕێگه پێنه‌دراوه. له‌وانه‌یه له زۆرێك له وڵاتان وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپایی ئه‌م ڕێگه پێنهدرانه له هیچ شوێنێكی یاساكاندا باس نه‌كرابێ به‌ڵام یاسایه‌كی نه‌نوسراو هه‌یه كه باس كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕێگه پێنه‌دراو كردووه. زۆرێك له دایك و باوكان و هه‌روه‌ها مامۆستا و زاناكان فێركردن و بارهێنانهكانی خۆیان نه‌خوازراوانه و نائاگاهانه سانسۆڕ ده‌كه‌ن. به‌ڵام وڵاتانێكیش هه‌ن كه به شێوه‌ی یاسایی ڕێگه پێنه‌دراوه و ئیجازه نادرێ له قوتابخانه و باخچه‌ی مناڵاندا سه‌باره‌ت به سێكس بۆ مناڵان قسه بكرێت و زانیاریان پێ بدرێت. هه‌روه‌ها له هه‌موو جیهاندا دایك و باوكان و به‌رپرسانێكی به‌شی فێركردن و بارهێنان هه‌ن كه له‌و باوه‌ڕه‌دان نابێت هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به سێكس بخرێته به‌رده‌ست مناڵان. له وڵاتی سوید سێكسۆلۆژی یه‌كێك له ده‌رسه‌كانی قوتابخانه‌كانه. به‌ڵام هه‌ر له‌م ئاسته‌دا ده‌مێنێته‌وه. واته هه‌ر له ئاستی زانیاری پێدان سه‌باره‌ت تێكه‌ڵاو بوونی سێكسی، سوڕی مانگانه‌ی كچان و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كۆندۆم دا، ده‌مێنێته‌وه. واته باسكردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سه‌باره‌ت به سێكس و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ، كه‌متر ڕوو ده‌دات. به‌پێی بۆچوونی خودی مامۆستاكه له‌وانه‌یه باسێكی ڕاسته‌قینه و به‌سود بكرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م باسه له باخچه‌ی ساوایاندا به شێوه‌یه‌كی گشتی نییه. وه ئه‌گه‌ر پێداكوگ ((زانستی زانیاری)) ڕووبه‌ڕووی پرسیاركردنی مناڵان نه‌بێته‌وه، هیچ شتێك له‌و بابه‌ته‌دا نادركێنێت. چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له گۆڤارێكی مانگانه‌ی پسپۆڕانی په‌روه‌رده و بارهێناندا باسێك سه‌ری هه‌ڵدابوو كه چۆن ده‌توانرێ ئه‌و تابۆیه له قوتابخانه و ته‌نانه‌ت له باخچه‌كانی ساوایانیشدا بشكێنرێ كه بتوانرێ به شێوه‌یه‌كی زانستی ئاگاهانه ئه‌م باسه به‌ره‌و پێش ببرێ. شه‌پۆلێكی به‌رگری له به‌رانبه‌ر ئه‌م باسانه‌دا هه‌یه كه دژی باس كردنی ئازاده له قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان سه‌باره‌ت به سێكس. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن ناڕازیانه‌وه باس ده‌كرێ ئه‌وه‌یه كه مناڵانی كه‌م ته‌مه‌ن نازانن سێكس چییه و له‌باره‌ی سێكسه‌وه قسه كردن، زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م ناڕازیانه له‌به‌رچاو ناگرن كه له هه‌ر ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا مناڵان پرسیارگه‌لێكی دیاریكراویان سه‌باره‌ت به سێكس، ڕه‌گه‌زی خۆیان، شێوه‌ی كۆئه‌ندامی زاو زێیان و په‌یوه‌ندیه سێكسیه تێكه‌ڵاو بوونه‌كانی دایك و باوكیان هه‌یه كه ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌م پرسیارانه‌ی مناڵان، زانیاریان پێ بدرێ. شێوه‌ی خستنه به‌ر ده‌ستی بابهتهكان به‌پێی ته‌مه‌نی مناڵانه. ده‌بێ سه‌رنج بدرێ كه له چ وشه‌گه‌لێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرین.
له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك عێراق و كوردستان، بابه‌ته‌كه زۆر جیاوازه. یاسا ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ك و نه‌ریته دواكه‌وتووه‌كانی كۆمه‌ڵگا له لایه‌كی تره‌وه رێگره له زانیاریدان به مناڵان له‌بابه‌ت سێكس به شێوه‌یه‌كی گشتیی. مناڵان، تازه لاوان و گه‌نجان له وڵاتانێكی وه‌ك عێراق، به‌هۆی كه‌ره‌سته به‌رده‌سته‌كان و سه‌رچاوه‌كانی ده‌ور و به‌ری خۆی، به‌دوای وڵامی پرسیاره سێكسیه‌كانی خۆیاندا ده‌گه‌رێن. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵامانه ڕاسته یان گونجاوه، باسێكی تره. له كوردستان نه‌ته‌نیا قسه كردن سه‌باره‌ت به سێكس تابۆیه به‌ڵكوو سزاشی هه‌یه. یاسا ئیسلامیه‌كان به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م زانیاری كۆمه‌ڵگا به گشتی و مناڵان و تازه لاوان سه‌باره‌ت به سێكس به تایبه‌تی.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه به زه‌ینی مناڵان هه‌ر له ته‌مه‌نی دو یان سێ ساڵیه‌وه ده‌گات، بابه‌تی ڕه‌گه‌ز و شێوه‌ی كۆئه‌ندامی زاو و زێیانه. ئه‌مه ئێمه دایكان و باوكانین كه هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵی مناڵهكانمانهوه به قسه و كرداره‌كانمان جه‌خت له‌سه‌ر شێوه ڕه‌گه‌زی ئه‌و ده‌كه‌ینه‌وه. شێوه و ڕه‌نگی جله‌كان ئێمه دیاری ده‌كه‌ین. كه له كۆمه‌ڵگای ئهمرۆییدا به‌زۆری كۆبه‌ندی كراوه و له كۆمه‌ڵه‌ی كوڕانه و كچانه‌دا جیا كراونه‌ته‌وه. دوای ئه‌م قۆناغه هه‌میشه مناڵانێكی كه‌م ته‌مه‌ن كه به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، شێوه‌ی ڕووكاری كۆئه‌ندامی زاو زێیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆیان له كۆمه‌ڵه‌ی كچان یان كوڕاندا جێ بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی كه بۆچی ئه‌و شێوه‌ی ڕووكاریه جیاوازه یه‌كه‌م بیری مناڵانه كه زۆربه‌ی كات به‌م وڵامه ساده‌یه واته “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ كوڕ یان كچیت” وڵام ده‌درێته‌وه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك باخچه‌ی ساوایان كه كوڕان و كچان له‌لای یه‌كترن، به‌شێوه‌ی سروشتی ئه‌م پرسیارانه دێته پێشه‌وه و به پێی ههلو مه‌رجی ده‌وروبه‌ر و تێگه‌یشتنی به‌رپرسانی به‌شی فێركردن و یان دایك و باوكان وڵام ده‌درێته‌وه. به‌ڵام باسێك كه له ئێستادا له كه‌ش و هه‌وا په‌روه‌رده‌یی و میدیاكانی به‌شێك له ئه‌وروپا به تایبه‌ت وڵاتانی ئیسكاندیناوی وه‌ك سوید و نۆروێژ له گه‌شه دایه، بۆچوونی ئه‌م پرسیاره‌ی گۆڤاره‌كه‌یه. زانیاری مناڵان سه‌باره‌ت به سێكس ده‌بێ تا چ ئاستێك بێت؟ سه‌باره‌ت به ڕه‌گه‌زی مناڵان، سێكس و تێكه‌ڵاوی چ زانیاریه‌ك و چ كاتێك گونجاوه بدرێت به مناڵان؟ فێركاری سێكسی له قوتابخانه‌كاندا ده‌بێت چۆن بێت؟ له یاسا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی وڵاتی سوید پێش بینی كراوه كه فێركردنی سه‌باره‌ت به سێكس ده‌بێ یه‌كێك له بابه‌ته ده‌رسیه‌كان بێت. به‌ڵام له كرداردا به‌پێی به‌رێوه بردنی ئه‌و قوتابخانه‌یه و یان مامۆستای تایبه‌ت به‌م ده‌رسه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ده‌رسه په‌روه‌رده‌ییه ته‌واو جیاوازه. له قوتابخانهگهلێك به شێوه‌یه‌كی ڕووكه‌شی و نا زانستی ته‌نیا به پێدانی زانیاری گه‌لێك سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵاو بوونی ڕه‌گه‌زیی ئه‌ویش له ده‌ست پێكی ده‌وره‌ی ناوه‌ڕاستی فێركردن كۆتایی پێ دێنن. به‌ڵام نموونه گه‌لێكی باشیش هه‌یه كه باس و ئاڵ‌و گۆڕی بیر و ڕا و خستنه به‌رده‌ستی ئه‌زمونی خودی گه‌نجان به‌شێوه‌ی فیلم، دووباره گێڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و یان كتێب و نووسراوه، وڵامی پرسیاری تازه لاوان ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی كه زانیاری مناڵان سه‌باره‌ت به سێكس له چ ئاستێكدا ده‌بێ ببێ، وڵامێكی ڕاسته‌وخۆ و یه‌ك لایه‌نه‌ی نییه. به‌پێی ته‌مه‌ن پێویستی مناڵ‌یش جیاوازه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك كوردستان كه دین و به شێوه‌یه‌كی دیاریش ئیسلام چنگی خستۆته هه‌موو سه‌نته‌ره پهروهردهییهكانهوه، بابه‌ته‌كه زۆر جیاوازه. مناڵان، به‌تایبه‌ت مناڵانی كچ له گه‌مارۆی زانیاری و بۆچوونی نا زانستی و نا مرۆڤانه‌دان كه نه‌ته‌نیا یارمه‌تی تیگه‌یشتن و زانیاری ئه‌وان له سێكسدا نادات به‌ڵكوو ئه‌وان ده‌خاته ژێر گوشارێكی ده‌رونی و جه‌سته‌یی زۆره‌وه. كچێك كه ده‌بێ شه‌رم له “ژن”بوونی بكات، سێكس و په‌یوه‌ندی سێكسی به شێوه‌یه‌كی ئاوه‌ژوو تێده‌گات. سێكسی وه‌ك كردارێكی قێزه‌ون و نا مرۆڤانه بۆ وێنا ده‌كه‌ن. سێكس چێژێكه كه خاوه‌نه‌كه‌ی، پیاوێك كه له‌گه‌ڵیدا هاوسه‌رگیری ده‌كات ده‌بێ بیبات. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه ژیانی مرۆڤێك تا كۆتایی له‌ناو بچێت. له پێویستیه‌كی جه‌سته‌یی، ڕه‌گه‌زی و مرۆڤانه‌وه، دێوێك دروست ده‌كرێ كه مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ و سه‌نگسار ڕه‌وانه ده‌كات.
و.ئا:هێمن ئه‌مانی