
تكای شاعیرانه … ئیدریس عه‌لی
ئه‌و خۆره كزكهن
ئه‌و ره‌شه‌بایه بگرنه‌وه
ئه‌و ماسییه بێدهنگكهن
ئه‌و بارانه داگیرسێنن
ئه‌و دره‌خته له سه‌ر ئه‌م رێگایه داخه‌ن
به‌و كۆتره بڵێن ئاوڕێك بداته‌وه
مناڵێك وێنه‌ی ده‌كێشێ
به‌و ئاوه بڵێن هێواش بڕوات
با نه‌كه‌وێته ئه‌و چاڵه‌وه..
ده‌رگا له‌و كه‌روێشكه پیره بكه‌نه‌وه
چایه‌ك بۆ ئه‌م پیاوه بێنن،
مه‌ڵحه‌م بكه‌نه چاوی شه‌مشه‌مه‌كوێره
ملپێچ بكه‌نه ملی زه‌ڕافه
چاكه‌تێ بده‌ن به شانی مێرووله‌دا
كورسیه‌ك لای سه‌ره‌وه‌ی خه‌یاڵ دانێن
با بێده‌نگی له‌سه‌ری دانیشێ..
جگه‌ره‌یه‌ك بده‌نه ده‌ستی ته‌نیایی
فه‌رامۆشی لای سۆپاكه‌وه دانێن
كه‌ناڵی غه‌مباریی بگۆڕن
ئاگر له پووشی ره‌شبینی به‌رده‌ن
ماڵی نائومێدی به قوڕ بگرن
په‌رژینی گریان بشكێنن
جریوه‌ی رق شاربهدهركهن
هوها بكه‌ن لهكهڵهشێری شه‌ڕانی
كشه بكه‌ن له چۆله‌كه‌ی خوێن‌ڕێژ
به كرم مه‌ڵێن هیچ و پوچ،
په‌نجه‌ره‌ی تۆڵه داخه‌ن
گۆزه‌ی بێزاری بخه‌نه چاڵه‌وه
میوه‌ی توڕه بوون مه‌كڕن
به شه‌قامی زویر بوونا پیاسه مه‌كه‌ن
به ئاوی دوو دڵیدا مه‌په‌ڕنه‌وه
مه‌چنه مه‌یخانه‌ی توڕه بوون.. و
كتێبخانه‌ی دڵشكان..
له وێسگه‌ی گومان لامه‌ده‌ن
گوێ له چیرۆكی بوختان مه‌گرن
باشتره چۆك به خه‌تا دابده‌ن.. و
ئه‌ژنۆی په‌شیمانی بشكێنن،
له‌م قرچه‌ی گه‌رمایه‌دا ده‌ست له‌سه‌ر سنگ
رێگا بۆ ئه‌و بایه چۆڵكه‌ن
ره‌نگه كارێكی په‌له‌ی هه‌بێ..
دڵی هه‌تاو بده‌نه‌وه
سێبه‌ر به‌رنه‌وه لای دیوار
رووناكی بانگكهنهوه كۆڵان
بۆن له رێحانه به‌رده‌نه‌وه
لێوتان پڕكه‌نه‌وه له شه‌قه‌ی ماچ
راستی ته‌ریق مه‌كه‌نه‌وه
حه‌قیقه‌ت له به‌ینی خۆتانا به‌شكه‌ن،
له دوای هه‌ر پاروویه‌ك هه‌ڵچوون
ئاوی هێوری بخۆنه‌وه
بێزار مه‌بن له ریزی وه‌رگرتنی پێكه‌نینا
به ڕێزه‌وه ته‌ماشای هه‌نار بكه‌ن
په‌له مه‌كه‌ن له پشكوتنی گوڵ و
له پێگرتنی به‌رسیله،
پێ مه‌نێن به گیای ئه‌وینا
ده‌نگ به‌سه‌ر قوڕباقهدا به‌رز مه‌كه‌نه‌وه
زمان ده‌رمه‌هێنن له ئاوێنه..
كه شاعیرێك ده‌بینن بێده‌نگه
پێی مه‌ڵێن: خه‌یاڵت كرم تێیدا
كه په‌پوله‌یه‌كی سفور دێته باخچه‌ی حه‌وشه‌كه‌تان
دووعای لێمه‌كه‌ن خودا فڕینی بشكێنێ،
به مه‌رگ مه‌ڵێن بێ دیسپلین
دنیا له درزی وشه‌یه‌كه‌وه مه‌بینن
وشه‌كان پێكه‌وه مانای زیاتریان ده‌بێت..
توێكڵی سلاوهكانتان
توڕ مه‌ده‌نه به‌ر ده‌رگای یه‌كتری
پاش ماوه‌ی گۆرانیهكانتان
رۆمهكهنه سه‌ر جاده..
به مانگ مه‌ڵێن بێ وه‌فا
ئه‌گه‌ر شه‌وێك دیوه تاریكهكهیمان تێكات
به خۆر مه‌ڵێن له خۆبایی
ئه‌گه‌ر به‌یانییه‌ك نهیپهرژێ
سه‌ری باخێكمان بخورێنێ
به باران مه‌ڵێن نمه‌ك حه‌رام
ئه‌گه‌ر وه‌رزێك حه‌وسه‌ڵه‌ی بارینی نه‌بێ..!
2012