له ساڵرؤژی فه‌نابوونی دوعادا،په‌یامێک بؤ قه‌واڵ…..
نووسینی : قاسم ئه‌حمه‌د / سویسرا.
دوعا په‌پووله‌یه‌کی باڵ نه‌خشین بوو، به‌ر فانؤزی بێ به‌زه‌ییانه‌ی، ده‌سڵاتێکی گه‌نده‌ڵ که‌وت،
بؤیه تا کاتی سووتانی هیچ ده‌سڵات و لایه‌نێک رازی نه‌بوون، فریای ده‌نگه تاساوهکهی بکه‌ون.
دوعا په‌پوله باڵ نه‌خشینه‌که‌ی هه‌رێمی به ناو ئازادی،
دوعا ئه‌ی ئه‌و نێچیره‌ی ،
به‌ر که‌ڵپه‌ی سێبه‌ری
ده‌سڵاتێکی وههم ئاسا که‌وتی و
له به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی سه‌خت و که‌م وێنه‌دا
بووی به یه‌که‌م ناو
له سه‌ردێری هه‌موو میدیاکانی،
به ناو پارێزگاری،
له مافه‌کانی،
تؤی به ناهه ق، بهردهبارانکراو،
تؤی که‌س بۆ ساتێکیش،
بێ هێچ بێرێکی خاوه‌ن ئاکاره‌وه،
له کاتی بهردبارانکردنتا،
زه‌ره‌یه‌ک ویژدانی نه‌جوڵاو،
فریای رؤحی پاکیزه‌و فریشته ئاسات نه‌که‌وت
له کاتی فڕینی نه‌خوازراودا،
دوعا تؤ مه‌به دڵگران که ئامرازه‌کانی ده‌رپه‌راندنی رؤحت
فابریکی سواوی،
سه‌رده‌مانێکی ئێجگار کۆن بوو،
ته‌نانه‌ت ناوهێنانیشیان، پڕه له سێبه‌ری مه‌رگ و،
پره له نائومێدی
که هه‌موو دوارؤژهکانی مرؤڤایه‌تی میوانداری
سهرخوانێکی به بۆمب چێنراو ده‌که‌ن،
دوعا گیان، بڕوا بکه گه‌ر باس له پاکیزهگی بکرێت
تؤ که‌سی یه‌که‌می،
گه‌ر باس ،له خؤراگری بکرێت
تؤ له رێزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی،
گه‌ر ره‌وشت جلێکی گران‌و شایسته بێت
تؤی پاکیزه جوانترین باڵای بۆی،
گه‌ر باس له گیانی خؤراگری بکرێت
بێگومان
هه‌ر تؤی
،دوعا،
دوعا،
دوعا!
من نازانم
بۆ مرؤڤه‌کان هه‌مو کات
دوای تاوانه‌کانیان
په‌نجه‌کانی خؤیان وه‌ک هێمایه‌ک
بؤ په‌شیمانی نیشان ده‌ده‌ن!؟
ئای دوعای ووڵاتی شه‌ڵاڵ به خوێن،
لهوڕؤژهوهی تؤ به‌ر بارانی بێبه‌زه‌ییانه‌ی
مرؤڤهکانی چه‌رخی بێ به‌زه‌یی که‌وتی و،
له گه‌ڵ ههرپێکانێکی جه‌سته بێ‌تاوان وپاکیزهکهتدا،
چاوی ئاسمان خوینی لێده‌باری و
گوڵاڵه‌کانی به‌هاری ده‌وروبه‌رت
تفیان له به‌هاروو،
پشتیان له ده‌مووچاوی ئه‌و مرؤڤانه ده‌کرد
که بریاری ئهومهرگه پێناسهنهکراوهی تؤیان دا‌و،
ئه‌ستێره‌کان چیتر روویان به‌یه‌کتر نهدهداو،
مانگ‌و رؤژیش،
روناکیه‌کانی خؤیان بؤ سه‌ر،
هه‌رمێکه که‌م کرده‌وه،
که‌سانی به‌شدار بوو،
له خولقانی ئه ومهنجهنیقه گڵاوه‌دا،
جگه له سهرشؤڕی و،
بؤ گهنبوونی که‌له‌ی پوتیان،
ده‌سکه‌وتێکی ئهوتؤیان نه‌بووه،
تؤش بوی به سه‌ردێڕی ته‌واوی میدیاکان و
پێشه‌وای گیانی مرؤڤه بێتاوانه‌کان،
بؤ هه‌موو کاتێک!
دوعا ئه‌مساڵ ساڵێکی ته‌واوه ،
تؤ له‌ودیوی هه‌رێمی ،
به‌عشیقه‌ی کپ‌و ماتهوهی،
ته‌نها چه‌ند رؤژێک ماوه،
هه‌مو ده‌وروو به‌ره‌که له ئاست بهردهبارنکردنی تؤدا
ره‌نگیان زه‌ردو،
چاویان زه‌لیل و،
هه‌ناسه‌یان سواربووه،
دوعا شهقامهکهتان بووه به په‌رستگاو،
ئه‌وه‌ی ناوی تؤو،
چیرؤکهراستهقینهکهی تؤی بیستبێ و،
بینیبێ ،
له‌رێگه، ههرهدوورهکانهوه له هاتندان،
بؤ شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌وده‌ستانه‌ی،
که خؤیان به‌زیندو ده‌زانن،
به‌شێوازی جؤراو جؤر،
که ته‌عبیر له پاکیزهگی تؤبکات،
چاو به‌گریان دڵگرانن!
سه‌ردانی مه‌زاره به گڵ داپؤشراوهکهت ده‌که‌ن و،
له گه‌رانه‌وه‌یاندا،
خؤڵی سه‌ر جه‌سته مؤمیاویهکهت،
وه‌ک ته‌به‌ڕک
بؤکهسانی نێزیک به خؤیان ده‌به‌نه‌وه‌و،
باس‌و به‌سه‌رهاتی ساڵێک له فهنابوونت،
بؤ مرؤڤه به ویژدانه‌کان ده‌گێڕنه‌وه!
دوعا تا ئه‌وکاته‌ی دڵنیا نه‌بی،
هه‌رێمه‌که پاک‌و،
دووره لهشهمشهمهکانی به‌ناو مه‌زهه‌ب،
ئاوات بؤ گه‌رانه‌وه نه‌خوازی،
تا نه‌زانی ده‌سڵاته ته‌مه‌ن 17 ساله‌که‌ی ووڵات،
بێ‌زیان له کورسی ،
وسهروهتو سامانه،
تا نه‌زانی رێزه‌ی کوشتنی ئافره‌تان،
له دابه‌زین و،
نه‌ماندایه،
تا نه‌زانی ویژدانه سواوه‌کان،
که‌لاکیان خوراوه،
نه‌گه‌رێیه‌وه!
نه‌گه‌رێیه‌وه!
چونکه هه‌تا ئێستاش هاوره‌گه‌زه‌کانی تؤی دوعا،
کؤتوبهندیان له سه‌ره‌و،
به هه‌وه ده‌کرێن و،
به هه‌وه ده‌برێن و،
جه‌سته‌ی بێگیانیان به سوتاوی،
له خاشاکخانهکانی ده‌ورو به‌ری،
ماڵی به‌رپرسه‌کاندا ده‌بینرێته‌وه،
خنکان،خؤسوتان،فریو دان‌و
تێهه‌ڵدان،
له جارانی پیش مه‌رگی تؤ زیاتره‌و،
خه‌وی ده‌سڵات دارانی به ناو پاراستنی
مرؤڤه‌کان،
خهواڵاوی تر بووه‌و،
نرخی ڤالوێمهکان له بهرزبوندایهو
ڤیاگراش ته‌مه‌نی پیاوه بوده‌ڵه‌کانی
ووڵاتی،به گه‌نجی راگرتووه!!
پیاوسالاره‌کانی ووڵات ،
عومهرهکانی سه‌رده‌می دهسڵاتن
نه‌گه‌رێیه‌وه توخوا نه‌گه‌رێیه‌وه،
ئه‌م ووڵاته ووڵاتی هؤزو ووڵاتی بنه‌ماله‌و،ووڵاتی،قه‌واڵه!!!.
دوعا: ئه‌وکچه پاک‌و بێتاوانه بوو که له به‌رواری 7 / 4/ 2007 دا له گوندی بهعزانیهی سه‌ر به ناحیه‌ی به‌عشیقه،به گهلهکؤمهیهکی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌باران کراو،بؤ هه‌تایی به‌ره‌و فه‌نابوون چوو!
قه‌واڵ: به واتای گه‌وره‌ی یه‌زیدیه‌کان که ده‌وری گه‌وره‌و ده‌سڵات ده‌بینی، واته وه‌ک شێخ‌و،که‌سێکی پیرؤز دێت له لای یه‌زیدیه‌کان!
هه‌وه: به واتای شوکردن به پیاوێک که خاوه‌نی ژنێکی تر بێت،هه‌ردوو ژن دژ به یه‌ک به هه‌وه ناو ده‌برێت!