Skip to Content

Sunday, April 21st, 2024
نه‌ورۆز … به‌ندی عه‌لی

نه‌ورۆز … به‌ندی عه‌لی

Closed
by March 20, 2012 هۆنراوە

 

ئه‌گێڕنه‌وه‌ ئه‌ڵێن گوایه‌
جاری جاران ، زه‌مانی زوو
نیشتمانی مرۆڤ ته‌نیا
په‌ناو سوچی ئه‌شکه‌وتێ بوو

شه‌وی تارو نسرم و سارد
دیواری ته‌ڕ ، هه‌واشی په‌نگ
له‌نێویا دیده‌ نابیناو
هزر خنکاو ، هه‌ناسه‌ ته‌نگ

ئه‌و عه‌یامه عه‌رشی گومان
که‌تاقانه‌ قه‌ڵه‌م ڕه‌و بوو
ترس سوڵتانێکی ڕه‌هاو
ئومێد کۆیله‌و یه‌قین خه‌و بوو

ئه‌گێڕنه‌وه‌ ، ئه‌لێن گوایه‌
بێ مه‌به‌ست و هه‌ر به‌ڕێکه‌وت
شه‌وێکیان سنگی جووتی به‌رد
یه‌کێکیان به‌ر ئه‌وی تر که‌وت

یه‌که‌م کۆرپه‌ی پریشکی گڕ
له‌دایک بوو به‌یه‌کجاری
ئیتر له‌و ساته‌وه‌ ئاگر
بوو به‌ده‌ستووری ڕزگاری

بۆیه‌ هه‌رده‌م منی گڕ دۆست
بێ چه‌ن وچون له‌لام وایه‌
هه‌موو ساڵێ جه‌ژنی نه‌ورۆز
جه‌ژنی ئازادیی دنیایه‌

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.