Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
جاسووسی خۆماڵی و بەڕێوەبەری بچوک

جاسووسی خۆماڵی و بەڕێوەبەری بچوک

Closed
by March 26, 2012 گشتی


(تەنیا مرۆڤە ژیرەکان دەزانن ماف چییە)
                           سیسیڕۆ

هەموو مرۆڤێک لە ژیانی ڕۆژانەیدا،دادوەرێکە بەسەر خودی کارەکانی ڕۆژانەی مرۆڤ خۆیەوە،هەندێکیان سادەو ساکار لە هەست و بیروبۆچوونی خۆیان دەڕوانن،جۆرێکیان هەمیشە وەک ڕەقیبێک،لەناوەوەی خۆیدا جەنگێک لەگەڵ هەستەکانی خۆیدا بەرپا دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ،پێ لەهەڵەو کەم و کوڕییەکانی خۆی بنێت و فێربێت دونیای لێبووردن بناسێت،مرۆڤی جاسوس کائینێکی بێ ئیمان و بێ ڕەوشتە،بەردەوام وەک سوڕی خوێنی جەستەی مرۆڤ،بەدوای مرۆڤەکانی تر دەکەوێت،خەتەرترین جاسوس ئەو مرۆڤەیە کە خۆی بە لێپرسراوت دەزانێت،ئێمە بەکۆیلەو خۆی بە خانەدان دەزانێت بەڵام نازانێت کاکی جاسوس،ڕۆژێک دێت ژیانی جاسوسی ئەو تەواو دەبێت و ئیدی ئەو ڕسواو ئێمەش ئاسوودە.مرۆڤی جاسوس ئینسانێکی نەخۆش و دەروون بۆگەنە،جاسوس لەهەموو کتێبە ئاسمانییەکاندا مرۆڤێکی ڕوو ڕەش و نەفرەت لێکراوە،تەنیا شتێک کە مرۆڤی جاسوس ئاسوودە دەکات،ئازاردانی مرۆڤی بێ تاوانە…ئایا تۆی خوێنەر هەڵوێستت چییە لەسەر بەڕیوەبەر و جاسوس؟بەشێک لە کێشە و کارەساتە گەورەکانی ئەم وڵاتەی ئێمە لەم عەسرەدا زۆربوونی خائین و جاسووسی خۆماڵییە،جاسووسی خۆماڵی بەردەوام شەکرەی بەرزە،زەختی خوێن و چەوری هەیە،لەمانگێکدا دەبێت دوو جار پشکنین بۆ گشت دەردەکانی بکات،سێ جار سەردانی دکتۆر و سی ڕۆژی تەواو لە دڵە ڕاوکێدا دەژی،جاسووسی خۆماڵی هێندە لاواز و نەفس نزمە،ئامادە نییە چایەک بۆ هاوڕێ جاسووسەکەی بکڕێت،ئەو هەمیشە پارەی زۆر هەڵناگرێ دەزانی بۆ؟ چونکە جاسووسی خۆماڵی بە ڕینۆی دوانزە ژیان دەگوزەرێنێت،بە گشتی سمێڵیان باریکە،حەزیان لەو ڕەنگانەیە کە هیچ مرۆڤێکی ساغ و سەلیم حەزیان لێ ناکات،هەتا بۆیان بکرێت بە تەکلیف و واستەوە خەریکن،تا خوا حەزبکات ڕقیان لەمرۆڤی دڵسۆزو بە زەوق و شەوق،متمانەیان بە خۆیان بە هاوسەرەکانیان نییە،ئەم جۆرە پیاوانە ژن لەگەڵیاندا دادەڕزێت، دەزنی بۆ؟ دڵیان پیسە،لە مۆبایل نازانن،کۆمپیتەر ئەوە هەر باسی مەکە،برادەرێک بۆی گێڕامەوە کە جاسووسێک کۆمپیتەرێکی بەدیاری بۆ هاتبوو،بەڵام ئەو کۆمپیتەرە نەگبەتە،هەمیشە وەکو مناڵی ساوای نەخۆش سەری داپۆشرابوو،لەهەمووی گرنگتر نازانن ئۆتۆمبیل بئاژوون،هەتاکو مردن مۆڵەتی شۆفێری نەخانە گیرفانیان،دەزانن بۆ؟ چونکە لەلای ئەو مەسرەفی ئۆتۆمبیل،زەرەری نیشتمانییە،جاسووسی خۆماڵی ئەگەر مودیر بوو لە شوێنکێدا،بۆی بکرێت لە نیوە شەودا واژۆی غائیبەکانی ڕۆژی دەکات،جاسووسی خۆماڵی هەمیشە دزن،درۆزنن،قین لە دڵن،بێ باوەڕن،ماستاوچین،هەتا بۆیان بکرێت حەزیان لە کۆنە بەعسیی و کۆنە ئەفسەری بەعسیی عەرەبییە،زۆر بەشان و باڵی بەعسییەکاندا هەڵدەدەن،جاسووسی خۆماڵی تەنیا کەسێک کە واستەیان بۆ بکات،کۆنە ئەفسەری بەعسییەکانە،جارێک هاوڕێیەک نوکتەیەکی بۆ گێرامەوە،گوایە کۆنە ئەفسەرێکی بەعس کەلەکاتی ڕاپەڕینی شاری سلێمانیدا، هێرش بەر بووە،ئەو قارەمانە بەشداری ڕاپەڕینی کردووە و بەدەستی خۆی چەند ئەمنێکی بەدیل گرتووە و ئەگەر ئەو ئەفسەرە قارەمانە نەبوایە ئەوا زۆر کەس هەر لەوێ بەناحەق دەکوژران.ئەی قووڕ بەسەر کوردی داماو،ئاخر ئەوەی کەمێک وویژدانی هەبێت دەزانێ کێ ڕاپەڕین و کێ سلێمانی ڕزگار کرد.ڕۆژگارەکە وای لێهاتووە،کۆنە ئەفسەری بەعس ئێستا لێپرسراوی باڵایە، واستەی بەدەستە، بە قودرەتی قادر خزمێکی خۆی دەکات بە بەڕێوەبەر،پارەی میللەتی داماو دەبات بۆ وڵاتانی ئاسیا و لەوێ کۆبوونەوە لەگەڵ تاجرە هاوپیشەکانی خۆیدا دەکات.جاسووسی خۆماڵیش سەری شۆڕە و هەر دەزانێ بڵێ بەڵێ و هیچیتر،جا کاتێ کە لە مەجلیسی قەرەباڵغدا دادەنیشین باسی پاکی و بێگەردی یەکتری دەکەن.جار جارەش بە تەلەفۆن واستەی ئەملاو ئەولا بۆ خۆیان ئاسان دەکەن.ئەفسەری بەعس و جاسووسی خۆماڵی وابیر دەکەنەوە،پایەو مەقامیان بڵندە.وەلێ بۆ ئەوەی هەم ئەفسەری کۆنە بەعس و هەمیش جاسووسی خۆماڵی،باش تێبگەن،هەر ئەوان پیاوی بچوکن،ولیەم ڕایش ووتەنی گرگن و بستە باڵان،سەد ڕەحمەت لە ولیەم ڕایش کە ئەم جۆرە مرۆڤانەی ناوناوە (پیاوی بچوک)!


هەژار مەعروف (دەوەن)

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.