بزربوون له ڕێی زماندا … بورهان ئه‌حمه‌د
زمان گیرۆده‌ی له‌نگی بوو
لاره لار شه‌قامه‌كانی قوڕگ ده‌بڕێ
بۆ قومێك ته‌بایی
به زه‌حمه‌ت له كانی گه‌روو ئاو ده‌خواته‌وه
به‌ر هه‌ڵمه‌ت و هێرشی خه‌زان كه‌وتووه
چینێك به‌ڵغ گه‌مارۆی داوه
گووردانێك لێڵی ده‌ستڕێژی لێده‌كا
زمان ده‌ستخرۆ كرا
میهره‌بانیان لێشاردۆته‌وه
كاژێك ته‌م له‌سه‌ر لێوی قه‌تماغه‌ی به‌ستووه
غوبار ده‌سته‌كانی ده‌گرێ
قه‌وزه ئابلوقه‌ی خستۆته سه‌ری
زمان بولبولێكی ناشاده ..
وه‌ك تینی خۆرنشینی ئێوارانی پایز
دڵته‌نگه وه‌كو كۆتری
هه‌رێمی خه‌یاڵدانی راوچی
په‌رێشان وه‌ك رۆحی شاعیرێكی سه‌رمه‌ست
مه‌لوول وه‌كو قه‌یره كچێكی جێماوی گه‌رمیان
په‌شۆكاو به سیمای مامۆستایه‌كی ماندوو
په‌شێو به نیگای ده‌روێشێكی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م
زمان دارماڵه له هه‌نگوینی كه‌مووكووڕی
به‌ڵام دڵ بووه‌ته سه‌یرانگا
منداڵان له كه‌ناریا خه‌ریكی گه‌مه‌و یارین
چوار ده‌وری بووه‌ته چراخانی گوڵزار
له ناوه‌راستیا په‌یداخێك له نوور ده‌شه‌كێته‌وه
چرایه‌ك له ئیدراك هه‌ڵبووه
زمان گیرۆده‌ی ته‌ڵخی بوو
له سێبه‌ره‌كه‌یدا دڕك ده‌حه‌وێته‌وه
به نامورادی خه‌ڵتانه
به زریكه ده‌دوێ
به‌سه‌ر لق و چڵه‌كانیه‌وه قه‌فه‌س هێلانه‌ی كردووه
مه‌مكی ناچاری ده‌مژێ
بێوه‌ری خه‌ریكی جه‌نگه له گه‌لیا
وه‌لێ دڵ
ئالووده‌ی بنیاتنانی مۆزه‌خانه‌یه
بۆ ماچ و ئاڵوو گۆڕكردنی خه‌نده
هه‌ر رۆژه‌ی نه‌خشه‌ی باخچه‌یه‌ك بۆ زه‌وی پێشنیار ده‌كا
دره‌ختێك له بناریا ده‌ڕوێ
هه‌ر ساته‌ی چرۆیه‌ك له هه‌ناویا لێو ده‌بزوێنێ
كاسه‌ی سه‌ر بووه‌ته په‌تووی زمان
به‌ڵام دڵ گۆڕاوه‌ته هاوینه هه‌واری ئاوه‌دانی
فێنكایی به‌سه‌ر منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كاندا دابه‌ش ده‌كا
هه‌ندێجار دڵم ده‌خوازێ پاڵی لێبداته‌وه
هه‌ندێجار به‌نیازه ببێته سه‌رین و بالیفی خۆی
به‌ڵام سه‌رئه‌نجام هه‌ستده‌كا به‌رگه‌ی ئه‌م راكشانه ناگرێ
تاقه‌تی ته‌مه‌ڵی و پشووی نه‌ماوه
ده‌ترسێ له په‌لاماری ژه‌نگ و كه‌ِروو
پیته‌كان له خوولی سڕبوونی وتندا كۆبوونه‌ته‌وه
بۆیه عیشق بێ‌ئاگا له به‌خشنده‌یی هه‌ور ,
له‌كه‌ش و ئاو و هه‌وای دڵنیایی ,
له ئه‌دگاری مانگ
,له موناجاتی ئه‌ستێره
,له به‌رزبوونه‌وه‌ی بارۆمه‌تری پله‌ی گه‌رمای فرمیسك
,له دابه‌زینی جیوه‌ی په‌یوه‌ندی تا راده‌ی به‌ستن
,له ڕاپۆرته‌كانی تریفه ,له شیوه‌نی رێحانه
,له ناڵه‌ی بولبول
,له فیزاحی گیا ,له واوه‌یلای ئاوونگ .
وشه‌كان هه‌ڵدێران ,كه‌وتنه چاڵه‌وه
په‌یڤین له دووڕیانێكدا به جێ‌ما
هه‌ر بۆیه ئه‌ڤین به‌رده‌وام له‌سه‌فه‌ردایه بۆ نادیار
به‌دووای یه‌ك رسته به رسته شه‌هید بوون
هه‌ر بۆیه تووڕه‌یی جومگه‌كان ,هه‌ڵچوونی ماسوولكه
سه‌ر ده‌كه‌ونه سه‌ر شانۆكانی ژیان
به‌هار به گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستێوه
ئاخاوتن به‌و هه‌موو له‌نگی خۆیه‌وه
گه‌یشته ئێره
زقووم دیالۆگی تووشی كه‌مخوێنی كرد
شه‌خته گۆنای وشه‌كانی هه‌ڵپڕووكان
له‌تاو ئه‌و گه‌رما به‌تینه
ده‌ست و په‌نجه‌ی رسته‌كان ته‌زین
میوه‌كان به كاڵی ,به‌ر له سه‌ردانی وه‌رزی چنینه‌وه‌و رنین
كه‌وتنه ژێر ده‌ستی ده‌نووك و قاچی هه‌ڵوه‌رینه‌وه
باڵنده‌و گیانله‌به‌ر به نیازی كۆچ
به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی سفره‌و گۆشت ناته‌بان
چه‌قۆ و مل ناكۆكن
شمشێروو ده‌ست ناحه‌زن ,خرۆشان
مه‌زه‌نده‌م وابوو چیتر نه‌توانم حه‌رفێك بدوێنم
وشه‌یه‌ك بخه‌مه رسته‌وه
دێرێك به په‌رگرافێك بناسێم
لاپه‌ڕه‌یه‌ك به كتێبێك ئاشتبكه‌مه‌وه
ده‌ترسام له رێ زماندا بزر بم
ئه‌وه‌نده ده‌ترسام ,تا راده‌ی ئه‌وه‌ی پێشبینی ئه‌وه‌م كرد
شیعریش وه‌ك زمان گیرۆده‌ی مه‌نگی بێ.
كه‌واته نه‌وتراو له‌گشت جێگایه‌ك چاوه‌ڕێم ده‌كا
له‌زه‌ماوه‌ندی په‌پووله‌كان سه‌رچۆپی ده‌گرێ
له‌هه‌موو شوێنێك به‌ته‌مای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وین
وه‌ختێك به‌سه‌ر گژوو گیاكاندا ده‌رۆین
كاتێك ملی پوونگه لار ده‌بێته‌وه
وه‌ختێك هه‌نگه‌كان سه‌رگه‌رمی ئاهه‌نگگێڕانن
له‌و چركه ساتانه‌ی ده‌ست بۆ گه‌ردن گوڵێك ده‌به‌ین
قۆڵمان ده‌خه‌ینه قۆڵی خونچه‌یه‌كه‌وه
ده‌ست به ناو قه‌دی مایكرۆفۆنه‌كانه‌وه گیر ده‌كه‌ین
باسكمان له كه‌مه‌ری نه‌ونه‌مامێك ئاڵاوه
له كۆره‌كاندا به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی شیعرێكی غه‌زه‌ل
چه‌پكێك شه‌وبۆ ده‌خاته سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌رده‌ممان
ده‌م و چاومان به عه‌تری رووناكی ده‌شواته‌وه
كاتێك به‌شداری مه‌راسیمی دوو هاوڕێی كوڕ‌و كچ ده‌بین
له ئۆتۆبیسه‌كاندا به پیرمانه‌وه دێ
كه بمانه‌وێ سه‌ردانی دراوسێیه‌كی نه‌خۆش بكه‌ین
بۆ ته‌وقه‌كردن له جیاتی له‌پ و ده‌ست
زمان له به‌رده‌م باخچه‌ی ساوایان وه‌ستاوه
به‌ر له ئێمه په‌نجه‌ره‌كان ده‌خاته سه‌ر پشت
په‌رده‌كان هه‌ڵده‌داته‌وه
كووپه‌ی قوتابخانه‌كان پڕ ده‌كات له ئاو
به هاوشانمانه‌وه تا ژووری تاقیكردنه‌وه دێ
هه‌ر كاتێك زانی پرسیاره‌كان قورسن
له لێوی به‌رداخی تینوێتیمان ده‌شكێنێ
گۆرانی له‌گه‌ڵ جووتیاره‌كاندا زه‌وی ده‌كێڵێ
دانه‌وێڵه‌ی ناسكی ستران دروێنه ده‌كا
لاوكی بێوه‌یی له ته‌خته ره‌شه‌كه ده‌نووسێ
له‌گه‌ڵ كرێكاره‌كاندا چه‌كوشی حه‌یران هه‌ڵده‌گرێ
هاوكاری پینه‌دۆزه‌كان ده‌كا له بزمار داكوتینی نۆته‌دا
پیته‌كان ده‌گۆرێته ئه‌سكڵ و پشكۆ
كه دركی كرد شه‌خته بووه‌ته میوانمان
كه زانی تاریكی خه‌ریكه زه‌فه‌رمان پێده‌با
نه‌وتراو له هه‌موو زه‌مه‌نێكدا چاوه‌رێمان ده‌كا
له گشت سه‌رده‌مێكدا وشه‌كان له ده‌ریاوه هه‌ڵدێن
له هه‌نیه‌ی خۆردا ئاوا ده‌بن
زمان له پێش ئێمه‌وه له باخچه‌ی گشتی شار ,له خوێندنگاكان ,
له گۆڕه‌پان و یاریگاكاندا ئاماده‌یه
چاو ببڕینه هه‌ر گۆشه‌یه‌ك
هه‌ر بسته زه‌وییه‌ك بكه‌ینه داڵده
زمان له‌وێیه
ده‌روازه‌ی شاره‌كان به قفڵی مه‌چه‌ك و بازوو داخران
من به كلیكی زمان ده‌یانكه‌مه‌وه