Skip to Content

Wednesday, September 11th, 2024
رۆژئاوا و زمانی كوردی

رۆژئاوا و زمانی كوردی

Closed
by March 28, 2012 زمان

 

كورد چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه‌ ئاشنای رۆژئاوایه‌ ! كۆنترین ئاشنابوون ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ میلاد , به‌ تایبه‌تی زه‌ینه‌فۆن وسوپاكه‌ی كه‌ به‌ كوردستان تێپه‌ڕین. ئێمه‌ له‌م نووسینه‌دا باسی په‌یوه‌ندی ڕۆژئاوا و كورد له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كان ناكه‌ین, چونكه‌ ئێمه‌ مێژوویه‌كی پڕ له‌ شانازیمان له‌ گه‌ڵ ڕۆژئاوا نییه‌ , هه‌ر بۆ نموونه‌ ته‌نیا ئاماژه‌ به‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی سایكس-بیكۆ و سازانۆف ده‌كه‌ین , كه‌ له‌ نیوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی به‌ دزی وڵاتی كوردانیان به‌ ڕه‌نگ و پیت بۆ خۆیان دیاریكرد بوو ! یه‌كێ له‌ ئاكامه‌كانی كۆده‌تایی به‌لشه‌فی , یاخود كۆمۆنیسته‌كان له‌ ئه‌ده‌بیاتی خۆیاندا پێیان خۆشه‌ پێی بڵێێن شۆرشی ئۆكتۆبه‌ر , ئاشكراكردنی ڕیككه‌وتنامه‌كه‌ی سایكس-بیكۆ بوو هه‌روه‌ها كشادنه‌وه‌ی سازانۆف بوو له‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ و ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی به‌لشه‌فیه‌!! هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی به‌لشه‌فی , به‌ سه‌رۆكایه‌تی فلادمیر لینین كوردستانی سۆری له‌ ده‌ڤه‌رێكدا ڕاگه‌یاند , به‌ڵام هه‌ر له‌ كاتی لینین بریاردرا كه‌ كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی نیشته‌جێی سۆڤیه‌ت نییه‌ , بۆیه‌ ده‌بێ له‌ شوێنی باوك و باپیرانیان ڕابگوزه‌رێن !! پاش مردنی لینین له‌ ساڵی 1924 , جۆزێف ستالین “كوردستانی سۆر ” هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌!!!مرۆڤ هه‌ندێ ” چاكه‌ “ی ڕۆژهه‌ڵاتنناسه‌كان له‌ بیر نه‌كات . ئه‌وان نه‌بووانه‌یه‌ به‌ ته‌مای ته‌نیا هه‌ندێ توێژه‌ر و شه‌هاده‌ده‌رانی كورد لێبگه‌رابوونایه‌ , حسابی ئه‌ده‌ب وكه‌لتور و مێژوومان له‌ شوێنێكی تر ده‌بوو!! ڕۆژهه‌ڵاتنناسی وه‌ك ئه‌لێكزه‌نده‌ر ژاپا به‌ یارمه‌تی و هاوكاری مه‌لا مه‌حمودی بایه‌زیدی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و پێكۆڵی بازل نیكیتین , كه‌ به‌ یارمه‌تی مه‌لا سه‌عیدی كوردستانی- ئه‌مه‌ هه‌مان دكتۆر( پزیشك ) سه‌عیدی كوردستانی ( كۆنه‌ فه‌قێی یه‌كێ له‌ مزگه‌وته‌كانی سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ) , هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ له‌ دینی ئیسلام و به‌ مه‌سیحی بوو هه‌روه‌ها پیلاندارێژه‌ری شیعری سه‌ر پێسته‌كه‌ و گۆِره‌ِری مێژووی نوێی كوردی نییه‌ , به‌ِرز ده‌نرخێنین , چونكه‌ ئه‌وانه‌ زۆر ده‌قی كوردیان له‌ فه‌وتان ڕزگار كردووه‌!ئه‌مه‌ وانییه‌ هه‌رچی ئه‌وان نووسیویانه‌ , ئێمه‌ پێی ڕازین! من هێنده‌ باسی مێژووی كورد و ڕۆڵی باش و خراپی ڕۆژئاوا ناكه‌م , ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ باشتر له‌ ڕۆڵی ئه‌وروپا و رووسیا له‌ مێژووی كورد تێبگه‌ی كتێبی به‌نده‌ به‌ ناوی ” دۆزی كورد له‌ نێوان به‌رداشی ماركسیه‌ت و دیموكراسیه‌ت ” بخوێنه‌وه‌ , چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هه‌ندێ زانیاریت ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ بداتێ!!
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ پیاوانی ده‌وڵه‌ت له‌ رۆژئاوا هه‌ر له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ غه‌دریان له‌ كورد نه‌كردووه‌ : ئه‌دی هه‌ر ئه‌وان به‌ جۆرێك پاڵپشتی داگیركه‌رانی كوردستانی گه‌وره‌یان نه‌كردووه‌ ؟؟.هه‌ر ئه‌وان جگه‌ له‌ ڕیككه‌وتنامه‌ی سایكس-بیكۆ , ڕاسته‌وخۆ ده‌وریان له‌ سازدانی ڕێككه‌وتننامه‌ی سان ریمۆ , لۆزان و…….شۆرشی ئه‌یلول نه‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ دانه‌رشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی كورد هه‌ر ژێرده‌سته‌یی بێ؟؟ . جگه‌ له‌وانه‌ی كه‌ ئاماژه‌مان پێكردووه‌ , ئه‌دی كێ بوو حكومه‌ته‌كانی, كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ پێی ده‌گوترێ حكومه‌تی شێخ مه‌حمود, شێخ قادری برای شێخ مه‌حمود و ڕاپه‌رینه‌كانی بارزان و شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران و شۆرشی ئاگری داغ…….له‌ ناو برد؟؟؟
من ئه‌وه‌نده‌ باسی مێژوو ناكه‌م , ئه‌وه‌نده‌ی ئاماژه‌یشم پێكردوون ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌م بووه‌ , كه‌ نه‌وه‌ی نوێ ئاگاداری ئه‌و غه‌درانه‌ بێ كه‌ رۆژئاوا له‌ دۆزی كورد و كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كردووه‌!!
ئێستا زۆر مامۆستا ئاوا باسی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ده‌كات : به‌وه‌ی زمانی كوردی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ئازاده‌ و له‌ قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێندرێت!! با بزانین ئه‌وه‌ی له‌و قوتابخانه‌نه‌ ده‌خوێندرێت به‌ ڕاستی زمانی كوردییه‌؟؟ نكۆڵی له‌وه‌ ناكرێ ئه‌وه‌ی له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ به‌رانبه‌ر زمانی كوردی ده‌كرێ به‌راورد ناكرێ به‌ ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان و خودی ده‌سه‌ڵاتی كوردی !! جارێ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ زمانی كوردی هه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده‌یان قه‌ده‌غه‌یه‌ هه‌رچی حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌ ئه‌وه‌ سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی زۆر سه‌یر په‌یڕه‌و ده‌كات , به‌ كورتی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك كورد دوو ستانده‌ر , كه‌ پێی ده‌گوترێ “جووتستانده‌ر , له‌ په‌روه‌رده‌ بۆ داندراوه‌!! ئه‌مه‌ش له‌ ناو هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوونی نییه‌!!! له‌ قوتابخانه‌كانی ئه‌وروپا , نه‌ك یه‌ك سیسته‌می , یه‌ك ستانده‌ریی په‌یر|ِه‌و ناكرێ !! له‌وێ زمانی دایك , له‌وێ زاری دایك , زمانی حكومه‌ته‌ بۆ منداڵی زۆڵ ,كه‌ به‌ داخه‌وه‌ زۆره‌ , بۆ كورد بۆته‌ به‌ڵا !! به‌ڵێ له‌وێ زاری سۆرانی , بادینی , كرمانجیی , هه‌ورامیی , زازایی ….ده‌خوێندرێ , به‌ڵام زمانی كوردی وه‌ك زمانێكی ڕه‌سمی , زمانی په‌روه‌رده‌ ناخوێندرێ!!


سه‌لام ناوخۆش

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.