Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
کتێبێک لەبارەی فاشیزمەوە

کتێبێک لەبارەی فاشیزمەوە

Closed
by March 30, 2012 کتێبخانە

فاشیزم لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا. لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی و مێژووییە لەبارەی بیری فاشیزمەوە. ئەم کتێبە لە نووسینی ئەردەڵان عەبدوڵڵا یە. کتێبەکە لە چوار بەش پێک دێت. بەشی یەکەمیان ، باس لە چۆنێتی دروستبوونی بیری فاشیزم و بیروبۆچون و بەرنامەو شێوازی کارکردنی بیری فاشیزم دەکات. هەروەها هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم بیرەش باس دەکات. بەشی دووەم باس لە نازییەتی ئەڵمانی ، چۆنێتی دروستبوون و هۆکارو تاوانی نازییەکان لە ئەڵمانیا و جیهاندا دەخاتە روو. هەروەها باس لە فاشیزمی ئیتالی و چۆنێتی دروستبوون و شێوازی کارکردنیان دەکات. لە کۆتایی ئەم بەشەشدا باس لە فاشیزم لە جیهاندا دەکات، لەوانە لە ( ئیسپانیا، باشووری ئەفریکا، رۆدیسیا، ئەمریکا، ئەرجەنتین ).
لەبەشی سێهەمیشدا ، باس لە فاشیزمی نوێی ئوروپی دەکات. هۆکاری دروستبوون و شێوازی کارکردنیان و جیاوازییان لەگەڵ فاشیزمی کۆن دا دەردەخات.
لە بەشی چوارەمی کتێبەکەشدا، باس لە فاشیزمی رۆژهەڵاتی دەکات . بەتایبەتی فاشیزمی تورکی و عەرەبی وفارسی. چۆنێتی دروستبوون و هۆکاری  پەیدابوون ، تاوانەکانیان دەردەخات.
جێگای ئاماژەیە ، ئەم کتێبە ئەم ساڵ ، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئاراسەوە هاتۆتە چاپکردن.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.