ئێوە … کەنعان مەدحەت
Closed
بهسهرپشتخستنی ده‌رگا ماڵییه‌کان
کوێرهگرێی وورگ ڕائه‌ماڵن
چیرۆکی به‌ربه‌ست و
چۆنییەتی گه‌ماروودانی که‌نداویش
بۆ دهستنەبهردارانی ترووسکه
ده‌گێڕن و
دهیڕیشێنن
ئاسۆ و به‌هاکانی کهوشهنیش
به ڕایه‌خ و
ڕایه‌خیش به ده‌رپێ و
ناموسی سواوی سه‌نگه‌ر دەگۆڕن
ده‌پاڕێمه‌وه له ڕابووردو و
ده‌ڵێم :
وه‌رزه به‌سه‌رچووه‌کانم
وه‌بیر خه‌ره‌وه
ناخم ده‌پشکنم و
له تاریکاییهکانیدا په‌له قاژه
بەسەر دەکەم
ئاوات بە شەپۆلێکی روونتر دەخوازم
تەمی کەنار نەپارێزێ
نیگام لە کڵاوڕۆژنەیەکدا بچێنم
دەستپێکێ بۆ ئۆخەی
بڕازێنێ
ئه‌و کاته‌ش دێ
که زبڵی بیره‌وه‌رییه‌کان
له عه‌تری عه‌نبه‌ری ئێستا به بۆنتر و
گوڵی ڕۆژانه‌ی ناو
گوڵدانەکان
جوانتر و
ته‌نانه‌ت له خودی نرخیش به هاتر
په‌سه‌ند و
جێ ڕه‌زامه‌ندیتان بن