
سڵاوی پرچ …. دڵشاد تاقانە
Closed
که ڕۆی به‌لامدا
سڵاوی پێم‌دا
ده‌ستی به‌پرچ داهانی
سروشی به‌خشی
به‌ڕوومداخه‌نده‌ی
لێوی ناسک و جوانی
وه‌کو هه‌نگی ناو گوڵزاران بۆی گه‌ڕام
تا ده‌م بخه‌مه هه‌ڵاڵه‌ی دوانی
که من سه‌ر‌سام به‌خاوی داوی په‌رچه‌م
ته‌وقی عه‌شقه به‌گه‌ردنما ئاڵانی
که ڕۆی به‌لامدا
سڵاوم پێیدا
که‌سێ پێ ی نه‌زانی
سڵاوێ به‌گوڵ
په‌یامه بۆ دڵ
گیانم وه‌قوربانی
وه‌کو کۆتری عاشقه له‌ده‌وری گه‌ڕام
خوێندم شیعر به‌ئاواز و گۆرانی
که من شه‌یدام به‌ڕتمی ناز که‌مه‌ره‌ی
هه‌نگاوی خۆشڕه‌وی له‌نجه‌ی ڕه‌وانی
Dlshadtakana@yahoo.com