Skip to Content

Monday, December 9th, 2024
گه‌ر قه‌ره‌ج بام …. حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

گه‌ر قه‌ره‌ج بام …. حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی

Closed
by April 7, 2012 هۆنراوە

 

قه‌ره‌ج نیم و..
گه‌ر به‌ قه‌ره‌جم ده‌زانی
كوا ده‌وارم ..
كوانێ‌ تانجی و ئه‌سپ و بارم
گه‌ر قه‌ره‌جم ..
كوانێ‌ نه‌خش و سحرو جادووم
كوا په‌نجه‌ی كوتراوی شۆخ و ..
 تیرۆك و بێژنگی یارم ؟

گه‌ر قه‌ره‌جم ..
كوانێ‌ فیزه‌ و ناونیشانم
كوا ره‌شماڵ و ئاگردانم
قه‌ره‌ج نیم و گه‌ر قه‌ره‌ج بام ..
خاكه‌ڕاییم لێ‌ ده‌چۆڕا..
ئه‌سپی شادیم، له‌ زینی خۆی نه‌ده‌تۆرا

قه‌ره‌ج نیم و..
 هه‌زار ئه‌فسوس گه‌ر قه‌ره‌ج بام ..
ئێره‌یم به‌وان نه‌ده‌برد
خۆ هه‌ر نه‌بێ‌ فێرده‌بووم چۆن
له‌ جوگرافیای بیری خۆما ..
غیره‌ به‌ئاودا بده‌م
چاوچنۆكیم، پنگی ژێر گۆزه‌ی شكاوبێ‌
فێر ده‌بووم چۆن له‌هزرمدا
بیری تۆڵه‌،
ئێسك و پروسكی نێچیرێكی به‌جێماو بێ‌

گه‌ر قه‌ره‌ج بام..
ده‌مگۆڕییه‌وه‌، سه‌مای په‌نجه‌ی چڵكن و..
 گڕووی شمشاڵی ئێواره‌
به‌ نیگای پڕ له‌ ئه‌فسوونی..
 هه‌رچی شۆخی ژێر ده‌واره‌

Previous
Next