کتێبخانەی ئەندێشە (سەگێک لە ئاوێنەدا) بڵاودەکاتەوە
Closed
ئەم کتێبە سەرجەم چیرۆک و تێکستەکانی (توانا ئەمین)ی لەخۆی گرتووە و جگە لە نوسەر و ڕوناکبیر شێرزاد حەسەن، ھەریەک لە ڕۆماننووسان ئیسماعیل حەمەئەمین و کاروان کاکەسوور بەجیا پێشەکی ئەم کتێبەیان نووسیووە..
کتێبەکە بە دیزانیێکی ھێجگار نوێ و سەرنجڕاکێشەوە لە کۆمپانیایەکی ئێرانی و بەسپۆنسەری ئاسیاسێڵ چاپکراوە..
ڕۆژی چوارشەمە 11-4-2012 لە کتێبخانەی ئەندێشە.. بە ئامادەیی نووسەر کتێبەکە لە ئاھەنگێکی بچوکدا بڵاو دەبیتەوە..
کاتژمێر ٤ی عەسر
ناونیشان:
کتێبخانەی ئەندێشە
پشت گۆرەپانی سەرا
تەنیشت گەراجی پاسەكانی تووی مەلیك
نهۆمی خوارەوەی بازاڕی هۆشیار قەفتان