مه‌رگی په‌پووله …. شكور غه مبار
بۆ كوێ كۆچت كرد په‌پوله‌كه‌ی من
په‌پوله‌ی نازدار
خنجیله ورد و ئه‌ندام نه‌رم و شل
گوڵ خونچه‌ی به‌هار
ساوای یه‌ك ساڵه‌ی گڕوگاڵكه‌رم
كۆتری ناوماڵ
میوانی سنوور كۆچ كردووی ده‌ستی
دوژمن خوێن تاڵ
له‌سه‌ر ئه‌و گرده‌ی بوو به دوا جێگه‌ت
هه‌روا مایته‌وه
له دوا مه‌نزڵتا له غه‌ریبیا
تیا حه‌سایته‌وه
ئێمه به‌بێ تۆ گه‌ڕِِِاینه دواوه
تۆمان به‌جێهێشت
چی چاره‌نووسێك كچم په‌پووله
داخی به تۆ رێشت
گه‌ردوونی گه‌وره هیچ شه‌رمی نه‌كرد
لێت بوو به دوژمن
تۆی جوانه‌مه‌رگ كرد
گڕی به‌ردایه كوانووی دڵی من
هه‌یداد له‌م چه‌رخه چه‌نده بێ ره‌حمه‌و
چه‌نده بێ باره
وا بێ به‌زه‌یی بۆ ناو باخی گوڵ
ده‌ستی په‌لاره
رایئه‌وه‌شێنێ به‌بێ حیسابێ
كێی به‌رئه‌كه‌وێ
چه‌ن كه‌س وه‌كو من په‌پووله بێ ناز
كۆسی ئه‌كه‌وێ
ئه‌و چاوه گه‌شه‌ت جارجار به‌سزاو
ده‌ردو ژانه‌وه
هه‌ڵت ئه‌هێناو ئه‌تڕوانیه من
به گیاندانه‌وه
هه‌ناسه‌ت به كوڵ تون هه‌ڵئه‌كێشا
ده‌ردت گرانبوو
عیلاجت نه‌بوو دكتۆری عومرت
به‌بێ ده‌رمان بوو
شه‌وێ تا به‌یان چاوه‌ڕێی مه‌رگ بووی
منیش له دیارت
ئه‌م ژمارد یه‌ك یه‌ك هه‌ناسه‌ی سه‌ردی
پڕ له ئازارت
داخی گرانم په‌پوله‌م فڕی
به‌یانی زوو بوو
من و په‌پوله‌و ئیزرائیل وشیار
دنیا نوستبوو
كچم په‌پووله سپاردتمه خاك
به‌و دوو ده‌سته‌مه
بۆیه تا ماوم گریان.. ئاواز و
شیوه‌ن به‌سته‌مه
قوڵپه‌ی گریانم تێكه‌ڵ هه‌نسك و
ژان و تاسه‌یه
هه‌رده‌م میوانمی لێم بزرنابی
یه‌ك هه‌ناسه‌یه
شیعریشم تادێ به‌تینتر ئه‌بێ
كوانۆی به‌جۆشی
ده‌ریای چاویشم كپ نابێته‌وه
هه‌ست و خرۆشی
بۆیه ئه‌و شیعره‌م ئێستاش
ئه‌سووتێ وه‌ك گڕی ئاگر
بیر‌و هۆشیشم كه‌وته به‌رده‌می
تیغی مینا بڕ
ئه‌زانی بۆچی ؟ چونكه نازدارم
بۆتۆ بوو شیعرم
دوای تۆ نه‌ك شیعرم بڕوابكه پێم
خۆیشم وا ئه‌مرم
– ئه‌م شیعره‌م بۆ كچێكم نووسی به ناوی په‌پوله، یادگارییه‌كی زۆر‌و زامێكی قوڵی له دڵمدا به جێهێشت، له یه‌كه‌م رۆژی راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991 له شاری كه‌ركووك برینداربوو، هه‌ر به‌و برینه‌وه گه‌یاندمه سنووره‌كانی ئێران، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی چاوه گه‌شه‌كانی بۆ دواجار لێكناو به ته‌نها جێیهێشتم.