هه‌نگاوی یه‌كه‌می فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ نه‌هێشتنی خانه‌نشینی پله باڵاكان چییه؟؟
له دوای 25ی یۆلی 2009 ه‌وه‌و پێشتریش له بواری نووسیندا , زۆرمان نووسی له سه‌ر نا دادپه‌روه‌ری له نێوان به‌رزترین و نزمترین موچه له كوردستاندا , له دوای 25 ی یۆلیشه‌وه دوو جار كه‌مپین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رێكخراوه , ئه‌م هه‌نگاوه‌ی 22 په‌رله‌مانتاری ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تی مكوڕی كاك عه‌بدوڵای مه‌لا نوری به‌رز ده‌نرخێنم و هاوكات هه‌نگاوێكی ئیجابییه و وه‌ك سێیه‌م هه‌وڵ له‌م راستایه دێته ژماردن , جێگای ئه‌وه‌یه هاوڵاتیانی كوردستان پشتیوانی لێبكه‌ن , چونكه موچه باڵاكان یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی نایه‌كسانیین له كوردستاندا له پاڵ (( تاڵانی زه‌وی كوردستان , پاوانكردنی كۆنتراكت و كۆمپانیاكان , ته‌جاوزات بۆ سه‌ر بودجه ,دزی له موشته‌ریاتی فه‌رمانگه‌كان و سامانی گشتی ,تاڵانی زه‌وی كشت و كاڵی , پاوانكردنی بازاڕ……)) له پاڵ میرات .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری گه‌لن , بۆیه پێویسته له خۆیانه‌وه ده‌ستی پێبكه‌ن وه‌ك ئێستا ئه‌م 22 په‌رله‌مانتاره هه‌نگاویان نا , كۆمۆناره‌كان له 72 رۆژ ده‌سه‌ڵاتدارێتیاندا له پاریس پێش 141 ساڵ له‌مه‌وپێش موچه‌ی خۆیان تا ئاستی كرێكارێكی هوشیار دابه‌زاند . ئێستاش ئه‌م پرۆژه یاسایه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته بواری پراتیكه‌وه من كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و ره‌خنه ده‌نووسم , به‌و هیوایه‌ی له زوترین كاتدا ئۆپۆزسیۆن بۆ به پراتیككردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه هه‌نگاو هه‌ڵبهێنێته‌وه .
كه‌موكوڕییه‌كانی ئالیه‌تی نووسینه‌وه‌و واژۆ كردنی پڕۆژه‌كه
ده‌بوایه چه‌ند پێوه‌رێك ڕه‌چاو بكرابایه بۆ نووسینه‌وه‌و په‌سه‌ند كردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه, كه وا ده‌كات نه‌بێته پرۆژه یاسای زۆربه , له‌و كه‌موكوڕیانه :
– له كۆنفرانسێكدا تایبه‌ت بۆ موچه له كوردستان رێك بخرابایه پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند بكرابایه به ئاماده بوونی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارو موچه باڵایانه‌ی كه پشتیوانی ده‌كه‌ن له گه‌ڵ كه‌مپینه‌كانی رابردوو و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ساندیكاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی (( ئه‌م داوایه‌م له براده‌رێك كرد ناوی له ریزی واژۆكه‌رانه )).
– دوور له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئه‌م كه‌یسه به‌كار بهێنرێت ,بۆیه ده‌بوایا ئیجماعێك له پارله‌مان هه‌بوایه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر بكردابایا نه‌ك ته‌نها 20% ی ئه‌ندامانی پارله‌مان (( به پێی زانیارییه‌كانم داوا له په‌رله‌مانتارانی دیكه نه‌كراوه بۆ واژۆ كردنی )) (( ئه‌م داوایه‌شم كرد له هه‌مان براده‌ر )) .
– ده‌بوایه ته‌واوی ئه‌و كه‌مپین و هه‌وڵانه‌ی پێشوو پشكداری بكرابایانه له‌م هه‌وڵه‌یا , سرٍینه‌وه كارێكی باش نییه و هاوكات له به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه به‌و هه‌وڵانه بدرابایا .
ئێستا چی بكرێت ؟
پێش ئه‌وه‌ی 22 په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه داوا له ئێمه‌ی جه‌ماوه‌ر و كه‌مپین و رێكخراوه‌كان بكه‌ن هاوكارییان بكه‌ین , ده‌بوایا داوایان له لایه‌نه سیاسییه‌كان خودی خۆیان بكه‌ن هاوكارییان بكه‌ن (( وه‌كو چۆن د.فایه‌ق گوڵپی له خۆیه‌وه موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه , هیوادارم تا ئێستا له‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رده‌وام بووبێت ))به‌وه‌ی :
– ده‌یان و سه‌دان موچه باڵا له ریزی هه‌ر 3 لایه‌نی پێشكه‌شكه‌ری پرۆژه هه‌یه , له ئه‌ندامی مه‌جلسی حوكم , وه‌زیر , په‌رله‌مانتاری كوردستان و عێراق , به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ……. هه‌نگاوی یه‌كه‌م ره‌تی كه‌نه‌وه موچه‌كانیان وه‌ربگرن و پابه‌ندی خۆیان به‌م مه‌بده‌ئه‌وه رابگه‌یه‌نن كه له پرۆژه‌كه‌ی زۆریه‌نه‌ی په‌رله‌مانتارانیان هاتووه .
– هه‌رچی كادیر و پله باڵای مه‌تروكه و موچه خۆری بن دیوار له ریزی ئه‌م 3 لایه‌نه هه‌یه با كاره وه‌زیفییه‌كانی خۆیان له ده‌وڵه‌تدا رابپه‌ڕێنن یاخود ئه‌گه‌ر ده‌وامیان پێ ناكرێت ئیستقاله بده‌ن (( من له گه‌ڵ نانبڕینی كه‌سدا نیم )) .
– داوا له 11 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی دیكه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان بكه‌ن واژۆیان بخه‌نه سه‌ر یاداشتنامه‌كه , پێویسته ئێمه بزانین بۆ ئه‌وان واژۆیان نه‌كردووه ؟؟؟؟.
– هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی هه‌یه لای حزبه‌كانیانه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت .
– ئه‌م 22 په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه وه‌ك چۆن ده‌زانن ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن ناڕه‌وایه , له خۆیانه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌م ده‌ست پێ بكه‌ن و له‌م مانگه‌وه ره‌تی بكه‌نه‌وه موچه‌كانیان بگرن, ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه‌ی هه‌یه , یان له‌م 3 ساڵه سه‌رمایه‌ی باشی پاشه‌كه‌وت كردووه با موچه‌كانیان ره‌ت بكه‌نه‌وه (( دیاره پارله‌مانتار ده‌بێت پاداشت وه‌ربگرێت نه‌ك موچه , پاداشتیش كاتییه و نابێته پێوه‌ر بۆ خانه‌نشینی )) .
– داوا له پارته‌كانیان بكه‌ن هیچكه موچه له گه‌ڵ پارله‌مانتاران و وه‌زیرو خانه‌نشینكراوانی پارته‌كه‌یان به‌ش نه‌كه‌ن , وه‌رگرتنی رێژه‌یه‌ك له موچه‌كانیان له لایه‌ن حیزبه‌وه بۆ خۆی هاندانه بۆ وه‌رگرتنی موچه به‌رزه‌كه , چۆن ده‌بێت حیزب ئه‌و موچه‌یه به ناڕه‌وا و نا دادپه‌روه‌رانه بزانێت له‌و لاوه له گه‌ڵ په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و پله باڵاكانی خۆی به‌شی بكات یان به‌شێك وه‌ربگرێت .
– من ده‌ستخۆشی ده‌كه‌م له‌م په‌رله‌مانتارانه به تایبه‌تی فراكسیۆنی گۆڕان كه واژۆیان نه‌خسته سه‌ر پرۆژه یاساكه‌ی ئه‌و 3 په‌رله‌مانتاره‌ی 9 مانگ موچه‌ی ته‌واویان وه‌رگرت و ده‌وامیان نه‌كرد و ویستیان به 80% ی موچه‌كانیان خانه‌نشین بكرێن , كه هه‌قی وایه له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ره‌خنه‌یان له‌و كۆنه هاوڕێیانه‌ی خۆیان بگرتایه چونكه ئه‌وان سێ ته‌جاوه‌زاتیان كرد (( ده‌وامیان نه‌كرد موچه‌یان وه‌رگرت , فێڵیان له ده‌نگده‌رانیان كرد ویستیان به 2 ساڵ په‌رله‌مانتاری به 80% ی موچه‌كانیان خانه‌نشین بكرێن به 2 ساڵه‌كه كاریان ته‌مام شود , كه ئاشكرا كران ئه‌وجا مزایه‌ده‌یان كرد و پرۆژه یاسایان پێشكه‌شكرد بۆ چه‌واشه كردنی خه‌ڵك , كه ئه‌مه‌ش تاوانه به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت بۆ له خشته بردنیان )) .
هاووڵاتیانی كوردستان،
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی،
ڕۆژنامه‌نوسان، مامۆستایانی ئاینی، ڕۆشنبیران،
ژنان، گه‌نجان، كرێكار و جوتیار و كاسبكار و فه‌رمانه‌رابه‌ران.
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن به چه‌ندین ڕێگا بودجه و سامانی گشتی به هه‌ده‌ر ده‌برێت، هه‌ندێك جار به یاسا شه‌رعیه‌ت دراوه به‌و دۆخه، له خانه‌نشینكردنی پله باڵاكاندا به ڕوونی به دی ده‌كرێت، كاتێك كه‌سێك ته‌نها 4 ساڵ یان كه‌متر خزمه‌تی گشتی هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی له پۆستێكی باڵادایه خانه‌نشین ده‌كرێت به موچه‌یه‌ك چه‌ند جار زۆرتره له خانه‌نشینی یه‌كێكی تر كه زیاد له 20 ساڵ خزمه‌تی هه‌یه. له لایه‌كی تره‌وه كه‌سانێك به موچه‌ی گه‌وره خانه‌نشینكراون بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕۆژێك خزمه‌تی گشتیان هه‌بوبێت، ئه‌مه له ڕوی مه‌عنه‌ویه‌وه بێ به‌ها كردنی واتا و پیرۆزی خزمه‌تی گشتیه و زوڵمه به ڕه‌نج و ماندوبونی ده‌یان ساڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له ڕووی ئابوریشه‌وه كۆی پرۆسه‌كه غه‌درێكی گه‌وره‌یه چه‌ندین ساڵه له زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری هاوڵاتیانی كوردستان كراوه و ده‌كرێت.
بێگومان ده‌رئه‌نجامی نادادپه‌روه‌ریه له چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پاره و بودجه‌ی گشتیدا وای كردووه به‌شێك له هاوڵاتیان له خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن، ده‌یان هه‌زار كچ و كوڕ به هۆی بێ كاری و نه‌بونیه‌وه توانایان نیه خێزان پێك بێنن، بگره ڕۆژانه گوێ بیستی هه‌واڵی ناخۆشی نمونه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانه‌كان و چیرۆكی ژیانی ئه‌و كه‌سانه ده‌بین كه له یه‌ك كاتدا نه‌خۆش و نه‌دارن.
بۆیه كاتی ئه‌وه هاتوه ئاوڕێكی جدی له‌و بابه‌ته بدرێته‌وه و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنرێت هاوڵاتیان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له خێر‌و بێری وڵات سودمه‌ندبن، ئه‌مه‌ش پێویستی به كاری جدی و پێداچونه‌وه هه‌یه به‌و یاسایانه‌دا كه سیستمی موچه و خانه‌نشیان ڕێكخستووه.
له‌و ڕووه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پرۆژه یاسایه‌كمان پێشكه‌ش كردووه بۆ پێداچونه‌وه به یاساكانی خانه‌نشینی هه‌موو ئه‌و پلانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردن دێن و ده‌ڕۆن وه‌ك (په‌رله‌مانتار، وه‌زیر، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت..تد)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراون، پێمان وایه پرۆژه‌كه تا ئاستێكی زۆر باش ده‌توانێ ئه‌و ناهه‌قیانه كه‌م بكاته‌وه و هاوسه‌نگی به دی بێنێ له نێوان موچه‌ی خانه‌نشینی نزمترین و به‌رزترین پله‌ی وه‌زیفیدا و ده‌شێت له په‌رله‌ماندا ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت، شانبه‌شانی ئه‌م هه‌وڵه ئه‌ركی په‌رله‌مانه به زویی كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌مای سیتمێكی یاسایی دروست هه‌موو هاوڵاتیان له بودجه سودمه‌ند بن و مافی هه‌موو تاكێكه كه ده‌وڵه‌ت زه‌مانه‌تی بژێوی و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی بۆ بكات.
بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه داواكارین هه‌موو لایه‌ك هاوكارو پشتیوانمان بن.
له گه‌ڵ ڕێزدا..
3/4/2012
ناوی په‌رله‌مانتاران:
1- پێشه‌وا تۆفق
2- عزیمه نجمه‌دین
3- ڤیان عبدالرحیم
4- سه‌رگول ره‌زا
5- په‌یمان عزالدین
6- سیویل عسمان
7- عبدالله محمد ئه‌مین
8- دلشاد حسین
9- فرمان عزالدین
10- عبدالله مه‌لا نوری
11- شێرزاد حافز
12- ناسك تۆفیق
13- ئارام قادر
14- بیلال سلێمان
15- عدنان عوسمان
16- كاردۆ محمد
17- رێباز فتاح
18- ئاهه‌نگ عارف
19- سه‌رهه‌نگ فه‌رج
20- ئاشتی عزیز
21- په‌یام ئه‌حمه‌د
22- عمر عبدالعز
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
07503714620