جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی به ناوی عێراقه‌وه له 14ی 4 ی ئه‌مساڵ داوای لێبوردن له كورد بكه
ده‌زانین جه‌نابی خاوه‌ندی شكۆمان جه‌لال تاڵه‌بانی زۆر لێبورده‌یه زۆر جاران ئه‌و لێبورده‌ه دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌كانی گه‌له‌كه‌شمان ده‌گرێته‌وه له جیاتی قوربانیان و دادگا له تاوانباره مه‌زنه‌كان ده‌بورێت ,به‌ڵام هیوادارم لێبورده‌ییه‌كه‌ی وه‌ك باوه‌ڕ بوون بێت پێی نه‌ك سازشی سیاسی, كه تا ئێستا مخابن وا خۆی نیشان داوه , زۆر جارانیش سه‌رۆكه‌كه‌مان له یاسا لای داوه و بڕیاره‌كانی دادگای جێبه‌جێ نه‌كردووه كه ده‌بوایه پارێزه‌ری بوایا .
له‌م مه‌ڵبه‌نده‌ی جینۆسایده كه ناوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه كه ناوی كوردستانه , شوێنێك پنتێك نییه بۆ لێبورده‌یی مرۆڤه‌كان, لێبورده‌یی له گه‌ڵ تاوانه‌كاندا سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت , ئه‌وه‌ی سه‌رانی كوردیش ده‌یكات زیاتر وه‌ك سه‌رشۆڕی نه‌ته‌وه‌ی زۆرلێكراو خۆی ده‌ر ده‌خات نه‌ك لێبورده‌ییه‌ك تاوانبار و قوربان له جێگاكانی خۆیانه‌وه , چه‌نده جوان ده‌بوو ئه‌و لێبورده‌ییانه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان پێی هه‌ڵسان كه‌سوكاری قوربانیان به ته‌نیا یان به هه‌مان هه‌نگ له گه‌ڵ سیاسییه‌كان بكرابانایا .
مێژوویه‌ك ئێمه ده‌به‌ستێته‌وه به‌م وڵاتانه‌وه له ناو خوێن و ئێسك و پروسكدا غه‌رق بووه, بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و تاڵیانه پێویستمان به داد په‌روه‌رییه,دادپه‌روه‌ری و ئاشته‌وایی پێكه‌وه گرێدراون, به بێ یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی دووه‌م زه‌لاله‌ته, وه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسییه‌كانی كورد له‌مڕۆدا ده‌یكه‌ن , لێبورده‌یی هه‌موو كات دوای دان نان به تاوانه‌كان و دادپه‌روه‌ری دێت .
جه‌نابی سه‌رۆك ده‌زانن ,كارێكی زۆر ناشایسته‌و ناڕه‌وایه داوا له قوربانیانی تاوانه‌كان بكرێت ئاشته‌واویی بكه‌ن ,له كاتێكدا هێشتا دادوه‌ری به ڕۆڵی خۆی هه‌ڵنه‌سابێت و دان به راستییه‌كان و هه‌قیقه‌تی تاواه‌كان نه‌نرابێت ,هێشتا مافه‌كان بۆ قوربانیان نه‌گه‌ڕابێته‌وه !!.
له ئه‌زموونی خوارووی ئافریقیاوه با فێر بین كه ” باسكردنی سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كان ,دانپێنان ,قه‌ره‌بووكردنه‌وه,دان نان به‌و شتانه‌ی كه رووی دا, هه‌ندێك جار زۆر پڕ بایه‌ختره له زانینی حه‌قیقه‌ته‌كانی بابه‌ته‌كه, ئه‌گه‌ر چی مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئازاریان چه‌شتووه پێویستیان به داوای لێبوردن كردن هه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی تا ناكۆكییه‌كان ڕابردوو له‌بیر خۆیان ببه‌نه‌وه, لێكۆڵینه‌وه له پرۆسه‌ی لێ‌خۆش بوونی”كۆمسیۆنی حه‌قیقه‌ت و پێكهاتنه‌وه له باشووری ئافریقا” ئه‌وه پیشان ده‌دات كه قه‌بوڵكردنی سه‌ره‌نجامه‌كان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر زیاد ده‌كات , كاتێك قوربانیان یان كه‌سوكاری قوربانیه‌كان دانپێنانێك و داوای لێبوردنێكی شه‌رعییان پێ ده‌گات .”پێكهاتنه‌وه –چارلس ڤیلا –ڤیسیستۆ “.
قه‌ره‌بووكردنه‌وه ته‌نها پاداشتی مادی نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی له قوربانیان كه‌وتوونه, به‌ڵكه خۆی له پاداشتی مادی یان ڕه‌مزی یان پێكه‌وه ده‌بینێته‌وه,ڕه‌نگه پاداشتی دارایی بێت یان پۆزش و داوای لێبوردنكردن بێت له قوربانیان یاخود هه‌ردووكیان پێكه‌وه ,نابێت له یادمان بچێت كه بژاردن هه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه و هه‌م په‌یمانیشه بۆ دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ڕابردوو له ئاینده ,ئێمه‌ش له‌م مه‌ڵبه‌ندی جینۆسایده پێویستمان به‌مه‌یان زیاتر .
قه‌ره‌بووكردنه‌وه كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی و هه‌ندێك له زیانه مادییه‌كان ده‌گه‌رێنێته‌وه بۆ قوربانیان ,بۆ ئه‌وانه‌ی مافیان پێشێل كراوه ,بۆیه مافی قه‌ره‌بوو مافێكی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای سازش هه‌ڵنه‌گرتنی قوربانیانی كوردستانه ,كه‌سیش بۆی نییه به ناویانه‌وه ئه‌و سازشه بكات له ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتیش بێت .
ده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌ری تاوان نابێت له به‌رپرسیارێتی كاره‌كانی ڕابردووی تاوانه‌كان هه‌لبَێت , عێراق كه قه‌ربووی قوربانیان ده‌كاته‌وه, له به‌ر ئه‌وه نییه به‌رپرسه له تاوان و هه‌ڵه‌كان ڕابردووی سه‌دام, به‌ڵكه له به‌ر پابه‌ند بوونییه‌تی به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه و كاركردنیه‌تی بۆ دووباره تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان به‌كۆمه‌ڵگاو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆیان .
به داوی لێبوردن كردن به‌رپرسیارێتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی له ڕابردوودا ئه‌نجامدراون ,تاكه زه‌مانه‌تی هاوسه‌نگی ڕاگرتنه له نێوان مافی قوربانیان و به‌رپرسیارێتی تاوانكاران ,ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی سیاسه‌ت و كاری فه‌رمانڕه‌واكانی پێشووی خۆی, ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه مانای تاوانبار بوون ناگه‌یه‌نێت , به‌ڵكه خۆ پاككردنه‌وه‌و شۆردنه‌وه‌یه لێی ,پاككردنه‌وه‌ی خوده له‌و ڕابردووه تاڵه خوێناوییه پڕ له تاوانه‌كان ,ئه‌مه له باشووری ئافریقیا و شیلی و ئاڵمانیاو ..ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی گۆڕانكاری تیایاندا ئه‌نجامدرا له پاش ده‌سه‌ڵاتی نازیز م ئاپارتاید و دیكتاتۆریه‌ت په‌یره‌و كرا, كوردیش چاوه‌ڕوانی ده‌كات له ئێراقی نوێ كه ئێستا ئێوه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكین ببێته پرنسبێكی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی داهاتوو .
سه‌رۆكی شیلی چه‌پگه‌را لاگۆس هه‌ڵستا به ناردنی نامه‌ی پاساو هێنانه‌وه‌ی كه‌سی یان داوای لێبوردنكردن بۆ سه‌رجه‌م كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ست ڕژێمی سه‌ربازی ڕاستڕه‌وی پێشوو به سه‌ركردایه‌تی بینۆتشه ,كه‌چی خۆی قوربانی و نه‌یاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو كه تاوانی ئه‌نجام دابوو, ئه‌و نامانه بۆ سه‌رجه‌م قوربانیان ئه‌وی نه‌كرده تاوانبار , به‌ڵكه نامه‌كانی وڵاتی له تاوانه‌كانی بینۆتشه‌ی تاوانبار پاككرده‌وه .
قوربانیانی ده‌ستی ڕژێمی نازی ئاڵمانیاش, له پاڵ قه‌ره‌بووی مادی, هه‌ر یه‌كه‌یان نامه‌ی سه‌رۆك كۆمار”یوهانز راو” یان كه له نامه‌كه‌یدا داوای لێبوردنی له قوربانیانی ده‌سه‌ڵاتی ناز هیتله‌ر كردبوو.”تعویز العمال الاسترقاقیین والقسریین فی المانیا النازیه-یونامی “.
له ته‌یموری ڕۆژهه‌ڵاتیش گه‌ل داوای قه‌ره‌بووی ماوه‌ی داگیركاریشی كده‌وه , نه‌ك ته‌نها قه‌ره‌بووی پێشێلكارییه گه‌وره‌كان, ئه‌مه‌ش بۆ كورد جێگای هه‌ڵوێسته‌یه و پێویسته كاری له‌سه‌ر بكرێت .
ئه‌و قه‌ره‌بوه مادیانه‌ی به بێ یاسا و ئاشكرا كردنی ڕاستیه‌كان و داوای لێبوردنكردن له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوانه‌وه ده‌به‌خشرێت وه‌ك خوێن بایی و هه‌وڵی كڕینی ده‌نگی قوربانیان ته‌مه‌شا ده‌كرێت له برشی سڕینه‌وه‌ی رابردووی خوێناوی ,كوردیش پێویستی به خوێن بایی عێراق نییه, به‌ڵكه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی بكه‌ری تاوان به فه‌رمی له رێگای سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه داوای لێبوردنی لێ بكات ,به‌ڕێزیشت كه هه‌نووكه له سه‌روی فه‌رمه‌نڕه‌وایی ئێراقه‌وه‌یت ئه‌ركه له‌سه‌رت به‌مكاره هه‌ڵبستیت و وه‌ك ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ئاماژه‌مان به ناوه‌كانیان دا به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه نامه بۆ یه‌ك به یه‌كی قوربانیانی جینۆساید له كوردستان و عێراق به تایبه‌تی و سه‌رجه‌م قوربانیان به گشتی بنێریت , ئه‌مه وه‌ك تاك وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش داوای لێبوردن له كورد و توركمان و ئاشور و كلدان و شیعه و كریستان و ئێزیدی و سائیبه …. بكه‌یت , باشتره چاوه‌ڕوانی دواڕۆژ بكه‌ین بزانین ئه‌م ئه‌ركه‌ی كه 8 ساڵه ده‌بوایا پێی هه‌ڵبستایتایا ئه‌نجامی ده‌ده‌یت؟؟ , با ناوت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆكانه‌یا ڕیز بێت ,كه مێژووییه‌كی نوێیان له لێبورده‌یی سه‌ربه‌رزانه بۆ قوربانیانی وڵاته‌كه‌یان تۆمار كرد .
چاوه‌ڕوانین هه‌موو قوربانیانی جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و پێشێلكاری گه‌وره له كوردستان و عێراق له جه‌نابی سه‌رۆكه‌وه نامه‌ی داوای لێبوردنیان پێ بگات له 14ی 4 ی ئه‌مساڵ .
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
07503714620