ده‌وڵه‌ت‌و عه‌قل‌و سیاسه‌ت
لێره‌دا مه‌به‌ستم له ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه که له زانستی سیاسی‌دا پێی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه یاخود ده‌وڵه‌تی نیشتیمانی. ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه چۆن سه‌ریهه‌ڵدا؟ ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه به‌رهه‌می مۆدێرنیته‌یه. دوو هۆکاری سه‌ره‌کی ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تیان بینی له سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌وانیش گه‌شه‌کردنی ئابووری پیشه‌سازی‌و شکستی شۆرشی ڕووحی و ده‌وڵه‌تی ئایینی له ئه‌وڕوپادا. له ئه‌وڕوپای سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا شۆڕشێکی ئایینی و رووحی سه‌ریهه‌ڵدا. به‌رهه‌می ئه‌م شۆڕشه سازبوونی ده‌وڵه‌تێکی ئایینی (ده‌وڵه‌ت-که‌نیسه) خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها به‌سه‌ر ڕووح و جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان بوو. ئه‌و شۆرشه ڕووحییه‌ی که له سه‌ره‌تادا ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی پێکده‌هێنا وورده وورده بووه هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و لێکترازانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له کۆمه‌ڵگاداو به‌مه‌ش زه‌مینه خۆش‌بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی شۆرشێکی سیاسی دژ به که‌نیسه و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی. ئه‌م شۆرشه سیاسییه به‌هاو بنه‌ماو تیۆرییه ئایینیه‌کانی خسته ژێر ڕه‌خنه‌یه‌کی تووند و له جێگایدا به‌هاو بنه‌ماو تیۆری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری نوێی سازکرد. لێره‌دابوو که فیکره‌ی “هاووڵاتیبوون”، که به واتای یه‌کسانی له به‌هاو ڕۆڵ‌و جێگه‌وڕێگه بوو له‌نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌لگا، فۆرمۆڵه‌بوو. فیکره‌ی هاووڵاتیبوون سه‌روه‌ری بۆ تاک گه‌ڕانده‌وه‌و به‌مه‌ش فه‌ردییه‌ت و تاکی ئازاد گه‌شه‌یکرد و سیاسه‌تیش به مه‌فهومێکی نوێ له‌دایک بوو، به‌جۆرێک سیاسه‌ت له باوه‌ڕه ئایینیه‌کان و په‌یوه‌ندییه ڕووحییه‌کان جیاکرایه‌وه‌و بوو به سیسته‌میک له هاوسه‌نگی له‌نیوان هێزه‌کان و تاکه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان. به‌مه‌ش سیاسه‌ت به‌رجه‌سته‌بوو له کێبڕکێ و کێشمه‌کێش له‌نیوان هێزه‌کان له‌چوارچێوه‌ی دانوستان و ڕێفۆرمی به‌رده‌وام و دابه‌شکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ئیمتیازه‌کان. ئه‌م گۆڕانه بنه‌ڕه‌تیییه له سیاسه‌ت کاریگه‌ری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی دانا له‌سه‌ر خودی مه‌فهومی ده‌وڵه‌ت. به‌مه‌ش ده‌وڵه‌ت له هێزێکی سته‌مکارو قه‌هراوی بوو به ده‌وڵه‌تی یاسا و خزمه‌تکاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه. به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ها بۆ ده‌زگا ده‌وله‌تی و دونیاییه‌کان، که پێشتر پاشکۆی که‌نیسه بوون و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه نه‌بوون، وایکرد که ئه‌م ده‌زگایانه ببن به ناوه‌ندو سیمبۆلی ڕێکخستنی ژیانی خه‌ڵک له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه. تاکو وایلێهات مرۆڤه‌کان، به‌بێ بوونی حه‌ماسه‌تی ئایینی، ئاماده‌ی قوربانیدان بوون له جه‌نگ و شه‌ڕه‌کاندا به‌ناوی نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای داڕمانی ده‌وڵه‌تی که‌نیسه‌و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوو.
سیسته‌می نوێ له ده‌وڵه‌ته دیموکراسییه‌کاندا له‌سه‌ر دوو ستوون سازبووه که ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵات و زامنکردنی ئازادییه وه‌ک سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات. زامنکردنی ئازادی به‌شداری تاکه‌کان له دانانی یاساکان و بیناکردنی ده‌سه‌ڵات‌و چوارچێوه‌کانی کۆمه‌ڵگا سیمای سه‌ره‌کی سیسته‌می نوێی دیموکراسیه به به‌راورد له‌گه‌ل هه‌موو سیسته‌مه‌کانی قۆناغه‌کانی پێشتر له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤه‌کاندا. به‌ڵام ئازادی، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی مافی هه‌موو که‌سێکه، شتیک نییه خوڕسک له هه‌موو که‌سێکدا هه‌بێ. چاندنی ئازادی له تاک و کۆمه‌ڵه‌کان پڕۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نه له په‌روه‌رده‌ی عه‌قل و گه‌شه‌پێدانی توانا سیاسی و فیکرییه‌کان. عه‌قل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیمبۆلی سه‌ربه‌خۆیی و بیرکردنه‌وه‌و بڕیاره، به‌ڵام په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌کردنی عه‌قل خۆی له خۆیدا په‌یوه‌سته به ئه‌زموون و سازکردنه‌وه‌ی زهنیته‌کان. ئه‌زموونیش کاتێ سوودبه‌خش ده‌بێ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌ژێر ڕه‌خنه‌و گفتوگۆی عه‌قلدا بمێنێته‌وه. ڕاسته عه‌قل بوار به جیاوازی و گفتوگۆ و بیرکردنه‌وه‌و داهێنان ده‌دا به‌ڵام ناتوانێ لێکتێگه‌یشتن و یه‌کگرتوویی به‌رهه‌م بێنێ به‌بێ نه‌بوونی ئازادی و یه‌کسانی به به‌های پیرۆز‌و بنچینه‌یی له سیاسه‌تدا. به بوونی ئازادی به به‌هایه‌کی بنچینه‌یی له سیاسه‌تدا تواناییه‌کانی عه‌قل ده‌توانێ لێکتێگه‌یشتن به‌رهه‌مبێنی به ئاراسته‌ی کۆکردنه‌وه‌ی تواناییه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بۆ سازکردن و په‌روه‌رده‌کردنی عه‌قلانییه‌ت وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ ڕێکخستن و لێتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌کان و له‌وێشه‌وه کردنی به سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی کاری هاوبه‌ش و ڕێکخراو بۆ دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی باڵای کۆمه‌لگا وه‌ک مه‌رجی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر سازکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌رعی و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کان. ڕاستییه‌که‌ی سیاسه‌تی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و وه‌همه سازنه‌بووه که هه‌موو تاکێک له خوڕسکه‌وه ئازاد‌و عاقڵه، به‌ڵکو سیاسه‌تی نوێ، بۆ سازکردنی سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ده‌نی، پشتده‌به‌ستێ به په‌روه‌رده‌ی تاک و کۆمه‌ڵه‌کان له‌سه‌ر ئازادی و سه‌روه‌ری و عه‌قلانییه‌ت.
ئیسماعیل ڕواندزی
هۆڵه‌ندا – 8 ئه‌پڕیڵی 2012