شه‌و نه‌بێ ژیانیش ….بێستوون مینه
Closed
شه‌م شه‌ممه كوێر ئاسا
له‌بن تونێله‌كانی بێده‌نگی داخه‌وتووم
له‌شه‌ودانه‌بێ ده‌رناكه‌وم
به‌ڕۆژ له‌كۆڵانه‌كان فریشته‌كانیش ده‌ترسن
ئێمه له‌بن عه‌بای دایكمانین
به‌دیار باوكمانه‌وه خه‌وتووین
شه‌و بۆمن خوڵقاوه
من به‌خته‌وه‌ری شه‌وم.
تانیشتیمان نه‌خه‌وێ و
تاریكی به‌خۆی دانه‌دا
من ناوێرم
ژووان ببه‌ستم
ناتوانم به‌سه‌ر دیواره‌كاندا سه‌ركه‌وم
په‌نجه‌ره‌كان بشكێنم
كچێك بدزم.
خه‌می ئه‌وه‌مه له‌خه‌و هه‌ڵسێ
نه‌هێڵێ
ئه‌م ناپاكییه گه‌وره‌ی لێبكه‌م و
تووند ده‌ستت بگرم
بێستوون مینه
٢٠١١