گفتوگۆ له‌گه‌ڵا هێمن خورشید
دیمانه: عه‌لی مهشخهڵا
پ: سه‌ره‌تا پێم خۆشه له باره‌ی چه‌مكی ڕۆشنبیرییه‌وه شتێك بڵێیت؟
و: چه‌مكی ڕۆشنبیری له‌ڕووی مێژووییه‌وه چه‌مكێكی نوێیه، یانی له‌م دووسه‌د سێسه‌د ساڵه‌ی دواییدا، دوای ڕینیسانس له ئه‌وروپادا سه‌ری هه‌ڵدا، ڕۆشنبیر له زمانی ئینگلیزی‌دا (Intellectual)هو له عه‌ره‌بییشدا به (مپقف) ته‌عبیری لێده‌كرێت .
له زمانی كوردیدا ڕووناكبیریشی پێده‌وترێت، واته خاوه‌ن بیرێكی ڕووناك. نووسه‌رێك ده‌ڵێت: ” له هه‌ر شوێنێكدا بیرێكی تاریك هه‌بێت، ڕۆشنبیرێك قوت ده‌بێته‌وه بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی ئه‌و تاریكییه”، ڕۆشنبیر هه‌ڵگری په‌یامی ڕۆشنبیرییه، له هه‌ندێ سه‌رچاوه‌دا پێناسه‌ی ڕۆشنبیر وا ده‌كرێت: (ئه‌و كه‌سه‌یه له هه‌ر بوارێك شتێك بزانێت‌و له بوارێكیش هه‌موو شت). من له نووسێنێكی لهمهوبهرمدا وتوومه‌و لێره‌شدا جه‌خت له‌و قسه‌یه‌م ده‌كه‌مه‌وه، كه كه‌سێك له دونیادا نییه ئه‌و پێناسه‌یه بیگرێته‌وه، واته هیچ كه‌سێك نییه بتوانێت له هه‌ر بوارێك شتێك بزانێت‌و له بوارێكیش هه‌موو شتێك!
ئه‌گه‌ر من پێناسه‌ی ڕۆشنبیر بكه‌م، ده‌ڵێم: (كه‌سێكه خاوه‌نی مهعریفهیهو، هه‌ڵگری په‌یامێكه‌و، ڕاستگۆیه له‌گه‌ڵا خۆیدا به‌رله ڕاستگۆبوونی له‌ته‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌دوێت یان بۆی ده‌نووسێت یان په‌یامه‌كه‌ی به‌گوێدا ده‌دات).
ڕۆشنبیر هه‌رچی ئامانجێكی ههبێتو هه‌ڵگری چی بیروبڕوایهك بێت، به‌رله هه‌ر شتێك ده‌بێت ڕاستگۆ بێت. به بڕوای من ڕۆشنبیر كه‌سێكی ڕاستگۆیه، هه‌ڵگری په‌یامێكه‌و مه‌عریفه‌یه‌ك ده‌به‌خشێته‌وه .
پ: ئایا ڕۆشنبیری پیشه‌یه؟
و: هه‌ڵبه‌ت ڕۆشنبیری ناكرێت وه‌ك پیشه سه‌یر بكرێت، زاراوه‌یه‌كی گشتگیره زۆرێك له پیشه‌كانی نووسین له ژێریدا جێیان ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه كه‌سێك كه پیشه‌ی نووسینه پێی ده‌وترێت نووسه‌ر_ هه‌ندێ كه‌س شاعیرییش به پیشه ده‌زانن لـێ به لای منه‌وه شاعیرێتی پیشه نییه_ یان ئه‌و كه‌سه‌ی به وه‌رگێڕانه‌وه خه‌ریكه پیشه‌ی وه‌رگێڕانه، كه‌سێك په‌یامنێری ڕۆژنامه‌یه‌كه په‌یامنێریی پیشه‌یه‌تی، كه‌سێك ڕۆژنامه‌نووسه پیشه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌وانییه، ده‌توانین بڵێین هه‌ریه‌ك له‌و شتانه‌ی باسمانكردن پیشه‌ن! وه‌لـێ ڕۆشنبیری زاراوه‌یه‌كی گشتگیری لاستیكییه، ناكرێ بڵێین فڵانه كه‌س پیشه‌ی ڕۆشنبیرییه، ڕۆشنبیر كه‌سێكه وه‌ك له پێشه‌وه وتمان ده‌بێت كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی تێدا بێت، نابێت هه‌ركه‌سێك دوو دێڕو نیوی له بڵاوكراوه‌ی سه‌ر دیواری قوتابخانه‌یه‌كدا نووسی پێی بگوترێت ڕۆشنبیر، وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیای كوردیدا بووه‌ته باو، هه‌ركه‌س له به‌رنامه‌یه‌كدا بانگهێشت ده‌كرێت له خواری ناوه‌كه‌یه‌وه ده‌نووسرێت: ڕۆشنبیر! ئاخر ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیره پیشه‌كه‌ی چییه؟ مامۆستا (عبدالرحمن صدیق) ئه‌و ساڵه بابه‌تێكی جوانی نوسیبوو، ئه‌و وتبووی: كابرا كه ڕۆشنبیره، ده‌بێ بزانین پیشه‌كه‌ی چییه؟! نووسه‌ره، وه‌رگێڕه، ڕه‌خنه‌گره؟ خاوه‌نی هه‌ریه‌ك له‌و پیشانه ڕۆشنبیره، له ڕۆژئاوادا خه‌ڵك به پیشه‌كه‌یه‌وه ناوده‌بردرێت، ئه‌مه پسپۆڕی ده‌روونزانییه و ئه‌وه‌یان زانای ئه‌تۆمییه و ئه‌ویتریان پزیشكه و…هتد، خۆ ناكرێ به هه‌موو كه‌سێك بڵێین ڕۆشنبیر .
بۆیه به بڕوای من ڕۆشنبیری پیشه نییه و نابێ وه‌كو پیشه سه‌یر بكرێت، نابێت هیچ كه‌سیش، هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كایه‌یه‌كی مه‌عریفییدا ئیشده‌كات، له خۆمانه‌وه به ڕۆشنبیر ناو ببه‌ین .
له هه‌ر كوێدا ده‌سه‌ڵات هه‌بێت ڕۆشنبیری ڕاسته‌قینه به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه، له مێژوودا ئه‌وه‌ی بینیبێتمان هه‌ر وا بووه، له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه ڕۆشنبیران هه‌میشه له ده‌سه‌ڵات یاخی بوون، هه‌ندێكیشیان گیانی خۆیانیان له‌و پێناوه‌دا به‌ختكردووه، ده‌بینی پێنج سه‌د ساڵ پێش زایین سوكرات به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌سینا ژه‌هرخواردوو ده‌كرێت، به مێژوودا بێینه خواره‌وه هه‌ر ئه‌وه‌مان چاوپێدهكهوێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كی مێژووی خۆیشمان_مێژووی ئیسلامی_ بكه‌ین هه‌مان ڕاستییمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی خۆێندن و خۆێنده‌واری و سه‌رچاوه‌ی مهعریفهبهخشینهوه بوون هه‌میشه ده‌ربه‌ده‌رو قوڕبه‌سه‌ر بوون، وازبێنه له ماستاوچی ده‌رباری خه‌لیفه‌كان و كه‌سانێ كه ئاماده بوونه بۆ دوو درهه‌م شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی خۆیشیان بفرۆشن! بڕوانه (ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل) چۆن له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی موعته‌زیله‌دا شێرانه ڕاوه‌ستا، من هه‌قم نییه به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه فیكری ئیعتیزالی باشه یان خراپ؟ یان ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د كردی به قازانجی ئه‌قڵا ته‌واو بوو یان به زیانی؟ گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و وه‌خت موعته‌زیله ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بوون و ده‌یانویست به‌زۆر فیكری خۆیان له مه‌سه‌له‌ی خه‌لقی قورئاندا بسه‌پێنن، هه‌ر بیرێك به‌زۆر بسه‌پێنرێت هه‌قیش بێت هه‌ر بێزراوه!
نموونه‌یه‌كی تر شێخولئیسلام ئیبنو ته‌یمییه‌یه، ئه‌و زۆربه‌ی ژیانی له زینداندا به‌سه‌ربرد، هه‌روه‌ها زۆرێك له زانایانی تریش یان ده‌ستبه‌سه‌ر بوون یان ده‌ربه‌ده‌ر .
له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستی ڕۆژئاوایشدا ئه‌و زانا‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی باجیان داوه بێ ئه‌ژمارن، له دوای رێنیسانسیش كه‌سێكی وه‌كو (گۆردانۆ برۆنۆ) له ئیتالیا له هه‌زارو شهشسهدهكاندا دهسووتێنرێتو ده‌كرێت به خۆڵه‌میش، كه‌سانێكی وه‌ك (گالیلۆ)و (كۆپه‌رنیكۆس)یش به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار ده‌كه‌ون. هۆی ئه‌م هه‌موو دهربهدهریو ئاوارهییو نه‌هامه‌تییانه‌ی ئه‌و ڕوناكبیرانهیش ته‌نها ئه‌وه‌یه (نه‌و)یان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا وتووه، به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باو، ده‌سه‌ڵاتی زاڵ، ده‌سه‌ڵات به مانا فراوانه‌كه‌ی، ئیتر ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگییه، داب‌و نه‌ریتی باوه، هه‌رچییه‌كه، وه‌لـێ له وڵاتی ئێمه‌دا به‌داخه‌وه ڕۆشنبیر كه‌سێكی ماڵییه، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ڕۆشنبیرێك نا، وه‌لـێ به‌زۆری ئه‌وانه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن ڕۆشنبیر یان ده‌بنه زمان و وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یه‌ك، پارتێك و به‌رگری لـێدهكهن و له ناشرینییهكانیشی هه‌ر ئافه‌رین ده‌كه‌ن، یاخود له‌هه‌مبه‌ر بێدادی و سته‌مكارییدا بێده‌نگ و بێ زوبانن!
ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌كه چوونه‌ته پاڵا حیزبێك و سه‌نگه‌ریان له یه‌كتر گرتووه، یان هه‌ریه‌كه‌یان ماڵێكیان بۆ خۆیان جیاكردووه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه هه‌ر ڕۆشنبیره و پێڕێكی به‌دواوه‌یه و دژایه‌تی ڕۆشنبیرێكی تر ده‌كات، خوێنه‌ری وریا ئاگاداره كێشمه‌كێشێكی قووڵا هه‌یه له نێوان كۆمه‌له خهڵكانێدا كه خۆیان به ڕۆشنبیر ده‌زانن، به‌كورتی ئه‌وانه‌ی كه گوایه هه‌ڵگری په‌یامی ڕۆشنبیریین یان ئه‌وه‌یه سه‌ر به حیزبێكن و شه‌ڕی بۆ ده‌كه‌ن، یاخود له ناو خۆیاندا بوون به پێڕو كوتله. هه‌روه‌ك چۆن حزبه‌كان دابه‌ش بوون، چۆن له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناخۆوه سه‌ندیكاكان دابه‌ش بوون، ده‌زگا حكومییه‌كان دابه‌ش بوون، ئه‌م په‌تایه كه‌وتووه‌ته نێو ڕۆشنبیرانیشه‌وه! به‌داخه‌وه ده‌بینی نووسینێك هه‌یه به ناوی ڕه‌خنه‌وه نووسراوه كه‌چی پاك جنێوه، حه‌زناكه‌م ناو ببه‌م، ئه‌گینا نموونه‌ی زۆرم لایه، ده‌بینی نووسه‌رێك ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر كتێبێكی لێگیراوه‌و پێی وتراوه هه‌ڵه‌ی ڕێنووس‌و ڕێزمان له نووسینه‌كه‌یدا هه‌یه، ئه‌ویش نامه‌یه‌كی شه‌خسیی بۆ كابرای ڕه‌خنه‌گر نووسیوه‌و هه‌رچی قسه‌ی سوك و جنێوی ناشیرین هه‌یه به كابرای داوه! یان كه‌سانێك به ناوی ڕۆشنبیری و ئازادیی ڕاده‌ربڕینه‌وه دێن جنێو به خودا و پێغه‌مبه‌ر و ئایینی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی وڵات ده‌ده‌ن، ئایا ئه‌وانه ڕووناكبیرن؟! به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا زۆرێك له‌وانه‌ی وه‌ك شه‌مشه‌مه‌كوێره كه‌یفیان ته‌نها به تاریكی دێت به خۆیان ده‌ڵێن ڕۆشنبیر!
پ: به ڕای تۆ تاكی ئێمه به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كان تا چه‌ند هه‌وڵی خۆ ڕۆشنبیركردن ده‌ده‌ن؟
و: من خاوه‌نی كتێبێكم به ناوی (نه‌خوێنده‌واری له زانكۆدا)، كۆكراوه‌ی كۆمهڵـێ بابه‌ته له‌سه‌ر پرسی ڕۆشنبیریی گه‌نجان و به‌تایبه‌ت خوێندكارانی زانكۆ، بابه‌تێكی تێدایه به ناوی نه‌وه‌یه‌كی (سمێڵسز)، له‌و بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌م ڕوونكردووه‌ته‌وه هیچ ڕۆشنبیرییه‌ك له‌م نه‌وه‌یه‌دا نییه، هه‌ندێ كه‌س ناوێكی قه‌به هه‌ڵده‌گرن و حه‌زده‌كه‌ن بڵێن ئێمه سه‌ر به كولتووری ڕۆژئاواین و خوێنده‌وارین و ڕۆشنبیرین، به‌ڵام له بواری كرداریدا جانتاكانیان به‌تاڵه، به‌داخه‌وه زانكۆ كه بڕیاره ترۆپكی مه‌عریفه‌و خوێنده‌واری بێ، كه‌چی زۆرینه‌ی خوێندكارانی زانكۆ خوێنده‌وارییه‌كی وایان نییه، گرفته‌كه ئه‌وه‌یه هیچ هه‌وڵیش ناده‌ن، (خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌دی فه‌راهیدی) كه زانایه‌كی زمانه‌وانیی عه‌ره‌به و دانه‌ری بهحرهكانی عه‌روزی عه‌ره‌بییه و، كه‌سێكی گه‌وره و به‌رجه‌سته‌یه له كولتووری ئیسلامییدا، باسی چوار جۆر خه‌ڵك ده‌كات و ده‌ڵێت: ” ڕۆژانه كه له ماڵا ده‌رده‌چیت تووشت به تووشی چوار جۆر كه‌سه‌وه ده‌بێت:
یه‌كه‌میان: كه‌سێكه نازانێ، لـێ ده‌زانێ كه نازانێ. ئه‌وه قوتابییه و هه‌وڵده یارمه‌تی بده و فێری بكه .
دووه‌میان: كه‌سێكه ده‌زانێ و ده‌یشزانێ كه ده‌زانێ. ئه‌وه زانایه و ببه به شاگردی و شوێنی بكه‌وه و لێوه‌ی فێربه .
سێیه‌میان: كه‌سێكه ده‌زانێ و نازانێ كه ده‌زانێ. ئه‌وه مرۆڤێكی نووستووه، خۆی زانایه و خه‌به‌ری نییه و هه‌ر خۆی به‌فه‌قیر ده‌زانێ و، به خۆی ده‌ڵێ من هیچ نازانم، به‌ڵام وه‌ختێ قسه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌كه‌یت ده‌بینی زۆر شاره‌زایه، ئه‌وه پێویسته به خه‌به‌ری بهێنیت و ئاگاداریبكهیتهوه .
چواره‌میان: كه‌سێكه نازانێ و نایشزانێ كه نازانێ. ئه‌مه كاره‌ساتی گه‌وره‌یه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی گه‌نجی ئێمه له جۆری چواره‌من، نازانێ به‌ڵام وا ده‌زانێ فه‌یله‌سوفه!
كه‌سێك كه نه‌خوێنده‌واره تۆ ده‌توانیت پێی بڵێیت كاكه تۆ نه‌خوێنده‌واریت و بڕۆ فێر ببه. هه‌یه نه‌خوێنده‌واره، نازانێت و خۆیشی ده‌ڵێت نازانم، ئه‌و به‌دوای زانیندا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه خوێندكاری زانكۆ خۆی به فه‌یله‌سوف ده‌زانێت، تۆ چی له‌مه ده‌كه‌یت؟! خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ی ئه‌م جۆری چواره‌مه‌یان ده‌ڵێت: (ژلك جاهلٌ فدعه): (ئه‌وه نادانه وازی لێبێنه). جه‌هلی موره‌ككه‌ب به‌وه ده‌وترێت، كه‌سێك هیچ نازانێ و كه قسه‌ی له‌گه‌ڵا ده‌كه‌یت، یه‌كسه‌ر پێت ده‌ڵێت: (ئه‌زانی؟)! خۆ مرۆڤ له ڕوویشی نایه‌ت بێپه‌رده پێی بڵێت: كاكی خۆم! من ئه‌گه‌ر هیچ نه‌زانم ئه‌وه ده‌زانم تۆ له‌م بواره‌دا هیچ نازانیت و جانتاكه‌ت به‌تاڵه و تكایه ده‌مت داخه!
ئه‌و هه‌ر كه ناوی دوو فه‌یله‌سوف و سێ زاراوه‌ی زل و، چوار نووسه‌ری له‌به‌ركرد و پێنج شه‌ش كتێبی خوێنده‌وه، ئیتر حیساب بۆ ژان ژاك ڕۆسۆ ناكات و خۆی به ڤۆڵتێری فه‌ره‌نسی ناگۆڕێته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌مه گرفتێكی بچووك نییه كه تووشی گه‌نجان بووه. بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كه‌ت، چی وای كردووه گه‌نجان ئه‌مڕۆ هه‌وڵی خۆ ڕۆشبیركردن نه‌ده‌ن؟! به بڕوای من گه‌نجان وه‌ك ئه‌م جاهیلهن كه خه‌لیلی كوڕی ئه‌حمه‌د باسی ده‌كات، ئه‌وان نازانن و هه‌ستیش ناكه‌ن كه نازانن، ئیتر هه‌وڵی چی بده‌ن؟ سوكراتی فه‌یله‌سووف ده‌ڵێت: ” له ژیانمدا یه‌ك شت ده‌زانم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نازانم” گرنگه مرۆڤ ده‌ركی نه‌زانیی خۆی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی فێربوون بدات، زانای گه‌وره‌ی مسوڵمان (موحه‌ممه‌دی كوڕی ئیدریس)ی ناسراو به (ئیمامی شافیعی) ده‌فه‌رموێت:
كلمــــا أدبنی الدَّهر أرانی نقص عـقلی
وإژا ماازددتُ علماً زادنی علماً بجهلی
هه‌تا زانستم زیاد ده‌كات، زێتر هه‌ست ده‌كه‌م نه‌زانم!
ئاخر هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ بیرده‌كه‌یته‌وه خۆ من دوێنی ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ فێری بووم نه‌مده‌زانی .
پ: یه‌عنی عیلم ته‌حه‌ددا نییه؟
و: عیلم نه ته‌حه‌ددایه و نه خۆفشكردنهوه، (وفوق كلُّ ژی علمٍ علیم)، ئینسان ده‌بێت به‌رده‌وام چاوی له پێشه‌نگه گه‌وره‌كانی كاروانی زانست و فیكر بێت بۆ ئه‌وه‌ی زێتر بخوێنێته‌وه، به‌ڵام تۆ كه هه‌ستت كرد بووی به فه‌یله‌سووف ئیتر هیچ ناخوێنیته‌وه، گه‌نجانی ئه‌مڕۆ و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له زانكۆن وا هه‌ست ده‌كه‌ن پڕ بوون، له كاتێكدا چۆڕیان تێدا نییه، به‌داخه‌وه هه‌وڵی خۆڕۆشنبیركردن زۆر به‌كه‌می ده‌بینم، ئه‌وه‌یش هۆكاری چییه، وا ده‌زانم فره‌لایه‌نه!
پ: سێ لایه‌ن هه‌ن یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیر بێت، یه‌كه‌م: خێزان، دووه‌م: ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژێت، سێیه‌م: خوێندنگا‌و زانكۆكان، له وڵاتی خۆماندا كێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی تاك یان بڵێین گه‌نج نه‌توانێت ڕۆشنبیر بێت؟ خه‌تای كامیانه، هه‌رسێكیان؟ كێههیان پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت؟
و: ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی جه‌نابت ئاماژه‌ت پێدان هه‌ریه‌كێكیان به ڕێژه‌یه‌كی جیاواز كاریگه‌رییان هه‌یه. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر باسی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و خێزان، ئاشكرایه كورد له دێر زه‌مانه‌وه میلله‌تێكی شارستانی نه‌بووه، بۆ نموونه وه‌ك میلله‌تی فارس نه‌بووه كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و چوارسه‌د ساڵه خاوه‌نی شارستانین، یان وه‌ك عه‌ره‌ب نه‌بووه كه له‌گه‌ڵا هاتنی ئیسلامدا بوون به خاوه‌نی ژیارێكی گه‌وره، به‌داخه‌وه له‌به‌ر هۆكارگه‌لی سیاسی و فیكری، به‌درێژایی سه‌دان ساڵا هه‌روا به دواكه‌وتوویی ماوه‌ته‌وه، میلله‌تێكی دابڕاو بووه له مێژوو، هه‌موو خوێنده‌واریی كورد ناگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌شسه‌د ساڵا به‌ر له ئێستا، ئیستاش ڕه‌نگه %30ی میلله‌تی كورد نه‌خوێنده‌وار بێت، ئه‌مه وایكردووه خێزانی ئێمه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر خێڵه‌كییانه بیربكاته‌وه، ئه‌مه‌یش بارودۆخ و ده‌وروبه‌ر سه‌پاندوویه‌تی به سه‌رماندا، وه‌ك وتم هه‌میشه میلله‌تێكی داگیركراو بووین و خاوه‌نی خۆمان نه‌بووین، خاوه‌نی داموده‌زگای په‌روه‌رده‌یی نه‌بووین، له خێزانی ئێمه‌دا به‌زۆری باوك و دایك خۆیان ئاستێكی به‌رزی خۆێندهوارییان نه‌بووه، تۆ چاوه‌ڕێی چی له دایك و باوكێك ده‌كه‌ی كه خۆیان خوێنده‌وارییان نییه؟ ئایا ده‌كرێت منداڵه‌كانیان خوێنده‌وارێكی باشیان لێده‌رچێت؟ قسه‌یه‌كی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌ڵێت: (فاقدُ الشئِ لا یُعگیه): تۆ كه شتێكت نه‌بێت چۆن ده‌یبه‌خشیت؟
هۆیه‌كی تر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پاره بێ، كه‌ش و فشی دونیا‌و زه‌رق و به‌رقی دونیایی هه‌بێت له ناو كۆمه‌ڵگادا به چاوی ڕێزه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت و خه‌ڵك به گه‌وره‌ی ده‌زانن، تۆ بڕۆ له هه‌موو ئه‌م شاره‌ی ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین و له هه‌موو شوێنه‌كانی تری كوردستانیشدا دیققه‌ت بده وه‌ختێك زانایه‌ك ده‌مرێت كه‌س هه‌ر ئاگایشی لێی نییه، به‌ڵام كاتێ كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند یان ئه‌كته‌رێكی سه‌ر شاشه یان هونه‌رمه‌ندێك … هتد په‌نجه‌یه‌كی خوێنی لێدێت، بزانه خه‌ڵك چۆن ده‌وروژێن و باسی ده‌كه‌ن! ئه‌مه شتێكمان پێده‌ڵێت: كۆمه‌ڵگه خۆیشی پێشوازی له زانست و زانیاری ناكات، تۆ ته‌ماشاكه كه‌سێك كه زۆر ده‌خوێنێـته‌وه خه‌ڵك پێی ده‌ڵێن چییه ئه‌وه‌نده ده‌ستبه‌تاڵی؟! له كاتێكدا خوێندنه‌وه و به دووی مه‌عریفه‌دا گه‌ڕان نه‌ك هه‌ر ده‌ستبه‌تاڵی نییه، به‌ڵكو به‌گژداچوونه‌وه‌ی دهستبهتاڵییشه، ده‌ستبه‌تاڵی ئه‌وه‌یه كه‌سێك خاوه‌نی پیشه‌یه‌ك نه‌بێ، خاوه‌نی ئیشێك نه‌بێ، به بێهوده‌یی به بازاڕدا بسوڕێته‌وه .
هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه میدیای كوردی_ ده‌سه‌ڵات جودایه له میدیا_ هه‌وڵی ڕۆشنبیركردنی گه‌نجانی نه‌داوه، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی گه‌وجاندنی تاكی كوردیی داوه. له هه‌موو دونیادا ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری هه‌وڵده‌دات خوێنده‌وار كه‌م بێت، مرۆڤی ژیر‌و دانا له كۆمه‌ڵگه‌دا نه‌بێت، ئاخر وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێدا مرۆڤی بیرڕووناك هه‌میشه چقڵی چاوی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ره، شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه له نێوان ڕۆشنبیرو ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاردا هه‌بووه و هه‌یه!
پ: چی وا ده‌كات ده‌سه‌ڵات ئاوها گه‌نجان سهركوتبكات؟
و: هۆكاره‌كه‌ی ڕوونه، چونكه ئه‌گه‌ر گه‌نجێكی زیتهڵا و وریا په‌یدا بێت، له ئاست ئه‌و هه‌موو سته‌مكاری و بێدادییه‌دا كه ده‌رهه‌قی ده‌كرێت بێده‌نگ نابێت, قبوڵ ناكات بێحورمهتی به‌رانبه‌ر بكرێت، من ئه‌و ساڵه بابه‌تێكم به ناونیشانی (خوێندنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤدۆستانه بۆ سه‌گ) نووسیبوو، ئه‌وه بوو كابرایه‌كی سه‌ر به حیزبێكی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی میلله‌تی كوردی به سه‌گ شوبهاندبوو، دوایی بوو به هه‌را و قاڵه له میدیاكاندا، له‌و وه‌خته‌دا منیش ئه‌و بابه‌ته‌م بڵاوكرده‌وه، وتبووم ڕێزم بۆ ئێمه‌ی كورد كه پێمان ناخۆشه پێمان بووترێت سه‌گ، ڕێزم بۆ خۆیشم كه تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌م، وه‌لـێ ئه‌وه‌ی به كورد ده‌كرێت، ئه‌و ناهه‌قییانه‌ی ده‌رهه‌ق ئه‌م میلله‌ته ده‌كرێت له لایه‌ن فهرمانڕهواكانییهوه، ئه‌گه‌ر به سه‌گ بكرابایه، كاره‌بای نه‌بێت، ئاوی نه‌بێت، خواردنی نه‌بێت به دڵنیاییه‌وه قبووڵی نهدهكردو بێده‌نگ نه‌ده‌بوو، تۆ وه‌ره كۆمه‌ڵه سه‌گێك بكه خانوویهكهوه، ده‌ركه‌ی لـێ دابخه و خۆراك و هه‌وای لـێ ببڕه، شه‌قی تێهه‌ڵده، مه‌هێڵه ئاگای له ده‌وروبه‌ری خۆی بێت، داهاته‌كه‌ی بدزه، هه‌موو شتێكی لـێ زه‌وت بكه، بزانه شێت نابێت‌و په‌لامارت نادات، ده‌سه‌ڵات وای لێهاتووه جورئه‌ت بكات ئه‌م میلله‌ته به هه‌موو شتێكی ناشیرین بشوبهێنێت، ئه‌وه چییه وا ده‌كات میلله‌ت بێده‌نگ بێت؟ هه‌ڵبه‌ت نزمیی ئاستی ڕۆشنبیرییه. بۆ ده‌سه‌ڵات ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات تاك نه‌خوێنده‌وار بێت؟ نه‌خوێنده‌وار به‌و مانایه‌ی بێئاگاو كه‌ڕو لاڵا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك هوشیاریی زیادیكرد، به‌یانی به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌وه‌ستێته‌وه‌و پێی ده‌ڵێت تاكه‌ی به‌شم ده‌خۆیت؟! بۆ به‌شم ده‌خۆیت؟ بۆ من سه‌یری ده‌ستی تۆ بكه‌م؟ بۆ به‌ركی تۆ پڕ‌و سكی من به‌تاڵا بێت؟ بۆ سكی تۆ له تێریدا دهرپۆقیوهو ورگی منیش له برساندا قووپاوهتهوه؟ ده‌ڵێن خنكان دوو جۆری هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه له بێئاویدا ده‌خنكێت و هه‌یشه له‌ناو ئاوی زۆردا! ده‌گێڕنه‌وه (برنادشۆ) كه ئه‌دیبێكی گه‌وره‌ی خۆرئاواییه‌و، زۆر له‌ڕو لاواز‌و ڕووخسار ناشرین بووه، جارێ له ئاهه‌نگێكدا له‌گه‌ڵا ونستۆن چه‌رچڵی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی به‌ریتانیادا پێكه‌وه دهبندانیشتووه، چهرچڵا ه ورگێكی زلی هه‌بوو، دێت گاڵته به شۆ بكات و به لاقرتێكردنهوه پێی ده‌ڵێت: “چییه ده‌ڵێی له‌م وڵاته‌دا نان نییه بیخۆیت وا سكت به ناوا چووه؟”، (شۆ)یش كه بۆ قسه دانه‌ماوه یه‌كڕاست پێی ده‌ڵێت: “قوربان هه‌یه، وه‌لـێ به‌شه‌كه‌ی منیش جه‌نابت خواردووته، ئه‌گه‌ر تهماشایكی ورگی خۆت بكه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت بۆ نان نییه من بیخۆم!”. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم وه‌ختێ داهات له وڵات‌دا به ناعه‌داله‌تی دابهشبدهكرێت، یه‌كێك ورگی دهردهپۆقێتو یه‌كێكیش له برساندا سكی ده‌چێته ناوا. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت كه‌سی ڕۆشنبیر ده‌رنه‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پێی نه‌ڵێت: به‌سه ستهمو گه‌نده‌ڵی! ئه‌مه سنووری تۆ‌و ئه‌مه‌یش حدودی من. ده‌زانێت كه‌سی ڕۆشنبیر ده‌یخاته به‌ر دادگای پرسیاره‌وه‌و، لێی ده‌پرسێت: ئه‌وه خۆ تۆ لافی دیموكراسی لێده‌ده‌یت، ئه‌دی بۆ من ناوێرم ده‌م بكه‌مه‌وه بهردهبیته گیانم؟! هه‌ر ئه‌وه‌یشه وایكردووه ئێستا كه ورده ورده خه‌ریكه خه‌ڵكێكی خوێنده‌وار په‌یدا ده‌بن، ئومێدێك بێته ئاراوه به‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات درووست بێت، هه‌موو ده‌زانین كوردستان له‌چاو نه‌وه‌ده‌كاندا گۆڕاوه. وه‌ك له سه‌ره‌تایشه‌وه ئاماژه‌م پێدا میدیا‌و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به داخه‌وه زۆر هانی گه‌نج ده‌ده‌ن بۆ نه‌خوێنده‌واری، چۆن هانی ده‌ده‌ن؟ تۆ سه‌یركه به‌رنامه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان چییه؟ شه‌وو ڕۆژ خه‌ریكی چین و باسی چی ده‌كه‌ن؟ پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی؟ مێزگردی زانستی؟ فیلمی دۆكیۆمێنتاری؟ یان دانس و گۆرانی بێتام‌و بێناوه‌ڕۆك، هه‌ڵبه‌ت من ڕێزێكی زۆرم بۆ میوزیك و گۆرانی ڕه‌سه‌ن هه‌یه‌و حه‌زیشم لێیه‌تی، به‌ڵام كه‌ناڵه‌كان تا ئاوازێكی خۆش به گوێی بیسه‌رو بینه‌ردا ده‌ده‌ن سه‌دی بێ‌واتا په‌خش ده‌كه‌ن. بیستم مامۆستایه‌كی ئایینی له‌و ماوه‌ی پێشوودا وتبووی: چووم بۆ حه‌ج به جلی كوردییه‌وه، له‌وێ خه‌ڵكی زۆرێك له وڵاتان سه‌یریان دهكردمو پێده‌كه‌نین، پێموتن بۆ پێده‌كه‌نن؟! وتیان: وه‌ڵا به‌وه ده‌خه‌نین كه تۆ به جلوبه‌رگی سه‌ماكردنه‌وه هاتووی بۆ حه‌ج! نازانم ئه‌مه ڕاسته یان نوكته، وه‌لـێ ئه‌گه‌ر واشیان وتبێت، ناهه‌قیان ناگرم، ئاخر ئه‌وان هه‌ر جلوبه‌رگی كوردی لهبهرێكیان بینیبێت له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یانی كوردییه‌وه پیشاندرابێت، خه‌ریی ههڵپهین بووه! په‌نجا له سه‌د به سه‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردی خه‌ریكی په‌خشكردنی ڕه‌قس و گۆرانین. گه‌نجێك كه له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م جۆره ئیعلامهدایه له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: با من شه‌و و ڕۆژ بخوێنمه‌وه و سه‌ر له‌سه‌ر كتێب هه‌ڵنه‌گرم، كێ هه‌یه گوێم لێبگرێت؟ ده‌ڕۆم ده‌بمه گۆرانیبێژ و یه‌ك دوو كلیپ ده‌كه‌م و ناوی پێ ده‌رده‌كه‌م، پاره‌ی زۆر و كچی جوانیش با له‌ولاوه بووه‌ستێت، چمداوه له سه‌رێشه‌ی خوێندنه‌وه!
ئه‌وه میدیا و ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌یش خێزان و كۆمه‌ڵگه، هه‌موویان هانی نه‌خوێندنه‌وه ده‌ده‌ن، كارێك ده‌كه‌ن تاك پشت بكات له خوێنده‌واری، من ئه‌وه به چاوی خۆم ده‌بینم، پێموابێت هه‌ر كه‌سێكیش چاوی كراوه بێت ده‌یبینێت .
پ: ئه‌ی باسی حكومه‌تت نه‌كرد؟
و: من باسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیم كرد, حكومه‌تیش به‌شێكه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵات، ده‌سه‌ڵات یانی چی؟ یانی حكومه‌ت به مانا گشتگیره‌كه‌ی، من ناڵیم وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نموونه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا فه‌رمانڕه‌وا و كاربه‌ده‌ستن. پێده‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌یان ڕوو به‌ڕوو بكه‌یته‌وه بڵێن ئێمه وا نین، وه‌لـێ به‌ئاگا یان بێ‌ئاگا جڵه‌وكێشی ڕێگه‌ی نهخوێندهواریین .
له دونیادا ده‌سه‌ڵاتدار و ڕۆشنبیر دوو شتی دژه ئاراسته‌ن، له هه‌ر كوێیه‌ك ده‌سه‌ڵات بیرێكی تاریك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێت ڕۆشنبیرێك قوتدهبێتهوهو هه‌ڵده‌دات دهورووبهرهكه ڕۆشنبكاته‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنبیری دوو ئاراسته‌ی هاوته‌ریب و له هه‌مان كاتدا پێچه‌وانه‌ن.
پ: جه‌نابت باسی خێزانت كرد، ئه‌و شوێنه‌ی منداڵی تێدا گه‌وره ده‌بێت، بێگومان خانه‌واده پشكی به‌رده‌كه‌وێت، یانی ئه‌گه‌ر باوك و دایك هه‌ستن خۆیان ڕۆشنبیر بكه‌ن _وه‌ك جه‌نابت باستكرد_، به دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌كانیشیان ده‌بێت. براده‌رێكم شتێكی بۆ گێڕامه‌وه، وتی: وه‌ختێ سوپای ئه‌مریكا تازه هاتبووه ناو عێراقه‌وه، هێزێكی ئه‌مریكی سه‌ردانی ئه‌م شارهیشیان كرد، وه‌ختێ له بازاڕدا ده‌سووڕانه‌وه یه‌كێكیان له به‌رده‌م دوكانی ساردهمهنییهكدا چلوره‌یه‌كی خوارد‌و كاغه‌زه‌كه‌ی گرت به‌ده‌سته‌وه‌و نه‌یزانی فڕێیبداته كوێ؟ گه‌ڕا گه‌ڕا تا سه‌ره‌نجام گه‌یشت به تهنوورێك له‌وانه‌ی بۆ فرۆشتن دانرابوو، سه‌ری ته‌نووره‌كه‌ی هه‌ڵدایه‌وه‌و كاغه‌زه‌كه‌ی خسته ناوییه‌وه، ئینجا سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و بزه‌یه‌ك گرتی، وه‌ك بڵێت ئێوه هێشتا فێرنه‌بوون تهنهكهیك، سه‌تڵێك بۆ خاشاك دابنێن! ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتووین هه‌ر شت فڕێبده‌ین، ئه‌وان هه‌ر له منداڵییه‌وه فێرده‌كرێن بێباكانه شهخهڵا فڕێنه‌ده‌ن .
و: له‌مه‌یاندا ده‌كرێت بڵێین شاره‌وانییش به‌رپرسیاره، چونكه ده‌توانێت سه‌تڵێكی زبڵا دابنێت كه تۆ شتی تێفڕێدهیت، به‌س ئه‌و هه‌ست به مه‌سئولییه‌ت نهكردنهیش وا جه‌نابت وتت هه‌یه، خه‌ڵكێك ده‌بینیت خۆی به فه‌یله‌سووف ده‌زانێت، كه‌چی تا ئێستا فێری ڕێكردن نه‌بووه، بڕۆ به ناو شار و بازاڕدا بگه‌ڕێ، شۆسته‌ی ئاوه‌دان و به‌رین، له جاده پانتره، كه‌چی خه‌ڵك هه‌ر به ناوه‌ڕاستی جاده‌كه‌دا ده‌ڕۆن، خه‌ڵكی ئێمه فێر نه‌بوون ڕۆشنبیری بكه‌نه كردار .
پ: زۆر كه‌س ڕۆشنبیر به‌و مرۆڤه ده‌زانن كه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رزه یان دوو سێ كتێبی خۆێندووهتهوه یان ئه‌وه‌یه چه‌ند زاراوه‌یه‌كی قه‌به‌و زه‌رق و بهرقداری وه‌ك ئاكتیڤ و پۆزه‌تیڤ و سیڤیل و باكگراوند و ئه‌لته‌رناتیڤی له‌به‌ره، تێڕوانینی جه‌نابت له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
و: ڕۆشنبیری به‌وه نییه كابرا خاوه‌ن بڕوانامه بێت، خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بینین بڕوانامه‌ی دوكتۆرای هه‌یه‌و مامۆستای زانكۆیه،كه‌چی ئه‌گه‌ر وه‌ختی وانه‌وتنه‌وه وه‌ره‌قه‌كانی وا موحازه‌ره‌كه‌ی تێدا نووسیوه با بیبات، یه‌ك قسه‌ی پێ نامێنێت و ناتوانێت ده خولهك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی بدوێت، من خۆم زه‌مانێ خوێندكاری زانكۆ بووم و به باشی ئاگاداری ئه‌وه‌م، له‌ولایشه‌وه خه‌ڵكێك ده‌بینیت به هه‌وڵی خۆی پێگه‌یشتووه و هیچ بڕوانامه‌یه‌كی نییه و ده‌یشتوانی ناوی ڕۆشنبیری لێبنێیت، له ناو زانایان و بیریارانی ڕۆژئاوادا خه‌ڵكی له‌م جۆره زۆر ده‌بینیت، ئه‌و (تۆماس ئه‌دیسۆن)هی كاره‌بای دۆزییه‌وه به منداڵی مامۆستاكانی له قوتابخانه ده‌ریانكردووه، ناردوویانه به شوێن دایكی‌دا، وه‌ختێ هاتووه، مامۆستاكه‌ی ئه‌دیسۆن هێلكه‌یه‌كی پیسی داوه‌ته دهستییهوهو پێی وتووه مێشكی كوڕه‌كه‌ی تۆ وه‌كو ئه‌م هێلكه پیسهیهو هیچ وه‌رناگرێت و، تا ماوه هیچ فێرنابێت، كه‌چی ئه‌دیسۆن به‌توانا و هه‌وڵی خۆی و به بیركردنه‌وه ئه‌و كاره‌بایه‌ی هه‌موو جیهانی گۆڕی دۆزییه‌وه. (چارڵس داروین) خاوه‌نی تیۆری په‌ره‌سه‌ندن و دانه‌ری كتێبی (أصل اڵانواع) له قوتابخانه‌دا تا بڵێی تهنبهڵا بووه، ته‌نانه‌ت باوكی پێی ده‌وت مایه‌ی شه‌رمه‌زاری خانه‌واده‌كه‌مان(عار العائله)! زۆرێكی تر له‌وانه‌ی له مه‌كته‌بدا فاشیل بوون، ڕووناكبیری گه‌وره‌یان لێده‌رچووه‌و بۆ تا هه‌تایه مێژووی مرۆڤایه‌تی شانازییان پێوه ده‌كات و زانیاری‌یان لێوه‌رده‌گرێت، بڕوانامه هیچ كات پێوه‌ر نییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆشنبیربوون یان نه‌بوونی كه‌سێك، به‌پێچه‌وانه‌وه بڕوانامه هه‌ندێجار خاوه‌نه‌كه‌ی كوێر ده‌كات و وایلێده‌كات هه‌ستبكات پێویستی به زانیاری تر نییه، وه‌ك پێشتر باسم كرد من كتێبێكم هه‌یه به‌ناوی (نه‌خوێنده‌واری له زانكۆدا)، كاتێ تازه ده‌رچووبوو خه‌ڵكێكی زۆر ناونیشانه‌كه‌یان به‌لاوه سه‌یر بوو، چۆن ده‌بێت كه‌سێك خوێندكاری زانكۆ بێت و نه‌خوێنده‌وار بێت؟! به‌ڵێ زۆرن ئه‌وانه‌ی له زانكۆدان نه‌ك هه‌ر خوێندكار بگره مامۆستایشن و نه‌خوێنده‌واریشن، ئه‌گه‌ر به مامۆستایه‌كی مێژوو كه وانه‌ی خه‌لیفه‌كانی ڕاشیدین باس ده‌كات و، ده‌ڵێت (ژی النورین) نازناوی (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب)ه نه‌ڵێین نه‌خوێنده‌وار، ئه‌دی نه‌خوێنده‌وار به كێ بڵێین؟! ئه‌گه‌ر قوتابییه‌كی زانكۆ به سه‌رچاوه(مصدر) بڵێت (مهزدهق) نه‌خوێنده‌وار نه‌بێت، كێ نه‌خوێنده‌واره؟ كابرا هه‌ر كه چووه زانكۆ فووی تێده‌چێت و له دڵی خۆیدا ده‌ڵێت من خوێندكاری زانكۆم و هه‌موو شتم، ئیتر خوێندنه‌وه‌م بۆ چییه؟ سبه‌ینێ شه‌هاده‌یه‌ك وه‌رده‌گرم و بڕایه‌وه، به ده‌ردی هه‌ندێ له كۆنه فه‌قێكان، هه‌ر كه ده‌گه‌یشتنه سووره‌تی (عبس) ده‌یانوت: ” (عبسَ) مه‌كته‌ب به‌سه، (وتولَّی) بووم به مه‌لا”!
چه‌ند كه‌س ده‌بینیت له‌م وڵاته‌دا هه‌ڵگری بڕوانامهیشنو كه‌چی نه له بواره‌كه‌ی خۆیاندا‌و نه له هیچ بوارێكی تریشدا هه‌ڕ له بڕ ناكه‌نه‌وه؟ ئه‌ی بڕوا ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بڵێم له خوێندكاری زانكۆم بیستووه وتوویه‌تی له ژیانمدا دوو كتێبم نه‌خوێندووه‌ته‌وه!
ده‌رباره‌ی ئه‌و زاراوانه‌ی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته وێردی سه‌ر زمانی هه‌ندێ كهسو خۆیانی پێوه هه‌ڵده‌نێن، ئه‌و خه‌ڵكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن زمانی ڕۆشنبیر ده‌بێت له زمانی خه‌ڵك نه‌چێت، چی به كه‌سێك بڵێم كه بابه‌تێكی سه‌د وشه‌یی ده‌نووسێت بیستیان له فه‌رهه‌نگه‌كانه‌وه دهردێنێتو دوای سه‌عاتێك خۆیشی له بیری نامێنێت، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بڵێن بابه‌ته‌كه‌ی به‌هێزه؟ ئه‌وه‌یش جۆرێكی تره له نادانیو نه‌خوێنده‌واری، جوانیی نووسین به زمانی پوخت‌و ناوه‌ڕۆكی ماناداردا ده‌ناسرێته‌وه، نه‌ك به زاراوه‌ی زل‌و لوغز به‌كارهێنان، من بۆ خۆم له سه‌ره‌تای نووسینمه‌وه بڕیارمدا شێوازی تایبه‌ت به خۆم هه‌ڵبژێرم، زمانێكی ساده به‌ڵام جوان، لاساییكردنه‌وه‌ی كه‌س نه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌مه‌یش ڕه‌خنه‌ی زۆرم لـێ گیرا، ده‌یانوت زمانی نووسینی فڵانه‌كه‌س زۆر ساده‌یه‌و هه‌موو كه‌س لێی تێده‌گات، كاتی خۆی ئه‌و قسه‌یه‌یان به (دوكتۆر علی وه‌ردی)یش وتووه، وتوویانه (وه‌ردی)ی به زمانێكی بازاڕی ده‌نووسێت، ئه‌ویش له وه‌ڵامی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا ده‌ڵێت: شانازی ده‌كه‌م به زمانی بازاڕ ده‌نووسم، چونكه من بۆ خه‌ڵك قسه ده‌كه‌م، من فرۆشیارم و حه‌زده‌كه‌م كڕیارم زۆر بن، تا خه‌ڵكێكی زیاتر بمخوێنێته‌وه بازارم گه‌رمتره! به قه‌ولی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن) هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێی بۆ جیهانی فریشته و سه‌رووی مرۆڤ ده‌نووسن، ئه‌گه‌ر بۆ ئێمه ده‌نووسن خۆ ده‌بێ لێیان تێبگه‌ین، ئه‌ی تۆ كه به‌جۆرێكی وا ده‌نووسیت كه‌س تێتنهگات ئیتر بۆ كێ قسه ده‌كه‌یت؟! ئه‌و مه‌قوله بوونیادگهرییهی له ئه‌ده‌بدا هه‌یه و ده‌ڵێت: (معنی الشِّعر فی قلب الشّاعر): (واتای شیعر له دڵی شاعیردایه) گوته‌یه‌كی تا بلێی بێمانایه، كه واتای شیعر له دڵی شاعیردایه، بۆ ده‌ریده‌بڕێت؟ منی خوێنه‌ر بۆ شێت ده‌كات؟ دێت دونیایه‌ك لاپه‌ڕه ده‌نووسێت‌و ده‌بێت منیش بیخوێنمه‌وه؟ یان ده‌ڵێن (اڵادب لڵادب): ئه‌ده‌ب بۆ ئهدهبهو شیعر بۆ شیعره! ئه‌مانه هه‌موو قسه‌ی هه‌له‌قومه‌له‌ق و وڕێنهئاسان .
ئه‌مڕۆ وای لێهاتووه_ به‌شێكیشی به ئامانجی هێرشكردنه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و كولتووری ئیسلامی_ دێن وشه و زاراوه عه‌ره‌بییه باوه‌كانی نێو زمانی كوردی لاده‌به‌ن و له جیاتیدا تێرم و وشه‌ی نامۆی زمانانی بێگانه به‌كاردێنن، بۆ نموونه وشه‌ی (مه‌ده‌نی) لاده‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بییه‌و (سیڤیل)ی ئینگلیزی له جێیدا داده‌نێن، جا چیمان كرد؟ بابه‌تێكی مامۆستا (هێمن موكریانی)م له گۆڤارێكدا خوێنده‌وه، ناوی گۆڤاره‌كه‌م بیرنه‌ماوه، وابزانم (سروه) بوو، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا نووسیبووی، زۆرم به‌لاوه جوان بوو، ئه‌و ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئێمه كۆمه‌ڵێ وشه له زمانی كوردی ده‌رده‌كه‌ین، بۆ نموونه وشه‌ی شاعیر، به پاساوی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بییه‌و، دێین له جێگه‌یدا وشه‌یه‌كی وه‌ك هه‌ستیار داده‌نێین، بڕۆ له خه‌ڵكی بپرسه بزانه له شاعیر باشتر تێده‌گه‌ن یان له هه‌ستیار؟ ڕاسته وشه‌ی شاعیر له بنه‌مادا عه‌ره‌بییه وه‌لـی له كوردییشدا چه‌سپیوه‌و پێویست ناكات خۆمان ماندووبكهین و ئه‌و جۆره وشانه بژار بكه‌ین، ئه‌وانه تازه بوون به وشه‌ی زمانی تۆیش، هه‌موو زمانێك موفره‌داتی زمانی تری تێدایه .
هه‌قوایه هه‌موو كوردێك ئه‌و قسه‌یه‌ی (مام هێمن) له‌به‌ر بكات، تۆ بڕوانه هه‌ندێ كه‌س به سوعبه‌ته‌وه ده‌ڵێن زمانی فارسی ته‌نها یه‌ك وشه‌ی هی خۆیه‌تی، ئه‌ویش (است)ه، جگه له (است) هه‌رچی وشه‌ی هه‌یه یان عه‌ره‌بییه یان كوردییه یان توركییه یا ئینگلیزییه و یان ڕووسییه، ئه‌گه‌ر فارس بێن وشه‌ی بێگانه بژار بكه‌ن زمانه‌كه‌یان به‌بێ وشه ده‌مێنێته‌وه! تۆ هه‌ندێك وشه‌ی عه‌ره‌بی له‌ناو زمانهكهتدا جێگیر بووه، بۆ دێی بژاری ده‌كه‌یت و دهریدهكهیت؟ وشه‌ی (به‌دیل) ده‌رده‌كه‌یت چی له جێگه‌یدا داده‌نێیت؟ وشه‌ی (جێگره‌وه) له كوردیدا ئه‌و واتایه ده‌دات، كه‌چی تۆ ده‌چی (ئه‌لته‌رناتیڤ) داده‌نێیت، ئه‌مه ڕێك بنكهنكردنی زمانی كوردییه، خوا ده‌زانێت چه‌ند ساڵی تر به‌ری ئه‌م هه‌ڵانه‌مان ده‌چنینه‌وه؟ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ئاوا ده‌كه‌ن، به خه‌یاڵی خۆیان هه‌وڵده‌دن له‌ژێر هه‌ژموونی فیكر‌و زمانی عه‌ره‌بی ده‌رچن و ڕووگه‌یان به‌ره‌و ڕوژئاوا وه‌رگێڕن و كڕنووش بۆ شارستانه‌تیی خۆراوا به‌رن، ئه‌مه‌یش عه‌ینی قهزهمایهتی و كلكایهتییه، كه ئه‌ویش بۆ خۆی بابه‌تێكی فراوانی تره .
پ: ئایا دیكۆرگۆڕین و داهێنان و هێشتنه‌وه‌ی قژ به شێوه‌یه‌ك و ئه‌و جۆره شتانه هێمان بۆ ڕۆشنبیربوونی مرۆڤ؟!
و: ڕۆشنبیری پێش هه‌ر شتێك بریتییه له مهعریفهدۆستی، ده‌روونپاكی، ساده‌یی و خاكیبوون، نه‌ك خۆ جیاكردنه‌وه له خه‌ڵكی، هیچ كاتێك ڕوخسارێكی جوان شه‌فاعه‌ت بۆ ناخێكی پووچ ناكات. شێوه‌ی قژلادان و دیكۆر و جانتا لهشانكردن و قسه‌كردن به شێوه‌زارێكی تر‌و خۆدوورخستنه‌وه له خه‌ڵك و له كۆمه‌ڵگه، مانای ڕۆشنبیری نییه، ئه‌مه په‌تایه‌كه و تووشی زۆرێك له گه‌نجانی ئێمه بووه. ڕاستییه‌كه‌ی مرۆڤی ڕۆشنبیر ده‌بێت له هه‌موو كه‌س ساده‌تر بێت، وه‌ك (موته‌نه‌بی) ده‌ڵێت:
مَلو السَّنابل تَنحنی هاماتُها والفارغاتُ رۆوسهنَّ شَوامخ
(ئه‌و گوڵه گه‌نمانه‌ی پڕن هه‌میشه سه‌ریان له خواره، ئه‌و گوڵه گهنمانهیشی هیچیان تێدا نییه و به‌تاڵن، سه‌ریان به‌ره‌و ئاسمانه)
مه‌رج نییه هه‌میشه ڕووخسارێكی جوان هه‌ڵگری ناخێكی جوان بێت، پێچه‌وانه‌كه‌یشی ڕاسته، (ڕه‌سووڵا حه‌مزه‌تۆڤ) ده‌ڵێت: ” كه‌سێك كه دانیشتووه هه‌تا هه‌ڵنه‌ستێت نازانیت شه‌له یان ساغه؟” وه‌ختێ مرۆڤێَكیش ده‌بینیت بێده‌نگ له شوێنێكدا دانیشتووه‌و هیچ ناڵێت، نازانیت هۆی قسه‌نه‌كردنی داناییهتی یان نادانی، لـێ هه‌ر كه ده‌می كرده‌وه یه‌كڕاست كه‌سی خوێنده‌وارو ڕۆشنبیر له كه‌سی كاڵفام و تاریكبیر جیاده‌بێته‌وه، هه‌موو كه‌سێك وه‌ختێ دێته گۆ پێناسه‌ی خۆی ده‌كات، لێمگه‌ڕێ با زمانم شه‌رحی حاڵم كا، مرۆڤی وا هه‌یه كه دێته‌گۆ حه‌زده‌كه‌ی به‌س گوێی لێبگریت، هه‌یشه هه‌ر ده‌م ده‌كاته‌وه بێتاقه‌تت ده‌كات، وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا(د.خ) هاتووه ئه‌وه‌ی لای عه‌ترفرۆش دابنیشێت پرشی عه‌تری بهردهكهوێتو ئه‌وه‌یشی لای ئاسنگه‌ر بنیشێت پڕیشكی ئاگری پێده‌كه‌وێت، كه‌سی وا هه‌یه كه له لاتدا داده‌نیشێت چونكه ناخی به‌تاڵه و نه‌زانه با دیكۆریشی به سه‌د شێوه گۆڕیبێت، حه‌زده‌كه‌یت زوو ههڵسیتو لێی ڕابكه‌یت، له‌ولایشه‌وه كه‌سی تر هه‌یه جلوبه‌رگیشی ساده‌یه‌و ڕووخساریشی جوان نییه‌و خۆیشی جیانه‌كردووه‌ته‌وه له‌و خه‌ڵكه، وه‌لـێ ده‌زانیت دانایه‌و پێت عه‌یب نییه ببیته شاگرد‌و قوتابی له به‌رده‌ستیدا .
پ. هه‌ندێ كه‌س پێیانوایه نابێت تاكی ڕۆشنبیر وه‌ك كه‌سێكی ساده بێت، یانی ده‌بێت گوفتاری بگۆڕێت‌و ڕه‌فتاری سه‌یر بنوێنێت، پێشتر تیشكێكت خسته سه‌ری ئه‌گه‌ر زیاتر ڕوونی بكه‌یته‌وه .
و: خودا له قورئاندا ده‌فه‌رموێت: (ۆما أرسَلنا مِنْ رسولٍ الا بلِسانِ قَومهِ لِیُبیِّنَ لهُم): (هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه به زمانی قه‌ومه‌كه‌ی دوواوه). تۆ بۆ كێ قسه‌ده‌كه‌یت؟ نووسه‌رێك ده‌ڵێت: (خوێنه‌ر بۆ نووسه‌ر وه‌كو ئاوه بۆ ماسی)، هه‌ر كه‌سێ چه‌ند زانا و تێگهیشتوویش بێت كه له كۆمهڵگهت دابڕی و خوێنه‌ری نه‌بوو، ورده ورده له گه‌شه ده‌كه‌وێت و ده‌مرێت. من ئێستا بمخه‌ره مهنفایهكهوه و بڵێ قسه بكه، وه‌ختێ بزانم كه‌س گوێم لێناگرێت تاقه‌تی قسه‌كردنم نابێت، لـێ كه هه‌ستمكرد خه‌ڵكی زیاتر گوێده‌گرێت قسه‌ی باشترم بۆ دێت، وتاربێژ پێویستی به گوێگر هه‌یه، نووسه‌ر پێویستی به خوێنه‌ر هه‌یه، ڕۆشنبیر پێویستی به كایه‌یه‌ك هه‌یه ئیشی تێدا بكات، ئه‌و كایهیش بریتییه له تاكو له كۆمه‌ڵگا، تۆ وه‌ختێ هه‌وڵی گۆڕان ده‌ده‌یت كێن ئه‌وانه‌ی ده‌ته‌وێت بیانگۆڕیت؟! خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ت نین؟ هاونیشتیمانو هاوزمانانت نین؟ تۆ ئه‌گه‌ر به زمانێكی جیا له هی ئه‌و خه‌ڵكه بدوێیتو دیكۆرت جیاواز بێـت له‌وان، ئاماده‌نین گوێت لێڕابگرن، تۆ نامۆی به‌وان، نائاشنای به‌لایانه‌وه، لێت تێناگه‌ن، ئێستا بۆ منێكی گه‌رمیانی ئه‌گه‌ر له ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی خۆمدا به ئێژم قسه بكه‌م خه‌ڵكه‌كه باشتر تێمده‌گات و گوێم لێده‌گرێت تا به ده‌رێم و ده‌ڵێم .
پ: زمانی ئێژم وه‌ك ئاماژه‌ت پێكرد زمانی خه‌ڵكی گه‌رمیانه، وه‌لـێ له هه‌مانكاتدا زمانی زۆرینه‌ی كوردیشه .
و: ڕاسته زۆرینه‌ی كوردی به‌شه‌كانی تری كوردستان به ئێژم قسه ده‌كه‌ن، به‌س مه‌به‌ستی من ئه‌وه نه‌بوو، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی گوێی لێت ده‌بێت، یان ده‌تخوێنێته‌وه هه‌ستبكات به‌شێكی له‌و، بۆ ئه‌و قسه ده‌كه‌یت، بۆ ئه‌و ده‌نووسیت، مرۆڤ به هه‌ر له‌هجه‌یه‌ك قسه ده‌كات گرفت نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه زۆر لهخۆكردنی تێدا نه‌بێت، بیربكاته‌وه ئه‌م وشه لێره‌دا دا‌نێت یان نا؟ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كه یه‌خه‌ی زۆرێك له به‌ناو ڕۆشنبیرانی كوردی گرتووه، تۆ كه به زمانێكی جیا‌و به تهعبیراتێكی جیاواز له خه‌ڵك ده‌دوێیت، دیاره خۆت له سه‌رووی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه ده‌بینیت، ڕۆشنبیریی وه‌ك وتم نه دیكۆر دیارییده‌كات و نه له‌هجه‌و زمان. قسه‌كردن به شێواز‌و شێوه‌زاری جیاواز خۆجیاكردنهوهیه له خه‌ڵك و جۆرێكه له‌وه‌ی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: (خالف تُعرَف): (له نه‌ریت ده‌رچۆ تا بناسرێیت)، ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س وا بزانن به‌و كارانه له به‌رچاوان جوان ده‌بن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی هه‌ركه‌س خه‌ڵكی له‌لا بچووك و خۆی پێ گه‌وره بێت، خه‌ڵكیش ئه‌ویان به گرگن و بووده‌ڵه دێته به‌رچاو، له كۆندا وتراوه مه‌لێك كه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و خه‌ڵكی له‌به‌ر نیگایدا بچووك ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌ویش له چاوی خه‌ڵكدا بچووك ده‌نوێنێت، تۆ له‌سه‌ر شاخێكه‌وه ته‌ماشای خه‌ڵك بكه خه‌ڵك گچكه ده‌بینی، هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكه‌كه‌یش تۆ هه‌ر ئاوها ده‌بینن! تۆ بۆ كێ قسه ده‌كه‌یت وه‌ختێ خۆت له خه‌ڵك به‌گرنگتر ده‌زانیت؟ به‌داخه‌وه ده‌وروبه‌ریش ئه‌مه به‌سه‌ر ڕۆشنبیردا ده‌سه‌پێنێت، جه‌ماوه‌ره‌كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی ده‌وێت، هانی مرۆڤ ده‌دات له خۆی بگۆڕێت، خه‌ڵكی ئێمه كه‌سی لوتبه‌رزو به ده‌عیه به گرنگتر ده‌زانێت ئه‌گه‌رچی خۆشیشی ناوێت، من خۆم چه‌ندین جار كه ده‌عوه‌تی به‌رنامه‌یه‌ك كراوم پێیان وتووم هه‌وڵبده له كاتی به‌رنامه‌دا وه‌ك كاته‌كانی تر ساده ده‌رنه‌كه‌ویت، ئه‌مه یانی چی؟ یه‌عنی ده‌بێت خۆت وشك(موعهققهد) پیشان بده‌یت، یانی خۆت مه‌به، من كه كه‌سێكی ساده‌م و له‌وێ خۆم موعهققهد بكه‌م كه‌واته بووم به كه‌سێكی تر، تۆ ته‌ماشا خه‌ڵك خۆی داوای ئه‌وه‌ت لێده‌كات، خه‌ڵك ده‌یه‌وێت ڕۆشنبیر كائینێكی بان مرۆیی بێت، له به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌رانیشدا هه‌مان هه‌ڵوێستیان نوواندووه، وتوویانه پێغه‌مبه‌ر چۆن ده‌بێت نان بخوات و به بازاڕدا بڕوات: [مالهژا الرَّسول ێأكلُ الگَّعامَ ویمشی فی اڵاسواق]: (ئه‌مه چ پێغه‌مبه‌رێكه نان ده‌خوات و له بازاڕدا ده‌گه‌ڕێت؟!)
هه‌ندێك هه‌ن پێیان وایه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌ك بنووسیت و بپه‌یڤیت خه‌ڵك لێت تێبگه‌ن عه‌یبه، ئه‌وانه نازانن په‌یڤین وه زوان خه‌ڵك چه‌ند له‌وانت نزیكده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یه هۆكاره‌كه وه‌ختێ ده‌بینیت ئه‌و هه‌موو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و نووسه‌رو فهیلهسووفهمان(!) هه‌ن و كه‌چی تا بێت ناعهقڵانیتر ده‌بین، تا بێت به‌ره‌و كڵۆڵی ده‌چین، چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵك له ڕۆشنبیر ئه‌وه‌یه بیری ڕۆشنبكاته‌وه، وه‌لـێ به‌داخه‌وه زۆرێك له به‌ناو ڕۆشنبیرانی وڵاتی ئێمه ڕێ له خه‌ڵك ون ده‌كه‌ن .
پ: چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تاكی ئێمه، خه‌ڵكی ئێمه ڕۆشنبیر بێت؟
و: من به ته‌واوی له مانای ئێمهكهی جه‌نابت تێناگه‌م، كه ده‌ڵێیت ئێمه، ئێمه كێین؟ لـێ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت تاكی كورده، ئه‌وه قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: ڕێگه‌ی هه‌زار میل به هه‌نگاوێك ده‌ستپێده‌كات، له من و تۆوه ده‌ستپێده‌كات، له ماڵا و منداڵی من و تۆوه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماره‌ی یونسكۆ ده‌رباره‌ی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب‌و خوێندنه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه ببینیت، واقت وڕده‌مێنێت، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی‌و به‌تایبه‌ت ئیسلامی‌و به‌تایبه‌تتر عه‌ره‌بی له چ نهخوێندهوارییهكدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌زانیت چ شه‌وێكی ئهنگوستهچاوهو كه‌چی ئاگامان لێی نییه، دڵنیابه حاڵی ئێمه‌ی كورد هیچ له عه‌ره‌ب باشتر نییه! با گه‌نجی ئێمه له خۆی بپرسێت مانگی چه‌ند كتێب ده‌خوێنێته‌وه؟ ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم گه‌نجی ئه‌مڕۆ ده‌خوێنێته‌وه، لـێ نازانێت چۆن بخوێنێته‌وه‌و چی بخوێنێته‌وه؟ گه‌نجان ده‌بێت مورشیدێكیان هه‌بێت، ڕێبهرێكیان هه‌بێت ڕێنماییان بكات كه چۆن‌و چی بخوێننه‌وه، ئاخر ئه‌مڕۆ زۆر ئامرازی خه‌ریككردنی مرۆڤ په‌یدابووه، ئه‌مه مۆبایله، ئه‌وه ئینته‌رنێته‌و ئه‌وه‌یتر سهتهلایتهو چوزانم. ده‌بێت هه‌ر یه‌كه‌مان به‌رنامه بۆ خۆمان دابنێین، بزانین له بیست‌و چوار سه‌عاتدا چه‌ند دهخوێنینهوهو چی ده‌خوێنینه‌وه، ده‌بێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵا كاتدا بكه‌ین، من زۆر جه‌خت له‌سه‌ر تاك ده‌كه‌مه‌وه، هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵێك تاك پێكدێت، پرۆسه‌ی خۆبیناكردنی مه‌عریفی له تاكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئێمه فێربووین هه‌رچی بێت گله‌یی له ده‌سه‌ڵات بكه‌ین، ده‌سه‌ڵات كێیه؟ منم، تۆی، كه‌سی منه، كه‌سی تۆیه. . تۆ خۆت چاك بكه، ورده ورده هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت. خوێندنه‌وه سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می مه‌عریفه‌یه، گرنگیی نووسین له‌وه‌دایه نه‌وه‌كان به یه‌كتر ده‌ناسێنێت، ئه‌گه‌ر نووسین نه‌بوایه ئێستا ئێمه نه په‌یامی پێغه‌مبه‌رانمان پێده‌گه‌یشت، نه فهیلهسوفانمان ده‌ناسی، نه مێژووی دووسه‌د ساڵا له‌مه‌وبه‌رمان ده‌زانی. . هه‌رچی هه‌یه له قه‌ڵه‌مه‌وه به تۆ ده‌گات، ئه‌م قسانه‌ی من ڕه‌نگه ماوه‌یه‌كی تر له‌ناو بچن ئه‌گه‌ر نه‌كرێن به نووسین‌و بڵاونه‌كرێنه‌وه، به‌ڵام كه كرایه نووسین ڕه‌نگه سه‌دان ساڵی تر بمێنێته‌وه، تۆ كتێبی ئیبنو ته‌یمییه ده‌خوێنیته‌وه، نووسینی دیكارت ده‌بینیت، ئه‌وانه هه‌ریه‌كه‌یان چه‌ند سه‌د ساڵا به‌ر له ئێستا ژیاون؟ دووباره ده‌ڵێم ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خوێندنه‌وه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و چڕ، چونكه كات به‌ش ناكات، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا مرۆڤی ئه‌م ڕۆژگاره به‌رده‌وام سه‌رقاڵه، جه‌نجاڵه، ده‌وامكردن كاتی لێده‌گرێت، ته‌ماشاكردنی تهلهفزیۆنو سه‌ته‌لایت كاتی لێده‌گرێت، چوونه سه‌ر ئینته‌رنێت كاتی ده‌بات، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ته‌له‌فون دهیخهریكێنێت، به كورتی ده‌بێت كاته‌كانمان دابهشبكهینو به‌جوانی بخوێنینه‌وه‌و، بیشزانین چی ده‌خوێنینه‌وه، پێویستیشه ئه‌و حیكمه‌ته سوقراتییهمان قه‌ت له‌بیرنه‌چێت: (شتێك به ڕوونی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه كه نازانم!)، یان به قه‌ولی شافیعی ئه‌مڕۆ شتێكی تازه فێربووم، ئه‌و شته‌ی فێریبووم فێریكردم دوێنێ ئه‌مه‌م نه‌ده‌زانی، كه‌وایه دوێنێ له چاو ئه‌مڕۆدا نه‌زان بووم، فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش هه‌یه ده‌فه‌رموێت: (مَن استوی ێوماه فَهو مَغبون): (هه‌ركه‌س دوو ڕۆژی وه‌كو یه‌ك بێت دۆڕاوه)، پێویسته هه‌وڵبده‌ین به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێین، ئومێد ده‌كه‌م تاكی كورد له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و هه‌ریه‌كێكمان له خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌ره‌و گۆڕانێكی باشتر ببه‌ین .