له‌یادی پێنجه‌مین ساڵه‌ی ئازادبووندا:
ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌مبه‌ڵ..!*
دارا مه‌حمود…….
ئه‌م ڕۆژانه پێنج ساڵ به‌سه‌ر خستنه‌خواره‌وه‌ی په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دام حوسێن له‌یه‌کێک له‌گۆڕه‌پانه‌کانی به‌غدادا تێده‌په‌ڕێت که بوو به سیمبۆلی ڕووخانی ئه‌و رژێمه. ڕووداوێک که ساڵیانێکی دوور‌و درێژ خه‌ونمان پێوهدهدهیت و بووبوو به پیرۆزترین ئاواتێک کهگهلێکان بهحهسرهتیهوه سه‌ریان نایه‌وه.
دیاره کورد 12 ساڵ بهرلهڕووخانی ئه‌و ڕژێمه، و له‌ئه‌نجامی ڕاپه‌ڕینی به‌شکۆی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ئه‌و ڕژێمه‌و به‌گشتی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌خاکی خۆی وه‌ده‌رنا. به‌ڵام ئازادییه‌که‌ی ناته‌واوبوو. چونکه له‌سه‌رێکه‌وه هه‌میشه دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌مان بوو که‌ڕه‌نگه ڕۆژێک گوشاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وڕژێمه نه‌مێنێت و جارێکی تر کوردستان داگیربکاته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ وایکرد کورد نه‌توانێ به‌پێی پێویست سوود له ئازادییه‌که‌ی وه‌ربگرێت.
به‌ڵێ! ئێمه له‌ده‌ست ئه‌و ڕژێمه زاڵمه ڕزگاربووین. و ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی کورد له‌کوردستاندا دایمه‌زراندبوو شێوازێکی یاسایی و ده‌ستووری به‌خۆیه‌وه گرت و کورد بوو بو به‌شێکی چالاک له ناو پرۆسه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراقدا. ئه‌مه‌ش به‌ڕۆڵی خۆی کوردی کرده خاوه‌نی کۆمهڵهکارتێکی سیاسی گرنگ که‌له کێشه سیاسییه‌کاندا به‌کارییان بهێنێت. هه‌روا به‌شێک له برینه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ تیمارکران و ئیتر به‌ره‌به‌ره که‌وتینه بنیاتنانی هیواو ئاره‌زووه ڕه‌واکانمان. به‌ڵام مه‌خابن! زۆر زوو ده‌سکه‌وته گه‌وره‌کان له‌به‌رده‌م پاشهکشهکاندا که‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌و هیواکانمان بوونه بڵقی سه‌رئاو.
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی پرۆسه‌ی دیموکراسی:
هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کان، که‌به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پێشوودا ده‌کران، دڵخۆشکه‌رو هیوابه‌خش بوون. پاشانیش نه‌مانی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئاشتبوونه‌وه که دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵیک داموده‌زگای لێکه‌وته‌وه له‌پێش هه‌موویانه‌وه په‌رله‌مانێکی یه‌کگرتوو، که‌گه‌رچی دنیایه‌ک که‌موکوڕی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا به‌ڵام دیسانیش گوتمان: گرفتمان زۆره‌و کهمئهزموونین و پاشان باشتر ده‌بین!.. به‌ڵام ئه‌و باشتر بوونه نه‌هاته‌دی. پرۆسه‌ی به‌دیموکراسیبوون، گه‌یشته بنبه‌ست و ته‌نیا بوبه ڕواڵه‌تێکی ئاخاوتن.
دیارترین و کاریگه‌رترین سیمای نادیموکراسی له‌سیسته‌می پارتایه‌تیدا خۆی دیته‌وه. سیسته‌مێک که ده‌سه‌ڵات و یاسا‌و ته‌واوی واتاکانی دیموکراسی له‌ناوخۆیدا توانده‌وه‌و له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته ئامرازێک بۆ په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسی، خۆی بوو به‌ئامانجێکی وا که‌ته‌واوی ئامانجه‌کانی تری له‌ناو خۆیدا شارده‌وه.
له ناو هه‌ر سیسته‌مێکی دیموکراسی له‌جیهاندا، ڕۆڵی پارت له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌کاندا به‌دیارده‌که‌وێت. که بریتییه له داڕشتنی پلان و پڕۆژه‌و هێڵه گشتییه‌کان بۆ ئه‌و حکومه‌ته‌ی له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست. ئیتر هه‌رکات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدرا ڕۆڵی حزب به خۆئاماده‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنێکی تر، سنووردار ده‌بێت. و سیاسه‌تی هه‌رحزبێک ته‌نیا له ڕێگای نوێنه‌ره‌کانی له‌په‌رله‌مان ده‌خرێته ڕوو. به‌ڵام له‌کوردستان پارت خودی ده‌سه‌ڵاته. ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتێکی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ته‌نانه‌ت وه‌زیریش دهسهڵاتدارترو قسه ڕۆیشتووتره. که ئه‌مه نه‌ک هه‌ر بهدیمهکراسی نامۆیه به‌ڵکو دژی بنهماکانیشییهتی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پارتایه‌تی له‌کوردستاندا وه‌ک ئهختابووت په‌لوپۆی خۆی بوههرشوێنێک و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش کهقهڵهمڕهوی ئه‌و نین هاویشتووه. بۆ نموونه: زانکۆ له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌مه دیموکراسییه‌کاندا دامه‌زراوه‌یه‌کی زانستی ڕووت و ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه. و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکه‌وێته ژێر کۆنترۆڵی پارت یان ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیش. هه‌روا هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی بهسیاسهتیشهوه نییه مه‌گه‌ر له بواری ئاکادیمیکدا. به‌ڵام له‌کوردستان، به‌ر له‌یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر. زانکۆی سلێمانی هی یه‌کییه‌تی و زانکۆکانی هه‌ولێرو دهۆکیش هی پارتی بوون. دوو ئیداره له‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتدا یه‌کیان گرته‌وه. به‌ڵام هێشتا ئاستی ئینتیمای پارتایه‌تی، پله‌و پایه‌کانی زانکۆکان ده‌ستنیشان ده‌کات. نه‌ک ئاستی زانستی و شاره‌زایی ئیداری. به‌واتایه‌کی گشتی تر زانکۆ ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی نییه که مزگه‌وت هه‌یه‌تی. چه‌ندان ڕاگرو به‌رپرسی به‌شی زانکۆیی هه‌ن که نه‌ک هه‌ر بێتواناو ناشاره‌زاو لێنههاتوون به‌ڵکو ته‌نانه‌ت گومان له‌و بڕوانامه‌یه‌ش ده‌کرێت که‌هه‌یانه به‌ڵام ئیداره‌ی زانکۆ بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و پارته‌ی ئه‌وی داناوه، ناتوانێ هیچ کارێکی له‌باره‌وه ئه‌نجام بدات. هه‌روا پارت ئه‌گه‌ر ڕاستهوراستیش فه‌رمان ده‌رنه‌کات ئه‌وه سێبه‌ره‌که‌ی له‌هه‌ر بڕیارێکدا ئاماده‌یه‌و ته‌نانه‌ت له‌وه‌رگرتنی قوتابیان بۆنموونه لهخوێندنهکانی باڵا، قووتابی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات و پارت مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتن ده‌ربازده‌کات، و جاریش هه‌یه له‌به‌رخاتری پارت مه‌رجه‌کان هه‌مووار ده‌کرێن. بۆنموونه ئه‌گه‌ر بۆخوێندنی باڵا پێنج قووتابی پێویست بێت. و قووتابیه‌کی سه‌ربه پارت له‌ڕیزدا بکه‌وێته هه‌شته‌م. زانکۆ ناچاره قووتابی شه‌شه‌م و حه‌وته‌میش وه‌ربگرێت. و ته‌نیا له‌به‌رخاتری پارت ئه‌و پێنج قووتابییهی که‌سه‌ره‌تا بڕیار بوو وه‌ربگیرێن به‌رزبکاته‌وه بۆ هه‌شت.
نموونه‌یه‌کی تر ده‌زگای قه‌زاییه. که سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی ئه‌و ده‌زگایه مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی هه‌رسیسته‌مێکی دیموکراسییه. له‌کوردستاندا ده‌زگای قه‌زایی به‌فه‌رمانی ڕاسته‌وڕاستی پارت یان ده‌سه‌ڵات کارناکات و په‌راوێزێکی له‌ئازادی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش په‌ره‌سه‌ندنێکی باشه. به‌ڵام له‌ئاکامدا سنووری ئه‌و ئازادییه تائهوجێگایهیه که‌خودی ده‌سه‌ڵات و سیمبۆله‌کانی ئهودهسهڵاتهو پله‌دارانی ده‌وڵه‌ت نه‌گرێته‌وه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر کادرێکی حزبی داواکارییه‌کی قه‌زایی له‌دژ کرابێته‌وه. داوه‌ر هه‌واڵی بۆده‌نێرێت کهوهکیله یاساییه‌که‌ی، یان پارێزه‌ره‌که‌ی بنێرێت و کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌رده‌بێت. و تائێستا که‌س له‌کوردستان نه‌یدیوه‌و نه‌یبیستووه ده‌سه‌ڵاتدارێک له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌کی یاسایی سزادرابێت. یان واڕێکه‌وتووه کادرێکی باڵای سه‌ربه پارتێکی ده‌سه‌ڵاتدار به‌کاره‌ساتی ئۆتۆمبیل که‌سێکی له‌ده‌ست کوژرابێت. ته‌نانه‌ت له‌م حاڵه‌شدا ناکه‌وێته ژێر لێپرسینه‌وه‌و ڕاگرتنی یاسایی. و پاشان کێشه‌که بهوهچارهسهردهکرێت کهکهسوکاریی قوربانی به‌هه‌رشێوازێک بێت ناچاربکه‌ن لێخووشبوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت و ته‌واو.
نزیکه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر شوفێری وه‌زیرێک به‌یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کانی هه‌ولێردا به خێرایی زۆرتر له 120 لێده‌خوڕێت و له‌ئاکامدا له مامۆستایه‌کی گه‌نج. خاوه‌ن هاوسه‌رێک و چوارمنداڵ به‌ناوی دلاوه‌ر ده‌دات و هه‌رله‌وێ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. له ڕاپۆرتی پزیشکی یاساییدا هاتووه که ئۆتۆمبیله‌که هێنده خێرا بووه و هێنده به گوڕ له قوربانی داوه که ته‌نانه‌ت یه‌ک ئێسکیش له له‌شیدا له‌شکان و وردبوون ده‌رباز نه‌بووه. هه‌رئه‌وکاته شوفێره‌که ده‌گیرێت. به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی پرسه‌ی قوربانی به‌سه‌ر بچێت، به‌رده‌بێت. و ده‌نێرێته لای که‌سوکاری مامۆستا دلاوه‌ر. که‌خۆیان به‌شکات و شکاتکارییهوه خه‌ریک نه‌که‌ن. چونکه هیچیان ده‌ستگیر نابێت و ئه‌گه‌ر له‌دادگا لێخۆشبوونی خۆیان ڕاگه‌یه‌نن ده‌کرێ هه‌ندێک پاره‌یان بده‌نێ. خێزانی قوربانی به‌ناوی جیهان خان ڕازی نابێت به‌پاره‌و ده‌خوازێ پرۆسه‌ی یاسایی به ڕێگای ئاسایی خۆیدا بڕوات و دادگایی بکرێت. به‌ڵام قاتل له‌وکاته‌وه تائێستا ڕۆژانه به‌به‌ر چاوی که‌سوکاری قوربانییه‌وه ئازادانه دێت و ده‌چێت. نهدادگایهک لهگۆڕێیهو نه لێپرسینه‌وه‌یه‌ک. جا ئه‌گه‌ر شوفێری وه‌زیر یاسا پێی نه‌وێرێ ده‌بێ وه‌زیر چ فیرعه‌ونێک بێت..!؟
به‌مجۆره ده‌پرسی بۆچی به‌رپرسان له‌سه‌ر سه‌رپێچییه‌کانیان سزانادرێن..؟ ده‌ڵێن چی بکه‌ین سکاڵاکه‌ران لێێان خۆش ده‌بن. ده‌ڵێین: بۆچی ژنکوژان سزاناده‌ن..؟ ده‌ڵێن چی بکه‌ین کاتێک که‌سێک سکاڵایه‌کی یاسایی پێشکه‌ش نه‌کات ..
ئه‌مه کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی ناشیرینی هێناوه‌ته کایه‌وه ، له‌ناویاندا ئاماژه به‌یه‌کێکیان ده‌که‌م که کولتووری مه‌راییه. له‌هه‌ر وڵاتێک یان له‌ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا کاتێک یاسا به‌وجۆره‌ی پێویسته په‌یڕه‌و نه‌کرێت. نابه‌رابه‌ریی، بروکراسی.. سیمای بارودۆخێک بن خه‌ڵک بۆ به‌ده‌ستخستنی خواسته‌کانیان له ئه‌ڵته‌رناتیڤی تر ده‌گه‌ڕێن. یه‌ک له‌و ئه‌لته‌رناتیڤانه مه‌رایی و ماستاوه که لهسڵاوێکی ساده‌وه تا ده‌گاته هه‌ڵوێستی پارتێکی سیاسی به‌دیارده‌که‌وێت. مه‌رایی لهههمووشوێن و بۆنه‌یه‌کدا له گۆرانی داواکراودا تانووسین و گوتار‌و داڕشتنی یاسا. ئه‌مه‌ش ڕوویه‌کی دیکه‌ی ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاته. ده‌سه‌ڵات زار‌و قه‌ڵه‌م ده‌کڕێت، و لهکۆمهڵگاشدا فرۆشیاری ئه‌م بازاڕه سووکه په‌یدا ده‌بن.
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا کێشه‌ی که‌مال سهیدقادرمان دیت که‌گه‌لێک واتادار بوو. دکتۆرکه‌مال کارێکی کرد له‌ده‌ره‌وه‌ی پرێنسیپ و ئوسوڵه‌کانی ڕاده‌ربڕیندا بوو. و په‌یامێکی هه‌ڵه‌ی گهیاندو پاشان خۆشی لێی په‌شیمان بۆوه. واتا ئه‌وکاره‌ی ئهوکردی هێنده بچوک و بێ ناوه‌رۆک بوو کهنهدهتوانین له چواهرچێوهی ڕه‌خنه‌و نه له‌ده‌ربڕینی بیر‌و نه له لێکدانه‌وه‌ی سیاسی‌دا جێگای بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام کاره‌که له‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک بێت شتێکی تر نه‌بوو. که‌چی داوه‌رێک هات و سزای 30ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بڕییه‌وه. سزایه‌ک که‌هیچ لۆژیکێکی یاسای و ئوسوڵی تێدا نه‌بوو. به‌ڵام زۆرڕوون بوو که‌ئه‌و حوکمه ته‌نیا مه‌راییه‌ک بوو داوه‌ر بۆده‌سه‌ڵاتی کرد. و پێێ وابوو که له‌ئاکامدا پاداشت و ده‌ستخۆشی له‌ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت و ئاگای له‌وه‌نه‌بوو که‌به‌و کاره‌ی چ گرفتێک بۆ ده‌سه‌ڵات دروست ده‌کات. ئیتر هه‌موومان دیتمان کێشه‌که چ گۆنگهڵێکی نایه‌وه‌و به‌چ شێوازێک چاره‌سه‌رکرا ..!
هه‌روا چه‌ندان نموونه‌ی ترمان هه‌یه له دیارده‌ی مه‌رایی و ماستاو. که‌دیارترینیان له‌کاتی سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سعودبارزانی بوو بۆ زانستگای دهۆک. که مامۆستایه‌ک ڕاستبۆوهو پێشنیازی کرد بڕوانامه‌ی دکتۆرا به مه‌سعودبارزانی بدرێت و پاشان خۆی ڕه‌تیکرده‌وه. هه‌روا دواترینیان پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان و پرۆژه‌ی یاسای ڕۆژنامه‌وانی هه‌رێمی کوردستان کهلهچهندان جێگا مه‌راییه‌کی ئاشکرای تێدایه بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم.
هه‌روا جیاوازی نێوان پارته‌کان کاڵترو کاڵتر ده‌بنه‌وه‌و ههرپارته خۆی له بازنه‌ی پارتێکی مه‌زنتردا ده‌بینێته‌وه. ئیتر له‌ته‌واوی گوتاری ئه‌وپارته بچووکترانهدا به ئاشکرا مه‌رایی بۆ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بینرێ.
زاڵبوونی بارودۆخێکی ئاوا به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگادا هه‌م یاسا لاوازده‌کات و هه‌م عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوده‌بات و له‌ئاکامیشدا کولتوورێک دروستده‌کات که‌ته‌واوی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ڕاسته‌وڕاستی ده‌سه‌ڵاتیان پێبگات هێڵه‌سووره‌کانی خۆیان بزانن. مه‌ترسی ئه‌م کاره له‌وه‌دایه که ده‌سه‌ڵات خۆی لهژێربهرپرسیاری ده‌هێنێته ده‌ره‌وه‌و ئۆباڵی کاره‌که یان به‌ئه‌ستۆی خه‌ڵکیدا ده‌دات و یانیش بۆی ده‌بێته پرده‌بازی ڕزگاربوون له لێپرسینه‌وه یاساییه‌کان.
ئازادی و ڕه‌خنه:
له‌ڕووی ئازادییه‌وه، هه‌لومه‌رجێکی ته‌واو نوێ خوڵقا، فه‌زایه‌کی کراوه که پێشتر پێی ڕانه‌هاتبووین هاته ئاراوه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه هاوکاتیش بوو له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی گه‌وره‌ی ته‌کنیکی له‌سه‌ر ئاستی جیهان: په‌ره‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی که‌ناڵگه‌لی ته‌له‌فزیۆنی فه‌زایی، ئێنته‌رنێت ، دامه‌زراندنی سایت و ماڵپه‌ڕ کهلهژماردن نایه‌ن، په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی بواری په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مۆبایل… هتد که‌ئه‌مانه بواری نوێیان بۆده‌سه‌ڵات و له‌هه‌مانکاتدا هه‌ر تاکێک هێنایه‌کایه‌وه تا ئازادانه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێت.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بێت، له‌سه‌رێکه‌وه خۆی بوارێکی سنوورداری بۆ ئازادی کرده‌وه. چونکه نه‌ده‌کرا هه‌روه‌ک پێشدان بێت. و له‌سه‌رێکی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه جیهانیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان کردن جڵه‌وی سانسۆری له‌ده‌ستدا نه‌ما. و له‌مانه‌ش گرنگتر له‌به‌ر هه‌بوونی چه‌ند حزب که‌گه‌رچی هه‌روه‌ک پێشدان گوتمان مه‌رایی سیمای گوتار‌و ڕاگه‌یاندنه به‌ڵام به‌دیوێکی تریشدا بووبه‌هۆی هێنانه‌کایه‌ی چه‌ند سه‌کۆ، به‌جۆرێک ئه‌گه‌ر له‌یه‌کێکیاندا بواری ڕه‌خنه‌گرتن به‌ده‌ستنه‌هات، ئه‌وه ڕه‌نگه له‌وه‌ی تریاندا به‌ده‌ست بێت، به‌مجۆره پرۆسه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرتن هاته ئاراوه. به‌ڵام له‌ناو ئه‌و پرۆسه‌دا یه‌کجار که‌م هه‌بوون کهبهسادهترین بنه‌ماکانی ڕه‌خنه‌گرتن ئاشنابن. ئیتر ڕه‌خنه زۆربه‌ی کاته‌کان جێگای خۆی بۆ سووکایه‌تیکردن بهکاسایهتییهک یان لایه‌نێک و یانیش جنێودان و قسه‌ی پووچی بازاڕی چۆڵده‌کرد. و ئه‌م ڕه‌وشه تائه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
له‌ولاشه‌وه ده‌سه‌ڵات پێناسه‌ی کۆن و نوێی بۆ ڕه‌خنه دیاریده‌کرد. تاوێک به‌دابه‌شکردنی ڕه‌خنه به‌سه‌ر بنیاتنه‌رو ڕووخێنه‌ر. و تاوێکی تر به قبوڵکردنی ڕه‌خنه له پاڵ ستایش و سه‌رئه‌نجامیش بهدهمچهورکردنی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و به‌خشینی یارمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ ڕکێفکردنییان و ماڵیکردنیان له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا. و ته‌نانه‌ت کارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گران به‌نۆکه‌رایه‌تی بێگانه تۆمه‌تباربکرێن. له حاڵێکدا ڕه‌خنه پرۆسه‌یه‌کی زانستی مه‌عریفییه. و له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵه داده‌یه‌ک و له ڕێگای به‌کارهێنانی شێوازه جۆربه‌جۆره‌کانی زمانه‌وه و به پشتبه‌ستن به زانیاری و ئه‌زموون به‌ڕێوه‌ده‌چێت. و په‌یامی ڕه‌خنه هه‌میشه‌ش پۆزه‌تیڤه. ئیتر چ بنیاتنه‌ربێت یان ڕوخێنه‌ر. و له‌ڕاستیدا هیچ بنیاتنانێک به‌بێ ڕووخان نابێت. کۆن و خراپ ده‌ڕوخێنرێن و له جێگاکه‌ی نوێ و باش بنیات ده‌نرێنه‌وه.
هه‌روا هه‌بوونی سه‌کۆی جۆربه‌جۆرو په‌راوێزێکی باش له‌ئازادیی دبووایه سه‌رخستنی ئاستی ئه‌ده‌ب و هونه‌ریشی له‌گه‌ڵدا بووایه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئه‌ده‌بیاته‌وه هه‌بێت، کۆمه‌ڵێک چاپخانه‌و ده‌زگای بڵاوکردنه‌وه‌ی حزبی و غهیرهحزبی دامه‌زران و ژماره‌یه‌کی باش له‌کتێبی جۆربه‌جۆر، باش و خراپ چاپکران. گۆڤار‌و ڕۆژنامه به‌تایبه‌تمه‌ندی جیاواز ده‌رچوون و بابه‌تی باش له زمانه‌کانی بێگانه‌وه وه‌رگێردرانه کوردی و بۆیه‌که‌مین جار کۆمهڵهبابهتێکی نوێ ده‌رباره‌ی باسه‌کانی وه‌ک: ئازادی، دیموکراسی، عه‌داله‌ت، فیدرالیزم، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، مۆدێرنیزم…هتد هاتنه ناو گۆڕه‌پانی هزری کوردی و بوونه بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌و لێدوان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا بهدواکهوت ئاستی زانکۆکان بوو. که له‌ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه: ئاستی شاره‌زایی مامۆستاکانی زانکۆ، مه‌نهه‌ج و شێوازی خوێندن، مۆتیڤی ده‌رس خوێندن له‌زانکۆ، هیچ پێشکه‌وتنێکی به‌خۆیه‌وه نه‌دیت. یان باههربڵێین پێشکه‌وتنی پێویستی به‌خۆیه‌وه نه‌دیت. و هه‌ربۆیه‌ش شه‌هاده‌ی زانکۆکانی کوردستان له‌ڕۆژئاوا ئیعترافی پێناکرێت و ئه‌گه‌ر ده‌رچووی کۆلۆژێک له‌کوردستانه‌وه بێته ئه‌وروپا ئه‌وپه‌ڕی شه‌هاده‌که‌ی بۆ بهساڵیک خوێندن حساب ده‌که‌ن و ده‌بێ سه‌رله‌نوێ بخوێنێته‌وه‌و ئیمتحان بداته‌وه.
جائه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی زانست له زانکۆکان‌دا ببینینه‌وه ئه‌وه ده‌بینین که مۆتیڤی خوێندن، به‌ده‌ستخستنی زانست نییه به‌ڵکو به‌ده‌ستخستنی بڕوانامه‌یه. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌ده‌ستخستنی بڕوانامه بۆته مۆدێکی وه‌ک مۆده‌کانی جلوبه‌رگ و ئارایشی موو. ئیتر هه‌ڵپه‌ی به‌ده‌ستخستنی بڕوانامه، له‌و به‌ڕه‌ڵایی و هه‌رکه‌س ههرکهسییهدا کارێکی هێنده زه‌حمه‌ت نییه‌و هه‌ر له بڕوانامه‌ی ساخته‌وه بگره تاده‌گاته ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای واسیته‌و به‌کارهێنانی پله‌و پایه‌ی حزبی و حکومی و ماڵباتی و ده‌ستڕۆیشتوویی مادییه‌وه به‌ده‌ست دێت. پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاو ئاستی پێشکه‌وتنی زانستیی هه‌رگیز به ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ئه‌و بڕوانامانه ناپێورێ به‌ڵکو به ئاستی زانستی و چلۆنایه‌تی خاوه‌نه‌کانیان و له ئاکامیشدا کۆی ئاستی توێژینه‌وه‌و داهێنان و به‌رهه‌مهێنان له وڵات‌دا که له‌کوردستاندا له‌پله‌کانی هه‌ره خواره‌وه‌دایه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خواسته ڕواڵه‌تییه‌کانی خه‌ڵک، له‌سه‌ر حسابی ناوه‌رۆک و پێشکه‌وتنی هزریی هاتۆته کایه‌وه. لاساییکردنه‌وه سیمای ژیانمانه. له‌به‌رنامه‌کانی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنه‌وه بگره تاده‌گاته شێوازیی بیرکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌مان.
لاساییکردنه‌وه پێویسته ببێته کاری سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی گه‌لان. ئه‌مه‌یان کارێکی شیاو‌و پێویسته‌و به‌بێ هه‌وڵدان و په‌یڕه‌وکردنی ئه‌مه ده‌گه‌ڕێێنه‌وه بۆ ده‌وری به‌رد. به‌ڵام کاتێک کاریی سوودوه‌رگرتن له هه‌ر ئه‌زموونێک بوو به لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ڕووت ئیتر له‌ناوه‌رۆکه‌که‌ی خۆی ڕووتدهبێتهوهو ته‌نیا ڕواڵه‌تێکی لێ ده‌مێنێته‌وه.
له‌مڕوه‌وه هه‌ڵه‌ی هه‌ره گه‌وره‌مان به‌راوردکردنی خۆمانه نه‌ک له ڕوی لایه‌نه باشه‌کانه‌وه به‌ڵکو خراپه‌کاندا :
ده‌ڵێین: له کوردستان گه‌نده‌ڵی هه‌یه، ده‌ڵێن: جا چییه له به‌لجیکاش گه‌نده‌ڵی هه‌یه. ده‌ڵێین له کوردستان مافیا هه‌یه، ده‌ڵێن: جا چییه له ئیتالیاش مافیا هه‌یه. ده‌گوتری له کوردستان دوو حزبی سه‌ره‌کی گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی مۆنۆپۆلکردووه، ده‌ڵێن: جا چییه ئه‌وه‌نییه له‌ئه‌مه‌ریکاش دوو حزب هه‌یه. به‌مجۆره پاساو هێنانه‌وه خراپ و نالۆژیکمهندانانه وڵاتێک بنیاتده‌نێین له هی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست بچێت.
ئه‌م شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه، شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌یه. که کوشتنی داهێنان و خوڵقاندن. و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی قه‌ده‌رو حازرخۆری به‌ر سێبه‌ره. ئه‌وروپاییه‌ک ئه‌گه‌ر رووداوێک به ته‌نیا له‌دوورگه‌یه‌کی بهاوێ یه‌که‌مین بیرێک که به مێشکی دادێت ئه‌وه‌ده‌بێت که چۆن که‌شتییه‌ک یان به‌له‌مێک دروستکات و لهودوورگهیه ڕزگاریی بێت. به‌ڵام ڕۆژهه‌ڵاتییه‌ک له‌وه‌ی له‌به‌ر خوا بپاڕێته‌وه‌و چاوه‌ڕێێ مهعجیزهیهک بێت شتێکی تر ناکات.
ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات:
به‌ڵام با بزانین ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات له‌خوڵقاندنی ئه‌م باروودۆخه‌دا چییه..! ده‌ڵێن له‌کوردستاندا حهوتسهدههزار مووچه‌خۆر هه‌یه. ئه‌گه‌ر پێشبینی بکه‌ین که له‌هه‌ر ماڵێکدا پێنج سه‌رخێزان هه‌بێت ئه‌وه‌ده‌بینین سێ ملیۆن و نیو خه‌ڵک به‌ته‌واوی یان نیوه‌چڵی له‌سه‌ر مووچه ده‌ژی.
له‌م ناوه‌دا لایه‌نی هه‌ره‌گرنگ ئه‌وه‌یه که‌له‌وڵاتی ئێمه‌دا مووچه له‌پاداشتی کار نادرێت. به‌ڵکو ته‌نیا له‌پێناوی نه‌هێشتنی بێ‌کاری و ڕازیکردنی خه‌ڵکیدا.
ڕوواڵه‌تی ئه‌مکاره جوانه‌و ههرتاکێکیش بگری پێێ خۆشه کارێک نه‌کات و مووچه‌ش وه‌ربگرێت. به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی وێرانی هه‌ر وڵاتێکه ئابوورییه‌که‌ی ئاوا بنیاتنرابێ. پێشکه‌وتنی هیچ وڵاتێک به ئاستی هه‌بوونی سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و وڵاته ناژمێردرێ به‌ڵکو به‌چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌و سه‌رمایه‌یه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردێک له‌نێوانی وڵاتێکی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سعودی له‌گه‌ڵ وڵاتێکی بچوکی وه‌ک لوکسمبۆرگدا بکه‌ین. ده‌بینین عه‌ره‌بستان له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی نه‌وت و گاز‌و زێر ده‌نوێت، و لوکسمبۆرگیش هیچکام له‌وانه‌ی نییه. که‌چی ده‌بینین عه‌ره‌بستان کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو که له‌ژێر سایه‌ی جه‌هل و خورافاتدا ده‌ناڵێنێت. وڵاتێک که ناتوانێ ئه‌وه‌ی پێ ته‌حه‌مول بکرێت ژنان ئوتۆمبیل لێ‌بخوڕن. له‌مه‌ش خراپتر ده‌بینین چۆن گه‌نجه‌کانیان ده‌بنه سووته‌مه‌نی خۆراکی تۆڕه تێرۆریستییه‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده. لوکسمبورگیش ده‌بینین..!
هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه کاتێک مووچه په‌یوه‌سته‌ی کاربێت. خه‌ڵک ناچاره بۆ به‌ده‌ستخستنی پاره کاربکات. کاریش به‌واتای به‌رهه‌مهێنان و له‌ئاکامیشدا داهێنان و خه‌لاقییه‌ت. به‌ڵام کاتێک مووچه له‌به‌رانبه‌ر کارێک‌دا نه‌بێت. ئیتر له‌و وڵاته‌دا که‌ئه‌مڕۆ نموونه‌که‌ی ده‌بین خه‌ڵک ناچار نییه بۆ نموونه په‌نا بۆ کشتوکاڵ و چاندن ببات و به‌ناچاری ده‌بێ میوه‌و سه‌وزی له‌و زه‌وییه به‌پیته‌ی کوردستان و ئاووهه‌وا سازگاره‌که‌ی نه‌چێنرێت و په‌نا بۆ سوریا‌و ئێران و تورکییا ببه‌ین. که‌ئه‌مه‌ش پاشان ده‌بێته هۆی په‌یوه‌سته بوونی سیاسی و ئه‌گه‌ری درووستبوونی چه‌ندان گرفتی پێشبینی نه‌کراو. و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئهوکۆمهڵگایهی به‌مجۆره بنیاتده‌نرێت له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌مبه‌ڵ به‌ولاوه شتێکی تر نابێت. کۆمه‌ڵگای ته‌مبه‌ڵیش چه‌نده ڕواڵه‌تێکی مۆدێرنی هه‌بێت، هه‌میشه ناوه‌رۆکێکی ته‌پیوی ده‌بێت. ناوه‌رۆکی تهپیویش به‌واتای: دواکه‌وتوو، بێ به‌رهه‌م، به‌رخۆر، خورافاتی، ده‌ست و پی سپی، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو، له‌خۆبایی، خۆنه‌ناس، که‌مئاگا، ڕواڵه‌تبین… و هتد
دیاره لێره‌دا من واژه‌ی ته‌مبه‌ڵ! به‌واتا بازاڕییه‌که‌ی و بۆ سووکایه‌تیکردن به‌کار ناهێنم. به‌ڵکو وه‌ک وشه‌یه‌کی زانستی. و هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه، و بۆ نموونه‌و ڕوونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌که‌شم: چه‌ندڕۆژ له‌مه‌و به‌ر گۆڤاری زانستی ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیک په‌یپه‌رس ئاکامی توێژینه‌وه‌یه‌کی خۆی بڵاوکرده‌وه که‌چه‌ندان ساڵه زانایان لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌کان ده‌ڵێت: مرۆڤێک ئه‌گه‌ر کارنه‌کات، یان که‌م کاربکات، یان کارێکی ئاسان بکات به‌جۆرێک که‌مێشکی تێدا چالاکانه به‌کار نه‌هێنێت. مێشکی ئه‌و مرۆڤه ته‌مبه‌ڵ ده‌بێت. ته‌مبه‌ڵیش (که‌خودی توێژینه‌وه‌که ڕوونی ده‌کاته‌وه)، به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه زوو شتی له‌بیرده‌چێته‌وه، توانای خێرایی له‌بیرکردنه‌وه‌دا له‌ده‌ست ده‌دات، له‌کاتی پێویستدا ناتوانێ کاردانه‌وه‌ی دروست له‌خۆی نیشان بدات،… و به‌کوورتی ناتوانێ به‌شێوازێکی سروشتی ئه‌رکه‌کانی خۆی جێ به جێ بکات. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه تاک بێت و کۆمه‌ڵگایه‌کیش له‌م جۆره تاکانه پێکهاتبێت، ده‌بێته کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌مبه‌ڵ. واتا توانای داهێنان و خوڵقاندن و به‌رهه‌مهێنانی لاواز ده‌بێت.
ئاسۆی داهاتوو:
لێره‌دا پرسیاری هه‌ره‌گرنگ ئه‌مه‌یه که‌ئایا ئه‌م ڕه‌وشه تاکه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت..؟ شتێکی ئاشکرایه که پێشکه‌وتن و باشبوون په‌یوه‌سته‌ی فاکته‌ری کاته. و له‌پرۆسه‌ی بنیاتنان و پێشکهوتنیشدا کۆمه‌ڵێک گرفتی گه‌وره‌و بچوکی پێشبینی نه‌کراو دێنه ئاراوه، و به‌تایبه‌تیش له‌وهه‌رێمه‌ی ئێمه‌و ده‌وروبه‌رماندا که له‌گرفتی سیاسی جۆربه‌جۆردا ده‌کوڵێت. ههمووکارێکیش پێویستی به ئه‌زموون و فێربوون هه‌یه. ئه‌مانه ئه‌و خاڵانه‌ن که‌ده‌سه‌ڵات جه‌ختیان لهسهردهکاتهوهو ڕاستیشن. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موو لایه‌نه‌کانی کارهکهنین و ده‌بینین که له‌لایه‌کی تره‌وه تێر ئاگای له‌برسی، و ده‌سه‌ڵاتدار ئاگای لهبێدهسهڵات نییه. خه‌ڵک ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی تاڕاده‌یه‌ک ڕاستییه‌کان بخوێننه‌وه. بڕوام وایه خه‌ڵک ته‌حه‌موولی بێ کاره‌بایی بکه‌ن کاتێک توانای ده‌سته‌به‌رکردنی له‌ئارادانه‌بێت. به‌ڵام هه‌رگیز پێیان ته‌حه‌مول ناکرێت و قبوڵی ناکه‌ن به‌شێکی که‌م هه‌یبێت و به‌شێکی زۆریش نا.
هه‌مووده‌زانین که گه‌نده‌ڵی له‌ناو ههرکۆمهڵگایهکدا هه‌یه، ئه‌مه‌یان گرنگ نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات له‌پێناو نههێشتنیدا چی ده‌کات. ساڵێک پێش به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت دانی به‌وه‌دا نا که‌گه‌نده‌ڵی له‌کوردستاندا هه‌یه. به‌ڵام پێیوایه زیاده‌ڕه‌وی زۆر له‌باره‌یه‌وه ده‌گوترێت. ده‌ڵێین سوپاس سه‌رۆکی حکومه‌ت! که لانیکه‌م دانت به‌مه‌دا نا که‌گه‌نده‌ڵی هه‌یه. به‌ڵام ئێوه به‌م دانپێدانانهتان خۆتان خسته ژێر به‌رپرسیاری و ده‌ڵێین: به‌ڕێزتان تا ئێستا چیتانکردووه بۆ به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌وئاسته‌ی خۆتان قبوڵتانه له‌گه‌نده‌ڵی..؟ به‌ڕێزیان ده‌ڵێن: ده‌بێ خه‌ڵک به‌ڵگه‌و ده‌لیلمان بۆ بهێنن..! چه‌نده سه‌یره ده‌سه‌ڵاتێک دانی به‌مه‌دا نابێت که‌گه‌نده‌ڵی هه‌یه‌و خۆی خاوه‌نی داموده‌زگای پۆلیس و موخابه‌رات و ڕاگه‌یاندن و قه‌زا.. بێت که‌چی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاوه‌ستابێت تامن و ئێوه به‌ڵگه‌ی بۆ ببه‌ین. له‌حاڵێکدا به‌ڵگه ڕۆژانه به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه‌یه. با هه‌ندێک نموونه‌ی بچوک بهێنینه‌وه:
له‌یه‌کێک له‌به‌رنامه‌کانی (کوردستان تی ڤی) دا ڕۆژنامه نوسێک له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیارێکی ڕێگاوباندا له‌کاتی قیرتاوکردنی ڕێگایه‌کدا ده‌دوێت و لێی ده‌پرسێت: به‌ڕێز ماوه‌ی چه‌ندمانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م جادهیهتان قیرتاوکرد که‌چی قیره‌که‌ی هه‌مووی هه‌ڵیداو خراپبۆوه، ده‌کرێ هۆکاره‌که‌یمان پێ بڵێن..؟ ئه‌ندازیار وه‌ڵام ده‌داته‌وه: جا ئه‌مه که‌ی موشکیله‌ی ئێوه‌یه..؟ خراپبووه خۆمان چاکی ده‌که‌ینه‌وه..؟ وه‌ڵامی ئه‌ندازیاره‌که ته‌واو ده‌بێت و برای ڕۆژنامه‌نووسیش جورئه‌ت ناکات یان عه‌قڵی پێ ناشکێت بپرسێ: چۆن موشکیله‌ی من نییه..! تۆ جارێک قیرتاوت کرد و خراپ بوو. جاری دووهه‌م پاره‌که‌ی له‌خه‌زێنه‌ی باوکت دهرناهێنیهوه. به‌ڵکو په‌نا بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌یته‌وه که به‌شی منی پێوه‌یه..؟ ئیتر که‌سێک ناچێت بڵێت قیرتاوێکی نوێ هه‌روا له‌خۆیه‌وه بێ هۆ، له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا خراپ نابێت و ده‌بێ هۆکاره‌که‌ی له‌به‌رده‌م ده‌زگایه‌کی خاوه‌ن سهلاحیهتدا ڕوونکاتهوهو لێپرسینه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
نموونه‌یه‌کی لهمهگرنگتر: ده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا بڕی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ی بوجه‌ی عیراقی به‌رده‌که‌وێت. که‌ده‌کاته نزیکه‌ی هه‌شت ملیار دۆلار. له‌م پاره‌یه هه‌ندێکی بۆ خه‌رجی سه‌رتاسه‌ری وه‌ک وه‌زاره‌تی دیفاع لێ ده‌بڕێت و باقیه‌که‌ی که پتر له شه‌ش ملیار ده‌کات به خاوێنی ده‌گاته ده‌ست هه‌رێم. به‌ڵام ئه‌دی ئه‌وپارانه‌ی له‌گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و باشماخ و باج و خه‌راج ده‌ستیان ده‌که‌وێت کوان..؟
یان نموونه‌یه‌کی تر: پارته‌کان به‌پشتبه‌ستن به یاسایه‌ک و به پێی ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانیان له په‌رله‌مان پاره له‌ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرن. کارێکی باش و یاساییه. به‌ڵام ئه‌وپاره‌یه‌ی کهوهردهگیرێت به‌هیچ جۆرێک به‌رابه‌ر نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پارته‌کانه‌وه خه‌رج ده‌کرێت. مافمان هه‌یه بپرسین ئه‌م هه‌موو خه‌رجه‌ی پارتی و یه‌کییه‌تی له‌کوێوه‌دێت و حسابی ساڵانه‌یان بۆ ئاشکرا ناکه‌ن…!
نمونه‌یه‌کی تر: لهههرسیستهمێکی دیموکراسی له‌جیهاندا حکومه‌ت مووچه ده‌داته چه‌ند کادری سه‌ره‌کی پارته سیاسییه‌کان. که‌ئه‌مانه هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئیداری ئه‌و پارتانه‌ن. که‌ژماره‌یان له‌په‌نجه‌کانی ده‌ست یان بڕێک زۆرتر تێناپه‌ڕێت. که‌چی له‌کوردستاندا ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌کانی باڵا هیچ..! مووچه ده‌درێته ته‌واوی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو لق و ناوچه‌و ڕێکخراویش که له‌گوندێکدا ده‌بن. ئه‌مه له‌حاڵێکدا که له‌هه‌ندێک شوێن ژماره‌ی لقێک یان مه‌ڵبه‌ندێک له سێسهدکهس تێپه‌ڕده‌کات و ده‌پرسین ئه‌مه پارته یان تهمبهڵخانهیه..!؟
ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌ن له‌به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌ڵێین که ئه‌گه‌ر بخوازیت له‌م نموونانه هێشتا یه‌کجار زۆر هه‌ن..!
پرسیاری له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه گرنگتر لێره‌دا ئه‌مه‌یه که ئایا ده‌سه‌ڵات به‌ڕاستی ده‌خوازێت به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیدا زاڵ بێت. و بۆ ئه‌مه‌ش ئایا کارێک ئه‌نجام ده‌دات..؟
وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌مه‌یه که هه‌رده‌سه‌ڵاتێک ئارامی و سه‌قامگیری و ژیانێکی خۆش بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ده‌خوازێت. که ئه‌مه‌یان گرنگ نییه. به‌ڵکو ئه‌و میکانیزم و ڕێگاوشوێنانه چین که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌وپێناوه‌دا ده‌یانگرێته‌به‌ر. و ئه‌و به‌هایه‌ی له‌و پێناوه‌دا پێشکه‌شی ده‌کات. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌زوویی ده‌ستبه‌کار نه‌بێت، و چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م گرفته په‌یدا نه‌کات خۆی خۆی ده‌خواته‌وه‌و له ناو ناکۆکی و قه‌یرانه‌کانی خۆیدا نقوم ده‌بێت و وه‌ک ده‌سه‌ڵات یان ده‌بێت دیکتاتۆرییی په‌یڕه‌وبکات و پێشبینی ئاکامه‌کانیشی بکات، یانیش هیچکات ئارامی و سه‌قامگیریی و پێشکه‌وتن به‌خۆیه‌وه نابینێت.
بابۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کی تر بهێنینه‌وه: ڕۆژێک به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سه‌لاحه‌دین ده‌ڕوات و له‌ڕێگا له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه ده‌بینێت له‌ملاو له‌ولای ڕێگاکه بناغه‌ی خانوو لێدراوه‌و خه‌ریکی بینا سازین و به‌سه‌رسووڕمانه‌وه ده‌پرسێت: ئه‌مه که‌ی لێره ده‌ست به بینا درووستکردن کراوه‌و کێ ئه‌وکاره‌ی کردووه. ناوی که‌سێکی ده‌ده‌نێ که سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته. ده‌ڵێن به‌ڕێزیان زۆر تووڕه ده‌بێ و ده‌ڵێت: که‌مێک به‌زه‌ییتان به‌م ئاووخاکهدا بێته‌وه ئه‌مه زه‌وی و زاری کشتوکاڵه خۆنابێ هه‌رکه‌س ڕاستبۆوه به‌هه‌وای شان بیدایه به‌ر پاچ و بێڵ و بیکاته خانوو. و هه‌ر له‌وێ فه‌رمان ده‌رده‌کات بیناسازی له‌و شوێنه‌دا ڕابگیرێ. به‌ڵام هیچکات ڕانه‌گیراو بینایه‌کان ته‌واوبوون. ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا ده‌توانین پێشبینی بکه‌ین ئه‌مه‌یه کاتێک فه‌رمانی مه‌سعود بارزانیان به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌که داوه سه‌رپێچی کردووه‌و گووتوویه‌تی له‌ناو ئه‌م هه‌موو سه‌رپێچی و یاسا پێشێلکردنهدا چما ملی من ده‌گرن. با مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌تا پێش به براو کوڕ‌و خزم و فڵان و فیسار بگرێت ئه‌مجار ڕووله ئێمه بکات..؟
ئه‌وه‌ی که‌له‌م ناوه‌دا له‌سه‌رشانی سه‌رۆکی هه‌رێمه ئه‌مه‌یه که له‌نێوان دوو ڕێگادا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت. یه‌که‌میان ئه‌مه‌یه که‌بڵێت: ئێمه تائێستا هه‌ڵه‌ی زۆرمان کردووه هه‌موومان یاسامان پێشێلکردووه. به‌ڵام لێره‌به‌دوا چێتر ڕێگا ناده‌ین و ئه‌م بینایانه نابێ دروست بکرێن. خاوه‌نه‌که‌ی لێمان زیزدهبێت با زیز بێت! له‌پارتی یاخی ده‌بێت بایاخی بێت! نهێنییه‌کانمان ئاشکرا ده‌کات بابیکات… بڕیاره‌و له‌ئێستاوه پێش بهسهرپێچییهکان بگرین. دوومیان ئه‌مه‌یه که به‌ڕێزیان بڵێن بابه لێیگه‌ڕێن چیده‌کات بابیکات ده‌می مه‌که‌نه‌وه‌و هیچمان له‌هیچ..!! به‌داخه‌وه به‌ڕوونی دیاره که به‌ڕێزیان ڕێگای دووهه‌میانی هه‌ڵبژاردووه..!
ئێمه پێویسته ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کانمان له‌ده‌سه‌ڵات له ئاستێکی گونجاودابێت. ئه‌مه‌ڕاسته که‌ده‌سه‌ڵات کۆمه‌ڵێک کۆسپ و گرفتی له‌به‌رده‌مدایه که ڕه‌نگه ئێمه که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ئهودهسهڵاتهین نه‌یانبینین. و ڕه‌نگه زۆر شتیش کهبهگوێی ئێمهدهگهن ده‌رباره‌ی که‌موکوڕی و پێشێلکارییه‌کان ڕاست نه‌بن . به‌ڵام له‌مانه گرنگتر ئه‌مه‌یه کاتێک کاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌به‌رانبه‌ر گرفته‌کاندا ده‌بینین بێهیوا ده‌بین.
_____________________________________________________
* ئه‌م بابه‌ته ناوه‌رۆکی سیمینارێک بوو که ئێواره‌ی 6/4/2008 له‌ژووری کوردستان یونایتدی پاڵتاک پێشکه‌ش کرا.