فاروق هۆمەر لە تەوەرى نوسین‌و خوێندنەوە
ئامادەكردنى: توانا ئەمین…..
ئەمڕۆ نێوەندى روناكبیرى كوردى لەكۆمیدیایەكدا ژیان دەكات، بەدەست دەردێكەوە دەناڵێنێت كەدەتوانین بەپەتاى نەخوێندنەوە ناوزەدى بكەین! دەیان روژنامەى زەردو سەدان كتێبى هیچ لەبازاڕدا بەرچاودەكەون، دەزگاگەلێكى چاپ‌و پەخش لەم هەرێمە بچوكەى ئێمەدا دەبینرێن كەبەزەحمەت لە بیۆگرافیاكانیاندا كتێبێك، تەنها یەك كتێبى چاك دەدۆزیتەوە، ئەگەر بەختت هەبێت.
رۆژنامەى هەرزان، نوسەرانى سادەگۆو پیشەیى، روشنبیرى موزەیەفو بەناو روناكبیرى بێ‌ئاگا لەدونیا، دەسەڵاتێكى سیاسى بێخەمو بێخەبەر، لە زەمینە سازیەكانى ئەم نەخۆشیەن… ئەمڕۆ لەلاى ئێمە تاڕادەیەك هاوكێشەى نوسەرو خوێنەر لەپێچەوانەبونەوەدان، خوێنەرانێكمان لە ئاستێكدا هەن كەلێناگەڕێن هەموو شتێك بەسەریاندا تێپەڕێت، لەحاڵێكى وادا دەبێت نوسەرى ئێمە حسابێكى جدى تر لەدەیەكانى پێشوو بۆ خوێنەر بكات.
ئێمە لێرەدا لەبارەى گرنگى خوێندنەوەو ئاشنابوون بە كتێب‌و كلتور، وەك دەروازەیەك بۆ دۆزینەوەى پێگەى خۆمان جارێك وەك مرۆڤ‌و جارێك وەك نەتەوە، لەمەڕ بەهەند وەرگرتنى مەعریفە وەك مەرجى یەكەم لەپرۆسەى نوسیندا، ئیشى ئیلهامو رۆڵى مەعریفە لەبەرهەم هێنانى دەقدا، لەمەڕ ئەو پاشا گەردانیەى رۆژنامەوانىو رۆشنبیرى كوردى، دەستەیەك روناكبیر‌و نوسەرى جدیمان لەم تەوەرەدا كۆكردەوەو لەم پرسیارەدا پەیامى خۆمان كورتكردەوە:
لەكاتێكدا تێكستە گەورەكانى دونیا زادەى مەعریفەن نەك ئیلهام، كەچى نووسەرى ئێمە كەم دەخوێنێتەوەو زۆر دەنووسێت! نووسینى دواى ئەم هەموو نەخوێندنەوەیە رۆشنبیریى كوردى‌و بەتایبەتیش ئەدەبیات بەرەو سادەگۆیىو هیچ نەوتن نابات؟
فاروق هۆمه‌ر :
بێ له پڕۆژه‌ی ڕه‌هه‌ند و چه‌ند ڕوشنبیرێک که ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌ڕێت، ئیدی ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤار و کتێبه‌کان پڕن له ساده گۆیی و هیچ نه‌وتن
ئه‌گه‌ر کرده‌ی نوسین له ساده‌ترین ده‌رکه‌وتنیا،کرده‌یه‌کی تاکه که‌سی نوسه‌ر بێت ئه‌وا هیچ ئه‌نجامێک به ده‌ست ناهێنێت ئه‌گه‌ر کرده‌یه‌کی دی پاڵ پشتی نه‌کات و به هێزی نه‌کات که ئه‌ویش کرده‌ی خوێندنه‌وه‌یه . ئه‌مه‌ی دواییان به تاکه که‌سێک به‌رجه‌سته ناکرێت به‌ڵکو به دونیایه‌ک که‌سانی دی،که له ده‌یان چین و توێژ پێک دێت که ئاستی جیاواز و ته‌مه‌نی جیاواز ده‌گرێته خۆی،نوسه‌رانیش لێره‌دا ئه‌و که‌سانه‌ن که پێشه‌نگن و ئه‌وانن بڕیار ده‌ده‌ن و نه‌خشه ده‌کێشن چۆن ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی و جیاوازانه په‌ره پێ بده‌ن و کۆمه‌ڵگا له پنتێکه‌وه بگوازنه‌وه بۆ پنتێکی تر . ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه له دونیادا بۆته زانستێک و ده‌یان بیریار و لێکۆڵه‌ره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن .
خوێندنه‌وه نه‌ک هه‌ر بۆ نوسه‌ران،به‌ڵکو هیچ ڕوشنبیرییهک له دونیادا به‌بێ پڕوسه‌ی خوێندنه‌وه گه‌شه ناکات . هیچ ده‌قێک بوونێکی هه‌قیقی نابێت ئه‌گه‌ر نه‌خوێندرێته‌وه چونکه ئه‌وه ته‌نیا خوێنه‌ره مانا ده‌داته ده‌قه‌کان . شێوازی خوێندنه‌وه له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دی ده‌گۆڕێت، له ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌وه ڕاڤه‌کردن ده‌خوڵقێت و ڕاڤهکردنیش له خوێنه‌رێکه‌وه بۆ خوێنه‌رێکی دی جۆرێکی تره . ئه‌گه‌ر له ساده‌ترین شێوه‌کانی ڕاڤه‌کردن وردبینه‌وه ده‌بینین ئه‌وه خوێنه‌ره که ئه‌و کۆدانه ( code ) ده‌رده‌هێنێت که له ده‌قێکدا هه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ش نهێنی و شاراوه‌کانی ده‌ق ده‌دۆزێته‌وه و ده‌یانهێنێته ناو ژیانه‌وه،به دوای پرسیاردا ده‌گه‌ڕێت و ئه‌و جێگایانه‌ی که ڕۆشن نین و تاریکیان له‌سه‌ره ڕوشنیان ده‌کاته‌وه .
له ڕوانینی ئه‌و ره‌خنانه‌وه که ئاڕاسته‌ی خوێنه‌ر ده‌کرێت،ناکرێت به ئاسانی وه‌ڵامی هیچ پرسیارێک له ده‌قه‌وه ههڵقوزرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ماناکانی ده‌ق به شێوازێکی سه‌رپێی و ڕاگوزارییانه دانه‌ڕێژراوه . به‌ڵکو له‌سه‌ر خوێنه‌ر پێویسته له‌گه‌ڵ
پێکهاته‌کانی ده‌قدا مامه‌ڵه بکات تا مانا به‌رهه‌م بهێنێت . هه‌ر وه‌کو ولفگانگ ئایزه‌ر
ده‌ڵێت،هه‌میشه ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کان کۆمه‌ڵێک بۆشاییان ( blanks ) تیایه که هیچ که‌سێک پڕیان ناکاته‌وه خوێنه‌ر نه‌بێت .
که‌واته ده‌بینین خوێنه‌ر یاوه‌خود وه‌رگر به شێوه‌یه‌کی چالاک و زیندوو خه‌ریکه به دۆزینه‌وه‌ی ماناوه . ئه‌و گه‌یشتنه‌ش شتێک نیه له خۆوه بخوڵقێت به‌ڵکو ده‌بێت خوێنه‌ر خاوه‌نی به‌شێک له زانیاری بێت و توانای هه‌بێت ئه‌و به‌شانه ته‌واو
بکات که به ناته‌واوی به‌جێ هێڵدراوه . واته خوێنه‌ر که‌سێکی ناچالاک نییه
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و که‌سێکی چالاکه له به‌رهه‌مهێنانی مانادا .
په‌یوه‌ندی ده‌ق به نوسه‌ره‌وه یه‌کێکه له کایه گرنگه‌کانی ره‌خنه‌ی تازه،که تا سه‌رده‌مانێک له مێشکماندا ده‌زرنگایه‌وه و به ( ده‌سه‌ڵاتی نوسه‌ر ) ده‌ناسرا.
که ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ ژیانی نوسه‌ره‌که‌ی و ئه‌و
ژینگه ده‌رونی ومێژویی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که تیا ده‌ژیا،هه‌ر هه‌وڵدانێک بۆ خوێندنه‌وه‌و ناسین و به‌رهه‌م هێنانی ده‌ق سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست نه‌ده‌هێنا به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ژینگانه‌ی که باسمان کرد .
کاتێک که لێکوڵینه‌وه تازه‌کان له مێژوی کۆڵینه‌وه له ده‌ق دێنه ئاراوه،ئیدی سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتی نوسه‌ر دادهنێنو هه‌موو ڕوشناییهکان ئاڕاسته‌ی ناوه‌وه‌ی ده‌ق ده‌کرێن و ده‌سه‌ڵاتێکی دی دێته ئارا که ده‌سه‌ڵاتی ده‌قه . به تایبه‌تی ئه‌م ئاڕاسته نوێیه له‌لای بارت ده‌بینرێت که مه‌رگی نوسه‌ری ڕاگه‌یاند . له‌سه‌ر نوسین ده‌ڵێت ( نوسین ده‌ست گرتنه به‌سه‌ر هه‌موو ده‌نگه‌کاندا،به‌سه‌ر هه‌موو بنچینه‌کاندا،نوسین ئه‌و پهڕگیرییهیه،ئه‌و یهکگیرییهیه،ئه‌و پێچ و پهنایانهیه که خودی زیندوی خومانی تیا ون ده‌که‌ین،ئه‌و ڕه‌شایی و سپیاییه که هه‌موو پێناسه‌کانی تیا
له ده‌ست ده‌چێت که بهراییترینیان پێناسی جه‌سته‌یه که ده‌نوسرێت ) .
له‌م بانگ کردنه‌وه ئیدی ئاڕاسته‌یه‌کی تازه له خوێندنه‌وه ڕه‌خنه‌ییه‌کاندا دێته ئاراوه که ژیان به خوێندنه‌وه و خوێنه‌ر ده‌به‌خشێت . خوێندنه‌وه مه‌رجێکی ڕیشه‌ییه
بۆ هه‌موو پڕۆسه‌یه‌کی ته‌فسیرو ڕاڤه‌کردن . لێره‌وه ( تیئۆره‌ی وه‌رگرتن ) بانگه‌وازی خوێندنه‌وه‌یه‌کی گشتگیرانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که داوا له خوێنه‌ر ده‌کات
به هه‌موو قوڵاییه‌کانی بینین ته‌ماشای ده‌ق بکات،واته به هه‌موو چاوه‌کان .
نه‌ک به ته‌نیا هه‌ستێک هه‌ست به ده‌ق بکات،به‌ڵکو به هه‌موو هه‌سته‌کان . واته له هه‌مووی گرنگتر ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه به قوڵاییه‌کانی بینین هه‌موو چاوگه‌کانی ده‌ق ده‌بینێت،به هوشیاری خۆی هه‌موو هوشیارییهکانی ده‌ق ده‌دۆزێته‌وه . ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه چاوگه‌کانی ده‌ق ده‌بینێته‌وه و له‌وه‌دا قوڵ ده‌بێته‌وه که ئه‌و چاوگانه چ نهنێنی و شاراوه و لوغزێکیان له ناو خویاندا حه‌شارداوه،په‌ی به‌و نرخ و به‌هایانه نابات تا نه‌گاته بنج و بناوانی .
ده‌کرێت بڵێین تیئورهی وه‌رگرتن ئه‌و جێگۆرکێیهمان پێ نیشان ده‌دات که چۆن بایه‌خ له گرنگیدان به نوسه‌ره‌وه،بۆ گرنگیدان به ده‌ق و خوێنه‌ر ده‌گوازرێته‌وه .
ده‌کرێت له‌م گۆرانکارییه گه‌ورانه‌وه که دونیای ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه هونه‌ریی و ئه‌ده‌بیه‌کانی گرته‌وه سێ جۆری خوێنه‌ر جیا بکه‌ینه‌وه .
خوێنه‌ری ئاسایی،خوێنه‌ری ره‌خنه‌گر،نوسه‌ری ڕه‌خنه‌گر . هه‌ر خوێنه‌رێک له دونیا تایبه‌تیه‌که‌ی خۆیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیا ده‌کات،ئه‌وه‌ی وا له خوێندنه‌وه ده‌کات پڕۆسه‌یه‌کی جودا و چالاکیه‌کی نۆێی زپ و زیندوو بێت،
ئه‌وه‌یه که خوێندنه‌وه له پنتێکا ڕاناوه‌ستێت به‌ڵکو هه‌میشه شوێن دهگوڕیتو خۆی نوێ ده‌کاته‌وه . واته خوێندنه‌وه چالاکیه‌کی فیکری و زمانه‌وانییه،که به پێی سروشتی خۆی جوداوازیی و لێک نه‌چون ده‌خوڵقێنێت . لێره‌وه تێده‌گه‌ین که پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه به ته‌نیا خوێندنه‌وه‌یه‌ک کیفایه‌ت ناکات و گه‌رانیش به ته‌نیا به دوای ئه‌وه‌دا نییه که نوسه‌ر له نێوانی دێره‌کاندا چی حه‌شار داوه،به‌ڵکو به‌شێکیش له ئامانج وردبینییه له‌سه‌ر ئه‌و چرکه ساته‌ش که پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی تیا ئه‌نجام ده‌درێت . ئه‌و چرکه ساته‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و چرکه ساتانه‌ی تردا له یه‌ک ناچێت که
پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌کانی له‌وه‌وبه‌ری تیا ئه‌نجام دراوه . ئه‌وه‌ی گرنگه له پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی کارێکی ئه‌ده‌بیدا ئه‌و تێکه‌ڵاوبوون و یهکانگیربوونهیه له نێوان وه‌رگر و بونیادا،واته کاری ئه‌ده‌بی دوو جه‌مسه‌ره که جه‌مسه‌رێکی هونه‌ری و جه‌مسه‌رێکی ئیستاتیکیه . یه‌که‌میان ده‌قی نوسه‌ره و دووه‌میان ئه‌و جووڵه‌و دۆزینه‌وانه‌یه که خوێنه‌ر پێیگه‌یشتووه که ده‌کرێت بگوترێت به دیهاتوو. له ژێر ڕوشنایی ئه‌م یهکانگیربوونهشدا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌و به‌رهه‌مه ناکرێت
به‌راورد بکرێت نه به ده‌قه‌که و نه به‌و به دیهاتووهش به‌ڵکو فاکتێکه له نێوان هه‌ردوکیاندا . پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه وه‌ک کرده‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له به‌دیهێنانی کاری هونه‌ری و ئه‌ده‌بیدا خوێندنه‌وه‌یه‌کی ساده نییه به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته که به دوو ئاراسته‌دا دێت‌و ده‌چێت،له ده‌قه‌وه بۆ خوێنه‌ر و له خوێنه‌ره‌وه بۆ ده‌ق .
یه‌کێک له سه‌رچاوه کلاسیکییه‌کانی تیئورهی ره‌خنه که سه‌رگه‌رمی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ره،وێنه‌یه‌کی کاریکاتۆری له ڕۆژنامه‌یه‌کدا بڵاو کردبۆوه،ژنێک ئه‌و کاریکاتۆره ده‌بینیت و هه‌ردوو برۆی لێک دهنێتو به وردی لێی ده‌ڕوانێت .. پیاوێک له پاڵیه‌وه ته‌ماشای هه‌مان لاپه‌ڕه ده‌کات و فرمێسک به چاویا دێته خواره‌وه .. له ته‌نیشتیه‌وه پیاوێکی دی ته‌ماشای هه‌مان لاپه‌ڕه ده‌کات و قا قا پێده‌که‌نێت . سه‌رچاوه‌یه‌ک و سێ خوێنه‌ر و سێ کاریگه‌ری جیاواز له نێوان گرنگی و پێکه‌نین و گریاندا . بۆچی ؟ ئه‌وه چۆن ڕویدا که دهقێکێک له یه‌ک ساتدا سێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا؟. سێ خوێندنه‌وه له یه‌ک کات و له یه‌ک شوێندا؟
که‌واته ده‌شێت له خۆمان بپرسین خوێندنه‌وه چییه؟ ئه‌ی خوێنه‌ر کێیه؟.
ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له کوێوه دێت که ڕێگه‌مان پێده‌دات ته‌فسیرو ڕاڤه‌ی خوێندنه‌وه بکه‌ین ؟. ده‌بێت خوێنه‌ر به چ کارێک هه‌ڵسێت کاتێ ده‌خوێنێته‌وه؟. ئه‌وه ده‌قه که خوێندنه‌وه دیاری ده‌کات،یان پێکهێنه‌ره ناوه‌کیه‌کانی خوێنه‌ر،یان کارکرده کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و ئابوری و ڕامیارییه‌کان،یان داب‌و نه‌ریتی خوێندنه‌وه له سات‌و شوێنێکی مێژوویی‌دا؟. ئه‌مانه به جیا جیا کاری خۆیان ده‌که‌ن یان هه‌مویان پێکه‌وه ؟.
ئایا به‌ڕاستی خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست و سروشتی هه‌یه،یاوه‌خود چۆن ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و بڕیاره‌ی که بڵێین ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه دروسته و ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه نا دروسته؟. ده‌ق چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندنه‌وه جێده‌هێڵێت ؟.
ئایا خوێندنه‌وه ڕه‌وشتێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه ؟. خوێندنه‌وه چۆن خوێندنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه له ژیانی ئاسایی خۆماندا به ته‌نیا باس له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤار و کتێب نه‌که‌ین،به‌ڵکو له هه‌مان کاتدا له خوێندنه‌وه‌ی تابلۆیه‌کیش بدوێین یان له خوێندنه‌وه‌ی پارچه ئاوازێک،خوێندنه‌وه‌ی ڕوداوه‌کان،خوێندنه‌وه‌ی مه‌یل و ئاره‌زووه‌کان؟. چۆن خوێنه‌ر خوێنه‌ره به‌و هه‌موو جوداوازی هه‌ست و سۆز
لێکنهچونی هوشیاری و ئیستاتیکی،لێکنهچونی تهمهنو ڕه‌نگ و دیالێکتیکی جیاواز و
جوداوازی نێر و مێ،جوداوازی جوگرافی (هه‌ولێر و سلێمانی و دیاربه‌کر و ……
ئیدی لێره‌وه هه‌لوێستی ئه‌ده‌بی جیاواز ده‌خوڵقێت،شیکاری ده‌رونی لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه تێکچرژاوانه هه‌یه له هه‌ر یه‌ک له دیارده‌گه‌رایی و ڕێبازه جیاوازه‌کانی دی . ئه‌وه‌ی ده‌رکی پێده‌که‌ین ئه‌وه‌یه که ناتوانی پێناسێکی تایبه‌ت بۆ خوێنه‌ر دابنێیت،چونکه تۆ له بنه‌ره‌ته‌وه وێنه‌یه‌کت بۆ خوێنه‌ر نییه
به‌ڵکو خوێنه‌ر وه‌ک دیمه‌نێکی سروشتی که هه‌زار و یه‌ک ره‌نگی جیاوازی له خۆ گرتوه،دابه‌ش بون به‌سه‌ر ئێره و ئه‌وێ،ئه‌مڕۆ و دوێنێ و سبه‌ینێ دا . ئه‌گه‌ر بۆ نمونه بڕوانینه هۆنراوه‌ی ( ئه‌ی ره‌قیب ) . له‌و کاریگه‌رییه بڕوانین که ئه‌و شیعره له‌سه‌ر خوێنه‌ری دروست ده‌کات . بێگومان ده‌بێت هه‌ست به‌و هه‌موو جوداوازییانه بکه‌ین که له‌سه‌ر خوێنه‌ر جێیده‌هێڵێت،ئایا خوێنه‌ری هه‌فتاکان و خوێنه‌ری هه‌زاره‌ی دووهه‌م،خوێنه‌رێک له مه‌هاباد و خوێنه‌رێک له هه‌ولێر،خوێنه‌رێکی حه‌ماڵ و خوێنه‌رێکی پزیشک،مناڵێک و پیره‌مێردێک،خوێنه‌رێک له نیشتمان و خوێنه‌رێک له ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان،خوێنه‌رێک سه‌ر به بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئایینی و خوێنه‌رێک له دونیایه‌کی سۆسیالیستییه‌وه وه‌ک یه‌ک ده‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و هۆنراوه‌یه‌وه ؟.
ئه‌و به‌شه‌ی که پرسیاره‌که‌ی ئێوه‌ی له‌سه‌ر داڕێژراوه دورو نزیک په‌یوه‌ندی به دوو جۆر خوێنه‌ره‌وه هه‌یه که ئایا له دونیای ڕوشنبیری ئێمه‌دا بونیان هه‌یه؟ ئه‌ویش خوێنه‌ری ره‌خنه‌گر و نوسه‌ری ڕه‌خنه‌گره .
به‌ر له‌وه‌ی له‌وه بدوێم،به بڕوای من هێشتا له دونیای ئێمه‌دا خوێنه‌ر به مانا مه‌عریفیه‌که‌ی له دایک نه‌بووه،ئه‌وه‌نده‌ی لێره‌و له‌وێ خوێنه‌رێکی ساده‌مان هه‌یه
که هه‌موو دونیا بینی ئه‌و بۆ ده‌ق ئه‌وه‌یه که ئه‌م ده‌قه جوانه یان ناشرینه.
هیچ له‌م ده‌قه تێنه‌گه‌یشتم . بێ له‌و وته سه‌رپێیانه هیچی که ناڵێت . ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که تاکی کورد که‌سێکی ئازاد نییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه
له شوێنێکی تره‌وه ئیمدادی پێبگات و فریاد ڕه‌سێک به هانایه‌وه بێت و مه‌سه‌له‌کانی بۆ ڕوون بکاته‌وه . به واتایه‌کی تر په‌یوه‌ندییه‌ک نیه که ڕایه‌ڵێکی سروشتی بێت تا ده‌ق و خوێنه‌ر پێکه‌وه له‌سه‌ر خوانێک کۆ بکاته‌وه .
تا ئه‌مڕۆش دوو مینبه‌ری ته‌قلیدی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر عه‌قڵ و هوشیاری تاک و کۆمه‌ڵگای کوردا گرتوه،ئه‌ویش مزگه‌وت و حیزبه به هه‌موو شکڵ و ده‌زگاو
نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه . لێره‌دا ده‌مه‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کێشه‌یه بدوێم که زۆر به ڕونی سه‌لمێنه‌ری قسه‌کانمانه و ماوه‌یه‌کی زۆر کۆمه‌ڵگای کوردی گرته‌وه که ئه‌ویش ئه‌و کێشه‌یه بوو که کتێبی ( سێکس و شه‌رع و ژن ) نایه‌وه . که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له ڕێگه‌ی هوشیاری خۆی و ئازادانه له کتێبه‌که بگات و نهێنی وشاراوه‌کانی کتێبه‌که بدۆزێته‌وه و بگاته بڕیارێک تا چه‌ندێک ئه‌م کتێبه خزمه‌ت به بیرکردنه‌وه‌و دونیا بینی ئه‌و ده‌کات وه‌ک خوێنه‌رێک . ئیدی ئه‌وه مزگه‌وت و
نوێنه‌ره‌کانی بوون له جیاتی خوێنه‌ر بڕیار ده‌ده‌ن و شوێنی خوێنه‌ران ده‌گرنه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن که ئه‌و کتێبه نه‌خوێندرێته‌وه و بخرێته ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه .
من لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی که پێداگیری له‌سه‌ر ڕۆڵی خوێنه‌ر ده‌که‌م که که‌سێکی ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستم قسه کردن نییه له‌سه‌ر ئه‌و کتێبه .
وه دڵنیاش بووم ئه‌گه‌ر نوسه‌ره‌که‌ی وه‌ک دوعا بکه‌وتایه‌ته ده‌ست ئه‌و حه‌شاماته توڕه‌و شێتگیره‌ی که مزگه‌وت و مه‌لا فوی تێکردبوون هه‌مان کاره‌ساتی دوعا
به‌رانبه‌ر ئه‌ویش دوباره ده‌بۆوه .
ده‌مه‌وێت له‌وه نزیک ببمه‌وه که ئه‌و ڕوشنبیرییهی خاوه‌نی خوێنه‌ر و بینه‌ری
زیندوو بێت،له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵگایه‌کی هوشیار و زیندویش پێده‌گه‌یه‌نێت .
هه‌ر هیچ نه‌بێت کۆمه‌ڵگایه‌ک که که‌سی جیاواز و عه‌قڵی جیاواز و هه‌مه‌ڕه‌نگی
بخوڵقێنێت .
ئێمه خاوه‌نی سوپایه‌ک به‌ناو ڕوشنبیری ده‌م به خه‌نده‌و ئاسوده‌ین،که کاری ئه‌مانه
ته‌نیا کوشتنی پرسیار و گوڕینی تاکی کورده له که‌سێکی ئازاده‌وه بۆ که‌سێکی کۆیله و بێ ده‌نگ و سیما .
ئاماده‌کردنی جه‌ماوه‌ر بۆ حیزب و پیا هه‌ڵگوتن به باڵا و سه‌روه‌رییه‌کانی حیزب و سه‌رکرده‌دا . بێ له پڕۆژه‌ی ڕه‌هه‌ند و چه‌ند ڕوشنبیرێک که ژماره‌یان له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌ڕێت ئیدی ڕوپه‌ڕی ڕۆژنامه و گۆڤار و کتێبه‌کان پڕ بوون له ساده گۆیی و هیچ نه‌وتن .
هێرمان هیسه له یه‌کێک له ڕۆمانهکانیا،باس له خوێندنه‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت : کاتێک له ده‌ریایه‌کی سروشتیا مه‌له ده‌که‌یت تا له که‌ناریا بیت زیاتر هه‌ست به دڵنیایی ده‌که‌یت و خۆشتر مه‌له ده‌که‌یت،چه‌ند له که‌نار دور بکه‌ویته‌وه ئه‌وه‌نده دڵنیایی له ده‌ست ده‌ده‌یت و له خنکان نزیک ده‌بیته‌وه . به‌ڵام خوێندنه‌وه جیاوازه تا له که‌ناریا بیت دڵنیایت نیه و له خنکان نزیکیت،چه‌ندێک له که‌نار دور که‌وتیته‌وه،ئه‌وه‌نده دڵنیایی به ده‌ست ده‌هێنیت و خۆشتر مه‌له ده‌که‌یت . به بڕوای من نوسه‌ری کورد ده‌بێت له‌وه دڵنیا بێت که ڕۆژگاری ئه‌و ڕۆژگاری هه‌فتاکان و هه‌شتاکان نییه، ئه‌و سه‌رده‌مه پرسیار و گومانه‌کانی کورد هه‌موو له ده‌وری مان و نه‌مان و ئازادی ده‌خولایه‌وه و کۆمه‌ڵگای کوردیش وه‌ک گشتێک لێکه‌وه نزیکتر بون
و تا ڕاده‌یه‌ک هه‌موو له دونیایه‌ک و یه‌ک ئاسۆیان ده‌ڕوانی،خوێنه‌ری کورد که‌م و زۆر لێک جیا نه‌ده‌کرانه‌وه و یه‌ک ڕه‌نگ و سیمایان وه‌رگرتبوو،له کاتێکا ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگای کوردی رۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و کرانه‌وه‌ی زیاتر و هه‌مه ڕه‌نگی ده‌ڕوات به جورێک که ئاسته‌مه دوو تاکی کورد له پنتێکا کۆ بکه‌یته‌وه .
هه‌شتاکان بۆت ده‌کرا به هۆنراوه‌یه‌ک هه‌زاران که‌س بههژێنی و بیان هێنیته سه‌ر شه‌قامه‌کان،له کاتێکا ئیستا که‌سێتی ئینسانی کورد ئه‌وه‌نده تێکچرژاو بووه که به ئاسته‌میش ناتوانی له ناخ و شاراوه‌کانی رۆحی نزیک بیته‌وه .
هیچ کاتێک هێنده‌ی ئیستا کۆمه‌ڵگای کوردی له کرانه‌وه‌دا نه‌بووه،کرانهوهکهش کرانه‌وه‌یه‌کی سروشتی نییه که بتوانی هه‌نگاو هه‌نگاو شوێن پێی هه‌ڵبگریت و ئارام ئارام لێی بکۆڵیته‌وه .
به بڕوای من وه‌ک ئه‌وه وایه له که‌شتیه‌کدا بیت و هه‌ر چوار لات شه‌پۆلی سه‌ر شێتانه بێت هه‌ر چرکه‌یه‌ک شه‌پۆله‌کان به‌ره‌و لایه‌ک کێشت بکه‌ن .
نوسه‌ری کورد ئه‌مڕۆ وه‌ک سواربوویهکی ناو ئه‌و که‌شتییه وایه ،ئاور بۆ دواوه ده‌ده یته‌وه کاره‌ساته گه‌وره‌کان له‌به‌ر ده‌متا قوت ده‌بنه‌وه،هه‌ر له ژاراویبونی هه‌ڵه‌بجه و کاره‌ساتی ئه‌نفال و قه‌لاچۆکردنی ئینسانی کورد . ئاوه‌ڕ بۆ هه‌ر لایه‌ک ده‌ده‌یته‌وه دونیایه‌کی جیاواز ڕات ده‌گرێت . پێشه‌وه‌ت نه‌بوونی دڵنیایی و لێک‌دابرانی خه‌ڵک و حکومه‌ت،جه‌ماوه‌ر و شۆرش له یه‌کتری و هه‌ڵوه‌شانی خێزان و داڕمانی به‌هاو ئاکارێک که کۆمه‌ڵگا به قوربانییه‌کی زۆر به ده‌ستی هێنابوو،گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵاتنی به لێشاوی گه‌نجی کورد به‌ره‌و داهاتوویه‌کی نادیار . به بڕوای من ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زیاد له هه‌ر شتێک به ته‌نگ نوسه‌ری کورده‌وه دێت خوێندنه‌وه‌یه . خوێندنه‌وه پێش چاوت ڕۆشن ده‌کاته‌وه و وات لێده‌کات له ژینگه و کۆمه‌ڵگاکه‌ت تێ بگه‌یت و له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی هاوشارییه‌کانت نزیک بیته‌وه . ته‌نیا به خوێندنه‌وه ده‌توانی کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌زار و یه‌ک جار لێکهه‌ڵوه‌شاو له‌سه‌ر خوانێک کۆ بکه‌یته‌وه که
خوانی خوێندنه‌وه‌یه .
که‌م نین ئه‌و نمونانه‌ی که کتێبێک ژیانی مرۆڤێکی گۆڕیوه،ساده‌ترین نمونه ژان ژینیه‌ی فه‌ره‌نسیه که له دزێکه‌وه ده‌بێته پیاوێک که کۆمه‌ڵگه ناچار ده‌کات به جورێکی دی لێی بڕوانێت . موحه‌مه‌د شوکریش ئه‌و پیاوه نه‌خوێنده‌واره بوو
که کۆمه‌ڵگای مه‌غریبی و دونیای خسته به‌رده‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌کی روشنبیرییهوه .
ئه‌گه‌ر نوسه‌رێکی وه‌ک ولیه‌م سارویان پێی وابێت ئه‌وه ته‌نیا خۆشه‌ویستییه که له توانایه‌تی مرۆڤ بگۆریت، به بڕوای من خوێندنه‌وه‌ش هه‌مان کاریگه‌ریی هه‌یه که له توانایه‌تی موعجیزه بخوڵقێنێتو جێ گۆرکێ به مرۆڤه‌کان بکات .
پێم وایه ده‌بێت له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه هه‌وڵ بدرێت مناڵ له‌سه‌ر خوێندنه‌وه ڕابهێنرێت و کتێبیان لا خۆشه‌ویست بکرێت . که ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییه کار بۆ ئه‌و ئامانجه بکات،که به پێچه‌وانه‌وه خوێندنگاکان ده‌ستیان ناوه‌ته بینی مناڵی کورده‌وه و هه‌موو حه‌ز و ئاره‌زوویه‌ک که له مناڵ‌دا هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه ده‌گوژێت .