
دوا نووستنی نێو ئاوه‌کان
ئه‌حمه‌دی مه‌لا……..
سیپاڵێکی تێکه‌ڵ به ره‌نگم له به‌ردا بوو،
له نێو تاریکی و وه‌سوه‌سه‌ی ئه‌ستێره‌کاندا له شتێک ده‌گه‌ڕام
نه‌مده‌زانی چییه!
هه‌ستم کرد شێت بوومه.
هه‌ندێ چرا له به‌ر په‌نجه‌ره‌کاندا
ده‌ڕشانه‌وه،
هه‌ندێ فانۆس له به‌ر ترسی ئه‌جنده‌کان هه‌ڵده‌له‌رزین
منیش به سیپاڵێکی تێکه‌ڵ به ره‌نگ
له شتێک ده‌گه‌ڕام نه‌مده‌زانی چییه!
هه‌ستم ده‌کرد مه‌رگی باوکم بوو
قورگی گه‌ردوونی کردبووه ئه‌نگوسته‌چاو،
هه‌ستم کرد مه‌رگێکی سه‌یر بوو،
پێش ئه‌وه‌ی رۆحی له ژێر نینۆکهکانییهوه ده‌رچێت،
په‌راسووه‌کانی ببوونه داره‌ڕا
ئه‌و تابووته‌ی که بوو به دوا ماڵی
زاکیره‌ی بووژایه‌وه
جاران نمامێ بوو له باخچه‌کانی ویژدان.
منیش خۆم له نێو کفنێکی خامه‌کی پێچیبووهوه و سێبه‌رم
بۆ ئه‌ستێره‌کان ده‌کرد.
شه‌وێکی فراوان بوو بۆ پیاسه‌ی بێ ئامانج
هه‌ستم ده‌کرد له باخچه په‌رپووته‌که‌ی خه‌سته‌خانه‌که‌ی که‌رکووکم
ریزێ سسته‌ر به چرپه‌ی سپییه‌وه به قاوشه‌کاندا تێده‌په‌ڕن،
دختۆرێک سمێله‌که‌ی فه‌ریک هێلانه‌ی بۆ که‌پوو کردبوو،
قاوشه‌کانی بریقه‌یان ده‌هات و
ده‌تریقانه‌وه په‌نجه‌ره‌کان…
وا بزانم
له سۆراغی ئامۆزاکانم بووم :
یه‌کێکیان له سه‌ر ستاره‌کانی گه‌ڕه‌کی شه‌ریکه که‌وته خواره‌وه،
یه‌کێکیان خوا پیلی گرت و عاشقی بوو،
یه‌کێکی دییان له به‌ر هه‌یوانه‌کانی یارمجه
به دیار کوولهکانییهوه هێشکهوه بوو،
ئه‌وه‌ی تریان شۆڕشی ئهیلوول لووشی دا،
هه‌ره ئازاکهشیان که‌وته نێو قافڵه‌که‌ی قاله تهگهرانییهوه…
منیش ئه‌و هه‌نده عه‌قله‌ی شکم ده‌برد،
دوێنێ شه‌و
خستمه مستی شه‌یتانه‌وه
به ئازادی من و شه‌و جودا نهدهکراینهوه.
رسته‌کانی زه‌مه‌ن له ناو قه‌دم گیر ببوون
ئاوازێک وه‌کو رۆحێکی په‌ژموورده له نێو نینۆکهکانمهوه
ئاودیوی سه‌دا ده‌بوو…
رێم ده‌کرد و ساتمه‌م له‌به‌ر رۆشنایی له‌شم ده‌کرد
گه‌یشتمه ژێر سێبه‌ری باڵه‌خانه‌یه‌ک
ته‌نها ناردهوانێکی شلۆق به‌ره‌و گوێسه‌بانه‌کان دانرا بوو
ناردهوانێک بوو
حه‌زم ده‌کرد له قورگی ورچه گچکه‌که گیر بوایه و
شاخی مه‌ڕمه‌ڕینی ئه‌ستێره‌یه‌ک توند بگرم و
به‌رز بمه‌وه…
نه‌خێر!!!
هه‌موو شۆسته‌کان قورقوشمی مه‌یوو
هه‌موو بندیواره‌کان رزیو
هه‌موو قاوشه‌کان
وه‌ک هه‌نده‌سه‌ی چاخه‌کانی ناوه‌ند تێکچڕژا بوون.
ئه‌و شه‌وه قه‌ول بوو هه‌تاو هه‌ڵنه‌یه‌ت
شه‌و شوێن و فه‌زا
به ته‌نها
بیرم بۆ گه‌لێ شت چوو :
بۆ باخچه و مێرغوزارهکهی ئێراسم
بۆ قاقاکه‌ی رابلێ تا ئێستاش له قاوشه‌کانی ڤاتیکان ده‌نگ ده‌داته‌وه
بۆ شاعیرانی سه‌ده‌ی شانزه‌م
ویستیان له جه‌به‌رووتی موتله‌ق خۆ رزگار که‌ن…
بیریشم زۆر له خۆ کرده‌وه،
بۆچی به‌و شه‌وه هه‌نده شێت
وڕکم له یه‌خه‌ی ئه‌ستێران ده‌گرت ؟
بۆچی ویستم گوێی ئه‌جنده‌کانی بیره‌که‌ی عهلیبهیان راکێشم؟
بۆچی ویستم شاباڵی هه‌ردوو فریشته چاوزهقهکهی سه‌ر
تابووته‌که‌ی باوکم ههڵقاچم؟
بۆچی له دوا چرهکهکانی کازێوه
سیپاڵه‌که‌م وه‌کو سۆلاڤ له به‌ر داکه‌ند و
گه‌ڕامه‌وه نێو حهوزاوهکان
تاڵ تاڵ پرچی نێرگسم ده‌هۆنییه‌وه
بۆ دواجار له نێو ئاوه‌کانیش نووستم…
2008-03-26