 
	میرات …کەنعان مەدحەت
Closed							
	
						
						
					
به گزنگی 
هه‌ر وه‌رزێکه‌وه پاڵدهدم
په‌ڵه‌هه‌ورێکی چڕ و
به‌رینتر 
ئاسۆی داده‌گرێ
سهرگهردانییش 
میراتی هه‌میشه‌یی و 
نابڕێته‌وه
بست به بستی 
گڵه بێبارانهکانی دڵم 
بە هەڵاتنی شەبەق ته‌ڕ ده‌که‌م  
بێ ئه‌وه‌ی فێنکە سروەیەک 
روو لەم پەنجەرە کراوەیە بکات
ده‌ڕۆم و
پەیوەستی پەیام و 
گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانی
په‌له‌ی خولە بێئۆقرەکانمم 
وه‌کو تووله‌ڕێیه‌کی نهێنی 
ماندو و 
کۆتایی نه‌هات
تا پێکه‌وه دهشکێینه دیوی 
هه‌زاربه‌هه‌زاری کهنێکی تری سات
دەزانی چی دەڵێم و
چەندم لێ دەکڕێنی؟!
له‌نده‌ن
نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٠٨

 
			 
			 
			