
ئاوێته‌بوون …. فاتیح سه‌لام
غه‌ریبی خۆمت ده‌ده‌مێ ..
تۆش لێگه‌رێ چرۆی په‌یڤێ له كه‌ناری سهرگهردانتا بیته سه‌ما
ئیتر تارمایی شێت بوونی هێڵه ره‌شه‌كانی چاوت و
دووركه‌وتنه‌وه‌ت له كۆڵانی به‌ختی ووندا فه‌رامۆش كه
تێمهگلێ به‌و نوشتانه‌ی جادووگه‌رێكی نێره‌مۆك
له فنجانێ قاوه‌ی زۆڵا گرێی به‌ختت ده‌كاته‌وه
ناو له‌پت ده‌خوێنێته‌وه
له‌و زریانه بدوێ ووتی :
ژیان زڕدارێكی ووشكه
سێبه‌رێكی ئۆجاخ كوێری به ته‌نیشتا تێده‌په‌ری و..
كه‌سێك به‌ناوی خۆیه‌وه بانگی ناكات
دیلێتیت راده‌ستی گومانێك له سه‌فه‌ر مه‌كه
نه‌با له ویستگه‌ی چاوه‌روانیدا ( با ) بتبینێ و ..
له‌سه‌ر گوزه‌شته‌ی ته‌نیاییت لێت بپرسێ
من شه‌وێكی وه‌نه‌وشه‌یی ره‌نگه‌كانی بینینتم
له نیگاتاتا ترازاندن و ..
له‌به‌ر په‌یكه‌ری مرواری پاكیزهیتدا راوه‌ستام
له‌تێ له رووناكی مانگم له داڵانی جوانه‌مه‌رگ بووی
به‌ربارانی سپێده‌یه‌كی ناكامدا بۆ جێهێشتی و..
گوناهه‌كانی شه‌ونمم هاویشته كۆشی گه‌ڵاوه
خومارانه ههنگاوهكانتم هه‌ڵگرت و
جوانیتم له شه‌قامێكی خه‌واڵوودا ناسییه‌وه
تیلێ به‌ده‌م ماندووبوونی نهێنی باوێشكێكهوه
ده‌ستێ له شه‌وبۆی پر عه‌تری شووشه‌ی شكاوی تۆی دامێ
تا چیتر په‌نجه‌ی حه‌رامی ئێواره‌یه‌كی تیاترۆ
شانه به په‌رچه‌می خۆزگه‌ی ره‌نگی پهریووتا نه‌هێنێ
تا ئه‌و خه‌مه‌ت له گۆر بنێم
كه ده‌تبینێ گوژاڵكهیهكی كفۆڵت بۆ تووڕ ده‌داو
ئاره‌قه‌ی مۆته‌كه‌ی ترس و كه‌شێكی ره‌زاگرانی له شه‌یتان چوو
سه‌نگه‌ری مه‌رگت لێده‌گرێ و ..بێ شه‌رمانه پێده‌كه‌نێ ..!!!.
* * * * * *
وه‌ك خهزاڵێكی نۆهه‌وار ده‌چییه دیده‌ی بینینمه‌وه
سه‌رمه‌ستانه لێم ده‌روانی و
با‌نگم ده‌كه‌ی .. تا پێم بڵێی :-
هاورێم مێژووی له دایكبوونێكی تازه‌م
سواری شه‌پۆلێكی یاخی ئاوێته بوونی تۆ كرد و
هه‌ر تۆی تێبگه‌ی له رازی داگیرسانی ووشه‌كانم
ته‌نها منیش له بێده‌نگیتا ده‌تدوێنم
كاتێ ده‌بییه ماچێكی سه‌ر په‌ره‌ی لێوم و
له گه‌ڵ هه‌ر موچركه یادێكی بیركردنتا
( تا ) یه‌ك له په‌ل و پۆم ده‌خاو
هه‌ڵده‌وه‌رێ گوڵه‌باخی نێو ئینجانه‌ی به‌یانیانم
جارێ كهمهنكێشی ته‌كییه و به‌ر خانه‌قای سۆزت ده‌بم
ده‌یان جاریش له ئامێز و هه‌رمێی دڵتا دهمشارییهوه
ده‌بیته‌وه له‌تێ له خۆم دڵت نایه دووركهویهوه
هۆشم ده‌روات..
له شه‌ققه‌ی باڵی رۆحمدا رادهچلهكێم
ته‌زێك له ته‌وقی سه‌رمه‌وه كسپه ده‌كات
له چاوگی سووتانمهوه
جه‌سته‌م شه‌ڵاڵی عه‌شق ده‌بێ و ..
له‌سه‌ر عه‌رشی خه‌ونێكی قووڵ خاو ده‌بمه‌وه
بۆ به‌ر تیشك وگری ناخی
خۆشویستنی بێ ئامانت
2012/4/12