 
	سەدەمین ساڵڕۆژی نقوم بوونی کەشتی تایتانیک و دەرسەکانی بۆ ئێمە
Closed							
	
						
						
					
ئەمڕۆ ١٥ ئاپریلی ٢٠١٢ سەدەمین ساڵڕۆژی نقووم بوونی کەشتی تایتانیکە. هەروەها ئەمساڵ شەست و پێنجەمین ساڵی لەداردانی پێشەوا قازی محمەد، سەرکۆماری دەوڵەتی جمهوری کوردستانە. ئەو دوو ڕووداوە کە هەرکامیان لە گۆشەیەکی ئەو دونیایەدا و لە کات و شوێنی جیاوازیشدا ڕوویانداوە، زۆر وێکچونیان تێدان کە جێگای سەرنجن. هەردووکیان دەچنە خانەی قەیران و چۆنیەتیڕێبەریکردنی قەیران. تێدەکۆشم شتە هاوبەشەکانی نێوانیان پەیداکەم و پاشان ئەو دەرسانەش کە دەبێ لێیانەوە فێربین، هەلێنجم.

 
			 
			 
			