
دوعــــا كــوژه‌كـان
نووسینی: ب.چاكه‌خواز
ساڵێك له كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی دوعا تێپه‌ڕی و كه‌چی ئه‌و زامه هه‌ر ساڕ‌ێژ نه‌بووه و هه‌ر جاره و به بیستنی ناوی و بینینی دیمه‌نێكی ئهكولێتهوه. وه‌ك چۆن یه‌كێك له زه‌قترین بابه‌ته‌كانی ژۆرناڵیسمی كوردی له یه‌كساڵی پێشوودا مه‌سه‌له‌ی دوعا بوو، كاریگه‌ری ئه‌و كاره‌ساته له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و هه‌ر تاكێكی كورد حاشا هه‌ڵنه‌گره. جۆره‌ها ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له شێوازه‌كانی: رێپێوان، به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربلاو، چاوپێكه‌وتن و مێزگرده ته‌له‌فزوێنییه‌كان، به‌یاننامه ده‌ركردن، نووسینی وتار و لێكۆڵینه‌وه و … كه له په‌رچه‌كردارێكدا به‌رانبه‌ر به‌و رووداوه ئه‌نجام دران؛ به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ن و ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌نی تریش نووسین له سه‌ر دوعا و رۆشنكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاجیاكانی ئه‌و تراژیدییه هه‌ر تازه بێت.
به‌رایی
باشیك (كه عه‌ره‌به‌كان پێی ئه‌ڵێن به‌عشیقه) شارۆچكه‌یه‌كه سه‌ر به قه‌زا(شارستان)ی ته‌لكێفی پارێزگای موسڵ. ئه‌م ده‌ڤه‌رانه كهركوكئاسا كاریگه‌ری سیاسه‌ته گلاوهكهی ته‌عریبی به‌عسیان زۆرتر پێوه دیاره و به هۆی عه‌ره‌به هاورده و دراوسێكانه‌وه به‌كرده‌وه كورد ـ عه‌ره‌ب نشینن و هێشتا به‌شێوه‌ی ره‌سمی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نین و له ژێر سێبه‌ره دزێوه‌كه‌ی ماده‌ی 111(سه‌دوچل)0ی ده‌ستووردا حه‌سابی عهرهبستانهكهی عیراقیان بۆ ئه‌كرێت و بۆ ناكرێت! به‌م پێیه‌ش شپرزییهكی زۆرتری ده‌روونی، ئیداری و ئه‌منی له‌وێ و ناوچه هاوچارهنووسهكانیدا، ئاسایی ئه‌نوێنێ.
ئه‌حزانی گوندێكی باشیكه و له‌وێ له نێوان كچه كوردی ئێزدی دوعا و كوڕه عه‌ره‌بی موسوڵمانی هاودێیی خۆی موهه‌ندیل‌دا خۆشه‌ویستییه‌ك دروست ئه‌بێ و له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه دژایه‌تی ئه‌كرێن. كێشه‌كان ئه‌گه‌نه راده‌یه‌ك كه له تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا، له به‌ر پاراستنی گیانی و بۆ چه‌ند رۆژێك دوعا لای پۆلیسدا ئه‌بێ و به ناوبژێویكردنێكی فه‌رمی و پاش رازی بوونی هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌و زه‌واجه، دوعا ئه‌درێته‌وه به كه‌سوكاری و له به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی هێشتا لێی تووڕه‌یه ئیزنی پێنادات كه بڕواته‌وه ماڵی خۆیان و بڕیار ئه‌درێت تا رۆژی زه‌ماوه‌نی له‌گه‌ڵ موهه‌ندیل له ماڵی بڕواپێكراوێكی هه‌ر دوو بنه‌ماڵه له باشیك بمێنێته‌وه.
دوعا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌و ماڵه‌دا ئه‌بێت و رۆژی حه‌وتی چواری دووهه‌زار و حه‌وت كه‌سانێك له‌وێ ده‌ریدێنن و به قژ رایئهكێشن تا مه‌یدانێكی به‌رینی ناو شار و به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكی باشیكه‌وه ته‌نانه‌ت هێزه عهسكهرییهكانیش، دوای تێهه‌ڵدانێكی زۆر به‌ردبارانی ئه‌كه‌ن و به بلۆك ئه‌یكوژن و پاشان به به‌ستنه‌وه‌ی به دوو ئوتۆمبیله‌وه و راكێشانی به‌ره‌و دوو لای راست و چه‌پ جه‌سته‌ی دووله‌ت ئه‌كه‌ن و دواتریش ئه‌یسوتێنن.
به‌دواداچوونی تاوان
له لێكۆڵینه‌وه له مه‌ڕ كاره‌ساتی دوعادا ره‌نگه فره گرنگ نه‌بێت كه ئایا ئه‌و كیژۆڵه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێ یان تاوانێكی ئه‌نجام دابێت؟ چۆن و چه‌ندی تاوانباربوون یا نه‌بوون و ئاستی تاوانباری ئه‌و مێرمنداڵه، پێویست به لێدوان ناكات. به‌لام گرنگه بزانین: سزاده‌ر و تۆڵهئهستێنهكانی چه‌نده شه‌رعیه‌تیان هه‌یه و له كوێوه ئیزنی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌یان پێدراوه؟ به پێی كام یاسا و رێسای حكومی، كۆمه‌لایه‌تی و ئایینی ده‌ستیان دایه ئه‌و جینایه‌ته مرۆڤانه‌یه؟ بۆچی ئه‌و حه‌شیمه‌ته تا ئه‌و راده‌یه تووڕه ببوون كه گورگئاسا به‌ر ببنه گیانی قوربانییه‌كه‌یان؟ چ هێزێك وای له‌و بكوژانه كرد كه به‌و شێوه‌یه رق و نه‌فره‌تیان به سه‌ر ئه‌و كچه بێدیفاعهدا خاڵی بكه‌نه‌وه؟ كامه فتوا تۆوی دڕنده‌یی و ته‌وه‌حوشی له ناو ئه‌و خه‌ڵكه‌دا چاند و هانی دان بۆ خولقاندنی ئه‌و كاره‌ساته؟ جوخه‌ی ره‌جمی دوعای مێرمنداڵ چ ده‌سته‌و تاقمێك بوون؟
ئه‌و دید و بۆچوونانه‌ی كه له سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته هه‌ن ئه‌كرێت له‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌دا پۆلێنبه‌ندی بكرێ:
1- قه‌تڵێكی نامووسی كه ته‌نیا جیاوازی له‌گه‌ڵ كوشتنه هاوشێوه‌كانیدا ئه‌وه بوو كه له‌مدا به هۆی مۆبایله‌كانه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زیاتری په‌یدا كرد.
2- كرده‌وه‌یه‌كی ئیڕهابی كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌بوونی ده‌مارگرژی ئایینی و عه‌شیره‌یی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ دووبه‌ره‌كی نانه‌وه له نێوان كوردانی ئێزدی و كوردانی موسوڵمان له لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵگرساندنی ئاگری شه‌ڕی كورد ـ عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها تۆقاندنی ئێزدییه‌كان بۆ هه‌ندێ مه‌به‌ستی سیاسی؛ دوعای تێدا قوربانی كراوه.
3- له پێناو سه‌روه‌ری دیندا نواندنی هه‌ڵوێستێكی توندی ئایینی به‌رانبه‌ر به زه‌واجی هاودینێك له‌گه‌ڵ غه‌یره دینێكدا واته كوشتنێكی پیرۆز و له رێی خوادا.
لێره‌دا به ره‌چاو كردنی ئه‌و پۆلێنبه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و چه‌ند فیلمه‌ی كه له كاتی كوشتنی دوعادا به‌و مۆبایلانه‌ی كه به خه‌ڵكه‌كه بوون، هه‌ڵگیران و دواتر ده‌ستاوده‌ست بلاوكرانه‌وه؛ وه‌ك تاكه دۆكۆمێنتی جێی بڕوای مه‌سه‌له‌كه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و جینایه‌ته ئه‌كۆڵینه‌وه.
دوعا كوژه نامووسپه‌رسته‌كان
زه‌وت كردنی مافه‌كانی ره‌گه‌زی مێ به شێواز و قاڵب و به ناوی جیاجیاوه له پرنسیپه دزێو و ناشیرینه‌كانی كۆمه‌ڵگای پیاوسالارن. هه‌ر له سنوورداركردنی خۆشه‌ویستی له‌نێوان خزم و عه‌شیره و ئایین و ره‌گه‌زدا كه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خێزان به تاك بسه‌پێندرێ و مه‌ودای هه‌ڵبژاردنی خێزان له لایه‌ن تاكه‌وه به‌رته‌سك بكاته‌وه و زۆرجارانیش خۆكوژی دوای سه‌ركوتكردنی عه‌شقی لێئه‌كه‌وێته‌وه، تا ده‌گاته هه‌واڵی كوشتنی ژنان، قهسابیكردنیان، چاو هه‌ڵكۆڵین، گوێ و لووت بڕین، ده‌ست و پێ قرتاندن و شكاندن، قژتاشین و هتد به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووسه‌وه؛ خۆسووتاندنی ئافره‌تان له په‌رچه‌كردارێكدا به‌رانبه‌ر به خراپبوونی مێرد، برا و باوك؛ زۆربه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم رۆژ لانیكه‌م هه‌فته‌كان گوێچكه‌مان ئه‌بزوێنێ. لای ئێمه نه ته‌نیا ژنان له ماف‌دا له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌كسان نین، به‌ڵكوو به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ئه‌وه پیاوه كه یاسا و رێسا و چوارچێوه بۆ ژن دائه‌نێ و سه‌رپه‌رشیاریی ئه‌كات و له كاتی سه‌رپێچیكردندا سزایشیان له سه‌ر دائه‌نێت كه نموونه‌ی زۆر زه‌ق و لووتكه‌ی ئه‌و سزایانه قه‌تڵی نامووسییه.
قه‌تڵی نامووسی بریتییه له كوژرانی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه به پێی هه‌ندێ پێوه‌ری كۆن و دواكه‌وتووانه تووشی لادان له یاسای بنه‌ماڵه و عه‌شیره ببن، له سه‌ر ده‌ستی پیاوانی نزیكی ئافره‌ته‌كه‌وه وه‌كوو: مێرد، برا، باوك، كوڕ، مام، خاڵ و به ده‌گمه‌نیش رێئهكهوێ ئامۆزا و خاڵۆزا و پوورزاكان و خزمانی دوورتره‌وه؛ به شێوه‌ی نهێنی و دوور له چاوی خه‌ڵك.
ئیسته‌یش با بزانین كوشتنه‌كه‌ی دوعا ئه‌چێته خانه‌ی قه‌تڵه نامووسییهكانهوه یان نه؟
دوعا كورد و ئێزدییه به‌لام بكوژه‌كانی (زۆربه‌ی نزیك به هه‌موویان) عه‌ره‌ب و موسوڵمانن كه‌واته بكوژه‌كانی نه‌ته‌نیا كه‌سوكاری نزیكی نین به‌ڵكوو خزمی زۆر دووریشی نین ئه‌وان ئه‌گه‌رچی ئاوماڵ و دراوسێی به‌لام سه‌ره‌ڕای رۆڵی به‌رچاوی ده‌مارگرژی ئایینی و عه‌شیره‌یی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، له نه‌ته‌وه و ئایینێكی جیاوازن(!؟) جیا له‌مه‌ش قه‌تڵه‌كه به ئاشكرا و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت و ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازی هه‌یه له قه‌تڵی نامووسی كه به شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجام ئه‌درێت. له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی قه‌تڵه نامووسییه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می ئافره‌ته‌كه له (ستر عورت)دا واته ویست یا كرده‌وه‌ی قوربانی بۆ ده‌رخستنی عه‌وره‌تی خۆی له ئاست نامه‌حره‌مدا جا بۆ سێكسكردن بێت یان به رێكه‌وت و بێ هیچ مه‌به‌ستێك، له كوشتنه‌كه‌ی دوعادا بكوژه‌كان به ئه‌نقه‌ست بۆ سووكایه‌تیكردنێكی زۆرتر پێی و به هۆی راكێشانییهوه له پشتێنه به‌ره‌وخواری رووت ئه‌كه‌نه‌وه و دواتریش له گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یدا جه‌سته‌ی به ته‌واوی ده‌رئه‌خه‌ن بۆ ئه‌و خه‌ڵك و مۆبایلانه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه دوعا ئاوێته‌ی چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی بووه و بۆته پێناسه بۆی، له‌گه‌ڵ بلاوبوونه‌وه‌ی چه‌واشه هه‌واڵی: كوژرانی دوعا له لایه‌ن كه‌سوكارییه‌وه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئابڕووی تكاوی بنه‌ماڵه؛ نامووسپه‌رسته‌كان و ئه‌وانه‌ی كه شه‌ره‌فی خۆیان به ناوگه‌ڵی ئافره‌ته‌كانیان ئه‌زانن، بسكه له سمێڵی غیره‌ت و پیاوهتیانهوه هات و ده‌ستی ئۆخه‌ی و حه‌زكردنیان هێنا به ریشیاندا و وره‌ی پێبه‌خشین بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی هاوشێوه و ئه‌گه‌ریش پێشتر ده‌ستیان به ئاوا جینایه‌تێك سوور بووبێ، زیزنهبوون و پهشیماننهبوونهوه لێی؛ به‌لام به سه‌رنجدان به: 1- خزم نه‌بوونی بكوژه‌كانی 2- نهێنی نه‌بوونی كوشتنه‌كه 3- رووتكردنه‌وه‌ی له به‌رچاوی خه‌ڵكدا، ناتوانین بڵێین كه ئه‌ویش قوربانی قه‌تڵی نامووسییه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌سه‌له‌كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌یر ئه‌كه‌ن و خوێندنهوهیتریان له سه‌ری نیه ئه‌یانهه‌وێت كاره‌ساته‌كه بچووك نیشان بده‌ن یان چه‌واشه‌ی بكه‌ن.
دوعا كوژه ئیمانداره‌كان
هه‌ندێك نه‌ریتی كۆمه‌لایه‌تی هه‌ن كه شه‌رعیه‌تی خۆیان له پرنسیپه ئایینییه‌كانه‌وه وه‌رئه‌گرن، سه‌رچاوه‌ی هه‌ندێ نه‌ریتیش خودی ئایینه. له‌و داب و دیاردانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگای كوردهواری كه كاریگه‌ری ئایینیان له سه‌ره یان له ناو ئایینه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه ئه‌توانین ئاماژه بكه‌ین به: سووك سه‌یر كردنی ژن، راگرتنی له چوارچێوه‌ی ناو ماڵدا و ئێزن نه‌دان پێی بۆ ئه‌نجامی كاروباری كۆمه‌لایه‌تی، به ماشینێكی خزمه‌تگوزاری دووكاره‌ی: به‌رهه‌مهێنی مناڵ و مركێنهرهوهی شه‌هوه‌ت زانینی و جیا له‌م دوانه‌یش ناساندنی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ناكامڵ، نه‌گریس، كهمعهقڵ و زه‌عیف، ئازادی ته‌واوی پیاو له ته‌لاقدانی ژن و به‌شوودانی كچ به بێ پرس‌وڕای خودی ئافره‌ته‌كان، به كورتی ئیختیاری ره‌های نێر له چۆن مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ مێدا كه وایانكردووه جێگه و پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی ژن له ناو كۆمه‌ڵدا بشێوێندرێ.
وێڕای هه‌ڵسوكه‌وتی ناوه‌ند و كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان به درێژایی مێژوو، چه‌ندین ده‌قی ئایینی پشتتیوانن بۆ مانه‌وه‌ی زۆرتری ئه‌و بیرۆكه دوگمانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌ن. بۆ نموونه له ئیسلامدا: ژنانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن چۆنتان پێخۆشه بیانكێڵن، له شایه‌تیدان و میراتدا دوو ژن به‌رانبه‌ر پیاوێكن، پیاوان سه‌رپه‌رشتیار و گه‌وره‌ی ژنانن و ده‌یان شتی له‌م بابه‌ته. لای ئێزدییه‌كانیشدا: له خوێنده‌واری و چالاكی كۆمه‌لایه‌تیدا ژنان هه‌رگیز ناگه‌نه ئاستی پیاوان و ئه‌وانه‌ی كه سه‌ردانی لالش ئه‌كه‌ن بۆیان نیه چاویان به ژنه عابیده‌كانی ئه‌وێ بكه‌وێ(نابێ ده‌ربكه‌ون) و ته‌نانه‌ت بهرجهستهكاره ئایینییه ژنه‌كانیش چه‌واشه پێناسه كراون: بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سڵی رێبه‌رانی دین له ناو نه‌چێ پیاوێك ( بۆ نموونه فاتم(فاطمه)ی هاوسه‌ری عه‌لی) له سووره‌تی ژنێكدا هاتووه و زه‌واج و منداڵبوونیشی له پێناوی مانه‌وه‌ی دیندا بووه، ئه‌گین ژن گچكه‌تره له‌وه‌ی كه ببێته به‌رجه‌سته‌كاری ئایینی.
كه‌وابوو لهقهتڵه نامووسییهكاندا به گشتی ئه‌بێ دین به هانده‌ر و پاڵپشت و تاوانباری ناڕاسته‌وخۆ و پشتپهرده بزانین و له مه‌سه‌له‌ی دوعادا به‌تایبه‌تی و له به‌ر ئه‌وه‌ی باسی پێكدادانی دوو دینی جیاواز و هه‌ڵگری خوێندنه‌وه‌ی كۆن و دواكه‌وتووانه‌ن له ژن له كۆمه‌ڵگایه‌كی سوننه‌تی وه‌كوو كوردستان ـ عیراقدا، رۆڵی دین له روودانی ئه‌و جینایه‌ته‌دا راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ حاشا هه‌ڵنه‌گره.
لای ئێزدییه‌كاندا زه‌واج له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دیندا به ته‌واوی و بێ هیچ ئهملاولایهك قه‌ده‌غه كراوه. له ئیسلامیشدا زه‌واج له‌گه‌ڵ غه‌یره‌دیندا ته‌نیا به مه‌رجێك دروسته كه له‌پێشدا ئه‌و غه‌یره‌دینه موسوڵمان بكرێ.
به‌م پێیه‌ش چه‌نده ناخۆش و ههتكه بۆ ئێزدییه‌كانی خزمی دوعا كه ئه‌و شوو به موسوڵمانێك بكات، هه‌مان هێنده و بگره زیاتریش خزمانی موسوڵمانی موهه‌ندیل پێیان تاوان و ریسواییه كه ئه‌و ئێزدییه‌ك بخوازێ نه‌وه‌ك ئیغفالی بكات و له دین وه‌ریبگێڕێ!
ئه‌گه‌رچی به پێی ئاوا بیرۆكه‌یه‌ك هه‌ركام له ئێزدیبوونی موهه‌ندیل و موسوڵمانبوونی دوعا تاوانێكی هاوبێچم، وه‌كیه‌ك و به‌رانبه‌رن؛ له كوشتنی دوعادا زۆرترین په‌نجه‌ی تاوان به‌ره‌و ئێزدییه‌كان راكێشراوه و ئه‌وانیان به تاوانباری سه‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م داوه و ئه‌گه‌ر یا ویست یا كرده‌وه‌ی به موسوڵمانبوونی دوعا له‌پڕۆسه‌ی شووكردنی به موهه‌ندیل‌دا (هه‌رچه‌ند هیچ لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی و ناوچه‌یی ئه‌م گریمانه‌یه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه) زۆر زه‌ق كراوه‌ته‌وه و واگهیهندراوه كه له به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا تووشی لادان له دین هاتووه كوژراوه و ئه‌و گریمانه‌كه واته ئه‌گه‌ر یا ویست یا كرده‌وه‌ی بهئێزدیكردنی موهه‌ندیل له لایه‌ن یا به هۆی دوعاوه له پڕۆسه‌ی زه‌واجیاندا و ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی كه ره‌نگبێ دوعا له به‌ر ئه‌وه كوژرابێت كه بووه یان ئه‌بێته هۆی كافربوونی موسوڵمانێك، كه‌متر باسی لێوه كراوه.
هه‌ڵوێستی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان له سه‌ر كاره‌ساتی دوعا:
– رۆژێك دوای رێپێوانه مێژووییه‌كه‌ی رێكخراو و ناوه‌نده فهمێنیستییهكانی كورد بۆ پارلمانی كوردستان، دام و ده‌زگا ژنانه‌كانی سه‌ر به حیزبه ئیسلامییه‌كان رێپێوانێكیان رێكخست. باشه ئه‌گه‌ر خوشكانی موسوڵمان ئامانجێكی تریان نیه و ئه‌و رێپێوانه‌یان په‌رچه‌كردارێكه به‌رانبه‌ر به ستـه‌م دژ به ئافره‌ت (وه‌كوو ره‌گه‌ز) بۆچی خۆیان له ژنانی دیكه‌ی كوردستان جیا كرده‌وه؟
– كۆمه‌ڵی ئیسلامی له مه‌راسیمێكدا له هه‌ولێر(صلوه الغایب) نوێژی مردوویان بۆ دوعا خوێند و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی یه‌كجار سۆزدار و عاتیفیدا دۆعایان برده ئاستی سومه‌ییه و بیلال و كێوكێ و ئه‌و تاوانه‌یان خسته ئه‌ستۆی ئێزدییه‌كان.
– ره‌وته ئیسلامییهكانیتریش به ئاشكرا و نهێنی له كۆڕ و راگه‌یاندنه‌كانیاندا وایان گه‌یاند كه دوعا له‌به‌ر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له دینه‌كه‌ی خۆی و موسوڵمانبوونی له لایه‌ن كه‌سوكاره شهیتانپهرستهكانیهوه (ئه‌و ناوه‌ی كه وه‌ك جۆره بێحورمهتی پێكردنێك ئیسلام له‌سه‌ر په‌یڕه‌وانی تایفه یه‌زدانییه‌كانی ئێزدی، یارسان و عه‌له‌وی دایناوه) كوژراوه و به‌م پێیه‌ش ره‌وایه كه تۆڵه‌ی دوعای تازه موسوڵمان بسنرێته‌وه له‌و كافرانه.
– له رۆژهه‌لاتی كوردستانیشدا له درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ره‌وته‌ی باشووردا هه‌ندێك وتاریان نووسی و ئه‌مانیش له راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌مان شتیان دووپات كرده‌وه و به بلاوكردنه‌وه‌ی CD یه‌ك له ژێر ناوی «تصاوير واقعی: شه‌هید كردنی خوشكه دوعا به ده‌ستی شه‌یتان په‌رسته‌كان» شێلگیرانه‌تر له باشوور ئه‌و تاوانه‌یان دایه پاڵ ئێزدییه‌كان و هه‌نگاوێكیش له برادینییهكانی ئه‌ودیویان كه‌وتنه پێشه‌وه و حكومه‌تی هه‌رێمیشیان به تاوانبار له قه‌ڵه‌م دا و له راستیدا CDیه‌كه‌یان بانگه‌شه‌یه بۆ جیهاد دژی ئێزدییه‌كان.
CD یه‌كه بریتیه له «مه‌راسیمه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر كه نوێژی مردوویان بۆ دوعا خوێند و په‌خشان وشیعریان پێدا وت و وتووێژی ته‌له‌فزوێنی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ تاقمێك گوایه خه‌ڵكی ئاسایی‌دا سه‌باره‌ت به ئیدانه كردنی ئهوكوشتنه و زه‌روره‌تی تۆڵه كردنه‌وه‌ی، تێكه‌ڵێك له فیلمی كوشتنه‌كه‌ی دوعا و چه‌ند دیمه‌نێكی فیلمی (محمدرسول الله) وه‌ك كوشتنی یاسر و سومه‌یه و حه‌مزه و زهجردانی بیلال و هتد كه به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و سروودی هێرشبه‌ر و حه‌ماسی دینی ناواخن كراوه و هه‌ندێك نووسراوه‌ی (متحرك) كه فارسیه و كه‌سێك ئه‌یخوێنێته‌وه و تیایدا له لایهیهكهوه باس له‌وه ئه‌كات كه گوایه دوعا ماوه‌ی شه‌ش مانگه موسوڵمان بووه و هه‌ر له به‌ر گۆڕینی دینه‌كه‌ی حكومه‌تی مه‌سعوود بارزانی زیندانی كردوه و دواتر راده‌ستی كه‌سوكاره شهیتانپهرستهكهی كردۆته‌وه تا بیكوژن. و ئه‌وانیش دوای لێدانێكی زۆر داوای لێئه‌كه‌ن تۆبه بكات و له شه‌یتان(مه‌له‌ك تاوس) داوای لێبوردن بكات به‌لام نووری ئیمان به چه‌شنێك له دڵیا جێگیر بووه كه تا كاتی ده‌رچوونی گیانی هه‌ر (یاالله) و (یارسول الله) ئه‌ڵێت. له لایه‌كی تره‌وه باس له‌وه ئه‌كات كه دوعا دوای موسوڵمان بوونی له‌گه‌ڵ كوڕێكی موسوڵماندا زه‌واجی كردووه و چه‌ند رۆژێك دوای زهماوهنكردنیان، برا و مامه و خاڵۆ و خزمانی نزیكی و باقی شهیتانپهرستهكانی باشیك له ماڵی خۆیدا ده‌ریدێنن و ئه‌یكوژن. بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كوشتنی ئه‌م كچه موسوڵمانه دنیای ئیسلام نه‌هه‌ژێنێ كه‌ناڵه ماهواره‌ییه‌كانی حكومه‌تی بارزانی به زیناكار ئه‌یناسێنن. دوای كوژرانی دوعایش موسوڵمانه‌كان هه‌ندێك له ئێزدییه‌كانیان كوشت و هه‌ڕه‌شه‌یان له باقی‌تریان كرد و ئه‌وانیش له ترسا چوونه ناو پارتی و یه‌كیه‌تیه‌وه له حاڵێكدا كه تا كاتێ كه سه‌دام مابوو جاش و نۆكه‌ری به‌عس بوون و له‌گه‌ڵ كورددا شه‌ڕیان ئه‌كرد به‌لام چونكوو پارتی و یه‌كیه‌تی و ئێزدی هاوهه‌ڵوێستن به‌رانبه‌ر به ئیسلام، پهنایاندان و وه‌ك پێغه‌مبه‌ریش ئه‌فه‌رمێ: الكفرُ مله واحده. هه‌روه‌ها داستانێك ئه‌گێڕنه‌وه كه گوایه له كاتی ژیانی پێغه‌مبه‌ردا یه‌هودیه‌ك كراسی ئافره‌تێكی موسوڵمان ئه‌دڕێنێ تا به‌شێك له جه‌سته‌ی به رووتی ببینرێت و له سه‌ر ئه‌وه شه‌ڕێك له‌نێوان موسوڵمانه‌كان و جووله‌كه‌دا دروست ئه‌بێ و ئه‌م شه‌ڕه‌یش كه ئیسته له نێوان شه‌یتانپه‌رست و موسوڵماندا ده‌ستی پێكردووه هه‌مان شته و شه‌یتانپه‌رسته‌كان بۆ سووككردنی ئیسلام ئه‌و كچه تازه موسوڵمان بووه‌یان به ته‌واوی رووت كردۆته‌وه و فیلمیان لێهه‌ڵگرتووه و ئه‌و خوشكهیش جگه له ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌سێكی نییه كه تۆڵه‌كه‌ی بسێنێته‌وه و پاشان داوای یه‌كیه‌تی و غیره‌ت و شه‌ڕكردن له سه‌رجه‌م موسوڵمانان ئه‌كات»
ئه‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ی ئیسلامییه‌كان ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت و به‌س لای خه‌ڵكی كاڵفام و ساده‌دا مه‌سه‌له‌كه‌ی ئاوه‌ژوو كرد و ویستیان وه‌ك ئه‌ڵێن له ئاوی لێڵ ماسی بگرن به‌لام به تێڕامان له سێكوچكه‌ی: رهجمكردنی دوعا ـ به وردی گوێدان به دیالۆگی ناو فیلمی ئه‌و كاره‌ساته ـ شوناس(ماهیت)ی ئیسلامی سیاسی گرێكوێره‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌كرێنه‌وه.
ره‌جم: ره‌جم یا بهردهبارنكردن حوكمێكی ئایینی ئیسلامه و سه‌رچاوه و شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی ئایه‌تێكه به هه‌مان ناوه‌وه كه (منسوخ التلاوه)یه واته ده‌قێك كه له قورئاندا نییه به‌لام حوكمی پێ ئه‌كرێت. ئه‌گه‌رچی هه‌موو زانا ئایینییه‌كانی ئیسلام له سه‌ر چۆنیه‌تی و هه‌لومه‌رجی سه‌لماندن و به‌ڕێوه‌بردنی بهردهبارنكردن یه‌ك رایان نیه، به‌لام زۆربه‌یان له سه‌ر ئه‌م خالانه ته‌بان: – ئه‌وكه‌سه‌ی كه به‌رده‌باران ئه‌كرێ ژیانی خێزانی پێك هێنابێ و له ده‌ره‌وه‌ی سنووری بنه‌ماڵه‌وه په‌یوه‌ندی سێكس(زینا)ی هه‌بووبێ. – زیناكه به هۆی شایه‌تیدانی كه‌سانی بڕواپێكراوه‌وه یان دانپێدانانی خودی تاوانباره‌كه سه‌لمابێت و حاكمێكی دینیش فرمانی به ره‌جمی تاوانباره‌كه دابێت. – تاوانبار تا ناوقه‌دی به هه‌ردوو ده‌ستیه‌وه له چاڵێكدا بچهقێندربێت. – ئه‌و به‌ردانه‌ی كه بۆی فڕێئهدرێن له ده‌نكه گوێزێك گه‌وره‌تر نه‌بن با فره‌تر زه‌جر بكێشێ و به سه‌ختی گیان بسپێرێ.
دیاره زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسكران بۆ دوعا ناشێ یان له كاتی كوشتنه‌كه‌یدا له به‌رچاو نه‌گیراوه. ئه‌و نه ژیانی خێزانی پێكهێنابوو نه زینایشی كردبوو (دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وه پزیشكییانه‌ی دواتر له سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌نجام درا ده‌ركه‌وت كه هێشتا كچه) وه‌ك چۆن له بهردبارانكردنهكانی ئێران و سعود و ئه‌فغان و…یشدا به ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ره‌جمكردن ره‌چاو نه‌كراوه و ناكرێن (بۆ نموونه ره‌جمی كچێكی ته‌مه‌ن 1چوارده ساڵ له سیستاندا ساڵی پار2007) به‌لام ئه‌گه‌ر كوژرانی دوعا تانوپۆیه‌كی ئیسلامی پێوه نیه، بۆچی له سه‌ر ئه‌و گشته شێوازه‌ی كوشتنه‌دا كه‌ڵك له ره‌جم كه مۆرك و هێمایه‌كی ئیسلامیانه‌ی هه‌یه وه‌رئه‌گرن؟
فیلم: له‌و فیلمانه‌ی كه به مۆبایل له‌و جینایه‌ته هه‌ڵگیراون، شه‌ش دانه‌یان كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه كه كۆیان ئه‌كاته چل و یه‌ک 1خولهك و 13سێزده چركه و بریتین له كێشانهدهرهوهی قوربانی له ماڵێكدا كه حه‌وشێكی دوور و درێژی هه‌یه و دوو پۆلیسیش له چه‌قی درگاكه‌دا وه‌ستاون تا بردنی بۆ مه‌یدانێكی به‌رین و زهجردان و كوشتنه وهحشیانهكهی و سه‌ره‌نجام راگواستنی جه‌سته‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئاپۆره‌ی خه‌ڵكه‌كه.
دیاره له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌شیمه‌ته‌كه زۆره و مۆبایله‌كانیش به باشی ده‌نگ و ره‌نگیان تۆمار نه‌كردووه، زۆربه‌ی قسه‌كان وه‌ك ژاوه‌ژاو دێنهگوێ. كۆمه‌ڵێكیان هه‌ندێك ده‌سته واژه‌ی عه‌ره‌بین كه له ناو ئه‌و هه‌لهه‌له و قریوهقریوهدا مانایه‌كی ئه‌وتۆ نابه‌خشن و به باشی فام ناكرێن و هه‌ندێك قسه‌یشیان به جوانی بۆ هه‌ركه‌سێك ئهبیسترێن و روون و فهسێحن وه‌ك: (الله ـ اللهاكبر ـ تبارك الله ـ عاش العرب ـ هذه القحبه ـ قحبه ـ زین ـ اسرع ـ دم الاكراد ـ لاشرطه و …)
به دڵنیاییشه‌وه رسته و ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كی كوردی نایه‌ته گوێ و له‌و ناوه‌دا یهكدوو كه‌سێك به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ئه‌بینرێ كه یه‌كێكیان نزیك به جه‌سته‌ی دوعایه و زووزوو به ده‌وریدا خول ئه‌خوات. روخسارهكانیش (ئه‌وانه‌ی له ناوجه‌رگه‌ی خهڵكهكهدان و ئازاری دوعا ئه‌ده‌ن و كه‌وش وبه‌ردی بۆ فڕێ ئه‌ده‌ن) عه‌ره‌بی ئه‌نوێنن. كتومت وه‌ك ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵێك له فاشیزمی عه‌ره‌بی و رادیكاڵیزمی ئیسلامی كه لێره‌دا سنووره‌كانیان شێواوه و به ته‌واوی ئاوێته‌ی یه‌كتر بوونه، ئه‌م شاكارهیان نواندبێ و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یان له غه‌زا و جیهادێكی دژ به غه‌یره عه‌ره‌ب ـ ناموسوڵماندا به‌ده‌ست هێنابێ. هاورای (اللهاكبر)ی ئه‌و نامرۆڤانه ئه‌و كاته‌ی كه بلۆكه‌كه‌ی پێدا ئه‌كێشن و خوێنی ئه‌پژێ به سه‌ر زه‌وی و قولوقاچی خۆیاندا، شێعره‌كه‌ی شاملو دێنێته‌وه یاد: ..چنان زیبایم من كه اللهاكبر وصفيست ناگذير كه از من میكنید.
ئیڕهاب: بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له‌وه‌ی كه ئایا كوشتنی كه‌سێكی ناموسوڵمان (ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سه كچێكی مێرمنداڵیش بێت) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه بووبێت(یان بیهه‌وێ كه ببێته) هۆی لادان(ارتداد)ی موسوڵمانێك، له ئیسلامییه‌كان ئه‌وه‌شێته‌وه و هیچ پاساوێكی دینی بۆئهكرێ؟ ئه‌بێ به چه‌مكی ئیسلامی سیاسی و بارودۆخی عیراقی دوای لێدانه‌كه‌ی ئامریكادا بچینه‌وه:
له 11ی سێپتامبره‌وه و به‌تایبه‌ت پاش رووخانی به‌عس لقه‌كانی ئه‌لقاعیده كێشرانه عیراق و هاوكات چه‌ندین گرووپی توندڕه‌وی جیهادی تریش له‌وێ په‌یدابوون و ئیسلامی سیاسی له هه‌موو بابه‌تێكدا له‌وێ زۆر به زه‌قی ده‌ركه‌وت و به پێی باوترین پێناسه: ئیسلامی سیاسی بزاڤێكه كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و له رۆژهه‌لاتی ناوین سه‌ریهه‌ڵداوه و ئه‌یهه‌وێ به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئایینی ئیسلام بگات به ده‌سه‌لات. ئه‌و دهسهلاتهیش كه ئامانجییه هه‌موو به‌شه‌كانی ئایینی، سیاسی، عه‌سكه‌ری، ئابووری، كۆمه‌لایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و …. له‌خۆئه‌گرێ نه‌ك ته‌نیا یه‌ك یان چه‌ند به‌شێك و ئه‌مه‌ش له خۆیدا واته شه‌رعیه‌تدان به هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك له راستای به‌رنامه‌كه‌یاندا؛ ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپانه وا بآرئههێنرێن كه به‌س خوێندنه‌وه‌كه‌ی خۆیان له دین دروسته، واده و ئیراده‌ی خوا له سه‌رووی ویست و ئاوه‌زی مرۆڤه، مرۆڤ و كۆمه‌ڵ به سووك و تاوانبار ئه‌زانن و بۆ بهكردهكردنی ئامانجه‌كانیان هیچ هێڵێكی سووری مرۆیی و ئه‌خلاقی ناس ناكه‌ن. ئه‌وه‌بوو به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئایین و به‌رگری له دین و له پێناوی خوادا، فتوای جیهادیان دژی ئا‌مریكا و شیعه و كورد راگه‌یاند و چه‌ندین كرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵی تیرۆریستی و نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجامدا و فیلمیان لێیههڵگرت و به جیهاندا بلاویان كرده‌وه. به‌رده‌وامی ئه‌و بۆچوون و كرده‌وانه وایكردوه كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵ له رووخانی رژێمی به‌عس، عیراق هه‌روا شپرز بمێنێته‌وه و پڕۆسه‌ی سیاسی ـ ئیداری ئه‌و ولاته دانه‌مه‌زرێ و زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ دهستتێوهڕدانی ده‌ره‌كی خۆش ببێ.
بۆ ئه‌و تاقم و گرووپه ئیسلامییانه‌ی عیراق: ته‌قینه‌وه، خۆته‌قاندنه‌وه، بارمته‌گرتن و كوشتن، سه‌ربڕین، شێواندنی جه‌نازه‌كان و وه‌ك له دانپێدانانی جه‌ماعه‌تی شێخزانادا ده‌ركه‌وت؛ ته‌نانه‌ت سێكس و نێربازیش، ئه‌گه‌رچی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه سه‌روه‌ری ئه‌خلاقی تێدایه و گوایه خودی دینیش ئه‌وكارانه‌ی قه‌ده‌غه كردووه، به‌لام چونكوو ئه‌كرێت كه‌ره‌سته بن بۆ گه‌یشتن به ئامانج كه‌واته ره‌وا و حه‌لاڵه و به ئه‌نجامدانیان خێری ئهوهدنیایان دهستئهكهوێ.
ئه‌گه‌ر كوڕ یاكچی به‌رپرسێك ره‌وایه ده‌ستدرێژی سێكسی پێبكرێ و بۆ ئابڕوو بردنی بنه‌ماڵه‌ی فیلمهكهیشی بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له جه‌ژنی قورباندا دروسته دوو برای مونفهجیره خۆیان قوربانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تاقمێكی سه‌ر به كوفر له‌ناوبه‌رن، ئه‌گه‌ر گرنگ نییه كه له شه‌به‌یخوونی خێڵی حه‌مه‌دا موجاهیده‌كان عومهرئاسا به خنجێر و شمشێر سه‌ری مولحیدان بپه‌ڕێنن؛ كه‌وابوو كوشتنی كه‌سێك كه موسوڵمانێكی له دین ده‌ركردبێ زۆرتر ره‌وایه و وا چاتره به‌دڕندانه‌ترین شێوه‌یش بێ تا زۆرترین كه‌سی پێ چاوترسێن بكرێت.
جیا له‌مانه‌ش هه‌ندێك خاڵی تر هه‌ن كه به‌س له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گرووپ و تاقمانهدایه كه بوون و گه‌شه و مانه‌وه‌یان له ئه‌وپه‌ڕی نائارامی ناوچه‌كه‌دا مسۆگه‌ر ئه‌بێ و ئه‌كرێ به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و داستانه ئه‌ویندارییه سه‌رنه‌گرتووه‌ی دوعای كورد و ئێزدی له‌گه‌ڵ موههندیلی عه‌ره‌ب و موسوڵماندا ده‌ستیان بكه‌وێ:
– ئه‌گه‌ر وا نیشان بدرێت كه ئێزدییه‌كان ئه‌وكاره‌یان كردووه؛ شه‌ڕی ئێزدی ـ ئیسلام له ناو كورده‌كانی دۆستی ئامریكادا دروست ئه‌بێ.
– وه‌ك چۆن هه‌وڵی دابڕانی فه‌یلی له‌كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌ندێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه هه‌نگاوێكی باش ئه‌بێت بۆ دابڕانی ئێزدییه‌كانیش له هه‌رێم.
– ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌و ده‌موده‌سته‌دا به فتوای سوننه رادیكاڵه‌كان چه‌ند ئێزدییه‌ك به‌س له‌به‌ر ئێزدیبوونیان كوژران و هه‌ڕه‌شه‌ی ره‌شه‌كوژی له ئێزدییه‌كان كرا و ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆسه زۆرتری بخاندایه ئه‌وا جیهاد له‌گه‌ڵ شهیتانپهرستهكاندا گشتگیر ئه‌بوو.
– ئه‌گه‌ریش كاری عه‌ره‌به‌كان بووبێت؛ شه‌ڕ و ناكۆكی ئه‌كه‌وێته نێوان كورد و عه‌ره‌به‌وه و عیراق ئاڵۆزتر ئه‌بێ و به‌ره‌ی دژه‌تیرۆر (به واتای ئه‌وان دژه‌ئیسلام) دێرتر ئه‌گات به ئامانجه‌كانی خۆی له‌و ولاته‌دا كه سه‌رده‌مانێك ناوه‌ند و چه‌قی ئایینی ئیسلام بووه.
– ئه‌گه‌ر رووداوه‌كه‌ی باشیك رێخۆشكه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌نگال نه‌بووبێت، ئه‌وا به كارێكی له‌و چه‌شنه (واته توندوتیژی له ناو ئێزدییه‌كاندا) رایگشتی فره به‌په‌رۆش نابێت و دوعا ده‌ستپێكێك ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌ره كرده‌وه ئیڕهابییهكان له خواروو و ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه پهلبهاوێژێته هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك دواتریش دیمان به ناو كرێكار و شوان و هتد چوونه ناوچه ئێزدی نشینه‌كان و گورزی خۆیان وه‌شاند و بوون به هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی ئێزدی ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و روو له ناوچه‌كانی تری كوردستان بكه‌ن.
دوعا كوژه بێده‌نگه‌كان
هه‌ركام له نزیكانی دوعا، هێزه چه‌كداره‌كانی باشیك و خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌وێ هه‌ر له یه‌كه‌م تێهه‌ڵچوونی بنه‌ماڵه‌كانی دوعا و موههندیلهوه تا گیرانی هه‌ردوكیان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه و دواتر رادهستكرانی دوعا به كه‌سوكاری و پاشان داڵده‌دانی ( یان ره‌نگه ئاماده‌كاری ئه‌و پیلانه بۆی) له ماڵی ئه‌و بڕواپێكراو(!) و پیاوه به ده‌سه‌لاته‌ی باشیكدا تا ئه‌گاته رۆژی جینایه‌ته‌كه؛ بێگومان ئه‌كرا و ئه‌یانتوانی به‌ر به‌و تاوانه بگرن به‌لام وادیاره ئه‌و زه‌ینییه‌ته‌ی كه هه‌ر چه‌شنه سته‌مكردنێك له ژن مه‌سه‌له‌یه‌كی ئهنتیكی و بنه‌ماڵه‌ییه نه‌ك جینایه‌ت و مرۆڤكوژی زۆرتر به سه‌ریاندا زاڵ بووه تا روانینێكی ئینسانی به‌رنبه‌ر به ئاوا كرده‌وه‌یه‌كی به‌ربه‌رییانه.
زۆربه‌مان كه فیلمی كوشتنی دوعامان دی گومانمان له مرۆڤبوونی ئاپۆره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌وریان گرتبوو بۆ دروست بوو، له ناخه‌وه به هه‌قی خۆیانمان ئه‌زانی كه بكوژه‌كانی دوعا ئه‌بێ به مه‌رگێك له شێوه‌ی دوعا تۆڵه‌یان لێبسنرێتهوه، هه‌ندێكمان زیاتر تووشی ئیحساس ئه‌هاتین و رامان وابوو كه سه‌رجه‌م ئه‌و جه‌ماوه‌ره و بكوژه‌كان ئه‌شێ پێكه‌وه و به هه‌مان ئه‌و شێوه دڕندانه‌یه بكوژرێنه‌وه. ئه‌ی به‌لام ئه‌وان بۆچی ئهقریوێنن و نه‌عره‌ی (اللهاكبر)ی سه‌ركه‌وتنیان به سه‌ر ئه‌و منداڵه بێدیفاعهدا تا دوور ئه‌ڕوا؟ ئه‌و كچه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش تاوانبار بووبێ نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه بكوژرابا، ئه‌وان چۆن توانییان ئه‌وه‌ند بێبه‌زه‌یی بن؟
پاش ئه‌وه‌ی فیلمی كوشتنی دوعا مۆبایل به مۆبایل له هه‌موو شوێنێك بلوتووس كرا، 17رۆژ دوای رووداوه‌كه له راگه‌یاندنه گشتییه‌كاندا هه‌واڵه‌كه‌ی بلاوكرایه‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه چه‌ند ساڵه زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان لانیكه‌م كامێرایه‌ك و ههواڵنێرێكیان له عیراقه و رووداوه‌كانی ئه‌و ولاته به خێرایی بلاو ئه‌كه‌نه‌وه. راگه‌یاندنه كوردییه‌كان ئه‌و چه‌ند رۆژه بۆ ده‌نگێكیان لێوه نه‌هات؟ ئه‌ی باشه ئه‌ركی میدیا چییه؟
ده‌سه‌لاتی كوردیش وای نیشاندا كه هیچ بوونێكی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا نییه و به‌ڕاستی وه‌ك ئه‌وه‌ی خاكی كوردستان نه‌بێت به پێویستی نه‌زانیوه به ئاشكرا هێمای خۆی له‌وێدا بنوێنێ و ته‌نانه‌ت ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یشی پشتگوێ خست كه ره‌نگه له ئاكامی ئاوا نه‌پرسین و خۆ بێدهربهستكردنێكدا شه‌ڕی ئایینی له ناو كورددا ده‌ست پێبكات و رواڵه‌تی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی كوردستانی مۆدێڕن و روو له پێشكه‌وتن و شارستانی زۆر ناشیرین بكا و دواتر دووكه‌ڵه‌كه‌ی بچێته‌وه به چاوی خۆیاندا. بۆ پێشمه‌رگه تا به‌غا و كه‌ربه‌لا ئه‌گات و پارێزگاری له برایانی جنوب! ئه‌كات به‌لام لهجهرگهی نیشتمانه‌كه‌یدا هه‌موو چالاكی و فیداكارییهكیان داناوه بۆ دوای جێبه‌جێكرانی ماده‌ی 1سه‌دوچل؟ ئاخۆ چ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌و بێده‌نگبوونه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا بێ؟
بێده‌نگی كه‌سانی نزیكی دوعا كه ئه‌زانن ئاوا تراژیدییهك چاوه‌ڕێیه‌تی و رزگاری ناكه‌ن، بێده‌نگی پۆلیس و ئاسایش و هێزهچهكداره حیزبی ـ حكومییه‌كان كه خۆ به پارێزه‌ری گیان و كیانی خه‌ڵك دائه‌نێن و ئاگادارن له‌وه‌ی كه دوعا له مه‌ترسی مه‌رگدایه و به‌لام بێهه‌ست و نابه‌رپرسانه ته‌نیا لێیئهڕوانن، بێده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه جینایه‌ته‌كه به به‌رچاویانه‌وه روو ئه‌دات و هیچ ناڵێن، بێده‌نگی میدیاكان و ئه‌مه‌ی كه پاش 17رۆژ و به زه‌ختی مۆبایله‌كان مه‌سه‌له‌كه ئهورووژێنن، بێده‌نگی ده‌سه‌لاتی كوردی له به‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمه‌وه روویداوه؛ هاوكات كه‌كۆمه‌ڵێك پرسیاری بێولام و گومانی سامناكمان تێدا ئه‌چێنن، هیچ بیانوویه‌كیش ناتوانێ تاوانی بێده‌نگبوونیان پاساو بدات و به پله‌ی دووهه‌م وه‌ك دوعاكوژێك لێیان ئهڕوانرێت.
كۆی ئه‌و بێده‌نگی و بێههڵوێستییانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌كه‌وه رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی بكوژه‌كانی دوعا به ئاسته‌م ده‌ربكه‌وێت و له لایهكیترهوه ئیسلامی سیاسی، ئیڕهابی و ده‌مارگرژه ئایینی ـ عهشیرهییهكان كه‌ڵكی ناڕه‌وای خۆیان له‌و مه‌سه‌له وه‌رگرن و له ئاكامدا كاره‌ساتی دوعا هاوكات وه‌ك لووتكه‌ی سته‌مكردن له ئافره‌ت و هه‌روه‌ها نموونه‌ی زه‌قی بوون به قوربانیی تیرۆریزمی ئیسلامی و شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی له مێژووی هاوچه‌رخی كورددا تۆمار بكرێ.