دیموکراتیه‌ت
سه‌باح ماسی فرۆش…….
پینج ساله عیراق له سه‌دام رزگار بووه ئالووده‌ی رزگار/داگیرکردنی ئامریکابووهرزگاری یا داگیرکرن ره‌نگه ئه‌مه‌یان پرسیارێکی ئێجگار گرنگ بێت.به‌ڵام گرنگتر ئه‌وه‌یه رزگاربوون له چی و داگیر کردنی کووێ؟
ئێمه‌ی سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌و جوگرافیایه‌ی پێ ئه‌وترێ عیراق داگیر کرابووین و خاکه‌که‌مان ئازاد له بێگانه.
له دووای 9نیسانی 2003 وه خۆمان وه‌ک دانیشتووان ئازاد و خاک داگیر کراو .
چیمان له‌و ئازادیه ده‌ستکه‌ووت؟ رزگارکه‌ر|داگیرکه‌ر دیموکراتیه‌تی هێنا کێشه‌ی ئێمه لێره‌وه ده‌ست پێده‌کات
ئه‌مه‌یان نه کۆمیدیایه‌و نه تراجیدیا به‌ڵکو رێک کێشه‌ی ئیمه له گه‌ل دیموکراتیه‌ته بۆ؟من لێره نامه‌وێ دژی چه‌مکی دیموکراتی بوه‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیموکراتیه‌ت گه‌وره‌ترین خه‌ته‌ره به‌سه‌ر عیراقه‌وه.
بۆ؟
عیراق هه‌ر له پێش پێکهاتنیه‌وه ووڵاتێکی به‌زۆر پێکه‌وه لکاو بوه ووڵاتێک بووه دانیشتووانی به خواستی خۆیان دایان نه مه‌زراندووه ووڵاتێک به‌گه‌شه‌ی سروشتی خۆی پێک نه‌هاتووه هیچ کاتێکیش هیچ به‌شێکی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوه
وولاتێک به بریاری ده‌ره‌کی پێک هاتووه وولاتێک به‌بێ ئیراده‌ی دانیشتوانی پێک هێنراوه ووڵاتێک له بری پێوویستی مێژوویی بڕیارێکی ده‌ره‌کی پێکی هێناوه بریاری ده‌ره‌کی نه‌بێت هیچ هۆکارێک نیه بۆ مانه‌وه‌ی عراق وه‌ک خۆی بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له ده‌ست چه‌مکی ئه‌و ئازادیه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کرد رزگار که‌ین ئه‌ڵین ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی عیراق ئازاد بن پیکه‌وه ناژین بۆ؟
چه‌ندین نه‌ته‌وه،ئاین،مه‌زهه‌ب له پێکهاته‌ی عیراقدا هه‌ن نه‌ک که‌س ناتوانێت ئه‌مه ئینکار کات ،به‌ڵکو هه‌موو ئه‌مه‌یان قبووله هیچ هۆکارێکیش نیه بۆ یه‌ک گرتنه‌وه‌ی عیراق به‌ده‌ر له‌و جیا کاریه‌ی باسمان کرد نه‌ته‌وه ،ئاین مه‌زهه‌ب ئه‌مرۆ له عراقدا ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی باسمان کرد پیکهاته‌ی ده‌وله‌ت حکومه‌ت حیزب پێک دێنن به ده‌ر له‌مان هیچ لایه‌نی تر نیه کاربه‌ده‌ست بێت.
هیچ بنه‌مایه‌کی تریش نیه بۆ پێک هینانی ده‌وله‌ت حکومه‌ت حیزب به‌داخه‌وه ئه‌و لایه‌نانه‌ی خۆیان به‌ده‌ر له‌و سێ کوچکه‌یه ئه‌بیننه‌وه مه‌گه‌ر ته‌نها خۆیان ده‌نگی خۆیان ببیستن.
زۆر به هه‌ڵه‌دا ئه‌چین گه‌ر وابزانین ئه‌مه ده‌ستکردی داگیرکه‌ره.
داگیرکه‌ر ره‌نگه ده‌ستی هه‌بێت له تۆخکردنی جیاکاریه‌کان ،به‌لام دروستی نه‌کردوه.
پێنج ساله حکومه‌ت به ته‌وافق داده‌مه‌زرێت رێک وه‌ک ئه‌و نوکته‌یه‌ی یه‌کێک بڵێت جا جگه‌ره ته‌رکدان چیه
ده‌توانم رۆژی ده‌جار ته‌رکی که‌م له هه‌مو موناسه‌به‌ێک باس له پێک هێنانی حکوموتی ته‌وافوق ئه‌کرێت و ته‌وافوقیش ناکه‌ن هیچ گومانێک له‌وه‌دا نیه که بۆ مانه‌وه‌ی عراق وه‌ک عراق ئه‌بێ دیکتاتۆریه‌ت به‌ر قه‌رار بێت
ئه‌گینا به بوونی دیموکراتی عیراق دابه‌ش ئه‌بێت .