
له شانزه‌ی چوارداژینگه داوای میهره‌بانیمان لێده‌كات!
وه‌ك ئاشكرایه به گوێره‌ی یاسا، په‌رله‌مانی كوردستان شانزه‌ی چواری به رۆژی ژینگه ده‌سنیشان كرد. ئه‌مرۆژه دژواره یادخستنه‌وه‌ی پیسبوون و سیسبوون و وێران بوونی ژینگه‌یه له دۆڵی بالیسان، به چه‌كی كیمیاوی.
ئه‌م رۆژه به شوومترین و دزێوترین رۆژه‌كانی ژیانی مرۆڤ له كوردستان داده‌نرێت، كه بۆ یه‌كه‌مینجار ژینگه‌ی مرۆڤ وگوڵ و گوڵزار و ژیانلهبهر هه‌مووی، پڕبوو له ژه‌هر. په‌له‌وه‌ر ئاژه‌ڵ و ڕووه‌ك و هه‌رچی زیندهوهرۆچكهیه له ژینگه‌ی ژیانی خۆیان تۆران و ترازان. له‌م رۆژه‌دا هه‌موو جومگه‌كانی زه‌وی به بۆنی كیمیاوی ئازاریان پێ گه‌یشت.
سه‌دام و ده‌سته و تاقمه‌كه‌ی له‌م رۆژه‌دا خۆشترین ئاهه‌نگیان گێڕا، سه‌مایان كرد و شه‌رابیان نۆش كرد، ئه‌وان ئه‌مرۆژه‌یان به سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن له قه‌ڵه‌مدا، چونكه له پێشوودا هه‌موو په‌لاماره‌كانیان ته‌نها دژ به مرۆڤ بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره توانییان هه‌مووشتێك ژه‌هراوی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت مێرووله‌ی به‌سته‌زمان كه به پۆل له خانووچكهكهیان هاتبوونه ده‌ر، یه‌ك به دوای یه‌ك تاڵاوی مه‌رگیان نۆش كرد. ئه‌وه‌ی له‌م رۆژه‌دا هیچ بههاێكی نه‌بوو مه‌رگ بوو. له‌م به‌هاره‌دا له جیاتی گژوگیا و نێرگز و به‌یبوون و هه‌ڵاڵه و گوڵاڵه و شیلان، مه‌رگ له هه‌موو كون و قوژبنێك سه‌ری ده‌رهێنابوو، مردن له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی ژیانی دابوو!.
ههیارانم! تكایه با له بایه‌خ و گرنگی ئه‌مرۆژه تێبگهبن. شانزه‌ی چوار كه‌یادی كیمیابارانی شێخ وه‌سان و بالیسان و ده‌وروبه‌ریه‌تی، با هه‌موومان بریاربدهبن ئیتر له گه‌ڵ ژینگه‌دا دڵڕه‌ق نه‌بین، بیربكه‌ینه‌وه كه ته‌نها رۆژێك ژینگه‌مان تێكچوو به سه‌تان هاوڕێ و هاوه‌ڵمان له تازه به‌هاری خۆیاندا هه‌ڵوه‌رین. بۆیه، با له‌م رۆژه و رۆژه‌كانی دیكه‌ی ژیانمان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی ژینگه به سۆز و ئه‌وینه‌وه گوڵ ماچ بكه‌ین، له گه‌ڵ په‌پووله پێبكه‌نین و له‌ته‌ك كۆتردا میهربنوێنین، ئه‌و باڵندانه‌ی كه له‌و رۆژه‌وه زیزبوون و كۆچیان كردووه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بچین ده‌ستی پڕ میهره‌بانییان بۆ رابخیهن و بیانهێنینه‌وه.
ههیارانم، تكایه ئه‌وانه‌ی ویژدانڕهقیتان به‌رامبه‌ر ژینگه نواندووه ئاشت ببنه‌وه. چیتر ئه‌م هه‌موو دار و دره‌خته شه‌هید مه‌كه‌ن، ئه‌م هه‌موو سه‌وزاییه له به‌رچاومان گوم مه‌كه‌ن.
تكایه! با له گه‌ڵ ژینگه میهره‌بان بین، چونكه ژینگه داوای میهره‌بانیمان لێ ده‌كات.
حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا