
ئه‌نفال وه‌ك هه‌وێنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا
ئه‌نفال یه‌كێك له كاره‌ساتبارترین تاوانه‌كانی چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، كه له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێك له زه‌به‌لاحترین ڕژێمه تۆتالیتاره‌كانی دنیا به سه‌ر گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه‌دا هێنرا و تیایدا به دڵڕه‌قانه‌ترین شێوه‌كانی جینۆساید‌كردن (182) هه‌زار مرۆڤی سڤیل كه زۆریان منداڵ و ژن و پیر بوون له‌ناو بران و هه‌زاران گوند و شارۆچكه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كران. ئه‌نفال له زۆر خاڵدا له تاوانه‌كانی جینۆسایدی مێژووی مرۆڤایه‌تی جیاواز بوو، دیارترین خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م تاوانه له‌گه‌ڵ تاوانه گه‌وره‌كانی دیكه‌ی دنیادا، هاوكاتبوونی گه‌وره‌یی تاوانه‌كه و بێدهنگیكردن بوو لێی، تاوانه‌كه چه‌ند گه‌وره بوو بێدهنگیكردنیش له تاوانه‌كه به هه‌مان ئه‌ندازه گه‌وره بوو. نه‌هامه‌تی بێدهنگیكردن له تاوانه‌كه، له نه‌هامه‌تی خودی تاوانه‌كه كه‌متر نه‌بوو. به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانیت له مێژووی مرۆڤایه‌تییدا تاوانێك بدۆزێته‌وه به‌قه‌د ئه‌نفال گه‌وره بووبێت و به‌قه‌د ئه‌نفالیش بێده‌نگی لێ كرابێت. ئه‌نفال جگه له‌وه‌ی له كاتی خۆیدا كه‌مترین قسه‌ی له‌سه‌ر كرا، ئێستایش كه نزیكه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، هێشتا وه‌ك پیویست ڕووناكی نه‌خراوه‌ته سه‌ر. ئه‌مه‌ش ڕاسته به‌شێكی گه‌وره‌ی بۆ كه‌مته‌رخه‌می دنیای ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی گه‌وره‌یشی په‌یوه‌ندی به‌خۆمانه‌وه هه‌یه. به بڕوای من ئه‌گه‌ر پێویست بێت یه‌كجار گله‌یی له دنیای ده‌ره‌وه بكه‌ین، پێویست ده‌كات ده‌یان جار گله‌یی له خۆمان بكه‌ین، كه نه‌مانتوانیووه كاری گه‌وره بۆ ئه‌نفال بكه‌ین. من ئه‌و هه‌وڵ و ته‌قه‌لا دڵسۆزانانهیه له‌بیر ناكه‌م كه جگه له حكومه‌ت و حیزبه‌كان و رێكخراوه‌كان، له‌لایه‌ن چه‌ند نووسه‌ر و ڕووناكبیر و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌كی دڵسۆزی میلهتهكهمانهوه له‌م پێناوه‌دا دراون، هه‌ر یه‌كێك له‌و كارانه نه‌ك جارێك، ده‌یان جار جێی ده‌ستخۆشی و دهستگووشین و پێزانینن. ئێستا كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم، چه‌ندین مرۆڤی دڵسۆزم له بیره كه له پێناوی ئه‌نفالدا ڕه‌نجی گه‌وره‌یان داوه، كۆڕ و فیستیڤاڵیان بۆ ئه‌نفال ڕێكخستووه و به‌ڵگه‌نامه‌یان له‌سه‌ر كۆكردۆته‌وه و كتێبیان له‌سه‌ر نووسیووه و گۆڤاریان بۆ ده‌ركردووه و تابلۆیان بۆ كێشاوه و شیعر و چیرۆك و ڕۆمانیان بۆ نووسیووه و فیلمیان له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێناوه و هتد. هه‌روه‌ك كاره‌كانی حكومهتیشم له‌بیره كه بۆ ئه‌نفال و بۆ كه‌س و كاری ئه‌نفالی كردووه. به‌ڵام ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشی زۆرمدا بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كراون، بشپرسم: ئاخۆ پێویست نه‌بوو كاری زۆر گه‌وره‌تر بكرێت؟ ئه‌ی ئێستا پێویست نییه كاری زۆر گه‌وره‌تر بكرێت؟ ئایا ناتوانرێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كۆڕ و میهرهجاناتی گه‌وره‌تر بۆ ئه‌نفال ساز بكرێت؟ ئاخۆ ناتوانرێت له پرۆگرامی خوێندندا به‌تایبه‌ت له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا جێی گه‌وره بۆ ئه‌نفال ته‌رخان بكرێت؟ ئه‌ی ئاخۆ ناتوانین سه‌نته‌ری گه‌وره‌ی توێژینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه بۆ ئه‌نفال دابمهزرینێن؟ بێگومان ده‌توانین ده‌یان پرسیاری دیكه‌ی له‌مجۆره ریز بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت لێره‌دا به‌تایبه‌تی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، هیچكام له‌و پرسیارانه نییه و هه‌موویشیانه. من ده‌مه‌وێت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌م كه گرنگترین كارێك بۆ ئه‌نفالی بكه‌ین ئه‌وه‌یه هه‌موومان، به‌تایبه‌ت حكومه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له بواری ئه‌نفالدا توانا و تاقه‌تی زۆرتریان هه‌یه، كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئه‌نفال وه‌ك دۆزێك له‌سه‌رووی هه‌موو ئیعتیباره جیاجیاكانی وه‌ك حیزب و ئایدۆلۆژیا و ناوچه و ئه‌م و ئه‌وه‌وه، دابنرێت. چونكه وه‌ك به‌ختیار عه‌لی له كتێبی خوێنه‌ری كوشنده‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه: (وه‌كچۆن سه‌ركه‌وتن ده‌توانێت هێزێكی بونیادنه‌ر بێت بۆ خه‌یاڵگه‌ی ده‌سته‌جه‌معی، نوشستیش ده‌توانێت ببێته هه‌وێنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا)، ئه‌نفال به‌رده‌وام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ هه‌موومان له‌ده‌وری كۆبینه‌وه و پێكه‌وه كاری بۆ بكه‌ین. ده‌توانین له‌م ڕووه‌وه، هه‌ڵبه‌ت به شێوازی خۆمان، سوود له ئه‌زموونی جووله‌كه‌كان له هۆلۆكۆست و شیعه‌كان له عاشورا وه‌ربگرین.
* كوردستانی نوێ، ژماره (5753) 16/4/2012