Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
تەقدیم

تەقدیم

Closed
by April 10, 2008 گشتی

   محەمەد گەڵاڵەیی…..

 *كوڕێك لە كۆلێژى كارگێرىو ئابوورى زلەیەكى بەدەستى كچێكەوە خوارد، پاشئەوەى توانى ڕووبەروو تەقدیمى بكاتو پێی بڵێت: خۆشمدەوێی كچە هارەكە!
 *لە كۆلێژى زانست یەكێتى بێ كەپڵانى كوردستان ڕاگەیاندرا.
 * لە كۆلێژى ئاداب كچان تەنیا كوڕان دەوروژێننو ئاریان پێدەبەخشن.
 * دواى مانگێك لەكارى سكرتێرى یەكێتى بێ كەپڵانى كوردستان، بۆ یەكەمین جار لە بن دیوارێكى كۆلێژى ئەندازیارى كچێكى كەپڵاند، دواى سێ جار لە ئار وەگرتن، ئەندامێكى یەكێتیەكەش وتبوى: ئۆخەى دەربازى بوو لە ئار وەرگرتن!
 *كوڕانى كۆلێژەكانى ئادابو كشتوكالأو پەروەردەو كارگێرىو ئابوورى، خەون بە تەقدیمكردنەوە دەبینینو رقیان لە وشەى ئارە.
 * كوڕانى ئەندازیارىو پزیشكىو زانست حەزیان لە تەقدیم نییە!
 * كچانى ئاداب لەترسی تەقدیمو بەمەبەستى خۆگرانكردن لەلاى كوڕان، بەبەردەوامى دەچنە كۆڵانى پیرەژنان.
 * كچان حەز بە كەپڵاندن دەكەن، بەڵام دواى چوار لەسالأ خوێندن لە زانكۆ، كە ئەمە لەگەلأ ستراتیژیەتى كەپڵاندن نایتەوە لەلاى كوڕان.
    ئەم رستانەى سەرەوە، بەشێكن لەو هەوالأو دەنگوباسانەى كە لە چوار ساڵى زانكۆدا بیستوومە، كە زۆربەشیان دزەیان كردووە لەلایەن ئەو كوڕانەى رەفزیان وەرگرتووەو یان ئەو كچانەى كە تەنیا ئاریان دەدا، كەسیان بە كەپڵى خۆیان نەدەزانى، زۆربەى ئەو كوڕانەى كە ئاریان وەردەگرتو ئێستاشى لەگەڵدابێت، لەڕووى پێشینەى خۆشەویستىو ئار وەرگرتنو گەمەى كچانو خۆ گرانكردنیان شارەزا نەبوون، واتا بە یەك ئار تێر خۆى دەشڵەژاندو هەتا پێی  ئەكرا دەیخواردەوەو یان تا بەیانى لە شوقە یا لەماڵەوە زەكەریاو زیاد ئەسعەدو عەبدول حەلیم حافزو ابراهیم تاتلیتاسو چەندانى ترى دەخستە سەر ریكۆردەرەكەیىو جگەرەى دەكێشاو داڵغەى لێدەدا، وشەى تەقدیم  لەلاى زۆربەى خوێندكارانى زانكۆ، بەكارهێنانى وەك كردار زۆر زەحمەتەو یەدیوەكەى تر نزیكە لە ئار، هەندێك كوڕ كاتێك لەگەلأ كچێك ڕادەوەستا هەناسەى سوار دەبوو، سوور هەڵدەگڕا، ئارەقەى دەكرد، قسەكانى لەسەر یەكدەچوونو بەداوى یەكترى نەدەهاتن، ئەى ئەگەر لەكاتى كەپڵاندنەكە چی بەسەر دەهاتو لەكاتى ئار وەرگرتنیشدا چی لەخۆى ئەكرد؟ بەكورتییەكەى زۆربەى ئەو كچانەى تەقدیمیان ئەكرا جوانبوون، زۆربەى كوڕەكانیش كەم دەرامەت بوون، بەڵام لەهەمان كاتیشدا هەندێ كوڕ بۆ ڕابواردنو گەمەكردن بەكچى خەڵك تەقدیمى ئەكرد، یان ئەو بێوەفاییەى كوڕان، كچەكان كردبوویانە بیانووێك بۆ ئاردان، بەڵام هەندێك لەكوڕو كچانى كۆلێژەكان بەراستى دەی كەپڵێننو هاوسەرگیرى دروست دەكەن، بۆیە تەنیا لەبەشەكەى ئێمە لە ماوەى چوار ساڵدا سێ كوڕ كچى زانكۆیان مارەكردو پێنج كچیش شوویان بە كوڕى دەرەوەو ناوەوەى زانكۆ كرد، لە سەدو پێنج خوێندكار هەشت كەس چووە ناو قەفەزى زێرین، ئەمە رێژەیەكى زۆر كەمبوو، بەتایبەتى لەلایەنى كۆمەڵاتیبوون زۆر بەخراپى شكاوەتەوە، چونكە زانكۆ تا ئەوكاتەى لێم دەخوێند شوێنێك بوو بۆ لەناچوونى ئینسانو كەسی بەرامبەر دەیوست لەناوت بەرێت، ئەمە هەستو تۆى عەشائیرى كۆمەڵگاى كوردیە، كە زۆر بێ رەحمانە چۆتە خوێنى زانكۆوە، بۆیە پاكبوونەوە لێی زۆر ئاستەمە،  چونكە تا ئەو بیركردنەوەو جۆرە كەسانە ئامادەبن لەوێدا، تا لەزانكۆش بووم، نەكەسم كوشتو نەكەسیش كوشتمى، واتا نەكەس تەقدیمى كردم، ئاریشم نەدا بەهیچ كچێك، چونكە كاتى ئەوەم نەبوو، بەدواى جیهانى تەقدیمەوە وێڵبم، لەگەڵ رێزو خۆشەویستیم بۆ هەموو ئەوانەى ئاریان وەرگرتووەو ئاریش دەدەن، هیوادارم خوێندكارانى زانكۆ ئەو كولتوورە لە مێشكو بیركردنەوەى خۆیان فڕێبدەنو ژیانێكى ئارام پێك بهێنن.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.