کورد، پێویستیی به‌یه‌ک زمانی نووسینی نیشتمانیی هه‌یه.
نووسینی:
1. هه‌ندرێن….
2. کامیار سابیر( خه‌تاب سابیر)…..
"زمان، دایهلێکتێکه خاوه‌ن له‌شکرو هێزی ده‌ریاییه"
Max Weinreich
لێره‌دا ئه‌م نووسینه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی لۆژێکێک بۆ تێگه‌یشتن له به‌های به فهرمییکردنی زمانی ستادهردی کوردیی، ده‌یه‌وێ سه‌رنجی ئاخێوه‌رانی بادینان و کۆی ئه‌و نووسه‌ر و سیاسییانه‌ی که چاره‌نووسی کوردستانیان بۆ گرنگه رابکێشێ. ….
به‌شی یه‌که‌م
پێشه‌کیی
ئه‌م نووسینه، وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک له سه‌ر نووسینی پێشووترمان( زمانی ستانده‌ردی کوردیی له‌نێوان گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵات و زاراوه‌په‌رستییدا)، هه‌وڵێکی تره بۆ شرۆڤه‌کردنی ئه‌و دڕدۆنگییه‌ی که له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووسه‌رانی بادینانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌مه‌ڕ زمانی ستانده‌ردی کوردیی هێناویانه‌ته ئاراوه و بانگه‌شه‌ی خوێندن بهدایهلێکت ده‌که‌ن. بڕیاری خوێندن به بنزاراوه‌ی بادینانیی له هه‌رێمی کوردستاندا، بڕیارێک بوو له دوور ونزیکه‌وه پێوه‌ندیی به وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه نه‌بوو. خودی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ "کوردستانی نوێ"، ددان به‌و راستییه‌دا ده‌نێ. بۆیه به راشکاویی ئه‌م وه‌زیره له هه‌مبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا بێ ده‌سه‌ڵاته، جگه له سه‌رله‌قاندن هیچ شتێکی تری بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. به‌ڕاستیی ئه‌گه‌ر له‌گرنگیی په‌روه‌رده و زمانی نه‌ته‌وه، نیشتمانیی و ستاندهرد بگه‌یشتایه، وه‌ک پێشتر داوایان لێکردبوو ده‌بووایه سه‌ربه‌رزانه وازی له‌و پۆسته بێده‌سه‌ڵاته بهێنایه. ده‌بووایه مێژوویه‌کی گه‌شی به‌وازهێنان بۆ خۆی تۆمار بکردایه، نه‌ک مێژوویه‌ک که سه‌ره‌تای شه‌قڵێکی گه‌وره له‌نێو جه‌سته‌ی میلله‌تی کورددا دروست ده‌کات.
لێره‌دا ئه‌م نووسینه له پێناو دۆزینه‌وه‌ی لۆژێکێک بۆ تێگه‌یشتن له به‌های به فهرمییکردنی زمانی ستادهردی کوردیی، ده‌یه‌وێ سه‌رنجی ئاخێوه‌رانی بادینان و کۆی ئه‌و نووسه‌ر و سیاسییانه‌ی که چاره‌نووسی کوردستانیان بۆ گرنگه رابکێشێ. به سوودوه‌رگرتن له کتێبی"Kommunikativt handlande" (1) کۆمه‌ڵناس و هزرڤانی ئاڵمانیی، هابرماس)Habermas )، بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ران له ئاستێکی راشناڵیستدا له‌مه‌ڕ گرنگیی و جیاوازییه‌کانی نێوان زمانێکی پرێستیژ و ستاندهرد له‌لایه‌ک و دایه‌لێکت و بنزاراوه له‌لایه‌کی تر، به ئاکامێک بگه‌ن، ده‌بێ به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه و شێوازێکی لۆژیکیی گفتوگۆیه‌کی کراوه له نێوان لایه‌نگرانی خوێندن به بادینانیی و لایه‌نگرانی به فهرمییکردنی زمانێکی ستانده‌ردی کوردیی ساز بکه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌ک توانی به به‌ڵگه و ئارگیومێنتی لۆژیکانه، بۆچوونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر پووچه‌ڵ بکاته‌وه، پێویسته لایه‌که‌ی تر ئه‌وه بپهژرێنی. که‌واته ئه‌م نووسینه‌ش ده‌یه‌وێ به‌شێک بێت له‌و گفتوگۆیه.
خوێندن به بنزارهوه، شێرپه‌نجه‌ی زمانی ستانده‌رده
ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵی نووسه‌ری بادینانیی، چ له هه‌ندێ سایتی کوردیی و هه‌ندێ رۆژنامه‌ی کوردستاندا، که‌وتوونه‌ته پاساو هێنانه‌وه‌و نموونه هێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه و ئارگیومێنته‌کانیان به‌هێز بکه‌ن و زێتر رێگه بۆ خوێندن به‌زاراوه‌ی بادینانیی خۆش بکه‌ن و زمانی ستانده‌ردی کوردییش پشت گوێبخهن. به‌ڵام ئارگیومێنته‌کانیان ئه‌وه‌نده نازانستیین شه‌و و ڕۆژێک بڕ ناکه‌ن.. سه‌رگه‌ردانییه‌که له‌وه‌دایه، هیچیان ماڵی ئه‌و بابه‌ته نین، به‌ڵام خۆیان کردووه بهدهمسپیی بنزاراوه‌ی بادینانیی، به‌شێوه‌یه‌ک یه‌خه‌ی خۆیان داده‌ڕن، که کۆتاییه‌کی ره‌ش چاوه‌ڕوانی یه‌ک زمانی نووسینی کوردیی ده‌کات. باشییه‌ک که ده‌یکه‌ن، ئه‌م باسانه، به‌زمانی ستانده‌ردی کوردیی ده‌نووسن و له‌و میدیایانهشدا بڵاوی ده‌که‌نه‌وه که به‌زمانی پرێستیژی کوردیی ده‌وه‌شێنرێن، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌ر به دایهلێکتهکهی خۆیان بینووسن و له بڵاوکراوه‌کانی خۆیاندا دایبه‌زێنن، له‌خۆیان زێتر که‌س نایبینێ.
له‌و باسانه‌ی ئه‌وان ده‌یورووژێنن، گوایه زۆر ئاساییه، له‌وڵاتێکدا چه‌ند زمانی نووسین هه‌بێ و له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کیشدا چه‌ندین شێوازی نووسین و زمانی جیاواز هه‌بێ. تا ئێره ده‌کرێ بڵێی باشه، به‌ڵام نموونه‌مان پێشان بده‌ن. کێشه‌که ئه‌وه‌یه کاتێ ئه‌و نووسه‌رانه ده‌چنه سه‌ر نموونه و که‌یسه‌کان، ئیتر مرۆڤ خۆی پێ ناگیرێ، سه‌ربه‌قوڕ بێت دێته پێکه‌نین. بۆ نموونه سویسرا به‌نموونه ده‌هێننه‌وه، گوایه چوار زمانی جیاوازی تێدایه و هه‌ر هه‌مووشیان خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌ی سویسریی ده‌زانن و زمان-جیاوازیی نیشانه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه نییه بۆیان و هه‌موویان له‌بۆته‌ی سویسراییبووندا تواونه‌ته‌وه! باشه گوتمان کوردبوونهکهمان بێ چانسیی بوو، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مانه نه‌خشه داڕێژه‌ری زمان بن، ئه‌مه‌یان خه‌تای خوایه، سروشته، یان خه‌تای هه‌موو کورده.
ئه‌م بۆچوونانه به مێشکی منداڵێکی شه‌شی سه‌ره‌تاییدا ده‌چێ، بۆ که‌سێک له کوێره دێیه‌ک بژیی و له‌ژیانیدا کاره‌بای نه‌دیبێ، بهعهقڵیدا ده‌چێ ، به‌ڵام وێرانه ئه‌وه‌یه ئه‌م قسانه فڕی به‌سه‌ر زانستی زمانه‌وه نییه، پێی له‌ئاسمانه و یه‌ک بست له رشته‌ی زمانه‌وانییدا بڕ ناکات. سویسرا چوار کۆمیونیتیی سه‌ره‌کیی جیاواز له‌ڕووی ره‌چه‌ڵه‌ک و ئێسنیکییهوه تێیدا ده‌ژین. ئاڵمانیی، فڕانسیی، ئیتالیی و رۆمانشیی، هه‌ر هه‌موویان خۆیان به‌نه‌ته‌وه‌ی سویسریی ده‌زانن، چ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سویسریی و چ وه‌ک هاوڵاتییبوون، به‌ڵام هه‌ر چوار لایان زمانگه‌لێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه و زمانی ستانده‌ردی نووسینیان هه‌یه و هه‌موو زمانه‌کانیش پێکه‌وه زمانی نیشتمانیی ، زمانی ئۆفیشه‌ڵی سیاسیی ، ئابووریی و کولتووریین. له‌هه‌موویشی گرنگتر، ره‌گوڕیشه‌ی ئه‌و زمانانه له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازن.
ئه‌و چوار زمانه فه‌رمییه‌ی سویسرا، زمانی ستانده‌ردی نووسینن، واته دایه‌لێکت نین. راسته دایه‌لێکتی ئاخافتنی شوێنێک بۆ شوێنیک جیاوازیی هه‌یه و ئه‌مه‌ش سروشتی هه‌موو زمانێکه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سویسرادا هه‌یه، به‌راورد ناکرێ به کوردستان، له‌کوردستاندا دوو زمان و سێ زمان نییه، ئه‌گه‌ر هه‌بێ له‌نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوورییه‌کاندا هه‌یه، نه‌ک له‌نێوان خودی کورددا. به‌داخه‌وه ئه‌وه هه‌ندێک بادینانیین ده‌یانه‌وێ له‌پاڵ زمانی ستانده‌ردی کوردییدا، زاراوه‌یه‌کی تر به‌کاربهێنن، که چه‌ند زیانی بۆ زمانی ستانده‌ردی کوردیی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش زێتر بۆ خودی بادینان زیانی هه‌یه.
کۆدی زمانێکی هاوبه‌ش
مرۆڤ له‌رێی زمانه‌وه بوونی خۆی راده‌گه‌ینێت. کاتێک مرۆڤ گه‌یشته ئه‌و ئاسته له بیرکردنه‌وه، که ده‌بێ زمانێکی هاوبه‌شی هه‌بێ، ئیتر له‌وه تێده‌گا که ته‌نیا زمانێکی فه‌رمیی نووسین (نه‌ک ئاخافتن) ده‌توانێ یه‌کێتیی نه‌ته‌وایه‌تییه‌که‌ی کۆبکاته‌وه و تایبه‌تمه‌ندیی ئایدێنتیتییهکهیشی به‌و زمانی نووسینه‌وه ده‌رببڕێ. راسته زمانی ئاخافتن زۆر له پێش زمانی نووسیندا هه‌بووه. ئاشکرایه کۆنترین زمانی نووسین به‌ر له نزیکه‌ی 3300 ساڵ پیش زایین له سۆمه‌رییه‌کانه‌وه، له رۆژگاری میزۆپۆتامیادا داهێنراوه، که به " cuneiform script " ناسراوه.
کوردستانیش به‌شێک بووه له بێشکه‌ی ئه‌و ژیاره‌ی میزۆپۆتامیا، لێ ئه‌مڕۆ ، وێڕای ئه‌مه‌ش که بۆ یه‌که‌مجاره کورد خۆی له به‌شێکی خاکه‌که‌یدا سه‌روه‌ریی زمانه‌که‌ی به ده‌ستی خۆیه‌وه بێت و بنه‌مای زمانێکی ستاندهردیشی هه‌بێت، که‌چی ده‌مڕاسته سیاسیی و رووناکبیرییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی نه‌ک هه‌ر ویستی خه‌مڵاندن و په‌ژراندنی ئه‌و زمانه پرێستیژ و یه‌کگرتووه‌یان نییه، به‌ڵکوو به هۆی ئه‌جێندای حیزبیی و دهڤهرپهرستییانهوه خه‌ریکه ئه‌و زمانه‌ش وه‌ک ئاوه‌ز و گیانی خۆیان له‌ت و په‌ت ده‌که‌ن!
چۆن خاکێک، کۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، هاوکاتیش رۆڵی زمانێکی فه‌رمییش بوونی ناوه‌کیی، گیان و ئاوه‌زی نه‌ته‌وه‌یه‌که. به‌مجۆره ئه‌گه‌ر کوردستان خاکی کۆی کوردان بێت، که‌واته بۆ ده‌بێ له جیاتی تۆکمه‌کردنی بنه‌مای ئه‌و زمانه ستاندهردهمان، زمانێک که ده‌توانێ کۆدی ناسنامه‌ی کوردانی لێکدابڕاو له ناو خۆیدا کۆبکاته‌وه، بێین ئیفلیجی بکه‌ین؟ دیاره چێ‌کردنی زمانێکی فه‌رمیی له هه‌ندێ وڵات‌دا، فاکته‌رگه‌لێکی سیاسیی له پشته‌وه‌یه. لهکوردستنانیشدا، بڕیارێکی سیاسیی و نیشتمانیی ده‌توانێ ئایدێنتیتی کورد لهزمانهکهیدا تۆکمه‌تر بکات و زمانی کوردیی به‌ته‌وایی له ده‌ست گێچه‌ڵ و گاڕانی دایه‌لێکته‌کان بپارێزێ.
له حه‌فتاکاندا زمان‌ناس و دایهلێکتناسی سوێدیی کارل-هامپوس دالستێت (Karl-Hampus Dahlstedt، زمانی ئاخافتنی له سوێد به‌سه‌ر پێنج جۆردا دابه‌شکرد: "دایه‌لێکتی ره‌سه‌ن"، "زمانێکی ره‌سه‌نی لۆکاڵیی تێکه‌ڵاو"، "زمانی ستانده‌ردی ده‌ڤه‌ریی"، "زمانی سه‌رانسه‌ریی ده‌ڤه‌ریی" و "زمانی ستاندهرد" (2) .که‌چیی له 2000 ه‌کان به دواوه خه‌ڵکی سوێد تاک و ته‌را نه‌بێ به‌و "دایه‌لێکته ره‌سه‌ن"ه ناپه‌یڤن، له کۆتاییدا له کۆی ئه‌و پێنج جۆره دایه‌لێکته سه‌ره‌کییانه‌دا ته‌نیا دووانیان مانه‌وه، "زمانی ستانده‌ردی ده‌ڤه‌ریی " و "زمانی ستانده‌ردی فه‌رمیی وڵات "، یان "زمانی تایبه‌تیی " و "زمانی ئۆفیشه‌ڵ". (3)
هه‌ڵبه‌ته هۆکارگه‌لێکی ناوه‌کیی ، ده‌ره‌کیی و ئایدێنتیتی هه‌یه که هانی کۆی هاووڵاتییان ده‌دا له چێوارچێوه‌ی وڵاته‌که‌یاندا به دوای چێ‌کردنی کۆدی زمانێکی هاوبه‌شدا بگه‌ڕێن، که وه‌ک میکانیزمێکی هاوبه‌ش به یه‌که‌وه کۆیان بکاته‌وه. له ئاکامی ئه‌و هۆکارانه‌دا بوو که زمانێکی هاوبه‌ش بۆ کۆی هاووڵاتییانی وڵاتێک هاته کایه‌وه، که پێیده‌وترێ "زمانی فه‌رمیی". ئه‌و زمانه فه‌رمییه له ئاستی حکومه‌تیشدا بوو به کۆدێکی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که له چوارچێوه‌ی وڵاتێک‌دا ده‌ژین.
له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌و زمانه فه‌رمییه‌ی که بۆته زمانێکی هاوبه‌شی کۆی سوێدییه‌کان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دایهلێکتانهی ده‌ڤه‌ری "Mälardalsområdet"، (پێشان ئه‌و ده‌ڤه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی ستۆکهۆلم بووه، که‌چیی ئێستا گه‌ڕه‌کێکه له ستۆکهۆڵم)، چێکراوه. "چونکه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وڵات و پایته‌خت ده‌که‌وێته ئه‌وێوه- له به‌رامبه‌ر زمانی ستانده‌رددا ئه‌و شێوه زمانانه‌ی که له ده‌ڤه‌ری جیۆگرافییه سنوودارهکانی تردا به‌کار ده‌هێنرێن وه‌ک دایه‌لێکت سه‌یر ده‌کرێن.
"زمان دایهلێکتێکه خاوه‌ن له‌شکر و هێزی ده‌ریایییه". ئه‌و ده‌ربڕینه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که جیاوازیی نێوان دایه‌لێکت و زمانی ستاندهرد، واتایه‌کی سیاسیی هه‌یه. داهێنانی ئه‌و پێناسه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆر سه‌رچاوه. بۆ نموونه: تێزه‌کانی زمان‌ناسی ئه‌مێریکیی، Joshua Fishman له‌سه‌ر سۆسیۆلۆژیای زمان، زمان‌ناسی ئاڵمانیی، Max Weinreich …تاد. ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌و تێرم و تێڕوانینانه هه‌یه که زمانی ستاندهرد پڕچهکهو دایه‌لێکته‌کان لاکهوتهن، نووسه‌ر و سیاسیی دهڤهرپهرست و زاراوهپهرست نه‌بوون، به‌ڵکو که‌سانی هۆشمه‌ند و زمانناسیی دڵسۆز و خاوه‌ن گوتاری نیشتمانیی بوون.
له کاتێکدا که کورد خۆی به‌شێک له نیشتمانی کوردستان به‌ڕێوه ده‌با، پێویسته نووسه‌ران وسیاسییه‌کانی له جیاتی ئاوێزانبوون به‌گیانی خێڵپه‌رستیی، حیزبپهرستیی، زاراوه‌په‌رستیی و ناوچه‌گه‌ریی و … تاد، به سوود وه‌رگرتن له مێژووی ستانده‌ردبوونی زمانه بیانییه‌کان، بیر له به‌های خه‌مڵاندن و بڕیاردان بۆ سه‌قامگیرکردنی زمانێکی ستاندهرد و فه‌رمیی بۆ کۆی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان بکه‌نه‌وه، تا کورد له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی که به دڕه‌نده‌ترین دوژمنه‌کانی زمان و کولتووری کوردیی گه‌مارۆدراوه، زمانێکی ستاندهرد و ده‌سه‌ڵاتێکی تۆکمه‌ی زمان له‌نێو خێڵگهلی دایهلێکتهکاندا رابگه‌یه‌نن. که‌واته هه‌ر هه‌وڵێک بۆ زێتر له‌تکردنی زمانی پرێستیژ و ستانده‌ردی کوردیی، بێجگه له لاوازکردنی یه‌کێتی کورد و بوونی زمانه‌که‌ی، هیچی دیکه ناگه‌یه‌نێ.
له‌وه‌ش بترازێین، هه‌ندێک نووسه‌ری ناوچه‌ی بادینان، ده‌یانه‌وێ له‌ڕووی هیومانیزمه‌وه سه‌یری ئه‌مه بکه‌ن و پێیانوایه، ده‌بێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ بنزاراوهکهیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان له‌به‌رچاو بگیردرێ . ئه‌وه‌یان مافی خۆیانه و ئه‌رکی زمانی ستاندهردیشه ئه‌و ئه‌رکه له‌ئه‌ستۆ بگرێ. به‌ڵام ئه‌و مافه‌یان نییه، که دایهلێکتهکهیان به‌ربده‌نه گیانی زمانی ستاندهرد، تێکستی کورد، زمانی پرێستیژی کوردیی و ره‌وڕه‌وی مێژوو بۆ دواوه بگێڕنه‌وه. راسته مافی که‌مایه‌تییه‌کان ده‌بێ پارێزراو بێ، له‌سه‌رده‌می گڵۆباڵیزهیشنیشدا، ئهنسرۆپۆلۆجیستهکان بایه‌خێکی زۆر به مافی که‌مایه‌تییه‌کان و ئێسنیکه‌کان ده‌ده‌ن که زمانه‌که‌ی خۆیان بپارێزن. به‌ڵام ئاخۆ خه‌ڵکی بادینان سته‌میان لێکراوه، یان هه‌ندێ رووناک‌بیر و که‌سانی ئایدۆلۆژیین ده‌یانه‌وێ سته‌م له‌سه‌رجه‌م تێکست، زمان و مێژووی کورد بکه‌ن.
ئه‌نسرۆپۆلۆجیست و سۆسیۆلۆجیست Paulston Christina Bratt، به‌وردیی جه‌خت له پاراستنی مافی زمانی که‌مه نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئێسنیکه‌کان ده‌کاته‌وه و پێیوایه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، ئه‌م مافه‌یان زێتر بۆ دابین بووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئینگلیزیی وه‌ک لینگوا فرانکایه‌کی جیهانیی به‌هۆی گڵۆباڵیزهیشنهوه هه‌موو قوژبنێکی دنیای ته‌نیوه‌ته‌وه ( 4 ). به‌م پێودانگه بێ، ناکرێ بڵێی بادینان له هه‌رێمی کوردستاندا، که‌مینه‌ن، ئه‌وان ئێسنیکی جیاوازیش نین له ئێسنیکی کورد، خاوه‌نی هه‌مان کولتووری کورده‌کانی تری شاره‌کانی هه‌ولێرو که‌رکوک و سلێمانیین، ته‌نێ بنزاراوهکهیان جیاوازه، ئیتر به‌ناوی مافه‌وه ناکرێ، ئاگر له ماڵ و زمانی ستانده‌ردی کوردیی به‌ربده‌ن .
یان له سه‌رگه‌ردانییه‌کی تردا که‌یسی کانه‌دا( که‌نه‌دا) وه‌رده‌گرن و پێیانوایه، وه‌ک كانه‌دا، ئاساییه دوو زمانی نووسین هه‌بێ، وه‌ک ئینگلیزیی و فڕانسیی، ئه‌وه تێناگه‌ن، نه‌ته‌وه‌ی که‌نه‌دا له دوو بنه‌چه ئێسنیکی سه‌ره‌کیی ( ئینگلیز و فڕانس ) له‌لایه‌ک و ده‌یان کۆمیونیتی جیاوازی کۆچکردوو پێکهاتووه. به‌پێی ئاماری 2005 ی ئه‌و وڵاته بێ، نزیکه‌ی Y.7 ی خه‌ڵك زمانی زگماکیان ئینگلیزییه، #.3 زمانی زگماکیان فڕانسییه، هه‌رچی ده‌شمێنێته‌وه ته‌واوی کۆمیونیتییه جیاوازه‌کانی کانه‌دا پێک ده‌هێنن. به‌ڵام دوو زمان، زمانی فه‌رمیین، که ئینگلیزیی و فڕانسییه. ئه‌م دوو زمانه به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته زمانی ئۆفیشهڵن، دوو زمانی سه‌ربه‌خۆن و هیچیان دایه‌لێکت نین. ئه‌گه‌ر دهۆک، وه‌ک شارێکی هه‌رێم ده‌یه‌وێ ببێ به هه‌رێمێکی له‌چه‌شنی کویبێک Quebec ی کانه‌دا و دایهلێکتهکهی خۆیان به که‌ڵه‌گایی بکه‌ن به‌زمان، باشتره به‌ئاشکرا کار بۆ ئه‌مه بکه‌ن و رایبگه‌یه‌نن، نه‌ک به‌خشکه‌یی و له‌په‌نای ده‌سه‌ڵاتی حیزب و حکومه‌ته‌وه ئه‌م گۆڵمه‌زه بنێنه‌وه.
هه‌روه‌ها، قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن، که زمانی خوێندن و نووسین له هه‌رێمی کوردستاندا بکرێته زمانی ئینگلیزیی، ئه‌م بۆچوونه ، له نووسینی که‌سێکدا به‌ناوی سدیق حامد، وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی هونه‌ریی دهۆک به‌ئاشکرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێ. له رۆژنامه‌ی "رۆژنامه"دا، ژماره 153دا، زۆر به‌خوێنساردییه‌وه ده‌ڵی با هه‌رکه‌س به شێوه‌زاری خۆی بخوێنێ ئه‌ویش یه‌ک وانه، له‌سه‌ر دایه‌لێکتی کوردیی نه‌ک زمانیی کوردیی، هه‌موو وانه‌کانی تر، وه‌ک هیندستان و مالیزیا‌و پاکستان، به ئینگلیزیی بن. به‌ڕاستیی ئه‌م داوایه له کۆمه‌ڵی قسه‌ی تیژتێپه‌ڕ و عاشق بهناوچهگهریی زێتر هیچ ئارگیومێنتێکی زانستیی و ئه‌کادیمیی و نیشتمانیی تێدا نییه. ئه‌و شتانه‌ش له هیندستان و پاکستان و مالیزیا باسیان ده‌کات، وانییه ، به‌ڵکوو گۆترهکارییهو له راستییه‌وه دوورن.