
ژینگه و مرۆڤ … وه‌رگێرانی: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
ژینگه وشه‌یه‌كی په‌رش و بڵاوه، به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی جۆری ژینگه‌كه دیاری ده‌كات، به نموونه، ده‌ڵێین: ژینگه‌ی كشتوكاڵی، ژینگه‌ی پیشه‌سازی، ژینگه‌ی ته‌ندروستی، ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌ی رۆشنبیری، ژینگه‌ی سیاسی… كه‌واته لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو جوڵه و چالاكییه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر پشتی زه‌ویدا به‌ندن به‌م بوارانه‌وه.
وشه‌ی (Ecology) كه به ژینگه‌زانی (علم البئه) ماناكراوه، بۆ یه‌كه‌مین جار له لایه‌ن زانای ئه‌ڵمانی (ارنست هیجل Ernest Haeckel) له ساڵی (1866ز) به‌كارهات. ئه‌م زاراوه له ریشه‌دا له دوو وشه پێكهاتووه: (Oikes)نشینگه، شوێنی نیشته‌جێبوون، (Logos) واتا زانست، زانین.
ژینگه‌زانی: زانستێكه توێژینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ژیانلهبهر و شوێنی ژیانیان ده‌كات، ئه‌م زانسته بایه‌خ به گیانله‌به‌ر و چۆنیه‌تی خواردن و خواردنه‌وه‌یان ده‌دات، چۆنیه‌تی ژیان و كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌یان ده‌خاته‌روو. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌رزی و نزمی كه‌ش و ههوادهكات، وه‌ك: (پله‌ی گه‌رمی، شێ، تیشك، غازه ئاویی و هه‌واییه‌كان). تهیبهتمهندییه كیمیایی و فیزیاییه‌كانی زه‌ویی و ئاو و هه‌وا شیته‌ڵ ده‌كاته‌وه.
زاناكان هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه چه‌مكی ژینگه هه‌موو دۆخه‌كان و فاكته‌ره دهركییهكانی ژیانلهبهران ده‌گرێته‌وه. ژینگه به نیسبه‌ت مرۆڤ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌یه كه به خاك و ئاو و هه‌وا ده‌وره‌دراوه.
كه‌واته قسه‌كردن له‌سه‌ر ژینگه قسه‌كردنه له‌سه‌ر پێكهاته سروشتییه‌كان و فاكته‌ر و دۆخی ژیانی ژیانلهبهران و ده‌وروبه‌ریان.
هێندێك له توێژه‌ران ژینگه‌یان به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش كردووه:-
یه‌كه‌م: ژینگه‌ی سروشتی- خۆڕسك: بریتییه له‌و ژینگه‌یه‌ی كه مرۆڤ هیچ ده‌ستی له روواندن و ژیاندن و گه‌وره‌بوونیدا نییه، وه‌ك بیابان و ئاوی رووبار و ده‌ریا و كه‌ش و هه‌واو، هه‌روه‌ها وه‌ك ژیانی گیانله‌به‌ر و روِوهك. وه‌ك ئاشكرایه، ژینگه‌ی سروشتی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی به‌سه‌ر ژیانی هه‌موو زیندهوهریكی گیایی و ئاژه‌ڵی و مرۆییه‌وه هه‌یه.
دووه‌م: ژینگه‌ی ناسروشتی: به‌و ژینگه‌یه ده‌گوترێت كه مرۆڤ ده‌ستی هه‌یه له رێكخستن و په‌ره‌پێدانیدا. گه‌لێجار رووخسار و شێوه‌ی ژینگه‌ی سروشتی بۆ خزمه‌ت و پێداویستییه‌كانی مرۆڤ ده‌گۆڕدرێت و ده‌كرێته ژینگه‌ی ده‌ستكرد.
ژینگه‌ی ده‌ستكرد، وه‌ك: به‌كارهێنانی زه‌وی بۆ كشتوكاڵ و یه‌كه‌ی نیشته جێبوون، یان وه‌ك پاڵاوته و پاڵاوگه بۆ به‌رهه‌مه سروشتیه‌كان، یان وه‌ك: كۆگای پیشه‌سازی و بازرگانی، یان وه‌ك كردنه‌وه‌ی قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆ و رێكخستنی رێگاوبان و …تاد.
ژینگه به هه‌ردوو به‌شی سروشتی و ناسروشتی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، ئێمه هه‌مووومان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه له ژینگه‌دا هاوبه‌شین، پێویسته هه‌ریه‌كه‌مان پاریزگارێكی دڵسۆز بێت. ژینگه‌ی وڵاتێك كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر وڵاتێكی دیكه، ئه‌م تێگه‌یشتنه فراوانه له‌سه‌ر زمانی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رێز (یوسانت) به جوانی ده‌رده‌كه‌وێت: ( ئێمه گه‌ر پێمان خۆش بێت یان پێمان ناخۆش بێت، هه‌موومان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌سه‌ر پشتی ئه‌م زه‌مینه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین، بۆیه پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ژینگه‌یه‌كی ساز و گونجاو بێنینه كایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆمان و منداڵه‌كانمان ژیانێكی باش و تێروته‌سه‌ل به‌دی بێنین).
هه‌موو ئه‌م ئاماژانه داوا له مرۆڤ ده‌كه‌ن به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه هۆشمه‌ندترین گیانه‌وه‌ری سه‌رزه‌وییه، له گه‌ڵ ژینگه نه‌رم و میهره‌بان بێت، خۆی دووربگرێت له تێكدان و وێرانكاری. تێگه‌یشتن له ژینگه تێگیشتنه له ژیان، به هۆی وشیاری ژینگه مرۆڤ ده‌توانێ جوانترین ژیان بۆ خۆی و نه‌وه‌كانی ده‌سته‌به‌ربكات، ده‌توانێ پێشبكه‌وێت و بیری رووناكی په‌ره پێ بدات.
رۆڵی مرۆڤ له ژینگه‌دا
مرۆڤ به گه‌وره‌ترین و بایه‌خدارترین فاكته‌ری زیندوراگر و گۆڕانیهێنی ژینگه‌یی داده‌نرێت، ده‌توانێ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به ژینگه بكات، هاوكات ده‌توانێ گه‌وره‌ترین زیانیشی پێ بگه‌ێنێت، به تایبه‌تی له ئه‌مرۆی پڕ ژاوه ژاو و ته‌م و تۆز و دوكه‌ڵ.
بڕینی دارێك كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌خاته ژیانی مرۆڤ و ده‌یشێوێنێت.
دارستان و غاباتهكان په‌یوه‌ندی مرۆڤ و ژینگه رێك ده‌خه‌ن، بڕین و سوتاندنیان كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر هاوسه‌نگی رێژه‌ی ئۆكسجین و دووه‌م ئۆكیسدی كاربۆن له هه‌وادا.
المصدر: جمعیه الحیاه البریه فی فلسسگین