Skip to Content

Friday, March 29th, 2024

بەردەوام … نەوزاد بەندی

Closed

بەردەوام خۆر ئاوا ئەبێ
بەردەوام کە ئەزانین ئاوا ئەبێ
دوو فرمێسک لە چاوا ئەبێ
بەردەوام پیاڵەکان خاڵی ئەبن
بەردەوام خۆر ئەکوژێتەوە و
ئەستێرەکان ماڵی ئەبن
بەردەوام ئێمە
لە پشت پیاڵە و
خۆری نیوە زەردەوە
خۆمان
ئەشارینەوە لە مردن
بەردەوام تۆ بێزار ئەبی و
لە پشت لاپەڕەکانەوە
خۆت ون ئەکەی لە من

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.