Skip to Content

Monday, May 23rd, 2022

خۆت … به‌ندی عه‌لی

Closed
by April 23, 2012 هۆنراوە

 

له‌خۆت زیاتر
که‌سێکی که‌ لێی تێناگا
شێوه‌زاری خه‌مه‌کانت
ده‌پێم بڵێ
به‌چ زمانێکی خه‌م ئه‌دوێی

ته‌نیا خۆت له‌به‌ری ئه‌که‌ی
بۆ به‌ری که‌سی که‌ نابێ
کراسی ئازاره‌کانت
ده‌پێم بڵێ
مارکه‌ی کراسه‌که‌ت چیه‌

هه‌ر به‌کۆڵی خۆته‌وه‌یه‌و
که‌سی که‌ بۆت هه‌ڵناگرێ
به‌ردی سزیفی ته‌نیایی
ده‌پێم بڵێ
ئه‌م گابه‌رده‌ بۆ کوێ ئه‌به‌ی

به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆت نه‌بێ
که‌سی که‌ نایکاته‌ ملت
بۆینباخی ڕه‌شی غوربه‌ت
ده‌پێم بڵێ
گرێی ئه‌م غوربه‌ته‌ که‌نگێ
ئه‌که‌یته‌وه‌

Previous
Next