یار دێته‌وه …. حیات مجید په‌رخی
یار دێته‌وه باوه‌ڵێکه‌ی لێوان لێوه
له گه‌زۆی ماچ و
له تریفه‌ی نیگا و
له تامه‌زرۆی باوه‌ش
له وورده فشه‌ی پیاوانه
باوه‌ڵه‌که‌ی پڕه
له بۆنی مێخه‌کی دایکم و
له ڕێحانه‌ی خه‌سوم و
له سوعبه‌ته‌کانی باوکم و
زه‌رده‌خه‌نه‌ی خوشکه‌کانم
له ده‌نگه نه‌رمه‌که‌ی (مه‌ها)
یار دێته‌وه ئه‌ڵێ چیت بۆ بهێنمه‌وه
منیش ناڵێم ئه‌ڵماس و ئاڵتون و گواره
من به‌وانه دانه‌سه‌کێم
پیم ووتوه چوار تراک جریوه‌ی چۆله‌که و
گمه گمی کۆترێکی باخی گشتی و
پیاسه‌یه‌کی ئێوارانی سه‌هۆڵه‌که و
چنگێک گه‌رمای شاره‌زوورو
تابلۆیه‌کی کوڕه‌کاژاو و
ڕوانینێکی ئاسمانی نیشتیمانم بۆ بهێنه
پێم ووتوه
له‌بارزانی هه‌میشه بلند تابلۆی پۆلی ئاسک و
له که‌رکوک هه‌ندێ گڕو
له هه‌ولێر بیره‌وه‌ریه‌کانی قه‌ڵا
له دهۆک سێبه‌رێ باڵه‌خانه‌یه‌کی پیر و
له ئاکرێش قومێ ئاوی سیپه‌م ئه‌وێ
پێم ووتوه
له گه‌رمیان خه‌نده‌ی نه‌وه‌یه‌کی ئه‌نفالم بۆ بهێنه
له شاره‌که‌ی حاجی قادر مه‌کری کیژۆڵه‌ک و
له سلێمانی هه‌موو گیرفانه‌کانت پر که له
(با)
یار ئه‌ڵێت چیت بۆ بێنم
منیش ئه‌ڵێم ئه‌وانه‌م هه‌مووی بۆ بهێنه
به‌ڵام نه‌که‌ی
نه‌که‌ی ئه‌ستێره دابگریت ملوانکه‌م بۆ
بهۆنیته‌وه
با ئاسمانی نیشتیمانم تاریک نه‌بێت
نه‌که‌ی شیعره‌کای(که‌ژال ئیبراهیم و ڕۆژ)م
بۆ بهینیت
با کتێبخانه‌کانی نیشتیمان به‌تاڵ نه‌بنه‌وه له ژن
نه‌که‌ی ئه‌ی یار ئه و کفره نه‌که‌ی
بستێ خاکم بۆبهێنی
خاکم خۆی دڵی چوار له‌ته
نه‌که‌ی هاوار
ئه‌و له‌ته‌ی که‌مێک شادمانه نه‌که‌ی تخوا
بیگرێنی
حیات مجید په‌رخی