 
	كاڵ مه‌به‌ره‌وه … صڵاحی گه‌رمیانی
 كاڵ مه‌به‌ره‌وه بالهخهیاڵ نه‌چیت.
هێشتان لهسوباتی خه‌ما هه‌ڵنه‌ساوم و 
به‌كه‌ناری خۆشی نه‌گه‌یشتووم .
هێشتان وه‌ستاوم و هه‌نگاوێكم نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه 
تاوه‌ك پشت له‌ڕێگای غوربه‌ت بكه‌م .
لهفێڵبازێك ناچیت قاوه‌ی به‌خت بخوێنێته‌وه و
بهپاداشتێك جێم بهێڵی و كاڵ بیته‌وه .
لهفنجانێكدا جێم نابێته‌وه تابزانی من كێم 
ده‌ست بهوشهكانما بگره و
بهپابێلقهی شیعره‌كانما سه‌ركه‌وه و
لهكۆتاییهوه عیشقه‌كان ببینه چی‌یان به‌سه‌ر دێت 
فریای كاروانه‌كه‌م كه‌وه بابه(مه‌حوی و نالی و قانعت )بناسێنم .
ساڵانی ته‌مه‌نت بهئاواتێك ئاشنات ناكا 
چاوه‌ڕوانی ئۆخه‌یه‌ك مه‌به 
ئه‌و ئۆخهیه له‌ڕێبازی ئاده‌مه‌وه تائێستا پێی نه‌گه‌یشتوون.
ئه‌ته‌وێ بهساوێلكهیی له‌په‌ڕه‌كانی (عبدالكریم موده‌ریس )تێبگه‌ی 
كاڵ مه‌به‌ره‌وه . بائه‌و گۆشهیهت پێ نیشان ده‌م . 
ساوێلكه بووم ..
ساوێلكه بووم منیش به‌خوا كه‌ریمه 
چاوه‌ڕوانی سبه‌یم ئه‌كرد
چاوه‌ڕوان مه‌به خواوه‌ندیش 
بێ كردار پاداشتێكت پێ ببخشێ.
گوزه‌شت كوانێ خۆ منداڵ بووین 
دایك و باوكمان به‌پاڵه‌وانی قسمه‌ت ئه‌زانی.
هه‌موو داوایه‌كمان له‌وان ئه‌كرد 
جه‌ژنه‌كان چاوه‌ڕوانی جه‌ژنانه‌یان بووین و
كه‌توشی خهمێكش ئه‌بووین هانامان بۆیان ئه‌برد.
ئێستا ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌وانیش بۆ داواكانیان 
سوجده بۆ خالق ئه‌به‌ن .
كاتێ منداڵ بووین ؟ئه‌وان هیچ نه‌بوون 
له‌وه زیاتر كه ویسته‌كانی ئێمه‌یان 
ڕه‌وانه‌ی ئاسمان ئه‌كرد و 
خواوه‌ند بزهییهك به‌ئێمه و 
ده‌رفه‌تێكی حه‌سه‌نه‌ی به‌ئه‌وان ئه‌به‌خشی .
ئێستا ئه‌وان وه‌ك ئێمه‌و ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان 
به‌كۆمه‌ڵ له‌مزگه‌وتێكدا سوجده بۆ یه‌زداد ئه‌به‌ن 
به‌ڵێ وا بو ئێستاش وه‌ها . 
ئه‌وه‌ی (حه‌وای) به‌گوناه ناسان
به‌دۆست مه‌زانه و مه‌هێڵه لهڕاستیت بگا
كاڵ مه‌به‌ره‌وه .ئه‌و عیشقه‌ی به‌ر ده‌ستی ئه‌خه‌م 
هه‌ر خواوه‌ند دروستی كردووه .
له‌فره شوعبهیی بترازێ(موحه‌مه‌د) یه‌ك ڕێگای گرتووه 
به‌گومان مه‌به له‌و حه‌ڵاڵه‌ی قسمه‌ت بۆتی هێناوه 
كاڵ مه‌به‌ره‌وه لهئهمرۆمدا و بێ خه‌م مه‌به لهجێهێشتنم 
وه‌ره و له‌ژێر چه‌تری ئیمان بالهتۆ خۆم بدۆزمه‌وه …….

 
			 
			 
			