ڕفێنراو … ئه‌لبێرتۆ مۆرافیا
چیرۆک
له‌ناكاو له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕم ، واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و تاریكیه‌ی ده‌وروبه‌رم له‌لام نامۆ و نائاشنایه و جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و تاریكیه‌ی ڕۆژانی تر كه دوای له‌خه‌و هه‌ستان له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وڕو ده‌بومه‌وه. نازانم جیاوازیه‌كه له‌چیدایه؟ به‌ڵام دڵنیام كه‌جیاوازیی هه‌یه.
یه‌كسه‌ر دڵم ده‌كه‌وێته كوته كوت ، له‌خۆم ده‌پرسم: ( بۆچی هاتومه‌ته ئێره؟).
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ، ده‌ست به جێخه‌وه‌كه‌مدا دێنم و خێرا ده‌ستم ده‌كێشمه دواوه ، ده‌ستم به‌ر گنج و لۆچی بیجامه و ماسولكه و ستونی بڕبڕه‌ی چه‌ماوه‌ی پشتی كه‌سێك ده‌كه‌وێت. گومانم نیه كه یه‌كێك له‌ته‌نیشتمه‌وه خه‌وتوه. به‌ڵام نازانم كێیه.
ورده ورده خه‌ریكم ده‌گه‌مه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه منیان به‌هۆیه‌كی نادیار و به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆم و به‌زۆر هێناوه‌ته ئێره. یان به‌واتایه‌كی تر ڕفاندویانم.
بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه ئه‌مشه‌وم به‌هه‌رجۆرێك بوبێ له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه‌دا به‌سه‌ربردبێ ، گومانی خراپتر به‌مێشكمدا دێنی: ( به‌ڵێ ، كاتێ به شه‌قامه چۆڵه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕیم ، دو سێ كه‌س به‌زۆر گرتمیان و سواری ئۆتۆمبیلیان كردم و ده‌ست و قاچ و ده‌میان به‌ستم و شه‌وێ هێنامیانه ئه‌م خانوه‌وه. حه‌بی خه‌ویان دامێ و دواتر جل و به‌رگه‌كانیان له‌به‌ر داڕنیم و خستمیانه سه‌ر چارپاكه و ده‌سدرێژیان كرده سه‌رم).
به‌م شێوه‌یه به‌مێشكمدا هات ئه‌وه‌ی به‌سه‌رم هاتوه جارێكی تر بیهێنمه‌وه بیری خۆم. له‌ڕاستیشدا شتێكی زۆر ئاساییه كه ژنێكی گه‌نج و جوان به‌م شێوه‌یه په‌لامار بدرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌مه‌ش به‌ده‌ر بێت جێگای سه‌رسوڕمانه.
به‌ڵام ئێستا ، كاتی ئه‌م قسه فه‌لسه‌فیانه نیه. به‌ڵكو ده‌بێ هه‌رچۆنێك بوه خۆم لێره ده‌ربازكه‌م و هه‌ڵێم ، به‌ر له‌هه‌ڵاتنیش ، ماڵه‌كه به‌وردی ده‌سنیشان بكه‌م و دواتر یه‌كسه‌ر هه‌واڵیان لێبده‌م.
منیان به‌زۆر له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئاسایی خۆم و خۆشه‌ویستانم و ئه‌و كارانه‌ی كه حه‌زیان پێده‌كه‌م ، دابڕی. ده‌بێ باجی ئه‌م تاوان و خراپه‌كاریانه‌ی خۆیان بده‌نه‌وه. سوپاس بۆ خودا كه یاسا و پۆلیس و كه‌ڵانته‌ری هه‌ن.
ده‌سدرێژی كردنه سه‌ر خه‌ڵكی – ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی ئاوا دڕندانه و نامرۆڤانه – نابێ بێ سزا تێپه‌ڕێ. به‌ڵكو ده‌بێ سزایه‌كی هێنده توند بدرێن ببنه‌په‌ند بۆ كه‌سانی تر.
ئه‌م بیرۆكه‌یه ، له‌نێو مێشكمدا خول ده‌خوا. ئێستا هێواش هێواش قاچی چه‌پم له‌ژێر لێفه‌كه دێنمه ده‌رێ و هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه ئه‌م كاره بكه‌م ، نه‌كا قاچم به‌و پیاوه بكه‌وێ كه له‌ته‌نیشتمه‌وه ڕاكشاوه. به‌ركه‌وتنی قاچم به مافوری خوار چارپاكه ، چه‌شنی ئه‌و تاریكیه‌ی كه ببوه هۆكاری نه‌بینین ، له‌لام نائاشنایه.
دواتر قاچی ڕاستم ده‌خه‌مه سه‌ر زه‌ویه‌كه. بۆ ساتێك له‌سه‌ر لێواری چارپاكه ده‌مێنمه‌وه ، دواتر به یه‌ك جوڵه ڕاست ده‌بمه‌وه ، هه‌ست ده‌كه‌م له‌كراسێك زیاتر ، هیچی ترم له‌به‌ردا نیه. به‌ڵام ئه‌مه كراسی من نیه. ته‌نانه‌ت زۆر نامۆشه له‌لام. ئه‌وه‌نده نامۆ و نائاشنایه كه كاتێ ده‌مه‌وێ به‌ڕقه‌وه دایكه‌نم له‌به‌رمدا ، هه‌ڵده‌جڕێ. پاشان روت و قوت ، به‌كوێره كوێر ده‌مه‌وێ ده‌رگاكه بدۆزمه‌وه.
ده‌رگاكه ده‌كه‌مه‌وه ، له‌ژوره‌كه دێمه ده‌رێ ، ئێستا له نێو هاڵێكی ته‌واو ئاساییدام ، به‌ڵام نامۆیه لام. چوار ده‌رگای هه‌یه ، ده‌رگای چونه‌ده‌ره‌وه له‌كۆتاییه‌كه‌یدایه. چه‌ند تابلۆیه‌كی بچوك به‌دیواره‌كه‌وه‌ن ، جێگایه‌كی ڕه‌نگ برنجی هه‌ڵواسینی چه‌تر و چوار دانه چرای كز – كه به‌شێوه‌یه‌كی نیگه‌رانی هێنه‌ر ، هه‌ستی دڵنیابونی (ئاشنایی) و (نائاشنایی) له‌لای مرۆڤ به‌هێزتر ده‌كات – به‌دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسراون.
به‌ڵام ئایا ده‌كرێ جگه له‌مه شتێكی تر هه‌بێ؟! كاتێ تاوانباره‌كان بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رامه چه‌په‌ڵه‌كانیان ئاپارتمانێك به‌كرێ ده‌گرن ، خۆ ناچن به‌شێوه‌یه‌كی جوان بیڕازێننه‌وه! چونكه له ڕاستیدا ئه‌وان نیازی ئه‌وه‌یان نیه تێیدا بژین. نایانه‌وێ بناغه‌ی خێزانێكی دروستی تێدا بنیات بنێن. ته‌نیا مه‌به‌ستیانه به‌مێشكێكی ئاسوده‌وه تاوانه‌كانیانی تێدا ئه‌نجام بده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه جوانی و ڕازاوه‌یی ماڵ ، هیچ بایه‌خێكی نیه له‌لایان. ته‌نیا هێنده به‌سه بگه‌نه یه‌كه‌مین فرۆشگای سه‌ر ڕێگایان تا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ئاسایی بكڕن و ته‌واو!.
به‌درێژایی مێژو ، كرده‌وه‌ی ده‌سدرێژی كردنه سه‌ر خه‌ڵكی ، هه‌میشه بێ په‌رده و بێ شه‌رمانه بوه. ته‌نانه‌ت له‌ژیانی نێو ئه‌شكه‌وته‌كانی سه‌رده‌می كۆنه‌وه بگره تا ئه‌م ئاپارتمانه كاتی و نامۆیه‌ی كه ئێستا منی تێدام.
هێشتا كات زوه ، سه‌روه‌ختی به‌ره‌به‌یانه. ئه‌و ساڵۆنه بچوكه‌ی كه ئێستا خه‌ریكم ورده ورده ده‌چمه نێوی ، ڕوناكیه‌كه‌ی چه‌شنی سه‌روه‌ختی بومه‌لێڵه. له‌نێو ده‌رگاكه‌دا ڕاده‌وه‌ستم و سه‌یر ده‌كه‌م ، قه‌نه‌فه‌یه‌ك ، دو دانه مۆبێڵ ، مێزێك ، چوار كورسی و سندوقێكی هه‌ڵگرتنی كه‌ل و په‌ل ده‌كه‌وێته به‌رچاوم.
هه‌مو شته‌كان له‌به‌رچاومدا نامۆن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاشنان. هه‌ست ده‌كه‌م كه‌پێشتر ئه‌مانه‌م دیتون و له‌گه‌ڵیاندا ژیاوم. حه‌تمه‌ن هۆكاری ئه‌مه‌ش ، ئه‌وه‌یه كه: نه‌شیاوترین و تاوانكارانه‌ترین قۆناغی ڕفاندنه‌كه‌م له‌م ژوره‌دا بوه.
چه‌ند دانه پیاڵه‌یه‌ك و بتڵێك شه‌راب و چه‌ند دانه فنجانێك و ته‌پڵه‌كێكی پڕ له‌قونچكه‌جگه‌ره ، له‌ژوره‌كه‌دا هه‌ن و پاكه‌ته جگه‌ره‌یه‌كی به‌تاڵیش له‌سه‌ر زه‌وی ژوره‌كه فڕێ دراوه.
هه‌مو ئه‌مانه له‌لام ئاشنان ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا گومانم هه‌یه كه پێشتر كه‌ش و هه‌وای ژورێكی له‌و شێوه‌یه‌م به‌رچاو كه‌وتبێ! ده‌چمه به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه ، زگ و سینگم به شوشه‌كه‌وه ده‌نوسێنم و ده‌ڕوانمه ده‌رێ. ده‌توانم سوێند بخۆم كه‌هاوشێوه‌ی ئه‌م ئاپارتمانه ، له سه‌د شوێن ، ته‌نانه‌ت له‌هه‌زار شوێنی تریش هه‌یه. تێكچڕژانی ئۆتۆمبیله‌كانم لێ دیاره و ده‌بینم یه‌ك به‌دوای یه‌كدا ڕیزیان به‌ستوه. دواتر له‌ولای شه‌قامه‌كه‌وه شۆسته‌یه‌كم به‌رچاو ده‌كه‌وێ. فرۆشگاكانی باڵه‌خانه‌كه‌ی به‌رامبه‌رم ، هێشتا داخراون. ڤیترینه‌كه‌ی به‌رده‌میان كوژاوه‌ته‌وه.
گۆشت فرۆش ، بۆن فرۆش ، فرۆشگای جل و به‌رگ ، باشه! ئه‌مه‌ش باڵكۆنه‌كان! به‌ڵام ئاسمانم لێوه دیار نیه! پێده‌چێ له نهۆمی دوه‌م بم! گڵۆپه‌كانی شه‌قامه‌كه له كه‌ش و هه‌وای بومه‌لێڵی به‌ربه‌یاندا هێشتا داگیرساون. قیره‌كه‌ی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كه‌ش تێكچوه و چاڵێكی گه‌وره‌ی تێدا دروست بوه.
له‌سه‌رمان هه‌ڵده‌له‌رزم ، له‌په‌نجه‌ره‌كه دورده‌كه‌ومه‌وه ، بێ مه‌به‌ست ده‌چمه سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه و قونج ده‌ده‌مه‌وه ، ئه‌ژنۆكانم به‌سینگمه‌وه ده‌نوسێنم ، چه‌ناگه‌م له‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانم داده‌نێم ، ئێستا خه‌ریكه بۆم ڕون ده‌بێته‌وه كه‌ناتوانم بڕۆم و ڕفێنه‌ره‌كانم به‌گرت بده‌م. چونكه ئه‌مانه به‌ڕفاندنی من و هێنانم بۆ ئه‌م ماڵه نامۆیه و دورخستنه‌وه‌م له هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی كه ژیانی منیان پێك ده‌هێنا ، به‌شێوه‌یه‌ك بێئیراده‌یان كردوم كه خۆم ون كردوه و نازانم كێم؟
هیچ نازانم؟ ده‌مه‌وێ خۆم بم ، هه‌روه‌ك چۆن ده‌شێ كه‌سێكی تر بم. ئێستا ڕونه كه ئه‌گه‌ر هێشتا خۆم بم ، دیاره ده‌بێ وێڵ و سه‌رگه‌ردان بم.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه كه خه‌ریكم تێده‌گه‌م كه كه‌سێكی تر بم ، به‌چی دیاره كه ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی كه ئێستا تێیدام ، هه‌ل و مه‌رجێكی ئاسایی ژیانم نه‌بێ؟
به‌چی دیاره كه ڕفێنه‌ره‌كانم كه‌سێكی تریان دروست نه‌كردبێ كه بۆ پیلان و مه‌به‌سته‌كه‌یان گونجاوتر بێت؟ به‌ڵام مه‌به‌ستیان چیه؟
تادێ زیاتر خۆم له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه بچوكتر ده‌كه‌مه‌وه. به‌چاوانێكی زه‌ق و حه‌په‌ساوه‌وه ده‌ڕوانمه سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی كه‌پیاڵه و فنجان و ته‌پڵه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ره ، له‌ناكاو دێته‌وه بیرم كه ده‌بێ هه‌رچی زوه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه هه‌ستم و بچمه چێشتخانه‌كه و سینیه‌ك بهێنم و پیاڵه و فنجان و ته‌پڵه‌كه‌كه‌ی تێكه‌م و بینبه‌م بیانشۆم. دواتریش بچم ده‌رگای به‌فرگره‌كه بكه‌مه‌وه و هه‌ندێك شیر بخه‌مه نێو قابله‌مه‌یه‌ك و بیخه‌مه سه‌ر ته‌باخه‌كه. هه‌روه‌ها قاوه‌جۆشه‌كه پڕ ئاو بكه‌م و بیخه‌مه سه‌ر ئاگره‌كه تا ده‌كوڵێ هتد …
ئێستا چۆن ده‌كرێ ئه‌م گیانی كابانێتیه له‌گه‌ڵ ده‌سدرێژی تاوانكارانه‌ی دوێنێ شه‌وێدا بسازێنی؟
باشه خۆ ڕونه ئه‌و ڕفێنه‌رانه مه‌به‌ستیانه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بمگۆڕن بۆ شتێك كه سودی بۆ خۆیان هه‌بێ ، نه‌ك ته‌نیا سودێكی سێكسی.
من بۆ خۆم له‌ماڵ و حاڵی خۆمدا كه‌سێك بومه! خاوه‌نی ناو و كه‌سێتی خۆم! خاوه‌نی پله و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاروباری خۆم. به‌ڵام لێره ئیدی هیچ شتێك نیم. یان باشتره بڵێم ئه‌وه‌م كه ئێستا هه‌م. به‌ڵام چیم؟ ئه‌ها شتێك به‌مێشكمدا هات: بۆ په‌ی بردن به‌مه ، ده‌بێ سه‌ره‌تا بزانم ئاخۆ له‌ڕوانگه‌ی ڕفێنه‌ره‌كانمه‌وه چیم؟
بۆ گه‌یشتن به‌م وه‌ڵامه ده‌بێ چ كارێكیان بوێت بۆیان بكه‌م. ده‌بێ ورده ورده له‌ڕێگای ئه‌و كارانه‌وه كه له‌منیان ده‌وێ ، تێبگه‌م كه من كێم.
له‌ناكاو ده‌نگێكی پیاوانه‌ی گڕ و توڕه ، له ژوره‌وه بانگی ژنێك ده‌كات. به (لویزا) بانگی ده‌كات. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه له‌و خانوه‌دا ته‌نیا من ئه‌و پیاوه‌ی تێداین. واتا ته‌نیا من و ئه‌وپیاوه‌ی كه له‌ته‌نیشتیه‌وه خه‌وتبوم.
له‌مه‌وه ده‌كرا مرۆڤ بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌و پیاوه بانگی من ده‌كات. كه‌واته من (لویزا) م.
به‌ر له‌هه‌مو شتێك گه‌یشتمه ئه‌و ئاكامه‌ی كه لای رفێنه‌ره‌كانم ، ناوم (لویزا) یه. دیاربو ده‌یویست له‌م (لویزا) یه بپرسێ كه كاتژمێر چه‌نده و بار و دۆخ له‌چیدایه؟ په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كه لادات و بڵێت كه ڕۆژێكی خۆشه یان نا؟ دواتر بچێته چێشتخانه‌كه و نانی به‌یانی ئاماده بكات. دروست هه‌روه‌ك چۆن پێشبینیم كردبو ، شته‌كان به‌و شێوه‌یه بون. به‌م شێوه‌یه هێدی هێدی ، بون و ناسنامه‌ی تازه‌م ده‌ق ده‌گرێ. بون و ناسنامه‌ی پێشوی خۆمم لێ ون بوه و پێناچێ هه‌رگیز بیدۆزمه‌وه.
سه‌رچاوه / یك زندگی دیگر / البرتو موراویا / ترجمه هاله نازمی / انتشارات هرمس 1381
له فارسیه‌وه: ئازاد نه‌جم