ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر دوا چاوپێكه‌وتنم له دوا ژماره‌ی سڤیل
قسه‌كردن له سه‌ر زمانی كوردی زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت .هه‌ندێ یان به هه‌ڵه له دیداره‌كه گه‌یشتوون یان به هه‌ڵه ته‌ئویل بۆ دیداره‌كه ده‌كه‌ن!! پێشتریش له 25-1-2012 كه بۆ گفتوگۆیه‌كی ماسته‌رێك چووبوومه دهۆك , دكتۆرێكی (بادینی) براده‌ر به سه‌رسوڕمانه‌وه لێی پرسیم :” ئاخۆ تۆ له هیچ دیدار و نووسینێك به خراپه باسی زمانی ئێمه‌ت كردووه!! چونكه دكتۆرێك زۆر به خراپه باسی ده‌كردی به‌وه‌ی وتووته زمانی ئێمه زمانی……؟؟ له وه‌ڵامدا وتم دیاره تۆ باش من ناناسی؟ من چۆن به خراپه باسی …. ده‌كه‌م . من چۆن هه‌ر تاكێكی باش به به‌شێك له خۆم ده‌زانم به هه‌مان شێوه هه‌ر بنزارێكی كوردی به به‌شێك له پێكهاته‌ی مه‌عریفی خۆم ده‌زانم . من هیچ بنزارێكی كوردی به خراپ نابینم”
من له هیچ قسه‌ی ناو دیداره‌كه په‌شیمان نیم .له‌مه‌ش زیاتر كاك (موحه‌مه‌د گۆران) هیچ له قسه‌كانی نه‌گۆریوم وه‌ك خۆی بڵاویكردۆته‌وه و ئه‌مانه‌تی زانستی پاراستووه…
كه وتومه بادینی زار نییه , بنزاره !! جگه له ڕاستی وتن زیاتر یان كه‌مترم نه وتووه .به‌ڵێ بادینی , هه‌كاری , جزیری و بایه‌زیدی بنزاری زاری كرمانجی سه‌روون . هه‌تا له هه‌موویان دیارده‌ی جێنده‌ر وه‌ك یه‌ك نییه . ئه‌وه‌ی له بنزارێكدا مێ یه له بنزارێكی تری هه‌مان زاردا نێره. ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه پێی ده‌وترێ سۆرانی , له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ویش ته‌نیا بنزارێكه وه‌ك موكریانی له زاری كرمانجی ناوه‌ڕاست , كه به غه‌ڵه‌ت یان بێ ئاگا پێ ی ده‌وترێ كرمانجی خواروو. به شێوازیتر سۆرانی و موكریانی بنزاری زاری كرمانجی ناوه‌راستن.ئێستا هه‌ولێر و سلیمانی و كه‌ركوك شێوه‌ی جودای یه‌ك زارن.كه وتوومه : مسته‌فا بارزانی بنزاری سۆرانی له كاتی چوار ساڵی ئۆتۆنۆمی 1970-1974 كرده زمانی په‌روه‌رده یان زمانی ستانده‌ر له باشووری كوردستان . مسته‌فا بارزانی به‌و هه‌نگاوه زیاتر تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له یه‌ك نزیك كرده‌وه. ئه‌و له ڕێگای زمانه‌وه كوردی كردۆته یه‌ك دكتۆرێكی (بادینی ) پێی گوتم له بریتی چوار ساڵ ئه‌گه‌ر مسته‌فا بارزانی هه‌شت ساڵ له سه‌ر ئه‌و شێوازه نووسینه‌ی ناو په‌روه‌رده مابه‌یه‌وه زمانی ستانده‌ری له سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان دروست ده‌بوو !! به‌ڵان ئه‌فسوس رژێم شه‌ڕی به كورد فرۆشته‌وه و ئه‌و ئه‌زمونه‌ی ڕه‌تكرده‌وه !زمانی ستانده‌ر له ئۆتۆنۆمی و هه‌تا ده‌وڵه‌ت گرینگتره, به‌ڵام به هه‌ڵه له زمانی ستانده‌ر گه‌یشتوون .جارێ زمانی ستانده‌ر هیچ په‌یوه‌ندی به ئاخاوتنه‌وه نییه !! هه‌موو بنزاره‌كان ده‌توانن رۆژنامه و گۆڤار به شێوه‌ی خۆیان ده‌ربكه‌ن . ئه‌م جۆره زمانه ته‌نیا زمانی نووسینه ! زمانی په‌روه‌رده‌یه , زمانی كارگێری ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵات له یه‌ك بگه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پلانی زمان به كورتی قسه‌م كردووه.ئه‌م رێگایه په‌یوه‌ست به چه‌ند چه‌ندێتی ژماره‌وه , به واتای زاری ئه‌لیف له زاری بێ به كه‌سه‌كان زیاتره, به‌لكو په‌یوه‌سته به ڕاده و ئاستی به كارهێنانی ئه‌و زمانه له په‌روه‌رده و كارگێری وڵات!! هه‌روه‌ها له سه‌ر یه‌ك ستانده‌ری و جووتستانده‌ری قسه‌م كردووه .من وتومه پێویسته تاكستانده‌ری له كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌بێ , نه‌ك جووتستانده‌ری چونكه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نییه كه دوو ستانده‌ری هه‌بێ !!َ به‌س كوردی باشوور نه‌بێ ؟؟جا به پێی پلانی زمان گرینگ نییه كامه زار و بنزار ببێته زمانی ستانده‌ر؟؟ زمان زۆر دووره له سیاسه‌ته‌وه , با ئێمه‌ش زمانه‌كه‌مان نه‌كه‌ینه قوربانی سیاسه‌ت !!ئه‌گه‌ر جووتستانده‌ر له كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌ك نه‌ته‌وه به‌ر پابێ , ئه‌وا وه‌ك یۆغسلافیای كۆنمان لێدێ .له‌وێ یه‌ك نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب جیا هه‌یه , ئه‌مه وه‌یكردووه له نێو خۆیاندا زمانی نه‌ته‌وه‌یی به پێی ده‌ڤه‌ره‌كان دابه‌ش بكه‌ن!! ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ به ده‌ستی خۆمان له ڕێی زمانه‌وه سایكس-بیكۆ زیندوو بكه‌ینه‌وه!!!!!