دوو شیعری ئه‌حمه‌د ره‌زا ئه‌حمه‌دی
كۆتری گه‌نج
بۆچی ئه‌م ئاوێنانه هێنده پیر پیشانمان ده‌ده‌ن
ره‌نگه به‌ڕاستی پیر بووبین
كه‌س وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه
هه‌ر كه‌سێك لێوی هه‌ڵێنێ
زوو
زۆر زوو ده‌بێته به‌رد و پاشان
له چاڵه نه‌بینراوه‌كانی زه‌وییدا ون ده‌بێت
ئێمه چه‌ند بووبووینه هاوشێوه‌ی یه‌ك
هه‌ر كه‌س بانگی ده‌كردین ئێمه پێكه‌وه وه‌ڵاممان ده‌دایه‌وه
فڕینی دوو، سێ ئه‌ستێره به سه‌رمانه‌وه
له رۆژێك ده‌چوو
كه ئێمه له كافێیهكی پڕ دووكه‌ڵدا یه‌كتریمان
دۆزی بۆوه.
پاسه‌كان خاڵی ده‌بوون و پڕ ده‌بوونه‌وه له موسافیر
ئێمه له ئاپۆرای موسافیراندا
په‌رێشان و حه‌یران كاتژمێرهكانمان
به موسافیره‌كان فرۆشت
تا زه‌مان ون بكه‌ین
به‌ڵام زه‌مان
بووبووه كۆترێكی گه‌نج كه به سه‌رماندا
ده‌فڕی و بۆ هه‌موو جێیه‌ك له گه‌ڵمان بوو
بۆ رزگاربوون له كۆتره‌كه
چووینه سه‌ردابێكه‌وه
كه‌گه‌یشتینه سهردابهكه بینیمان كۆتره‌كه
كاتژمێره‌كانی ئێمه‌ی
به دهنووكهوهیه
كاتژمێره‌كان پیر و كه‌له‌لا بووبوون
به‌ڵام
هێشتا ورد كاریان ده‌كرد
له سهردابهكهدا نان و خورمامان پێشكه‌شی
كۆتره‌كه كرد،
كه خواردنی ئێمه بوو.
كۆتره‌كه به رقه‌وه ده‌نووكی له
نان و خورماكه‌دا
تاوێك له ئێمه‌و كاترمێره كۆنه‌كه
راما.
میوانی هه‌بوو
ناوی راسته‌قینه‌ی هه‌ور بوو
سه‌رنجی كه‌سی رانه‌ده‌كێشا
به‌ڵام نه‌ده‌باری
ئێواره دره‌نگانێك كه سه‌رم لێدا
هێشتا له ماڵه‌وه بوو
میوانی هه‌بوو
ده‌نگی سترانی میوانه‌كه ده‌گه‌یشته كۆڵانهكهیش
حه‌زم ده‌كرد چه‌قۆیه‌كی تیژ پێشكه‌شی
میوانه‌كه بكه‌م
تا له دڵمی رۆبهرێت
تا له‌م شه‌و و رۆژه ونه، له‌م به‌دبه‌ختی و بهختهوهرییهم
ئازاد بكات
میوانه‌كه ته‌نها گۆرانی ده‌وت
له په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یری ژووره‌كه‌م كرد
میوانه‌كه دانیشتبوو
بێ‌ئاگا له هاموشۆی رێبواران، ئه‌لبومی هه‌ڵده‌دایه‌وه‌و
قه‌پاڵی له سێوی سه‌ر مێزه‌كه ده‌گرت
به سه‌ری په‌نجه‌م دوو، سێ جار به شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌م كێشا.
میوانه‌كه ته‌نها سه‌یری ده‌كردم
سێوه‌كه ته‌واو نه‌بوو بوو، میوانه‌كه سێوێكی تری
ئاماده كرد بۆ خواردن
تا شه‌و كه له پشت په‌نجه‌ره‌كه‌وه سه‌یرم ده‌كرد
میوانه‌كه سێوێك و چه‌ند سێوێك و پاشان پرته‌قاڵیشی
دایه به‌ر قه‌پاڵ، میوانه‌كه مه‌به‌ستی نه‌بوو
بڕوات
ئیتر ناوی هه‌ور نه‌بوو.
* سه‌رچاوه:
احمد رچا احمدی، ساعت 10 صبح بود
نشر چشمه، تهران، 1385