
گۆڕستانی ئه‌نفالکراوان یا سه‌کۆیه‌ک بۆ هه‌ڵڕشتنی درۆی به‌رپرسان
Closed
له گه‌رمیان،له نێوان که‌لار و کفری و له ده‌شتی شاکه‌لدا، به‌رانبه‌ر به‌و شارۆچکه‌یه‌ی، که له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کورددا، له 1991ه‌وه، ناوی(ڕزگاری)ی لێ نراوه و له سه‌رده‌می به‌عسیشدا ناوی سموود(صمود)ی لێنرابوو و خه‌ڵک ئێستاش هه‌ر به سموود(صمود) ناوی ده‌به‌ن و سمووده‌که، له سه‌ر زاریان خۆشتره، به ده‌سته چه‌پدا، شه‌قامێکی قیرتاوی دوولایی به‌رین، له ڕێگه سه‌ره‌کییه‌که‌ی که‌لار – کفری، جودا ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و خۆراوا ده‌ڕوا. پانایی هه‌ر لایه‌کی ئه‌و شه‌قامه (10) میتره، واته: هه‌رددویان به سه‌ریه‌که‌وه(20) میترن و له نێوانیشیاندا و به درێژیی هه‌ردوو ڕێگه‌کان، بۆشاییه‌کی نزیکه‌ی (20) میتری هێڵراوه‌ته‌وه. ….