
دیمانە لەگەڵ شاعیر جەلال بەرزنجی
1- گه‌ر بكرێت سه‌باره‌ت به دیوانه نوێیه‌كه‌تان بدوێن كه كۆی به‌رهه‌مه‌كانی له خۆی گرتوه ؟”
وه‌ڵام:
ساڵی 1979كه ویستم یه‌كه‌مین نامیلكه‌ی شیعریم سه‌مای به‌فری ئێواران چاپ بكه‌م, هاورێی نووسه‌ر ئه‌بوبه‌كر خۆشناو به ده‌ست خه‌ت بۆی نوسیمه‌وه, بۆئه‌وه‌ی له چاپخانهێكی ئوفسێت وێنه‌ی بگرن و چاپی بكه‌ن. ئه‌و كات وه‌ك ئێستا نه‌بوو ده‌یان چاپخانه‌ی نوێ له‌كوردستان هه‌بێت. شاری هه‌ولێر ههرچاپخانهی (كوردستان)ی گیوموكریانی هه‌بوو, ئه‌وه‌یش مۆدیلی كۆن و(ته‌رتیبی پیت بوو)توانای سنوورداربوو, به‌زۆری سه‌رقاڵی چاپ كردنه‌وه‌ی دیوانه شیعریه كلاسیكیه‌كان و وه‌سڵی دائیره‌و داموده‌زگاكان بوو. له سلێمانیش وا بزانم هه‌ر چاپخانه‌یه‌كی له‌و جۆره هه‌بوو, ناچاربووم له شاره‌كانی تر له چاپخانه بگه‌ڕێم. له شاری موسل- باب تۆپ- چاپخانه‌ی جمهورم دۆزیه‌وه, تاكتابهكهم چاپ بوو نزیكه‌ی شه‌شه مانگ هاتووچووی شاری موسڵم كرد زه‌حمه‌تیم زۆربینی, به‌ڵام كه چاپ بوو, خستمنه ناوكارتۆن و بهتهكسیێك بردمنه‌وه ماڵه‌وه زانیم بوویمه خاوه‌ن دیوان, ماندوبونه‌كه‌م له بیرنه‌ما. بۆچاپ كردنی كۆمه‌ڵه‌ی شیعری دووه‌مم گه‌رم نهبوونهوهچووه له ساڵی 1985 دوورتر رۆیشتم, له به‌غدا چاپخانه‌ی (حهوایس)م دۆزیه‌وه‌و له‌سه‌رئه‌ركی خۆم چاپم كرد. ئه‌وه‌یش پڕی هه‌ڵه‌بوو. پێش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كتێبخانه‌كاندا بڵاوی بكه‌مه‌وه شه‌وێك هه‌تا دره‌نگ له گه‌ڵ هاوڕی نووسه‌ر فه‌یسه‌ڵ دێهاتی به قه‌ڵه‌م هه‌ڵه‌كانمان چاك كرده‌وه ئه‌وه‌یش كاریگه‌ی له سه‌ر لایه‌نی هونه‌ری كتابه‌كه كرد. شه‌ش مانگ دوای بڵاو بووونه‌وه‌ی ئه‌و دیوانه له‌لایه‌ن بهڕێوهرهبرایهتی گشتی ئه‌منی هه‌ولێر گیرام. كۆمه‌ڵه شیعری بارانی ره‌حمه‌ت, یاده‌وه‌ری كه‌سێكی به‌ربا و”ناوم بنێن ماڵه‌وه” یش هه‌موویان له‌رووی ته‌كنیكی چاپ لاوازن بوون, زۆریان هه‌ڵه‌ی چاپی تێدایه, بۆیه ده‌مێك بوو حه‌زم ده‌كرد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك ببَیت سه‌رله‌نوێ سه‌رجه‌م شیعره‌كانم چاپ بكه‌مه‌وه. كه له خلوهتگهی دا سن بووم له نزیكی ئالاسكا- به‌سته‌له‌كی باكوور هه‌موو شیعرهكانمم تایپ كردنه‌وه, نزیكه‌ی 340 لاپه‌ره بوون, داوام له ده‌زگای سه‌رده‌م كرد بۆم چاپ بكه‌ن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی زۆرن” چاپیان نه كرد. ده‌زگای ئاراس لاری نه‌بوو. له ساڵی 2010 كۆ شیعریهكانمی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه شیعرێكی نوێ له‌ژێر تایتڵی “هه‌وڵدانێكی تر بۆگرتنی مه‌وداكان” به ته‌كنیكی جوان چاپ كرد. ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ڵامی لایه‌نه ته‌كنیكی چاپ كردنی كۆمه‌ڵه شیعریه‌كانم بوون. به‌ڵام ره‌نگه تۆ ئه‌وه‌ت زۆرمهبهست نه‌بێت حه‌ز بكه‌ی قسه له سهردیوانه نوێ كه‌م بكه‌م. .سه‌مای به‌فری ئێواران كاتی خۆی له سه‌ری نووسراو به هه‌وڵدانێكی باش بۆ نووسینی شیعری جیازا له حه‌فتاكان له قه‌ڵه‌م درا.. له كاروانی ئه‌زموونی شیعریمدا كه بۆ نزیكه‌ی نیوسه‌ده ده‌چێت هه‌وڵمداوه هه‌ست, خه‌ون, تهسهوراتهكانی خۆم و زۆرجار هه‌ندێك گرته‌ی چیرۆكی ژیانم به زامان و ستایلی خۆم بنووسمه‌وه.له نوسیندا هه‌وڵده‌ده‌م له رێگه‌ی وشه‌وه خه‌یاڵ بده‌مه شته‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی جوان و هونه‌ری له گه‌ڵ شته‌كان دروست بكه‌م. به مانایێكی تر له رێگه‌ی شیعر نووسین دنیا له‌به‌رچاوم جوانتر بكه‌م.كۆمه‌ڵێك نووسین له سه‌ر ئه‌زموونی شعریم نووسراون, هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌و رایه كۆكن كێرڤی داهێنان و خۆتێپهراندنم له دیوانێك بۆدیوانێكی تر له هه‌ڵكشانه..
2- ئایا ده‌كرێت له رێگه‌ی ئه‌زمونی شاعیره‌وه ئه‌زمونی شیعری شاعیر بخوێنرێته‌وه؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا جه‌لال به‌رزنجی ئه‌زمونی ژیانی دابڕاوه له ئه‌زمونی شیعری یان ئاوێزانی یه‌كدین؟
وه‌ڵام:
– شیعر وه‌ك خۆشه‌ویستی, گیان هه‌ستی پێ ده‌كرێ به‌ڵام سركه‌و ناگیرێ. ههرشاعیرهو له گۆشه‌نیگای ئه‌زموونێكی جیاواز پێناسه‌ی ده‌كات, ئه‌وه‌یش نهێنی به‌زیندووی مانه‌وه‌یه‌تی. له‌وسه‌رده‌مه شیعر وه‌ك جاران به ته‌نا پشت به خه‌یاڵ, وێنه, فه‌نتازیا, خه‌ون, هه‌ست و پشت هه‌ست, یان ماسك وسمبۆلیزم نابه‌ستێ. ئه‌زموونی ژیان بینین, گه‌شت, سه‌رچاوه‌یێكی زیندووی شیعری جیهانی ئه‌مرۆن..ئاسایه ئه‌زموونی ژیانت ببێته سه‌رچاوه و توخمی نووسینی شیعری به‌مه‌رجێ چۆنایهیتی “كواڵهتی” لایه‌نی جوانی وهونه‌ری ده‌قه‌كه له بیرنهكهی و هه‌ستی خۆتی له گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه‌یت و به زیندووی و گه‌رمی بیگڕیتهوه. مانایێك یان خاڵێك نازانم چۆنی گوزارشت لێ بكه‌م لێ دروست بكه‌ی. بۆمن تا رادهیێكی باش ژیان و شیعر ئاوێزانی یه‌كتری بووین زۆرجار داوه باریكه‌كه‌ی نیوانیشیان نابینم.
3- چ كاتێك مه‌ودایی گیانی ده‌بێته فیزیكی، وه به پێچه‌وانه‌وه؟ رۆڵی شیعر چییه له گرتنی مه‌وداكان؟ مه‌وداكان چی به مرۆڤ(شاعیر) ده‌ده‌ن؟ بۆ بڕوا ناكه‌یت له شه‌ڕی مه‌وداكان بیبه‌یته‌وه، ده‌بێ شه‌ڕی بردنه‌وه بكه‌ین؟
وه‌ڵام:
ئێمه زۆرجار روڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌ژیان ونمان كردون وخه‌ونیان پێوه ده‌بینین و حه‌زده‌كه‌ین له ناویاندا بژینه‌وه ده‌ده‌ین به شیعر و خۆشیه‌ك لهوههوڵدانه ده‌بین. من له دوادیوانم”هه‌وڵدانێكی تر بۆگرتنی مه‌وداكان”مه‌به‌ستێكی وام هه‌بوو .شیعر له‌كات وشوێن ئاسایی ناژیێت له ناوكات وشوێنی ناوده‌ق ده‌ژیت, ئه‌ویش وا ده‌كات به قه‌دبڕی مه‌ودا فیزیكی و روحیه‌كان كه زۆرجار له دیدی شاعیری جێگۆركێ ده‌كه‌ن ببڕێ, به‌ڵام له‌راستیدا مه‌وداكان وه‌همین, هه‌موومان مهحكووین به‌وه‌ی له ناو یه‌ك گه‌ردوو و فه‌زا”سپێس” بژین. ئه‌گه‌ر كاتێك شه‌ڕم له گه‌ڵ مه‌وداكان كردبێت ئێستا چیتِرئهو شه‌ره ناكه‌م, چونكه لای من بردنه‌وه دۆڕاندن گرنگی جارانی نه‌ماوه.
4-شیعر‌و یاده‌وه‌ری چه‌ند هۆكارن بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ناو ژیان؟
وه‌ڵام:
له نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری من زیاتر كار له‌سه‌ر نوستالیژیا ده‌كه‌م, هه‌وڵده‌ده‌م له ورده‌كاری چیرۆكه‌كه بده‌یه خوێنه‌ر,به ستایلێكی دره‌وه‌شاوه بنووسم بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر له گه‌ڵ خۆم بێنمه ناو ژیانم. له شیعر نوسیندا ده‌كرێ بگه‌ڕێیته‌وه ناو ژیان به‌ڵام, به‌رێگایه‌كی تر, وشهێكی كه‌م به‌كار بێنی بۆدروست كردنی وێنه, ئه‌و كاته خوێنه‌ر خه‌یاڵ ده‌كات راده‌مێنێ. بۆهێنانه به‌رچاو یان چوونه‌وه ناو ژیان..
6 -مه‌نفا چی به ئێوه به‌خشیوه وه چی لێسه‌ندونه‌ته‌وه؟مه‌نفا بۆ رۆح نیگه‌ران ده‌كات
وه‌لام:
مه‌نفا, زید , وڵات وشوێنی یاده‌وه‌ره‌ی چل و پێنج ساڵی لێ بردم, وای كرد چه‌نده‌ها گه‌شت بكه‌م, سنووری كێشواران ببرم,په‌رت و بڵاوی ناو فره كهلتوران بم. جارێكی تر قاچم به ته‌واوی هیچ عاردێك نه‌گرێت. نه‌توانم شوێنێك بكه‌مه ماڵ. ناوه‌ندی ناشوێن, نووسین له قاوهخانهیێك, ته‌رمیناڵ, ناو فڕۆكه‌و پاسه‌كان ماڵم بن. یان وه‌ك شاعیر ئه‌ریك دێرك ده‌ڵی” له جیاتی وڵات خه‌یاڵم هه‌بێت” لهلاییكی تره‌وه تاراوگه وای كرد ئه‌زموونی ژیانم دهوڵهنهند بێت,زمانێكی تری زیندووی جیهانی (ئینگلیزی) كه دێت ئه‌مرۆ ببێته زمانی دووه‌می كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی فێربم, پێی بخوێنمه‌وه وبنووسم كۆڕی پێ بگێڕم. له هه‌موویان گرنگ تر بڵاو بوونه‌وه‌ی كتابی”پیاوێكی بێجامه شین” (بیرهوهیهكانم له فۆرمی رومان) به ئینگلیزی , سه‌ركه‌وتنی كتابه‌كه وای كرد سنوری وڵاتان ببڕێ, خوێنه‌رم له ئهمریكاو ئه‌وروپاو زۆرشوێنی تری دنیا هه‌بێت. جگه له‌وانه‌یش له تاراوگه له هه‌موو جۆره سانسۆرێك رزگاربووه, بوویمهته خۆم. چیتركهس به بێ پرس ناتوانێ له‌ده‌رگام بدات و ئارامیم لێ تێك بدات.
بۆبه‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت ده‌ڵێم”نه‌مانی ماڵ و سیخناخ بوون له ناوه‌ندی ناشوێن و تاراوگه چ به زۆره‌ملێ بێت یان وای لێ بێت ببێته ئاره‌زومه‌ندانه, كه دێت ئه‌زموونی هه‌ردوو ره‌وشی بكه‌م, له به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی باسم كردن به‌ده‌رنابن له نیگه‌رانیه‌كی قوڵی روحی..
5-تاراوگه چه‌ند رۆڵی بینیوه له ئه‌زمونی شیعرتاندا؟ تا چه‌ند گه‌ڕانه‌وه بۆ زێد له شیعردا ئه‌زمون ده‌كه‌ن ؟
وه‌ڵام:
تا گه‌یشتنم به تاراوگه زۆر شتم به‌سه‌رهات,زۆرلهورووداوانه بوونه چیرۆك و به شێكی تر له ئه‌زموونی ژیانم, كه‌رسته‌و توخمی نوێی شیعریم. جگه له‌وه‌یش ژیان له وڵاتێكی فره كه‌لتووری,دیموكراس فیدڕال,سه‌قامگیر, كه‌ش و هه‌وای جیاواز,دیمه‌نی جیاواز‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی وه‌ك سه‌رچاوه‌یێك كاریگه‌ریان هه‌بووه له سهربینی دنیا به جۆرێكی تر ونووسین به ستایلێكی تر.
گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و خاڵه‌ی لێم ده‌ست پێكردوه زێد, یادهریهكان, دنیای بێ گوناه و بێ سانسۆری منداڵی هه‌موویان وایان كردوه نۆستالیژیا پانتایكی زۆر له شیعره‌كانم به تایبه‌تی دیوانی”ناوم بنێن ماڵه‌وه” داگیربكات.به‌ڵام, له‌م دوو سێ جاره‌ی به‌سه‌ردان گه‌ڕاومه‌ته‌وه وڵات هه‌ستم كردوه من گۆڕاو زێدیش ئه‌وه شوێنه نه‌ماوه كه من له‌دووره‌وه خه‌ونم پێوه ده‌بینم .به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌یش گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سه‌رتایی رۆیشتنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه له‌سه‌ری یه‌كه‌م هه‌نگاوم هاویشتوه. خۆشی خۆی هه‌یه, ئه‌گه‌ر بۆماوهیێكی كاتیش بێت.
7-پێتوایه گه‌ر شاعیر زمان‌و خه‌یاڵی ئازاد نه‌كات ئه‌توانێت شیعر بنووسێت؟
وه‌ڵام:
نه‌ك ههرزمان وخه‌یاڵ كه دوو توخمی گرنگن له نووسینی شیعردا. شاعیر بۆ ئه‌وه‌ی شیعری جوان بنوسێ ده‌بێ خۆی له سانسۆری, خێزان, كۆمه‌لگا, حیزب ده‌سه‌ڵات وئه‌و سانسۆره ده‌روونیه‌ی زۆرجار بۆخۆمان درووستی ده‌كه‌ین ئازاد بكات. ببێته خۆی, بۆئه‌وه‌ی به ئازادی بیربكاته‌وه ,به ئازادی بنووسێت, چونكه من پێم وایه په‌نا بردن بۆهه‌ر ماسك و سمومبلێك بۆده‌ربڕین, له به‌ر ههربهربهستێك بێت ,شاعیر له خودی خۆی دوورده‌خاته‌وه.