
تیشكێك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ی خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ی ئه‌نفالی هونه‌ری كوردی
جارێكی‌تر ده‌نگێكی خۆش, وه‌ك ده‌نگی پروشه‌ی باران و دهگێكی جوان وه‌ك دیمه‌نی سروشتی كوردستان له‌ده‌رگای ڕوحمان ده‌دات, ده‌نگێك لێوان لێو له‌عه‌شق و پڕاوپڕ له‌ئارام به‌خشی, ده‌نگێك هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌سته, زۆرجار ده‌مانباته‌وه به‌ره‌و مه‌نزڵگه‌ی تراژیدیاكانی دوێنێ و ئاشنامان ده‌كاته‌وه به‌فرمێسكی چاوی دایكه شه‌هیده‌كان وههندێكجاریش ده‌مانكاته‌وه به‌هاوڕێی ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان و ئاشتمان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ پێكه‌نین, ده‌نگێك تژی لهئاسودهی, هونه‌رمه‌ندێك له‌میهره‌بانی و پیاوێك له‌مۆڕاڵ.
ئاشكرایه هونه‌رمه‌ند خالید ڕِهشیدیش وه‌ك هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی, به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت كێن ئه‌وانه‌ی گوێ له‌ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌و ستایله‌كه‌ی ده‌گرن؟ ئهگهربێئینسافی نه‌بێت ئه‌وه‌ی گوێگری ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه باكگراوندێگی سه‌قافی وتێگهیشتنێكی ناوهزهترو ڕامانێكی جوانتری هه‌یه بۆشتهكان, به‌دیوێكی دیكه ده‌توانین ئهومافهبهخۆمان بده‌ین وبڵێین زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاستی تێگه‌یشتنیان له‌جه‌ماوه‌ری زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ زیاتره, به‌شێكی ئه‌م هۆكاره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو بۆهه‌موو چین وتوێژه‌كان گۆرانی ده‌چڕێت, له‌كاتێكدا زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ش هه‌میشه پێیان وابوه كهبۆسهرجهمی چین وتوێژه‌كان گۆرانی ده‌چڕن ولهههمووتهمهنهكاندا بهپیروگهنجهوه گوێگریان هه‌یه, به‌ڵام خۆقسهی هونه‌رمه‌ندێك مه‌نتق نیه له‌سه‌ر كورسی پڕۆگرامی تیڤیه‌ك دانیشتبێت و مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می بهشامپانیا ڕازاندرابێته‌وه!, به‌ڵكو مه‌نتق ئه‌وه‌یه كهلهگۆڕهپانهكهدا به‌ڕوونی ده‌بینرێت وهه‌موو كه‌سێكی ڕۆشنبیر به‌سانای دركی پێده‌كات, به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی په‌یوه‌سته به‌سه‌لیقه‌ی ولێزانینی هونه‌رمه‌ندی ناوبراو خۆیه‌وه چی تێكستێك هه‌ڵده‌بژێرێت بۆگۆرانی و هاوكات له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی جۆری مقامهكانهوه چی ئاواز‌و موزیكێك ده‌كات به‌به‌ری ئه‌و تێكستهداو دواجار چۆن ئه‌وگۆرانیه ده‌چڕێت.
ئه‌وه‌ی خالید ڕه‌شید ده‌یڵێت ڕه‌نگه به‌هه‌ندێك هونه‌رمه‌ند بكرێت و بگوترێت, وه‌لێ نایڵێن!چونكه هه‌ندێكیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌كانیان ده‌درێت و هه‌ندێكیشیان خۆیان وته‌نی(هونه‌ری بێگانهتێكهڵ به‌خوێنیان بوه!), به‌ڵام قسه‌ی جدی ئه‌وه‌یه زۆرینه‌یان ئهوتواناو سه‌لیقه‌و تێگه‌یشتن وخوێندنه‌وه‌یان نیه‌و له‌دیدگای ئه‌وانه‌وه ههمووجوانی وتاموچێژی گۆرانیه‌ك لهدیمهنهكانی كلیپی خۆڕوتكردنهوهی كچێكدا, یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه باوه‌شكردن به‌كچێكدا كۆده‌بێته‌وه!.
خۆئهگهربهخوێندنهوهی ئهوبهناوهونهرمهندانهش شیكاری بۆمباسهبكهین كهههرڕۆژهی پێیه‌كیان له‌هه‌رێم وپێیهكیان له‌وڵاتانی بهرودراوسێیهو(هه‌ندێكیان)گومانی سیخوڕیكردنیشیان لێده‌كرێت!, گه‌ر درۆله‌گه‌ڵ خۆیان وجهماوهرهكانیاندا ناكه‌ن و پێیان وایه ئه‌م پاشاگه‌ردانیه‌ی ئه‌مڕۆكه هونه‌ری كوردی تێی كه‌وتوه,(ئه‌وان ناویان ناوه پێشكه‌وتن)و ئه‌مه‌شه وای كردوهههر ڕۆژه‌ی له‌وڵاتێكی بهرودراوسێی دوژمن به‌مێژوو كلتور‌و هونه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌ن, خۆیان باش ده‌زانن له‌وڵاتێكی وه‌ك توركیا‌و ئێران وسوریاو لوبناندا به‌هه‌مان شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك, هونه‌رمه‌ندانیش ده‌بێت ژماره‌ی سپاردنی ئه‌لبومه‌كانیان پێبدرێت, به‌پێچه‌وانه‌وه هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نیه میكرۆفۆن به‌ده‌سته‌وه بگرێت وگۆرانی بڵێت هه‌تا به‌رهه‌مه‌كانیان لهفیلتهری دامودهزگاهونهریهكانی ده‌وڵه‌ت نه‌درێت و ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری پێنه‌درێت,ده‌نا به‌رهه‌می ئه‌وهونه‌رمه‌نده نه ئیعترافی پێ ده‌كرێت ونهدهوڵهتیش له‌ڕوی یاساییه‌وه پارێزگاری له‌به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ڕوی كۆپی كردنه‌وه, ئه‌م لێپرسینه‌وه جدیهش به‌ته‌نها بۆئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند به‌جدی خزمه‌تی كۆمهڵگابكات نه‌ك وه‌ك زۆرینه‌ی بهناوهونهرمهندانی كورد كه‌ڕۆژانه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی نهشازو تێكست وئاوازو موزیكی نه‌شازه‌وه ژه‌هر ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن وخزمه‌ت به‌وڵاتانی بێگانه ده‌كه‌ن.
خالید ڕه‌شید به‌ته‌نها هونه‌رمه‌ند نیه زۆرجارلهسیاسیهكی به‌تواناو له‌مێژوو نوسێكی شاره‌زا ده‌چێت, ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاشنای ئه‌م پیاوهبێت یان چاوپێكه‌وتن ودیمانهكانی بینیبێت یانیش ئاگاداری سه‌رنج وتێبینی وپێشنیارهكانی بێت له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ولهپهیجی تایبه‌تی خۆیه‌وه د‌رك به‌وه ده‌كات خه‌رمانی زانیاریه‌كانی ئه‌م پیاوه چه‌ند گه‌وره‌یه له‌ڕوی سیاسی وئابوری و مێژوی وئه‌ده‌بی و هونه‌ر به‌راورد به‌هونه‌رمه‌ندانی دیكه ناكرێت, ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن وبه‌توانای هه‌رهونه‌رمه‌ندێك نیشان ده‌دات وله‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن زانیاریانه خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌یان بۆده‌كرێت, به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وهه‌رێمه به‌ش مه‌ینه‌ته‌ی ئێمه‌دا هونه‌رمه‌ند هه‌یه ناتوانێت لهچاوپێكهوتنیێكی ته‌له‌فزیۆنیدا چوار ڕستهبڵێت به‌بێ هه‌ڵه!, له‌و هه‌رێمه‌دا هونهرمهندههیه له‌دیداری رۆِژنامهیهك یان گۆڤارێكدا به‌شانازی وسه‌ربه‌رزیه‌وه ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندیه‌كی زۆرباشم له‌گه‌ڵ بهرپرسهكانداههیهو شه‌وانه ئاهه‌نگیان بۆدهگێڕم!, هونه‌رمه‌ند هه‌یه تیجاره‌ت به‌ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كات!, هونه‌رمه‌ند هه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان باندی له‌شفرۆش وبهرپرسهكانه!, هونه‌رمه‌ند هه‌یه له‌گشت كۆنگره‌ی حیزب وههڵمهتهكانی هه‌ڵبژاردندا گۆرانی بۆلایه‌نێكی سیاسی گوتوه‌و شانازیشی پێوه‌كردوه!…..به‌ته‌نها ئه‌م دیارده نه‌شیاوانه كاره‌سات نین, وه‌لێ كاره‌ساته‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات ئه‌م جۆره مه‌خلوقه كه‌ناوی پیرۆزی هونه‌رمه‌ندیان له‌خۆیان ناوه زۆرترین جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌و زۆرترین خه‌ڵكیش چه‌پڵه‌یان بۆلێده‌ده‌ن!.
ئه‌وهه‌رێمه خاڵیه لهمۆڕاڵی هونه‌ری, خاڵیه لهتێفكرینی هونه‌رمه‌ند بۆشته جوانه‌كان, ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت هونه‌رمه‌ند له‌لایه‌ن دووحیزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وبهرپرسهكانیهوه ده‌سته‌مۆی حیزب كراوه, ئێمه ده‌بینین له‌ماوه‌ی بیستویه‌ك ساڵی ڕابردوودا چی بێحورمهتیهك به‌تاكی كورد كراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی دووحیزبه زلهێزه‌كه‌ی باشووری كوردستانه‌وه, ده‌بینین چه‌ند خیانه‌تی نیشتیمانی كرا, شه‌ڕی ناوخۆكرا, تاكوئهمڕۆش سوكایه‌تی به‌كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه ده‌كرێت, سوكایه‌تی به‌كه‌سوكاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كرێت, سه‌روه‌ت وسامانی كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ده‌ستی چه‌ند مافیایه‌كه‌وه به‌فیڕۆده‌درێت….هتد, كه‌چی بڕوانن ئه‌م هه‌رێمه چه‌ند خاڵیه له‌هونه‌رمه‌ند! پرسیارئه‌وه‌یه كام هونه‌رمه‌ند توانیویه‌تی یاخود ڕونتر بڵێین ئه‌و بوێریه‌ی هه‌بووه هه‌ریه‌ك له‌م دۆسیه تراژیدیا گه‌ورانه له‌چوارچێوه‌ی كاستی به‌رهه‌مێكی هونه‌ریدا بگه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵات وپهیامو ئیتیكی هونه‌ری خۆی جێبه‌جێ بكات وببێته پردێك له‌نێوان هاواره نامۆكانی میلله‌ت وده‌سه‌ڵات؟!,(به‌هه‌موو هونه‌رمه‌نده ڕاستهقینهكانیشهوه كهبهجدی ساڵانێكه خزمه‌تی هونهروموزیكی كوردی ده‌كه‌ن) به‌داخه‌وه ئه‌وانیش بێ هه‌ڵوێستن, ئه‌وانیش بێده‌نگن به‌رامبه‌ر به‌وهه‌موو ناعه‌داله‌تی دادپه‌روه‌ری وگه‌نده‌ڵی وخیانهتانهی كه‌جه‌سته‌ی نیشتمانیان ئه‌تك كردوه!, ئه‌وانه‌شی كهڕۆژانێك هه‌ڵوێستیان هه‌بوه هه‌موو ئهوههڵوێستانهیان له‌مڕۆدا لهسیناریۆیهك زیاتر لههیچیترناچێت چونكه ئه‌مڕۆ نزیكترین كه‌سێكن له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه, به‌ته‌نیا ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌گوێیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانی خۆیان نه‌داوه‌و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت بون‌و دووربون لهدهسهڵاتهوهو مه‌هامه ئهخلاقیههونهریهكهی خۆیان جێبه‌جێكردوه, هونه‌رمه‌ندان(خالید ڕه‌شیدو بورهان مه‌جید)ن, له‌م دووهونهرمهنده زیاتر كێن ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ههڵوێستبون؟ له‌كاتێكدا هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی دونیا به‌قه‌د كۆمه‌ڵگای كوردی خاوه‌ن به‌ندبێژو گۆرانیبێژ نیه!.
ئه‌وه‌ی له‌كۆتایدا ماوه‌ته‌وه بۆگوتن, خالید ڕه‌شید جگه‌له‌وه‌ی به‌ئاوازو موزیك ودهنگهڕهسهنهكهی ساڵانێكه خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كات, هاوكات هه‌میشه هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوه‌و له‌گشت ساتهههستیارهكاندا چه‌ندین گۆرانی سیاسی ونیشتیمانی چڕیوه, باهه‌موومان ڕێز له‌م هونه‌رمه‌نده نه‌ته‌وه‌یه بگرین, باڕێز له‌ماندوبون وگه‌وره‌ی وهه‌ڵوێسته‌كانی بگرین, با لانیكه‌م ڕێز له‌ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی بگرین وكۆپی نه‌كه‌ین,چونكه من له‌نزیكه‌وه ئاگادارم جگه‌له‌وه‌ی زۆربه‌ی تیڤیه‌كانی ده‌سه‌ڵات بایكۆتی كلیپ وڕێكلامی ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌یان كردوه(له‌كاتێكدا ئه‌مه‌جوانترین خه‌ڵاته بۆخالید ڕه‌شید), هاوكات خه‌رجی ته‌واوی كاره هونه‌ریه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌ی له‌ئه‌ستۆی خۆیبوه,به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وبه‌ناو هونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕۆژانه ئه‌نفالی هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن به به‌رهه‌مه توركی وفارسی وعه‌ره‌بی ئامێزهكانیان وحكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتی كوردیش پاره‌ی منداڵه ڕشوڕوتو پێپهتیهكانی گه‌رمیان وههڵهبجهیان ده‌خاته خزمه‌ت!….سڵاو له‌تۆ خالید ڕه‌شید, درود بۆمیهرهبانیت پیاوی جوان, تۆهه‌میشه جوانتر‌و جوانترین هونه‌رمه‌ندیت وبه‌و ئومێده‌ش تاسهرئاوابهپاكی وڕاستگۆی بمێنیته‌وه, چونكه له‌ئێستادا ئه‌وه تۆیت سه‌رمایه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌ری میلله‌تێكی به‌ش مه‌ینه‌ت, تۆیت ده‌شێت له‌هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كه‌وه شانازیت پێوه بكه‌ین هونه‌رمه‌ندی مه‌زن.
Goran.press@yahoo.com