
یاخیبوون … حه‌مه‌ی هیوا
Closed
سنوره‌كان
ئه‌به‌زێنم
پیرۆزیه‌كان
تێك ئه‌شكێنم
گه‌ر پێویست كات
هیمالایاش
ئهڕوخێنم
من مرۆڤێكی ته‌نیام و
ته‌نها ده‌وای ته‌نیایشم
یاخیبونه !
خواپه‌رستێكم
ردێنهكهم
هێنده‌ی چیای ئوحود ده‌بێ
بێ دینێكم
كه باوه‌ڕم به هیچ خوایه‌ك
ئۆقره ناگرێ
من یاخیم و
یاخیبوونم وام لێده‌كا
هه‌رچی بته بیشكێنم
من یاخیم و
یاخیبونم
ته‌نها مانای
بونی منه
حه‌مه‌ی هیوا
16 -4-2012